یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مامۆستا حەسەن پێنجوێنی
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/04/2011 : 14:40:19
قه‌باره‌ی فۆنت
هه‌ڵه‌شه‌یی په‌شیمانی گه‌وره‌ی له‌دوایه
له‌م ڕۆژانه‌دا چیرۆكێكم خوێنده‌وه‌ چیرۆكێكی كلیله‌و دیمنه‌ی بییر هێنامه‌وه‌ كه‌ له‌ساڵانی حه‌فتادا خوێندبوومه‌وه‌.. پاڵفته‌ی چیرۆكه‌كه‌ی كلیله‌و دیمنه‌ ئه‌مه‌یه‌: پیاوێكی به‌ساڵاچوو منداڵی بۆ نه‌ده‌ماو له‌سه‌رده‌می پیریه‌تیدا خوا كوڕێكیان پێ ده‌به‌خشێ، و ئه‌م كوڕه‌ش تاقانه‌یه‌و پاش ئه‌و هه‌موو جه‌رگ سووتاوییه‌ دێت زۆریان خۆش ده‌وێت،و له‌ماڵیشه‌وه‌ ته‌نیا سمۆره‌یه‌كی هه‌یه‌،و ئه‌م سمۆره‌یه‌ش له‌ناوماڵه‌كه‌دا زۆر خۆشه‌ویسته‌..
رۆژێك پیاوانی ده‌ست و پێوه‌ندی مییر دێن به‌شوێنیاو ده‌ڵێن مییر داوات ده‌كات..

خۆت بپێچه‌ره‌وه‌و هه‌رئێستا با بڕۆین.. ئه‌ویش پێیان ده‌ڵێت: خێزانم رۆیشتووه‌ بۆ جل شتن بۆ سه‌ر رووباره‌كه‌ با بێته‌وه‌ منیش دێم بۆلای..


ئه‌وانیش ده‌ڵێن: فه‌رمانی میر زۆر سه‌خته‌و زۆر به‌په‌له‌ كاری پێته‌و ده‌بێ هه‌ر ئێستا بێیت.. ئه‌ویش ناچار ده‌بێت منداڵی ناو بێشكه‌كه‌ی له‌ته‌ك سمۆره‌كه‌دا به‌جێ دێلێ و له‌ ته‌ك پیاوه‌كانی میرا رێ ده‌كه‌وێت، كه‌ده‌چێته‌ لای مییر كاره‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات و زۆری پێ ناچێت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌..
كاتێ كابرا دێته‌وه‌ سمۆره‌كه‌ به‌هه‌ڵه‌داوان به‌ره‌و پیری مامه‌ی ریش سپی ده‌چێت وخۆی تێ هه‌ڵده‌ساوێ و سه‌مای بۆ ده‌كات، مامه‌ پیره‌ سه‌رنج ده‌دات ده‌م و پلی سمۆره‌ له‌خوێنا سوور بووه‌، ئه‌ویش له‌دڵی خۆیا ده‌ڵێت: بێت و نه‌بێت ئه‌مه‌ كوڕه‌ تاقانه‌كه‌می خواردووه‌، تا هێزی تیا ده‌بێت به‌دار عه‌ساكه‌ی دانه‌یه‌ك ده‌كێشێ به‌سه‌ری سمۆره‌دا و خپی ده‌كات، و له‌حه‌وت سالان راستی ده‌كاته‌وه‌..

به‌و ترس و خه‌فه‌ته‌وه‌ رووده‌كاته‌وه‌ ناوما‌ڵ و كه‌ ده‌رگا ده‌كاته‌وه‌ ده‌بینێ مارێكی گه‌وره‌ له‌په‌نای بێشكه‌ی كوڕه‌كه‌یا له‌ت و په‌ت كراوه‌، تمه‌ز سمۆره‌ی به‌سته‌زمان هاتووه‌ مژده‌ به‌مامه‌ پیره‌ بدات كه‌من پیاوه‌تییه‌كی گه‌وره‌م له‌ته‌كا كردوویت، و كوڕه‌كه‌تم له‌دوژمنێكی سه‌ر سه‌خت پاراستوه‌ و مارێكی زله‌م كوشتووه‌ كه‌ ویستوویه‌تی به‌ كوڕه‌كه‌ته‌وه‌ بدا..!!

مامه‌ پیره‌ هه‌ست به‌تاوانێكی یه‌جگار گه‌وره‌ ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و سمۆره‌ به‌وه‌فایه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ زۆره‌ی بۆ پارێزگاریكردنی كوره‌كه‌ی داوه‌ و ئه‌میش به‌و جۆره‌ دڵڕه‌قییه‌ پاداشتی دایه‌وه‌..

# # #
ئه‌مه‌ پاڵفته‌ی چیرۆكه‌كه‌ی كلیله‌و دیمنه‌ بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌و چیرۆكه‌ نوێیه‌ی كه‌ ئه‌وی بییر خستمه‌وه‌، فه‌رموون باپێكه‌وه‌ بیخوێنینه‌وه‌:
مام سه‌لمان له‌كار وباری بازرگانیدا سه‌ركه‌وتووه‌و نوسینگه‌ی خۆی هه‌یه‌، و بازرگانییه‌كه‌شی په‌ره‌ی سه‌ندووه‌، وكوڕه‌كه‌ی له‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی پۆلی سێی ئاماده‌ییدا پله‌یه‌كی باشی هێناوه‌و نمره‌كانیشی زۆر به‌رزن، و نزیك بوو هیوای باوكی بێنێته‌ دی، بۆیه‌ باوكی باوه‌شی پیاده‌كات و ناوچاوی ماچ ده‌كات و پێی ده‌ڵی: كوڕم ئه‌گه‌ر له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی گشتیشدا نمره‌ی ئاوه‌ها، یاله‌مانه‌ به‌رزتر بێنیت چی داوا بكه‌یت بۆت ده‌كه‌م!!

