لام سه‌یره كه‌سانێك له‌ڕۆشنبیران دژ به‌م یاسایه ده‌وه‌ستنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه لهبێڕێزی و پیرۆزییه‌كان له شته ئاساییه‌كان و ئازادی بیروڕا له‌سوكایه‌تی به‌به‌رامبه‌ر جیا بكه‌نه‌وه، ده‌بوو داكۆكیكاران له‌ئازادی بیروڕا داوای جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و بێڕێزییانه بكه‌ن له‌ئازادی بیروڕاو ئازادی نوسین و ئازادی كاری ڕۆژنامه‌نوسی، كه‌چی به‌پاساوی ڕێگری له‌ئازادی بیروڕا دژ به‌و پرۆژه یاسایه وه‌ستاونه‌ته‌وه كه‌له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاره‌وه پێشكه‌ش كراوه‌و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆكراوه، له‌كاتێك دا ئه‌م مسه‌له ڕه‌هه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و زامنێكی ته‌واوه بۆ پاراستنی ئازادی بیروڕاو بیر‌و باوه‌ڕو پاراستنی پیرۆزییه ئاینیه‌كان كه به‌بێڕێزی به‌و پیرۆزییه ئاینییانه ئاسایشی وڵات و ته‌نانه‌ت ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌وێته مه‌ترسی و توندوتیژی به‌رهه‌م دێت كه‌ئه‌مه ئاسته‌نگ بۆ ئازادی بیروڕا دروست ده‌كات نه‌ك ئه‌وه‌ی به‌یاسا ئه‌و پیرۆزییه ئاینییانه بپارێزرێت، به‌داخه‌وه له‌كوردستان كه‌سانێك به‌بێ توێژینه‌وه و ئاگایی ده‌كه‌ونه به‌رامبه‌ر هه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك كه‌ڕه‌هه‌ندێكی ئاینی هه‌بێت و به‌شێك بێت لهزامن بۆ پارێزگاری له‌دینی ئه‌و میله‌ته، له‌كاتێك دا خه‌ڵكی خاوه‌ن باوه‌ڕ ئه‌گه‌ر بێڕێزی به‌خۆی پێ قبوڵ بكرێ، ئه‌وا ناتوانێ بێڕێزی به‌پیرۆزییه ئاینییه‌كانی قبوڵ بكات، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بێت باشترین هۆكاره كه‌په‌نای بۆ ببرێت نه‌ك هۆكاری تر كهپهشێوی و نائارامی به‌رهه‌م بهێنێت. بۆ خزمه‌تكردن به‌ئاگایی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به‌تێگه‌شتن له‌م بواره هه‌یه هه‌وڵمداوه ئه‌م باسه كورته كه‌له نامه‌یه‌كی ماسته‌ره‌وه وه‌رم گرتووه پێشكه‌ش به‌خوێنه‌ران بكه‌م. پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر پیرۆزییه ئاینیه‌كان له‌ڕوانگه‌ی یاساوه پێشێلكاری به‌رامبه‌ر دین و بیروباوه‌ڕی خه‌ڵك و نه‌ته‌وه هیچی كه‌متر نیه له‌ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر گیان و ماڵ و ناموسی كه‌سه‌كان، بۆیه به‌یاسای تایبه‌ت پارێزگاری له‌دین و پیرۆزییه یاینییهكان كراوه بێڕێزیش به‌رامبه‌ر به‌و پیرۆزییانه به‌تاوان داده‌نرێت بۆیه سزا بۆ ده‌ستدرێژیكاران به‌رامبه‌ر پیرۆزییه ئاینییه‌كان دانراوه، ئه‌و پێشێلكارییانهشی كهبهتاوان دنراوه له‌زۆر له‌وڵاتان، هه‌رچه‌نده زۆر له‌و وڵاتانه‌ی كهجاڕنامه گه‌ردونی و ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان قبوڵ كردووه ئاماده نه‌بوون ئه‌و مه‌سه‌له بخه‌نه نێو یاسا نێوخۆییه‌كانی وڵاته‌كانیان به‌تایبه‌ت وڵاتانی (نه‌رویج و دانیمارك و فه‌ڕه‌نساو ئهمریكاو به‌ریتانیاو ئیتاڵیا‌و ئه‌ڵمانیا) كه ئاماده نه‌بوون ئه‌و كاریكاتێریستانه بده‌ن به‌دادگا كه بێ‌ڕێزییان