یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
سۆران عومه‌ر
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/01/2011 : 11:24:31
قه‌باره‌ی فۆنت
شۆڕشی تونس مه‌دزن
ئه‌و دروشمانه‌ی كه‌له‌ناوچه‌ی (سیدی بوزید)ه‌وه‌ هه‌ڵگیراو پایته‌ختی گرته‌وه‌و بووه‌ هۆی ڕوخانی حوكمی زه‌ین عابدین بریتی بوون له‌ (ئازادی كه‌رامه‌تێكی نیشتمانییه‌، نا بۆ زوڵم و دیكتاتۆری، نرخه‌كان ئاگری تێبه‌رداین، كار مافی ڕه‌وای ژیانمانه‌ ئه‌ی بانده‌كانی دزی، خه‌ڵك برسییه‌ ئه‌ی حكومه‌تی گه‌نده‌ڵ خاكمان مه‌فرۆشه‌...) ئه‌مه‌ی تونس كردی نیشانیدا میله‌ت له‌ژێر هیچ زوڵم و ده‌سه‌ڵاتێكی داپڵۆسێنه‌ردا نامرێ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌مرێ و كۆتایی دێت ئه‌و سه‌ركرده‌و شێوازه‌ دیكتاتۆریه‌یه‌ كه‌ پێیان وایه‌ خه‌ڵكی پێ بێده‌نگ ده‌كه‌ن و جورئه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان تێدا ده‌كوژن، ئه‌وه‌ گه‌له‌ كه‌ڕاپه‌ڕی دیكتاتۆر له‌گۆڕ ده‌نێ!

جێی سه‌رنج نه‌بوو كه‌گه‌لی مسوڵمانی تونس له‌زوڵمی دیكتاتۆریه‌ت ڕاپه‌ڕی، ئه‌وه‌ جێی سه‌رنج بوو كه‌به‌هۆی خۆسوتاندنی ته‌نها گه‌نجێكه‌وه‌ تونس ته‌قییه‌وه‌و عه‌رشی زه‌ین عابدینی له‌رزاندو ته‌واوی دیكتاتۆره‌كانی تری دونیای عه‌ره‌بی تۆقاند! به‌تایبه‌ت جه‌زائیرو میسرو لیبیا. ئه‌وان پێیان وایه‌ بۆ ئه‌وه‌ نه‌هاتونه‌ته‌ سه‌ركورسی تاكو جێی بهێڵن، به‌ڵكو پێیان وایه‌ ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و كورسییه‌ بمرن، بۆیه‌ ئێسته‌ پێش مردن به‌خۆپیشاندانی ئه‌و گه‌له‌ی چه‌ندین ساڵه‌ به‌زه‌بری ئاگرو ئاسن بێده‌نگیان كردون وڵات و كورسی و هه‌موو سه‌روه‌ت و داهاته‌كه‌یان جێدیڵن! چۆن گه‌لێك ده‌بێ ئه‌وه‌ قبوڵ بكات كه‌ له‌ساڵی 2008 یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی به‌ 180 دۆلار فرۆشرابێت به‌ڵام ئه‌و له‌وڵاته‌كه‌یدا (لیبیاو تونس و جه‌زائیرو مه‌غریب) هێشتا باج بدات به‌ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ئاوو خواردن!! هێشتا به‌ده‌ست بێكاری و گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ بناڵێنێ و بنه‌ماڵه‌كانی حوكمڕانان له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌ بژین له‌چاو ژیانی گه‌له‌ هه‌ژاره‌كه‌یانداو كه‌سیش نه‌توانێ به‌رامبه‌ریان بڵێ "نه‌خێر"!! بۆیه‌ ناكرێ ئه‌م شۆڕشه‌ بدزرێ و به‌ناوی جۆراوجۆره‌وه‌ دیكتاتۆری تری پێ گه‌وره‌ بكرێ!


تونس و شۆڕشی نان!
تونس ئه‌وكاته‌ی كه‌ شۆڕشی (نان)ی به‌رپاكردو ماوه‌ی ساڵێكی خایاند له‌ (1983-1984) به‌داخه‌وه‌ به‌رهه‌می شۆڕشه‌كه‌ی دزراو كه‌سێكی دیكتاتۆری وه‌ك (زه‌ین عابدین)ی تێدا هاته‌ پێش، به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ش به‌رهه‌می شۆڕشه‌كه‌ی دیكتاتۆرێكی نوێ نه‌بێت له‌به‌رگێكی تردا.

