دوای كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه‌ی تیرۆریستان بۆ سه‌ر كه‌نیسه‌ی(سه‌یده نه‌جات) له به‌غدا، به‌دران حه‌بیبی به‌رپرسی ده‌زگای ئاراس بۆ خۆ شرین كردن لای مه‌سیحیه‌كان و هه‌لڕشتنی داخه‌كانی هێرشێكی ناڕه‌وای كرده سه‌ر ئیسلام و زۆریش زیاده‌ڕه‌وی تێدا كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی مێژووی شیوعیه‌ت و _كه خۆی ماوه‌یێكی زۆر ئه‌ندام بووه تێیدا_ مه‌سیحیه‌كان هیچ تاوانێكی هاوشێوه‌و بگره دڕوندانهتر له‌وه‌ی تێدا نه‌بێت، مێژووی دوور‌و نزیك پێمان ده‌ڵێت: ئیسلام چه‌ند دژی كوشتنی مرۆڤه، دوژمنانی ئیسلامیش ئه‌وه‌نده تینووی خوێنی مرۆڤن، ئه‌وه‌ی له مێژووی شیوعیه‌ت و مه‌سیحیه‌تدا دژ به مرۆڤ كراوه مرۆڤایه‌تی ریسوا كردووه، هه‌ر له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌مه‌وه بگره تا ده‌گاته جه‌نگی خاچ په‌رستی، هه‌مووی به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گرن بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه، ئه‌وه‌ی ئێستاش له عێراق ڕوو ده‌دات درێژه پێدانی هه‌مان عه‌قلیه‌ته، هه‌روه‌كو جۆرج بۆشی باوك له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی كه‌نداودا گووتی: (ئه‌مه درێژه‌پێده‌ری جه‌نگی خاچ په‌رستیه). چونكه ئهمریكاو ئه‌وروپای مه‌سیحی وه‌ك به‌رنامه‌یێكی رۆحی و شارستانی كه ده‌توانێ هه‌موو پێداویستیه‌كانی مرۆڤ فه‌راهه‌م بكات له ئیسلام ده‌ترسێن ، موسوڵمان بوونی ساڵانه‌ی هه‌زاران مه‌سیحی و یه‌هوودی له ئهمریكاو ئه‌وروپا ترسه‌كه‌ی له‌نێو دڵی ئه‌واندا زیاتر كردووه، چونكه كه‌نیسه به‌ره‌و داڕووخان ده‌روات و بڵاو بوونه‌وه‌ی نێربازی و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر منداڵان له نێو په‌رستگاكاندا مه‌سیحیه‌كانی بێزار كردووه، به‌جۆرێك پاپای ڤاتیكانی ناچاركرد دان به‌و شه‌رمه‌زاریه دابنێت و داوای لێ بوردن له‌خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه بكات. هه‌ر بۆیه‌ش مه‌سیحیه‌كانی ئه‌و وڵاتانه به لێشاو ڕوو له ئیسلام ده‌كه‌ن و واز له‌و ئایینه دێنن كه چه‌ندین سه‌ده‌یه كه‌سانێكی داوێن پیس نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌كو له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه ده‌زگای (كریشن ریسرچی) مه‌سیحی به‌ریتانی ده‌رباره‌ی ئایینده‌ی ئایینه‌كان له‌به‌ریتانیا ئه‌نجامی داوه, به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه بۆ ساڵی 2040 رێژه‌ی ئه‌و موسوڵمانانه‌ی كه له‌مزگه‌وته‌كانی به‌ریتانیا نوێژ ده‌كه‌ن, ده‌گاته ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی كه هاتوچووی كه‌نیسه ده‌كه‌ن. لێكۆڵینه‌وه‌كه وا پێشبینی ده‌كات كه رێژه‌ی ئه‌و به‌ریتانیانه‌ی ده‌ڵێن: ئێمه مه‌سیحین له72% دێته خواره‌وه بۆ 35%. هه‌روه‌ها پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات پاش (35) ساڵی تر ڕێژه‌ی ئه‌و به‌ریتانیانه‌ی كه خۆیان بۆ چاودێری كه‌نیسه تۆماركردووه, له 9,4% بۆ 5% بێته خواره‌وه. هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كات كه به‌پێی ئه‌م دابه‌زینه بۆساڵی 2040 (18,000) ده‌زگای چاودێری كه‌نیسه دابخرێن.
