ئه‌و چیرۆكه‌ی ئه‌مڕۆ رووداوێكی ئیمانی ناودڵی مێژووی وه‌بییر هێنامه‌وه، كه باوه‌ڕ تا چ ئاستێك توانای كاریگه‌ری به‌سه‌ر ده‌روونه‌كاندا هه‌یه، و له سه‌ركێشییه‌كانی ده‌یپارێزێ..
كاتی خۆی له‌سه‌رده‌می حه‌زره‌تی عومه‌ردا خوالێی رازی بێت، وه‌ك عاده‌تی خۆی شه‌وێك به‌ناو شاری مه‌دینه‌دا ده‌گه‌ڕێ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی هه‌ست به‌ناته‌واوی و كه‌م و كووڕییه‌كان بكات وچاره‌سه‌ریه‌كه‌ی درێژه نه‌كێشێ.. له‌یه‌كێ له‌و شه‌وانه‌دا كه ده‌گه‌ڕێ گوێی له ئافره‌تێكه‌وه ده‌بێت كه بانگی كیژه تازه پێگه‌یشتووه‌كه‌ی ده‌كات: كچم! ئه‌وه ئاوه‌كه‌ت كرده ناو شیره‌كه‌وه؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ: نه‌خێر!!
دایكی لێی ده‌پرسێ: بۆچ ؟
ده‌ڵێ: چونكه حه‌رامه!! ئه‌ی تۆ نه‌ت بیست كه عومه‌ر خه‌ڵكی ئاگادار كرده‌وه كاری واحه‌رامه‌و نه‌یكه‌ن؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ: كچم! جا عومه‌ر خۆ ئاگای لێ نییه؟!
ئه‌ویش به‌دایكی ده‌ڵێ: دایه‌گیان! ئه‌گه‌ر عومه‌ر ئاگای لێ نییه، خۆ خوای عومه‌ر ئاگای لێیه‌تی!!
ئه‌وه‌بوو عومه‌ریش له‌پاداشتی ئه‌م باوه‌ڕه پته‌وه‌یا خانووه‌كه دیاری ده‌كات، و بۆ سبه‌ینێ ده‌نێرێته خوازبێنی و بۆ یه‌كێ له‌كوڕه‌كانی ماره‌ده‌كات، و عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز له‌دایكه‌وه له‌نه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌و ئافره‌ته پارێزكاره‌یه..
# # #
ئه‌م هه‌ستكردن به‌مه‌سئولییه‌ته له‌به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاره‌وه ئه‌و پاسه‌وانه به‌هێزه له‌دڵ و ده‌روونه‌كانا دروست ده‌كات.. چه‌نده ئه‌و باوه‌ڕه پته‌و بێ ئه‌وه‌نده به‌رپرسایه‌تی زیاتر ده‌بێ، چه‌نده به‌ر پرسایه‌تی زۆرتر‌بوو ئه‌وه‌نده سوودی بۆ كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌ڕێته‌وه,, فه‌رموون سه‌یری رووداوی كووپه شیره‌كان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشوودا به‌راوردیان بكه‌ن:
كووپه‌كان پڕ له ئاو مه‌كه‌ن:
ده‌گێڕنه‌وه له ئاواییه‌كدا نه‌هاتی و برسییه‌تییه‌ك رووی دا، والی داوایه‌كی سه‌یری له خه‌ڵكی ئاواییه‌كه كرد تا به‌ره‌نگاری مه‌ترسی نه‌هاتی و برسییه‌تی بكات.. و پێی گوتن: مه‌نجه‌ڵێكی زۆر گه‌وره له‌ناوه‌ڕاستی ئاواییه‌كه داده‌نێ و هه‌ر ژن و مێردێك یه‌ك كووپ شیری تێ بكه‌ن، و به‌ومه‌رجه‌ش هه‌ر كه‌س به‌ته‌نیا كووپه شیره‌كه‌ی تێ بكات بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بیبینێ..
خه‌ڵكی به‌ده‌نگ داواكه‌ی والییه‌وه رۆیشتن و ویستیان داواكه‌ی جێ به‌جێ بكه‌ن.. هه‌ركه‌س به‌ته‌نیاو له‌شه‌ودا ده‌ڕۆیشت كوپی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌كرده ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌وه..
ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراوبوو له‌به‌یانیدا كه‌والی سه‌ری له مه‌نجه‌ڵه‌كه‌دا شتێكی سه‌یری دیت..!! ئاخۆ چی بینیبێت؟
دیتی مه‌نجه‌ڵه‌كه پڕبووه له‌ئاو!!
ئه‌ی شیره‌كه له‌كوێ یه؟
چونكه هه‌ریه‌كێك له‌وخه‌ڵكه له‌جیاتی شیر ئاوی تێكردووه!!
چونكه هه‌ریه‌كه له‌لای خۆیه‌وه له‌دڵی خۆ‌یا گوتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر من ته‌نیا كوپێ ئاوی تێ بكه‌م هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌نجه‌ڵه گه‌وره‌یه نابێت.. !!
هه‌ركه‌سه له‌جێی خۆیه‌وه كوپێ ئاوی بردووه‌و وای زانیوه خه‌ڵكه‌كه‌ی تر شیر ده‌به‌ن، بیری له‌وه نه‌كردۆته‌وه ئه‌وانیش وه‌ك ئه‌م بیریان كردۆته‌وه..و هه‌ركه‌س له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وایزانیوه ته‌نیا ئه‌م له‌جیاتی ئه‌وكووپه شیره ئاو ده‌بات..؟ له ئه‌نجامدا ئه‌وه رووی دا كه رووی دا..
سه‌ره‌نجام ئه‌وه رووی دا كه رووی دا.. برسییه‌تی هه‌موو ئاواییه‌كه‌ی داگرت، و خه‌ڵكێكی زۆر مردن و تیاچوون، و له‌كاتی لێقه‌ومانه‌كه‌دا فریای یه‌كتر نه‌كه‌وتن!!
دۆستان و ئازیزان!
تۆ بڕوا ده‌كه‌یت من و تۆیش له‌جیاتی شیر كووپه‌كان پڕ ئاوده‌كه‌ین له‌ناسكترین بار‌و دۆخ و هه‌ستیارترین ساته‌كانا، كاتێ كاره‌كه‌مان به‌جوانی و به‌رێك و پێكی ئه‌نجام نه‌دا، و به پاساوی ئه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر ئه‌وكاره ده‌كه‌ن، و كاره‌كه‌ی ئێمه له‌ناو ئه‌وانه‌دا ون ده‌بێ و ده‌رناكه‌وێ!!
كاتێ ئێمه پێمان وابوو خه‌ڵكی هه‌موویان دڵسۆزن، و به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه كارده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ی ئێمه‌ش پوخت ودڵسۆزانه نه‌بێت كاریگه‌ری نابێت!! ئه‌وا ئێمه‌ش كووپه‌كانمان له‌جیاتی شیر پڕ له‌ئاو كردووه..!!
شتی له‌م بابه‌ته زۆرن.. هه‌موو ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌ندازه‌ی هه‌ست به‌لێپرسینه‌وه‌و پاڵفته‌بوون و دڵسۆزی له‌خاوه‌نه‌كه‌یا.. له‌به‌ر ئه‌وه كاتێ هاوسێكه‌ت، یا خزمه نزیكه‌كه‌ت پێویستی بوو وا بییرمه‌كه‌ره‌وه چونكه فڵان دراوسێ له‌من ده‌وڵمه‌ند تره‌و ئه‌ویش وه‌ك من ده‌یبینێ و یارمه‌تی ده‌دات ، یا فلان برام له‌من ئیمكانیاتی زیاتره‌و ئه‌و ده‌ستگرۆیی ده‌كات ئیتر بۆچ من ئه‌وكاره بكه‌م، ئیتر بۆچ من یارمه‌تی بده‌م؟!! نه‌ء هه‌رگيز بیر له‌وه مه‌كه‌ره‌وه، به‌ڵكو خۆت چیت له‌توانادایه له‌لای خۆته‌وه ئه‌نجامی بده!! تا كوپه‌شیره‌كه نه‌كه‌ین به‌ئاو..!! |