به‌درێژایی ته‌مه‌نی حوكمی ڕه‌شی بن عه‌لی مسوڵمانان له‌و وڵاته‌دا چه‌وساوه‌ی یه‌كه‌م بوو له‌سایه‌ی حكومه‌ته‌ عه‌لمانیه‌كه‌یدا، ئه‌وان بوون بانگ و نوێژو له‌چك و هه‌موو دروشمێكی دیندارییان لێ قه‌ده‌غه‌كرابوو، هه‌زارانیان زیندانه‌كانی پێ ئاوه‌دان كرابویه‌وه‌. له‌كاتێكدا له‌م زوڵمه‌ ڕاپه‌ڕیوون هیواخوازم زانایانی جیهانی ئیسلامی پشتیوانی گه‌لی مسوڵمانی تونس بن تاكو دیكتاتۆرێكی تری عه‌لمانی به‌سه‌ریاندا نه‌سه‌پێت!

زانایان كه‌مته‌رخه‌م بوون به‌رامبه‌ر زوڵمی بن عه‌لی
تونسییه‌كان كه‌ خاوه‌نی مێژوویه‌كی سه‌وزی پڕ له‌سه‌روه‌رین به‌بونی زانكۆی زه‌یتونه‌ كه‌ هیچی كه‌متر نه‌بووه‌ له‌ زانكۆی ئه‌زهه‌ر، ئه‌وان خاوه‌نی پیاوانێكی وه‌ك شێخ تاهیر عاشور بوون، ساڵی (1961) كه‌كاتێك "حه‌بیب بورقیبه‌" له‌ئێواره‌یه‌كی مانگی ڕه‌مه‌زاندا ئه‌و زانا ئیسلامییه‌ی بانگێشتی به‌ربانگ كرد داوای لێكرد ڕاسته‌وخۆ له‌ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ بۆ ئه‌و بپاڕێته‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر زیادكردین ڕزقوڕۆزیدا، شێخ عاشور چووه‌ سه‌ر ڕادیۆو پاش سوپاس و ستایشی خوای گه‌وره‌ وتی "خوای گه‌وره‌و ڕاسته‌و ڕاستی وتووه‌، حه‌بیب بورقیبه‌ درۆ ده‌كات!".

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بۆ موفتی تونس (عوسمان به‌تیخ) كاتێك (محه‌مه‌د بوعه‌زیز) پاش خۆسوتاندنی گیانی سپارد، بۆ كپكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی تونس فتوایدا به‌وه‌ی حه‌رامه‌ نوێژ له‌سه‌ر لاشه‌ی (محه‌مه‌د بوعه‌زیز) بكرێ، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی مسوڵمانان به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی نه‌كه‌ن كه‌ له‌ گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و گه‌نجه‌وه‌ شه‌قامه‌كانی تونس به‌ڕوی زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌و دیكتاتۆریدا ته‌قینه‌وه‌.

به‌داخه‌وه‌ بۆ زانایانی تری جیهانی ئیسلامی كه‌وه‌ك پێویست به‌ده‌نك گه‌لی مسوڵمانی تونسه‌وه‌ نه‌ده‌هاتن، ته‌نانه‌ت له‌په‌نای چه‌ندان زانای جیهانی ئیسلامیدا پێشوازی له‌دیكتاتۆرێكی خوێنڕێژی وه‌ك زه‌ین عابدین كرا، نه‌ده‌بوو ناوه‌ ناوداره‌كانی جیهاتی ئیسلامی له‌و زوڵمانه‌ بێده‌نگ بن، ده‌بوو ئه‌وان یه‌كه‌م كه‌س بن كه‌فتوا بده‌ن چیتر خه‌ڵكی مسوڵمانی تونس و زۆر وڵاتی تری هاوسێی هاوشێوه‌ی تونس ئه‌و ژیانه‌ پڕ له‌چه‌وساندنه‌وه‌ قبوڵ نه‌كات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆرینه‌یان فتواكانیان به‌ویستی ده‌سه‌ڵاتداران بووه‌ یاخود به‌ده‌نگهاتیان بۆ پارێزگاری بووه‌ له‌كۆشكی زوڵمی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی.