سكرتێری (بندیكت)ی شازده‌هه‌می پاپای ڤاتیكانیش, له‌ڕۆژنامه‌ی (سودوچ تسیتونگ)ی ئه‌ڵمانی هۆشداریدا له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ئیسلام له‌ئه‌وروپا، (جۆرج گانسفاین)ی سكرتێری تایبه‌تی پاپا ده‌ڵێت: پێویسته گاڵته‌مان به‌و هه‌وڵانه نه‌یه‌ت كه كار له‌سه‌ر موسوڵمان كردنی ئه‌ورپا ده‌كه‌ن, پێویسته ئه‌وه‌ش به‌كه‌م سه‌یر نه‌كه‌ین كه ئه‌مه‌یان مه‌ترسی له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ئه‌وروپا هه‌یه)
له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ده‌وڵه‌تانی مه‌سیحی ده‌یانه‌وێ به‌هه‌ر شێوه‌یێك له شێوه‌كان ڕووخساری ئیسلام بشێوێنن و، ئه‌و تاوانه‌ی كه له‌ئیسلامدا به‌گه‌وره‌ترین تاوان ئه‌ژمار ده‌كرێت بخه‌نه ئه‌ستۆی ئیسلام و، هه‌رچی تاوانه به‌ده‌ستی هه‌ندێ به‌ناو موسوڵمانی به‌كرێگیراوی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و به‌خه‌ڵكی خۆیان بڵێن ئه‌وه‌یه ئه‌و ئیسلامه‌ی كه ئێوه ده‌تانه‌وێ باوه‌شی بۆ بكه‌نه‌وه.
كه‌ناڵی (CNN)ی ئه‌مریكی له‌راپۆرتێكیدا ڕاشكاوانه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه رێكخراوی قاعیده به‌هێرشه‌كانی(11)ی سێپته‌مبه‌ر گه‌وره‌ترین گورزی له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا، چونكه پێش ئه‌و هێرشانه ڕێژه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ساڵانه له‌ئه‌مریكا موسلمان ده‌بوون له ئاستێكدابوو كه چاودێران پێشبینیان ده‌كرد له‌دوای(50) ساڵ موسڵمانانی ئه‌مریكا ده‌بوونه زۆرینه‌ی دانیشتوان.
من له‌كاك به‌دران ده‌پرسم كێ (ئوسامه بن لادن)ی پێگه‌یاند؟ كێ بوو ڕێكخراوی قاعیده‌ی تیرۆریستی چه‌كدار دهكردو ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانستانی ده‌كرد؟
ئه‌گه‌ر به پاساوی دژایه‌تی كردنی تیرۆر نه‌بێت، چۆن وڵاتانی زلهێزی مه‌سیحی ده‌توانن ده‌ست به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی گه‌لاندا بگرن و خاك و وڵاتیان لێ داگیر بكه‌ن؟
دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری له سێداره دانی تاوانباران سه‌دام حوسین و عه‌لی كیمیاوی و به‌رزان تكریتی له‌سه‌ر كوشتنی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی بێ تاوانی عێراقی بهكوردو عه‌ره‌به‌وه، له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراقیه‌وه ده‌رچوو، بڕیاره‌كه پیاده كرا‌و تاوانباران به سزای عادیلانه‌ی خۆیان گه‌یشتن، كه‌چی نه ئه‌وروپاو نه ئهمریكاو نه ڤاتیكان له‌پیاده كردنی بڕیاره‌كه هیچ نیگه‌رانیان ده‌رنه‌بڕی، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ده‌رچوونی بڕیاری له سێداره‌دانی (تاریق عه‌زیز)ی مه‌سیحی جێگری سه‌دامی تاوانبار له‌هه‌مان دادگا‌و به‌هه‌مان تاوان ، ئهمریكاو ئه‌وروپاو ڤاتیكان هه‌ستانه سه‌رپێ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نین سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا پیاده بكرێت!!! من له كاك به‌دران ده‌پرسم: جه‌نابتان چۆن ئه‌مه ڕاڤه ده‌كه‌نه‌وه؟