به‌پێغه‌مبه‌ری خوا كردبوو، به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو كهبهندێكی یاسایی بۆ سزادانی ئه‌و جۆره سوكایه‌تییه به‌پیرۆزییه ئاینیه‌كان له‌یاساكانی ئه‌و وڵاته‌دا بونی نیه‌و هه‌مووی به‌به‌شێك له‌ئازادی بیروڕا وه‌سف ده‌كه‌ن. هه‌موانیش ئه‌وه ده‌زانن ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه جیهانیانه‌ن و ئیمزایان له‌سه‌ری كردووه ئه‌و ماددانه‌ی له‌و ڕێككهوتننامانهدا هاتووه ناچنه نێو یاسای دادگاكانیان و به‌سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاساكانیان ئه‌ژمار ناكرێت، هه‌رچه‌نده سوكایه‌تی به‌پیرۆزییه ئاینیه‌كان له‌وڵاتێك دا كه‌یاسایه‌كی نێوخۆیی نیه بۆ سزادانی ئه‌و كه‌سانه ئه‌بێت به‌شێك له‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت ئه‌بێت به‌مه‌ترسی بۆ ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته، وه‌ك چۆن بینرا كاتێك له‌ئه‌مریكا فیلمێك به‌ناوی "براوه المسلمین"ه‌وه له‌و وڵاته بڵاوده‌كرێته‌وه كه‌چی له‌لیبیا باڵوێزی ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته به‌ر په‌لامارو توندوتیژی و ده‌كوژرێت. وه‌ك چۆن مادده هۆشبه‌ره‌كان زیان به‌جه‌سته‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت به‌هه‌مان شێوه مه‌ترسیش له‌سه‌ر هۆش و ئه‌قڵ و بواری نه‌فسی كه‌سه‌كه جێده‌هێڵێت و وڵاتان سزایان بۆ ئه‌م بواره داناوه، بۆیه سوكایه‌تی كردن به‌پیرۆزییه ئاینیه‌كان به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ست و سۆز‌و ئه‌قڵی ملیاره‌ها كه‌س جێده‌هێڵێت و زۆركات توندوتیژی لێ به‌رهه‌م دێت، به‌وهۆیه‌وه بێڕێزی به‌پیرۆزییه ئاینییه‌كان به‌تاوانێكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ژماركراوه، وه‌ك چۆن وێنهكاریكاتێرییهكان له‌دانیمارك بڵاوكرایه‌وه به‌ڵام كاردانه‌وه‌كانی هه‌موو وڵاتانی گرته‌وه، وه‌ك چۆن سوتاندنی قورئان له‌هیند كاره‌ساتی له‌زۆربه‌ی وڵاتان لێ كه‌وته‌وه، به‌هه‌مان شێوه ته‌قاندنه‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی بوزاش هه‌مان مه‌ترسی و كاردانه‌وه‌ی دروست كرد، وتاره‌كه‌ی پاپای ڤاتیكان "بندیكیتی شانزه‌هه‌م" به‌هه‌مان شێوه‌بوو، مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌غه‌ی حیجاب له‌فه‌ڕه‌نسا كاردانه‌وه‌ی له‌زۆربه‌ی وڵاتان لێ كه‌وته‌وه. پارێزگاریی پیرۆزییه ئاینیه‌كان له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامیی دا لهغهزووهی (خه‌یبه‌ر) له‌ساڵی (826 ز)دا مسوڵمانان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌نوسراوی ته‌وراتیان ده‌ست كه‌وت، جوله‌كه‌كان داوایانكردهوه، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رمانی كرد هه‌موو ئه‌و نوسراوانه ته‌سلیم به‌جوله‌كه‌كان بكرێته‌وه و هیچ كه‌س بێڕێزی نه‌كات پێیان، ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو كه‌مسوڵمانان له‌وپه‌ڕی ناكۆكی دا بوون له‌گه‌ڵ جوله‌كه، پاش غهزووهكهش پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌پاش غهزووهی ئوحد ڕێگه‌ی به (به‌نی نه‌زیر) دا مصحفهكهیان له‌مه‌دینه‌دا هه‌ڵگرن. (ولفنسۆن) ده‌ڵێت :"پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بێڕێزی بهكتێبه پیرۆزه‌كان نه‌كردووه، به‌ڵام كاتێك ڕۆمان ساڵی (70ی ز) چووه ئۆرشه‌لیم كتێبی پیرۆزیان سوتاند، هه‌روه‌ها ده‌مارگیره نهصرانیهكان كاتێك به‌شه‌ڕ هاتن له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌كان ئه‌نده‌لوس به‌هه‌مان شێوه ته‌وراتیان سوتاند. ئه‌بوبه‌كری صدیق ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ربێ كهئامۆژگاری سوپاكه‌ی ئوسامه‌ی كوڕی زه‌ید ده‌كات ده‌فه‌رموێت :"يا أيها الناس، قفوا أوصيكم بعشر فاحفظوها عني: "... وسوف تمرون بأقوام قد فرغوا أنفسهم في الصوامع، فدعوهم وما فرغوا أنفسهم له" كاتێك عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ كاتێك فه‌تحی فه‌له‌ستینی كرد ساتی نوێژی نیوه‌ڕۆ بوو، ڕه‌دی كرده‌وه بچنه ناو كه‌نیسه‌وه نوێژ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك شوێنی نهصرانیهكانه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌و نه‌شێوێنرێت، جگه له‌وه له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب به‌خه‌ڵكی (ئیلیا-بیت المقد‌س)ی دا ئه‌ماندان بوو به‌گیان و ماڵ و كه‌نیسه‌و پیرۆزییه‌كانیان به كه‌نیسه‌و سه‌لیب و به‌ڕق نه‌بوون لهدینهكهشیان. عوبه‌یده‌ی كوڕی جه‌ڕاح به‌پێی ئه‌و په‌یماننامه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیمه‌شق ئیمزای كرد، به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆیان كڕینی كه‌نیسه‌كانیان بوو. عه‌مری كوڕی عاص كاتێك په‌یماننامه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌هلی میصر ئیمزاكرد به‌ڵێنی پێدان كه سه‌روماڵ و كه‌نیسه‌و صه‌لیب و وشكانی و ئاویان سه‌لامه‌ت و پارێزراو بێت. جگه له‌وه ئه‌هلی كیتاب بۆیان هه‌یه لهسوێنی په‌رستنه‌كانیان دا عیباده‌تی خۆیان بكه‌ن، به‌راز به‌خێو بكه‌ن و بیكڕن، شه‌راب دروست بكه‌ن و بیكڕن، ئه‌گه‌ر مسوڵمان شه‌راب و به‌رازی ئه‌هلی زیمی خراپ بكات ئه‌وه سزا ده‌درێت- ئه‌مه‌ش له‌كتێبی در المختار 3/273 دا هاتووه. عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز نامه‌یه‌ك بۆ حه‌سه‌نی به‌صری ده‌نوسێت و پرسیاری نیكاحی مه‌حاریم و گۆشتی به‌رازو شه‌راب ده‌كات ده‌رباره‌ی ئه‌هلی زیمه، له‌وه‌ڵامدا حه‌سه‌نی به‌صری بۆی ده‌نوسێته‌وه " إنما بذلوا الجزیه لیتركوا وما یعتقدون وإنما أنت متبع لا مبتدع، والسلام". لورا فیشیا فاغلیزی كهنوسهرێكی ئیتاڵییه له‌كتێبی (دفاع عن الاسلام) ده‌رباره‌ی ئه‌و په‌یماننامانه‌ی كه‌مسوڵمانان له‌گه‌ڵ ئه‌هلی زیمی ئه‌نجامیان داوه، ده‌نوسێت " منحت تلك الشعوب حریه الاحتفاظ بأدیانها القدیمه، وتقالیدها القدیمه، شرط أن یدفع الذین لا یرضون الإسلام دینا ضریبه عادله إلی الحكومه تعرف بالجزیه، لقد كانت هذه الضریبه أخف من الضرائب التی كان المسلمون ملزمین بدفعها إلی حكوماتهم نفسها". له‌شه‌ڕێكی نێوان عوسمانییه‌كان و مهجهڕییهكان دا، جورج برانكوفتشی له جون هنیادی پرسی چی ده‌كه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌ربكه‌وێ؟ جون هنیادی وتی: بیروباوه‌ڕی كاسۆلیكی ڕۆمانی داده‌مه‌زرێنم! هه‌مان پرسیاری له‌سوڵتانی عوسمانی كرد، له‌وه‌ڵام دا سوڵتان وتی: مزگه‌وتێك له‌پاڵ هه‌ر كه‌نیسه‌یه‌ك دا دروست ده‌كه‌م و ته‌واوی ئازادی په‌ستن ده‌ده‌ن به‌خه‌ڵكه. بۆیه ڕێزگرتنی پیاوانی ئاینی و جل و به‌رگیان و سیمای تایبه‌تی خۆیان له‌ئیسلام دا پێگه‌ی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها دینی غه‌یری مسوڵمان له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامی دا مافی خۆی هه‌یه، وه‌ك چۆن قبوڵ كردنی كوفری غه‌یری مسوڵمان له‌وڵاتی ئیسلامی دا ڕازی بوون نیه به‌كوفر، به‌ڵكو ده‌چێته بابی لااكراه فی ا‌لدین، به‌ڵام به‌مه‌رجی نه‌به‌زاندنی هێڵه سوره‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، چونكه ئه‌سڵ له‌فیكری ئیسلامی دا ته‌ساموح و پێكه‌وه ژیانه له‌گه‌ڵ نه‌یارو موخالیفه‌كانی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مسوڵمان باوه‌ڕی به‌ڕێزگرتن له كه‌رامه‌تی ئینسان هه‌یه، با بیروباوه‌ڕو ڕه‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت، مسوڵمان باوه‌ڕی وایه جیاوازی بیروباوه‌ڕی ئینسانه‌كان به‌ویست و ئیراده‌ی خوای په‌روه‌ردگاره، ناكرێت ئێمه‌ی ئینسان به‌پێچه‌وانه‌ی ئیراده‌ی خواوه مامه‌ڵه بكه‌ین و هه‌موو كه‌س بكه‌ین به‌یه‌ك بیروباوه‌ڕ، هه‌ڵبژاردنی دین بۆ ئینسانه‌كان مه‌سه‌له‌یه‌كی ئیختیارییه، بۆ مسوڵمانیش نیه خه‌ڵكی له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی سزا بدات، ئه‌وه لێپرسینه‌وه بۆ خوای په‌روه‌ردگاره له‌دواڕۆژدا، مسوڵمان خوا فه‌رمانی دادگه‌ریی پێكردووه، له‌مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وت و حوكمڕانیشی دا، با ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری بێ باوه‌ڕیش بێت، واته بێ باوه‌ڕی ئینسانه‌كان بنه‌مای ئیمانی مسوڵمان ناگۆڕێت تاكو نادادگه‌ر بێت و ڕێگه‌ی سته‌می پێ نه‌دراوه. به‌ڵام كاری تێكده‌رانه‌و خراپ مسوڵمان ئه‌نجامی بدات یان غه‌یری مسوڵمان ئه‌وه سزای یاسایی و شه‌رعی هه‌یه. پیرۆزییه ئاینییه‌كانی ئیسلام له‌پاش قورئان و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌وه‌ی له‌ئیسلام دا به‌پیرۆز دانراوه بریتین له : * المسجد الحرام، كه‌بریتییه له كه‌عبه‌ی پیرۆز و له‌لایه‌ن ئیبراهیم پێغه‌مبه‌رو ئیسماعیلی كوڕی سه‌لات و سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێ دروستكراوه. * مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌مه‌دینه، كه خودی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌گه‌ڵ ئه‌نصارو موهاجیر دروستی كرد. * المسجد الاقصی، لێره‌دا تێكه‌ڵییه‌ك هه‌یه له‌نێوان مسجد الاقصی و بیت المقد‌س، ابن كپیر له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه كه‌ده‌فه‌رموێت " (سبحان الذی أسری بعبده لیلا من المسجد الحرام إلی المسجد الاقصی الذی باركنا حوله