پێویسته‌ زانایانی ئه‌مڕۆ وه‌ك (ڕوبعی كوڕی عامر) كه‌یاوه‌رێكی پێغه‌مبه‌ری خوابوو له‌سه‌رده‌می خۆیدا به‌گه‌وره‌ترین سه‌ركرده‌ی زاڵمی وت "ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ هاتووه‌ تاكو ئینسانه‌كان ئازاد بكات له‌به‌ندایه‌تی به‌نده‌ بۆ به‌ندایه‌تی خوا" من ئێسته‌ له‌ زانا دیاره‌كانی جیهانی ئیسلامی ده‌پرسم بۆچی ئێوه‌ دواین كه‌س بن كه‌پشتگیری ئازاد بوونی گه‌لانی ژێرده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌ عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كه‌ن؟ بۆچی به‌پێشه‌نگی ئێوه‌ ڕزگاری له‌چنگی ئه‌و دیكتاتۆرانه‌ ده‌ست پێنه‌كات؟

تونس دوڕوویی ڕۆژئاواو ئه‌مریكای هه‌ڵماڵی
له‌ئاماره‌كانی كۆچی نایاسایی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا خه‌ڵكی وڵاتانی تونس و جه‌زائیرو مه‌غریب هه‌میشه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ بووه‌، له‌ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی كاری ڕۆژنامه‌نوسی و چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌شكه‌نجه‌و زیندان هه‌میشه‌ تونس و هاوشێوه‌كانی له‌یه‌كه‌می وڵاته‌ پێشێلكاره‌كان بوون به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌رده‌وام ئه‌م سه‌ركردانه‌ی كه‌هیچیان باشتر نین له‌ زه‌ین عابدین، له‌لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواو ئه‌مریكاوه‌ به‌رده‌وام فه‌رشی سوریان بۆ ڕاخراوه‌و گوێیان به‌و هه‌موو زوڵم و ناڕه‌زایه‌تییه‌ نه‌داوه‌ كه‌ڕوبه‌ڕویان بۆته‌وه‌، بگره‌ هاوكارییان كردون و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تییان بوون، به‌ڵام كاتێك كه‌دێته‌ سه‌ر ڕوخان و له‌ناوچون و هه‌ڵهاتنیان پێشوازییان ناكه‌ن و یه‌كه‌م وڵات و سه‌رۆك ده‌بن كه‌ده‌ڵێن ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری و كراونه‌وه‌و ئازادی گه‌لانی وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كانین!! زه‌ین عابدین له‌زۆرینه‌ی سه‌ردانه‌كانیدا به‌خۆی و خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ به‌رده‌وام لای ساركۆزی بووه‌ له‌فه‌ڕه‌نساو به‌پێش چاوی چه‌وساوه‌كانی تونسه‌وه‌ پێشوازی لێده‌كرد، به‌ڵام كاتێك زه‌ین عابدین له‌وڵات هه‌ڵهات و خۆی له‌به‌رامبه‌ر توڕه‌یی گه‌له‌كه‌یدا نه‌گرت ساركۆزی ئاماده‌ نه‌بوو لای لێبكاته‌وه‌!! وه‌ك چۆن یه‌كه‌م سه‌رۆك وڵاتێك كه‌پشتیوانی گه‌لانی تونسی كرد ئه‌مریكا بوو، به‌ڵام بۆجارێكیش ده‌ستیان له‌پشتیوانی و پاراستنی ئه‌م دیكتاتۆرانه‌ هه‌ڵنه‌گرتووه‌و به‌رده‌وامیشن له‌پاراستیان، جێی خۆیه‌تی له‌م ڕوداوه‌ گرنگه‌دا له‌ئه‌مریكاو ڕۆژئاوا بپرسین داخۆ ته‌نها به‌كرێگیراوی سه‌ركرده‌ عه‌ره‌به‌كانه‌ وایكردووه‌ ئێوه‌ پشتیوانییان لێ بكه‌ن و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی گه‌له‌كه‌یان نه‌بیستن؟

چاره‌نوسی دیكتاتۆرو به‌خشینی قوربانی
ئه‌و دیكتاتۆرانه‌ی كه‌له‌پاش ڕێكه‌وتنی سایكس بیكۆ به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر هاتنه‌ پێش هه‌ریه‌كه‌ به‌جۆرێك كۆتایی به‌زوڵم و ته‌مه‌نی خۆشی هات، وێنه‌ی ئه‌و دیكتاتۆرانه‌ی كه‌سودیان له‌پشتگیری وڵاتانی تر یاخود گه‌له‌كه‌یان بینیوه‌و دواتر هێزو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان به‌كارهێناوه‌ بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان و سه‌ركوتكردنی میله‌ته‌كه‌یان به‌وێنه‌ی سه‌دام.
له‌و دیكتاتۆرانه‌ سلۆبۆدان میلۆسۆڤیج بوو، كه‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ 1992 تاكو 1999 به‌كارهێنا بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌به‌رامبه‌ر گه‌لی مسوڵمانی صرب ئه‌نجامیدا، به‌ڵام سه‌ره‌نجام له‌ ساڵی 2000 به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی زۆری خه‌ڵك هه‌ڵهات، له‌ساڵی 2002 به‌ناچاری خۆی ته‌سلیم به‌ دادگای لاهای نێوده‌وڵه‌تی كرد.

له‌ئه‌ڵمانیا هۆنكیر هه‌بوو، حوكمی گه‌وره‌ترین وڵاتی سۆشیالستی سه‌رمایه‌داری ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی میله‌ته‌كه‌ی داوای ئازادی بیروباوه‌ڕو ئازادی سیاسی ده‌كرد، بۆیه‌ ساڵی 1961 دیواری به‌رلینی دروستكرد بۆ ڕێگرتن له‌كۆچی ئه‌ڵمانییه‌كان، به‌ڵام ساڵی 1989 كاتێك له‌گه‌ڵ نه‌مسادا سنوری كرایه‌وه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا 13 هه‌زار ئه‌ڵمانی هه‌ڵهات بۆ ئه‌و وڵاته‌، خه‌ڵكی ئه‌ڵمان ده‌ستیدایه‌ خۆپیشاندان و داوای هه‌ڵهاتنیان ده‌كرد له‌وڵات بۆیه‌ به‌ناچاری ئیرك هۆنكیر ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌ به‌خۆی و ته‌واوی كه‌سانی ناو حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه‌، به‌مه‌ش دیواری به‌رلین هه‌ره‌سی هێناو خه‌ڵكی ئه‌ڵمان ئازادی ته‌واویان وه‌رگرت و جه‌نگی سارد كۆتایی پێهات.

هه‌روه‌ها نیكۆلای چاوچیسكۆو خێزانه‌كه‌ی كه‌ ماوه‌ی 22 ساڵ حوكمێكی دیكتاتۆرییانه‌یان به‌ڕێوه‌برد، به‌ڵام له‌كۆتایی پێهێنانی چاوچیسمۆدا نزیكه‌ی 70 هه‌زار كه‌س بونه‌قوربانی تاكو توانییان ناوبراو بكوژن، زه‌ین عابدین ماوه‌ی 23 ساڵ حوكمێكی ڕه‌شی به‌سه‌ر گه‌لانی تونسدا به‌سه‌ربرد، گه‌لانی تونس 23 ساڵ قوربانییاندا به‌ڵام توانیان به‌ نزیكه‌ی 70 قوربانی له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مجاره‌دا كۆتایی به‌حوكمی بن عه‌لی بهێنن.

خوێنڕێژێكی تری وه‌ك نیرۆن و بۆمبیا كه‌له‌ڕۆما حكمیان ده‌كرد له‌كاتێكدا ناڕه‌زایه‌تی ڕوی له‌ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ی كردوله‌كۆشكه‌كه‌یدا په‌لاماریاندا و وڵاتیان كرد به‌ئاگر لێی، فه‌رمانی كرد به‌سوپا نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س كوژرا له‌و 100 هه‌زار كه‌سه‌ی كه‌گه‌مارۆی كۆشكه‌كه‌یاندابوو، له‌ئه‌نجامدا خۆشی كوشت و نه‌یتوانی ده‌ربازبێت!