ئه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی سه‌دان مزگه‌وت و كوشتنی سه‌دان هه‌زار موسوڵمانی عێراقی به‌بێ تاوان كێی له پشته، ئه‌گه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ی كڵێسایه‌ك له‌لایه‌ن هه‌ندێ تیرۆریستی شۆراوه له‌هه‌موو ڕه‌وشتێك ئیسلام ڕیسوات بكات؟ ئه‌ی ئێمه له كوشتنی هه‌زاران كوردی موسوڵمان و خاپوورو وێران كردنی سه‌دان گوندی كوردستان و بۆمبڕێژ كردنی سه‌دان مزگه‌وتی كوردستان، په‌نجه‌ی تاوان بۆ كام لایه‌ن و ئایین درێژ بكه‌ین؟ ئه‌گه‌ر موسوڵمانێكی گێل و نه‌زان له نه‌زانیی خۆی ئینجیلێك بسوتنێنێ ، خۆ كاك به‌دران به‌بێ دوودڵی و یه‌كسه‌ر په‌لاماری ئیسلام و موسوڵمانانی ده‌دا؟ كه‌چی له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌مریكا قهشهیێكی نه‌زان و ئهحمهقبهبێ ئه‌وه‌ی هیچی لێ خوێندبێته‌وه _ به‌دان پێدانانی خۆی_ هه‌وڵی سوتاندنی قورئانیدا تاوه‌كو به خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه بڵێت: وا نه‌زانن ئێمه ده‌سته‌وه‌ستان ده‌وه‌ستین به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی وه‌كو ئێمه بیر ناكه‌نه‌وه، هه‌ركاتێك ویستمان ده‌توانین ئاگرو ئاسن به‌كار بێنین نه‌ك زمانی حیوار، كه‌چی دڵۆپه ئاره‌قێكی شه‌رمه‌زاریش نهپڕژایه ڕووخساری كاك به‌دران؟ خۆ سووتاندنی كتێب و دژایه‌تی كردنی زانست و مه‌عریفه له مێژووی مه‌سیحیه‌تدا پێشینهیێكی زۆر دوور‌و درێژی هه‌یه. مێژوو نووسی فه‌ره‌نسی (ژوزیف ئه‌رنیست رینان) ده‌ڵێت: ... كاردینال (ئهكزیمنیس)ی راهیبی ئایینی ئه‌وروپی دوای ڕووخانی فیرده‌وسی ئیسلامی, فه‌رمانیدا به‌سووتاندنی كتێبه‌كانی موسوڵمانان له(غه‌رناته)و ئه‌و مه‌رسومه‌ی كه ده‌ریكرد, بڕیاری سووتاندنی(80) هه‌زار ده‌سنووسی عه‌ره‌بی له‌شوێنه گشتییه‌كانی (غه‌رناته)ی تێدابوو.
هه‌موو ئه‌و پێشه‌كیه‌م بۆ ئه‌وه‌یه تا به‌كاك به‌دران بڵێم: ئه‌گه‌ر له مێژووی ئیسلامدا هه‌ندێ كه‌سی نۆكه‌رو به‌كرێگیراو له ژێر ناوی ئیسلام تاوانیان ئه‌نجام دابێت، ئه‌وا مێژووی مه‌سیحیه‌ت لێوان لێوه له‌و جۆره تاوانانه، خێره به‌هیچ كامیان ڕیسوا نه‌بووی، به‌ڵام به‌تاوانێك له دژی كه‌نیسه كه به‌ناوی ئیسلامه‌وه ئه‌نجام دراوه‌و ئیسلام لێی بێ به‌ریه ڕیسوا بووی؟