لنریه من ایاتنا إنه هو السمیع البصیر) الاسرا‌ء -1-. ده‌ڵێ "المسجد الاقصی واته بیت المقد‌س" هه‌ندێكی تر پێیان وایه ئه‌وه ڕاستره كه‌خوا سبخانه وتعالی موهیمه‌ی ئیسرائی لهمهكهوه بۆ بیت المقد‌س دیاریكردووه. كهلهڕاستی دا بیت المقد‌س واته شاری قودس به‌گشتی، ئه‌وه‌ی كهبهپیرۆز داده‌نرێت مزگه‌وتی اقصی و ده‌وروبه‌رێتی، پیرۆزی ئه‌م شوێنه‌ش به‌هۆی ئیسرا‌و میعراجی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه صلی الله علیه وسلم و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی داودو سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ریش په‌یوه‌ستی ته‌واویان به‌پیرۆزی (مسجد الاقصی) وه هه‌یه، خوای په‌روه‌ردگار له‌بیت المقد‌س موژده‌ی پێدانی یه‌حیای به زه‌كه‌ریادا، هه‌روه‌ها عیسا پێغه‌مبه‌ر له‌وێ له‌دایك بووه‌و هه‌ر له‌وێوه‌شه‌وه خوای په‌روه‌ردگار هه‌ڵكێشا بۆ ئاسمان، خوای گه‌وره شاخ و باڵنده‌ی له بیت المقد‌س بۆ داود پێغه‌مبه‌ر موسهخهركرد، ده‌رباره‌ی قوبه‌ی مزگه‌وتی الاقصی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت :"سید البقاع بیت المقد‌س، وسید الصخور صخره بیت المقد‌س". مه‌رجی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ لهڕێكهوتننامه جیهانیه‌كان دا له‌مڕۆدا له‌هه‌موو كات زیاتر پێشێلكاری و به‌رامبه‌ر پیرۆزییه‌كان له‌نێو كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بوونی هه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆكارێكی هه‌ڵكشانی توندوتیژیی یه‌كان، له‌كاتێك دا سه‌رجه‌می ئه‌و په‌یماننامه جیاوازه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌رچووه باس و ته‌ئكید له‌سه‌ر ئازادی بیروباوه‌ر ِو ئاینی كه‌سه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر جیاكارییه‌ك له‌و بواره‌دا ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه! بانگه‌شه‌ی هه‌موو وڵاتانیش ده‌كات بۆ پابه‌ندبوون به‌و رێكهوتننامانهوه كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و ڕێزگرتن له‌ئازادی بیروباوه‌ڕ بونیادنراون هه‌ر بێڕێزییه‌ك بهپیرۆزییهكان ڕه‌د ده‌كاته‌وه. جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌كانی مرۆڤ كه‌له 10/12/1948 له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌رچووه دانپیانانێكی گه‌وره‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه به مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌ڕوونی له‌ماده‌ی یه‌كه‌می جاڕنامه‌كه‌دا هاتووه كه باس له‌ڕێزگرتنی مافه‌كانی ئینسان ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مانی ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی به‌بێ جیاكاری ڕه‌گه‌زو زمان و ئاین. جگه له‌وه له‌ماده‌كانی 12تا 21 به‌ڕوونی باس له‌په‌یوه‌ندی ته‌واوی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كاته‌وه به ئازادی بیروڕاو فیكر‌و ئاین و بیروباوه‌ڕه‌وه, به‌مافی هه‌موو ئینسانێكیش ده‌زانێت خاوه‌نی بیروباوه‌ڕو بۆچونی خۆی