كوڕه‌ش یه‌كسه‌ر داوای ترومبێلێكی گرانبه‌های گه‌نجانه‌ ده‌كات و باوكیشی به‌ڵێنی پێده‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ جێبه‌جێ بكات دیارییه‌كه‌ی بۆ بكڕێت.. ده‌یه‌وێت رۆژگار ده‌روات و خوێندن ده‌ستی پێده‌كاته‌وه‌و كوڕی لاو هه‌وڵێكی زۆر ده‌داو له‌تاقیكردنه‌وه‌ی گشتیدا نمره‌یه‌كی باشتر له‌وه‌ی پێشووی ده‌هێنێ و به‌خۆشی وده‌م به‌بزه‌وه‌ دێته‌وه‌ بۆ ماڵ وهه‌واڵی باوكی ده‌پرسێ،و دایكیشی پێی ده‌لێ:

كوڕم! خۆت ده‌‌زانی باوكت له‌ نوسینگه‌كه‌ی خۆیه‌تی.. كاتێ باوكی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌میش ده‌م به‌بزه‌ ده‌ڕواته‌ پێشوازی باوكییه‌وه‌و مژده‌ی ده‌داتێ ‌وئه‌ویش كه‌ده‌بینێ كوڕه‌كه‌ی ئه‌و نمه‌ره‌ باشانه‌ی هێناوه‌.. باوه‌شی پیاده‌كات و ئه‌ملاولا‌ی ماچ ده‌كات و باوكه‌كه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌و دیاریه‌ی بۆی كڕیوه‌ به‌شێوه‌یه‌ك بیداتێ كه‌ ناكاو وموفاجه‌ئه‌یه‌كی بۆ دروست بكات بۆیه‌ ده‌ڕوات قاپلۆخی قورئانێكی نایابی بۆ دێنێ و ده‌یداته‌ ده‌ستی و ده‌ڵێ: كوڕم! فه‌رموو دیارییه‌كه‌ت بگره‌!!

كوڕه‌ش واده‌زانێ ئه‌مه‌ ته‌نیا قورئانێكه‌و هیچی تر، تاهێزی تیاده‌بێ قورئانه‌كه‌ فڕێ ده‌دا به‌رووی باوكیداو پێی ده‌ڵێت: تۆ به‌ڵێنی چیت پێدام وئێستاش چیم ده‌ده‌یتێ!! پێش ئه‌وه‌ی له‌ماڵ بچێته‌ ده‌ر ده‌ڵێ: ئیتر جارێكی تر سه‌ر به‌م ماڵه‌دا ناكه‌مه‌وه‌.. به‌رامبه‌ر باوكی ده‌ست به‌قسه‌ی ناشیرین ده‌كات و ده‌چێته‌ ده‌ر، پاش چه‌ند مانگێك په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ده‌بینێ باوكی مردووه‌، و ده‌چێته‌ ژووره‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ وده‌یه‌وێ هه‌ندێ قورئان بخوێنێ، ئه‌و قورئانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌باوكی له‌كاتی ده‌رچوونه‌كه‌یا به‌ دیاری بۆی هێنابوو، كاتێ قاپڵۆخی قورئانه‌كه‌ هه‌ڵه‌ده‌پچڕێت لووتی به‌ناكاوێكی سه‌یره‌وه‌ ده‌ته‌قێ و ده‌بینێ له‌ناو ئه‌و به‌رگه‌دا قورئان نییه‌، به‌ڵكو ته‌نیا كلیلی هه‌مان ترومبێلی گران به‌های تێدایه‌ كه‌ خۆی داوای كردبوو!!
به‌ڵێ، خوێنه‌ری خۆشه‌ویست! هه‌ڵه‌شه‌یی و هه‌ڵچوون هه‌زاران زیانی وا له‌ مرۆڤ ده‌ده‌ن بۆیه‌ پێغه‌ممه‌ری خۆشه‌ویستمان صلی الله علیه وسلم له‌فه‌رمووده‌كانیا جه‌خت له‌سه‌ر خۆگری و ئارامی نیانی ده‌كاته‌وه‌..
# # #
هه‌زاران سلاو له‌گیانی پاكت ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا، له‌واقیعدا به فه‌رمووده‌و رێنوێنییه‌ گه‌وهه‌رو گرانبه‌هاكانت، چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانت كردووه‌ وله‌و رووداوانه‌وه‌ به‌باشی له‌واتای ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ حاڵی ده‌بین كاتێ یه‌كێك له‌ هاوه‌ڵه‌كان دێته‌ خزمه‌تت و داوات لێ ده‌كات تا ئامۆژگاری بكه‌یت،و تۆیش ده‌فه‌رموویه‌ت: تووڕه‌ مه‌به‌، چه‌ند جارێك دووباره‌ی ده‌كاته‌وه‌، هه‌ر ده‌فه‌رموو‌ی: تووڕه‌ مه‌به‌.(1). چونكه‌ له‌رواڵه‌تیا ئه‌وه‌ به‌دی ‌ده‌كه‌یت كه‌ ئه‌م مرۆڤه‌ پیاوێكی ‌كه‌م جیكه‌ڵانه‌یه‌، و زوو تووڕه‌ ده‌بێت، وئه‌گه‌ر به‌سه‌رخۆیا زاڵ نه‌بێت ئه‌و تووڕه‌بوونه‌ زیانی گه‌وره‌ی لێ ده‌دات.. وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م چیرۆكه‌دا خوێندمانه‌وه‌..!!

بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی زیاتر ده‌توانی سه‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ی بده‌یت
http://www.penjweny.org/article/693