مێژووی شیوعیه‌تیش به‌هه‌مان شێوه، به‌گوته‌ی (لینین) له نامهیێكیدا بۆ (مه‌كسیم گۆركی) ده‌ڵێت: (كوشتنی سێ به‌ش له چوار به‌شی جیهان له رێگه‌ی به شیوعی كردنی ته‌نیا به‌شێك، هیچ نییه)! لای ئه‌وان بێچوی ماریش ههرماره، بۆیه‌ش ده‌ست له‌هیچ شتێكی ئه‌و كه‌سه ناپارێزن كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان بیر ده‌كاته‌وه, ته‌نانه‌ت ماڵ و منداڵ و ئاژهلهكانیشی. خۆ ماوه‌یێكی دوور‌و درێژ جه‌نابتان ئاڵا هه‌ڵگری ئه‌و هزره بوون و كوشتن و بڕین ئه‌و په‌ڕی سه‌ركه‌وتن بوو لای ئێوه، خێره ئێستا فرمێسكی تیمساحانه بۆ كه‌نیسه‌و مه‌سیحیه‌كان ده‌بارێنی؟ خۆ لای جه‌نابتان ئایین تریاكی گه‌لان بوو، خێره ئێستا لێمان بووی به حه‌زره‌تی مه‌سیح؟
تۆ كه‌سێكی ناوت له‌خۆ ناوه رۆشنبیر، ده‌بوایه زۆر دوور له مه‌سه‌له‌كان بڕوانی، من پێم وایه ته‌قاندنه‌وه‌ی كه‌نیسه‌و كوشتنی مه‌سیحیه‌كان و ناچار كردنیان بۆ به‌جێهێشتنی شوێنه‌كانیان و ڕوو كردنه كوردستان به‌تایبه‌تیش ناوچه‌ی بادینان، زۆر له‌وه قوڵتره كه جه‌نابتان بۆی رۆیشتووی، من به‌دووری نازانم دوور یا نزیك مه‌سیحیه‌كان له‌و ناوچانه بكه‌نه ئه‌مری واقیع و حكومه‌تێكی مه‌سیحی له‌سه‌ر به‌شێك له خاكی كوردستان دابمه‌زرێنن، خۆ له‌گه‌ل هاتنی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه، ده‌نگۆی داواكردنی فیدرالی بۆ مه‌سیحیه‌كان له ناوچه‌ی بادینان به‌رز بوه‌وه، كه (سه‌ركیس ئاغا جان)ی وه‌زیری دارایی كابینه‌ی پێشوو ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ماوه‌یێكه بێده‌نگی لێكراوه، جا ئه‌گه‌ر به تیرۆر كردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی كڵێسا نه‌بێت ، چۆن ئه‌و مه‌سیحیانه ناچار ده‌كرێن ئه‌و شوێنانه به‌جێ بهێڵن و زۆرینهیێكی مه‌سیحی له‌و ناوچانه پێك بێنن؟ ڕاسته ڕێكخراوی قاعیده به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش شتێكی زۆر ئاساییه، چونكه ڕێكخراوی قاعیده ئاڵقه له گوێی وڵاتانی مه‌سیحیه‌و ته‌نیا مه‌ئموریه‌ت به‌جێ دێنێ ، هه‌روه‌كو پێشتر ئاماژه‌م پێدا. ڕووداوی هاوشێوه له سیاسه‌تدا گه‌لێك زۆرن، دوێنێ و پێرێ بوو چه‌ندین تاوانی كوشتن و شوێن بزركردنی ڕۆڵه‌كانی كورد له باكووری كوردستان كه (ئه‌رگه‌نه‌كۆن) ئه‌نجامی ده‌دان، هه‌ندێك له به‌رپرسانی(P.KK) به‌رپرسیاریه‌تیان ده‌خسته ئه‌ستۆی خۆ‌و حزبه‌كه‌یان، واته ڕێكه‌وتنێكی نهێنی له نێوانیاندا هه‌بوو تاوه‌كو به‌رپرسیاریه‌تی تاوانه‌كانی (ئهرگهنكۆن) بخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان، بۆیه‌ش ئه‌و حزبه هه‌رگیز ناتوانێ له دژی سوپای توركیا قسه بكات، له ئه‌نجامی ئه‌و ڕێكهوتنهش (P.KK) سیفه‌تی تیرۆریستی وه‌رگرت و ناوی چووه لیستی ڕه‌شی ڕێكخراوه‌كانی تیرۆریستی له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا، بۆیه من هیچ دوودڵ نیم كه زۆربه‌ی كرده‌وه تیرۆیستیهكان له عێراق و پاكستان و ئه‌فغانستان و شوێنه‌كانی تر _ به ڕووداوه تیرۆریستیه‌كه‌ی (11) سیپتهمبهریشهوه_ ده‌ستی ئه‌مریكای له‌پشته‌و ڕێكخراوی تیرۆریستی قاعیده‌ش نۆكه‌رێكی گوێڕایه‌ڵی وڵاتانی مه‌سیحیه. |