بێت. كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ساڵی 1966 له‌ماده‌ی (2)ی میساقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان باس له‌وه ده‌كات گرنگترین ئامانج و بنه‌ما به‌جێگه‌یاندنی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تیی یه بۆ ڕه‌واجدان و هاندانی وڵاتان بۆ ڕێزگرتن له‌مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه بنچینهییهكان، ئه‌و میساقه به‌مه‌رجی گرتووه كه ڕێزگرتنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ئازادی بیروڕاو سوكایه‌تی نه‌كردن به‌بیروباوه‌ڕی كه‌سانی تردا دێته‌دی، ئه‌وه‌شی له‌ماده‌ی (19)ی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان له‌ساڵی 1966 دا چه‌سپاندووه، له‌هه‌مان پهیماننامهداو له‌ماده‌ی (20) وڵاتانی ناچاركردووه كهیاساكانیان هاوته‌ریبی ئه‌م په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه بێت و ئه‌وه‌شی به‌مه‌رج سه‌پاندووه. له‌ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له 25/11/1981 ده‌رچووه، هه‌موو شێوازێكی جیاكاریی له‌سه‌ر بنه‌مای ئاین و بیروباوه‌ڕ ڕه‌د ده‌كاته‌وه، له‌ده‌قی ڕاگه‌ێنراوه‌كه‌دا به‌ڕوونی باس له‌وه‌كراوه كه‌جه‌وهه‌ری پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ ئازادی بیروباوه‌ڕو ئاین و بێ ڕێزی نه‌كردنه به‌و بیروباوه‌ڕو ئاینه. به‌پێی بڕیاری لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ كه‌له 12/4/2005 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی كه‌سوكایه‌تی به‌پیرۆزییه ئاینی یه‌كانی مسوڵمانان له‌وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕووی له‌زیادبوون كرد، به‌وهۆیه‌وه لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له 12/4/2005 بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و بێ ڕێزییانه‌ی به‌رامبه‌ر پیرۆزییه‌كانی ئاینی ئیسلام ئه‌نجام ده‌درێت، لیژنه‌كه ترسی خۆی نیشان داوه له‌زیادبوونی سوكایه‌تی و ته‌شهیر به‌ئاینی ئیسلام له‌زۆر وڵات به‌تایبه‌ت له‌پاش ڕوداوه‌كانی 11ی سێبته‌مبه‌ر. پاراستنی پیرۆزییه ئاینییه‌كان لهجاڕنامه جیهانییه‌كان له‌سه‌رده‌می جه‌نگ دا پاش چه‌ندین جه‌نگی گه‌وره‌و بوونی خه‌ڵكێكی زۆر له‌هاوڵاتیان بهقوریانی له‌و جه‌نگانه‌دا، به‌تایبه‌ت له‌پاش پێشكه‌وتنی شێوازه‌كانی جه‌نگ، له ساڵی 1621 مه‌لیكی سوید "گۆستاف ئۆدڵۆف" ی دووه‌م، یاسای جه‌نگی دانا، له‌مادده‌ی (99)ی ئه‌و یاسایه‌دا هاتووه "بۆ هیچ كه‌سێك نیه كهكهنیسهیهك تاڵان بكات و په‌لاماری بدات و زیانی پێ بگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر چه‌ند سه‌ربازێك خۆیان تێیدا حه‌شاردا". له‌مادده‌ی (100)دا هاتووه "بۆ هیچ كه‌سێك نیه كه‌نیسه‌یه‌ك بسوتێنێت یان هیچ بێڕێزییه‌ك به پیاویانی كه‌نیسه بكات ئه‌گه‌ر چه‌كی دژی هه‌ڵگرتبوو. په‌یماننامه‌ی لیبیر 1963 ئه‌م په‌یماننامه ساڵی 1963 له‌كاتی جه‌نگی ئه‌هلی ئه‌مریكا ئیمزاكرا، له‌مادده‌كانی 34 و 37 دا به‌ڕوونی باس له پاراستنی پیرۆزییه‌كان ده‌كات له‌كاتی جه‌نگ دا، ئه‌و پیرۆزییانهش له‌بواری ڕۆشنبیری و په‌رستگاكان دا دیاریكراوه. ڕاگه‌یاندنی برۆكسل 1874 ڕاگه‌یاندنی ئه‌م پرۆتۆكۆله له‌سه‌ر داوای قه‌یصه‌ری ڕوسیا بووه، كه‌پێكهاتووه له پرۆژه ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر پرۆژه یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت بهعورفهكانی جه‌نگ و ناونرا پرۆژه‌ی ڕاگه‌یاندنی برۆكسل، هه‌رچه‌نده ئه‌م پرۆژه یاسایه نه‌چووه بواری جێبهكردنهوه به‌ڵام لهمادههی (17) دا هاتووه "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ له‌جه‌نگ دا هێرش بكرێته سه‌ر شوێنی په‌رستن و هونه‌رو زانست". ڕێككه‌وتننامه‌ی لاهای 1899 ئه‌م ڕێكه‌وتنه به‌ڕێكه‌وتنی یاساكانی جه‌نگی وشكانی ناوده‌برێت، لهلائیحهی ئه‌م رێكهوتننامهدا هاتووه "له‌كاتی شه‌ڕدا پێویسته شوێنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و شوێنه‌كانی په‌ستن بپارێزرێت بهپاسهوانیی تایبه‌ت". په‌یماننامه‌ی لاهای 1907 ساڵی 1907 كۆنگره‌یه‌كی دبلۆماسی ئه‌نجامدرا بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنی لاها 1899 كه 13 ڕێكه‌وتن بوو، لهڕێكهوتنی چواره‌م ماده‌ی 27 دا هاتووه "له‌كاتی گه‌مارۆو بۆردومان دا پێویسته هه‌موو ڕێ و شوێنێك بگیرێته به‌ر بۆ پاراستنی شوێنه‌كانی عیبادهت و هونه‌رو كاری خێرخوازی و شوێنه‌وارو نه‌خۆشخانه، هه‌رچه‌نده بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازیش به‌كارهێنرابێت". بۆیه پاراستنی شوێنه ئاینییه‌كان له‌كانی جه‌نگ دا له‌پێش ڕێكه‌وتننامه‌ی جنێفی ساڵی 1949 بووه. ڕێككه‌وتننامه‌ی جنێف ساڵی 1949 ڕێككه‌وتننامه‌ی چواره‌می جنێف له 1949 ڕۆڵێكی زۆری بینی له‌پارێزگاری كردن له‌پاراستنی شوێنه ئاینییه‌كان دا، له‌مادده‌كانی (146) ی ڕێككه‌وتننامه‌ی ناوبراودا سزا دانراوه بۆ ئه‌وانه‌ی له‌مادده‌ی (147)ی هه‌مان ڕێككه‌وتننامه لاده‌ده‌ن و پێشێلكاریی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌مادده‌ی 147 دا سزا دانراوه بۆ ئه‌وانه‌ی پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر پیرۆزییه ئاینییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش به‌تاوان ئه‌ژماركراوه. ڕێككه‌وتننامه‌ی لاهای 1954 پێش دانانی پرۆتۆكۆلی دووه‌می زیاده بۆ ڕێكه‌وتنی لاهای له 1977، یونسكۆ پرۆژه یاسایه‌كی نوێی پێشكه‌ش كرد تایبه‌ت به‌پاراستنی شوێنه ڕۆشنبیرییه‌كان، ئه‌م پرۆژه‌ش بووه یه‌كێكی تر لهڕێكهوتننامهكانی لاهای كه‌له 14/4/1954 له‌لاهای ئیمزای له‌سه‌ركرا، به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه یونسكۆ شوێنی عیبادهت و شوێنه ئاینییه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی شوێنی ڕۆشنبیری ئه‌ژمار كردووه، به‌پێی مادده‌ی (4)ی ئه‌و پرۆتۆكۆڵه حه‌رامی كردووه شوێنه‌كانی په‌رستن ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه به‌شێكن له‌ڕۆشنبیری و كلتوری گه‌لان. • ئه‌م نوسینه له ماسته‌رنامه‌یه‌ك وه‌رگیراوه كهلهوبوارهدا پێشكه‌ش كراوه به‌ده‌ستهێنراوه. • ئه‌مه‌ش ده‌قی پرۆژه یاساكه‌یه كه‌له‌په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆكراوه تاكو خوێنه‌ر له‌ویش به‌ئاگا بێت : پرۆژه یاسای پاراستنی پیرۆزیه ئایینیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان مادده‌ی یه‌كه‌م: سوكایه‌تی به خوا (جل جلاله) وپیغهمبهران (سه‌لامی خودایان له‌سه‌ر ) وه قوڕئانی پیرۆز‌و كتێبه ئاسمانیه‌كان تاوانه له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و ده‌زگایه‌كه‌وه بێت , و به ئازادی راده‌ربڕێن دانانرێت. مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م كرده‌وانه به سوكایه‌تی كردن به پیرۆزیه‌كان داده‌نرێن: 1. جوێندان و گاڵته‌كردن به خودای گه‌وره. 2.جوێندان و گاڵته‌كردن و سووك باسكردن و وێنه‌ی ناشایستهكردنی پێغه‌مبه‌ران. 3.سوتاندن و دڕاندن و فڕێدانی قوڕئان و كتێبه ئاسمانیه‌كان به‌كارهێنانی ناوه‌رۆكه‌كانیان به ناشیاوی. 4.به‌كارهێنانی په‌ڕه‌كانی قوڕئان و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی خراپ بۆ كاڵا بازرگانیه‌كان . 5.هاورده‌كردن و فرۆشتنی كاڵای بازرگانی كه بێڕێزی به‌رامبه‌ر خوا و پێغه‌مبه‌ران وكتێبه ئاسمانیه‌كان تێدابێت. 6.هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر شوێنێك تایبه‌ت كرا بێت به خواپه‌رستی یه‌كێك له ئایینه‌كان. 7.هه‌ر كه‌سێك گاڵته یان جوێن بدات به یه‌كێك له دروشمه ئایینیه‌كان. مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ركه‌سێك یه‌كێ له‌م تاوانانه‌ی مادده‌ی (3) ئه‌نجام بدات سزا ده‌درێت به زیندانی كه له (5)پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت وله(10) ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك كه له 10 ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له 50 ملیۆن زیاتر نه‌بێت . مادده‌ی چواره‌م: هه‌ر هۆیه‌كی راگه‌یاندن ئه‌م كرده‌وانه‌ی مادده‌ی (3) بڵاوبكاته‌وه داده‌خرێت بۆماوهیك له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت وله شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت له‌گه‌ڵ غه‌رامه‌یه‌ك كه له 10 ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له 50 ملیۆن زیاتر نه‌بێت . ماده‌ه‌ی پێنجه‌م: له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه كه رێنمایی پێویست ده‌ر بكات بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه. مادده‌ی شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێت كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه بێت. مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ ده‌كرێت له ڕۆژی ده‌رچوونی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی وه‌قایعی كوردستان. هۆكاره‌كانی ده‌رچوون: له پێناو پاراستنی ڕێز له به‌ها ئایینیه‌كان له سوكایه‌تی پێكردن و پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی وخراپ به‌كارنه‌هێنانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی راده‌ربرین ، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا |