یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مامۆستا حەسەن پێنجوێنی
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/05/2011 : 15:04:46
قه‌باره‌ی فۆنت
خۆزگه‌ خۆبه‌زلزان نه‌بووینایه‌!
له‌م ماوه‌یه‌دا به‌چه‌ند ئێمێلێك و له‌ چه‌ند كاتی جیاوازدا چیرۆكێكیان بۆ ناردبوم به‌ناوی هونه‌ری گوێگرتن، خوا پاداشتی خێریان بداته‌وه‌.. ئه‌ڵبه‌ته‌ منیش به‌شوێنیا گه‌ڕام تا بزانم چ ئه‌ندازێك واقیعییه‌، له‌سایته‌ ئینگلیزی و عه‌ره‌بیه‌كاندا زۆریان له‌سه‌ر نووسیوه‌، هه‌ندێك به‌ناوی {هونه‌ری گوێگرتن}، هه‌ندێك به‌ناوی{ ئایا له‌حوكمدان به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا په‌له‌ده‌كه‌یت؟}، هه‌ندێك به‌ناوی { له‌ ناونیشانه‌كه‌یه‌وه‌ حوكم به‌سه‌ر كتێبێكدا مه‌ده‌،!}، هه‌ندێك به‌ناوی{ حوكمدان به‌سه‌ر رواڵه‌تدا }، هه‌ندێك به‌ناوی{ حوكمدان به‌سه‌رخه‌ڵكیدا به‌هۆی رواڵه‌تیانه‌وه}، ناونیشانێكی تر{ زۆرگرنگه‌ به‌سووك سه‌یر نه‌كردنی خه‌ڵكی!!}، ناونیشانێكی تر {به‌داخه‌وه‌ رۆاڵه‌ت هه‌موو شتێك نییه‌!!} زیاتر له‌ ده‌ ناونیشانم بینییه‌وه‌، هه‌روه‌ها وێنه‌ی لیند ستانفوردی بناغه‌دانه‌ری زانكۆكه‌و خێزانه‌‌كه‌ی }، دیتم ئه‌مه‌ حه‌قیقه‌تێكی هه‌یه‌و ته‌نیا دارێژراوی ئه‌ندێشه‌ نییه‌..

ئینجا ئه‌م زانكۆیه‌ { Stanford University} تا ئێستاش ماوه‌و قوتابی هه‌یه‌. ئه‌م چیرۆكه‌ش مالكوم فوربز{ Malcolm Forbes} نووسیویه‌تی، و به‌سه‌رهاته‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه‌.. كه‌ باسی سه‌رۆك زانكۆیه‌كی له‌خۆبایی و خێزانێكی جووتیار ده‌كات..


كورته‌كه‌ی ئه‌مه‌یه‌ ئه‌م ژن و مێرده‌ له‌ناوچه‌كه‌ی خۆیانه‌وه‌ سوار شه‌مه‌نه‌فه‌ر ده‌بن و به‌ جل و به‌رگی لادێییانه‌ی خۆیانه‌وه‌ رووده‌كه‌نه‌ نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رۆكی زانكۆی هارڤار{ Harvard} و داوا له‌ خانمی به‌رێوه‌به‌ر ده‌كه‌ن دیمانه‌یه‌كیان له‌ته‌ك سه‌رۆكی زانكۆدا بۆ ئه‌نجام بدات، ئه‌ویش ته‌له‌فون بۆ سه‌رۆك ده‌كات كه‌ پیاو و ژنێكی لادێی هاتوون داوای دیتنی تۆ ده‌كه‌ن، ئه‌ویش ده‌ڵێت مادام مه‌وعیدیان وه‌رنه‌گرتووه‌، من كاتم نییه‌ بیان بینم. و زۆر سه‌رقاڵم و كاتی من له‌وه‌ گرنگتره‌ بیده‌م به‌ ژن و مێردێكی لادێ یی؟!

به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌‌كه‌ پێیان ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر مه‌وعیدی چاوپێكه‌وتنتان وه‌رنه‌گرتووه‌ ناتوانێ به‌مزوانه‌ بتان بینێت، ئافره‌ته‌ دێهاتییه‌كه‌ش پێی ده‌ڵێ: كێشه‌ نییه‌، چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین، تا كاتی ده‌بێ.. به‌وشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌دانیشتنا و ئافره‌تی سكرتیره‌ش وه‌خته‌ له‌داخانا دیق بكات، كه‌ ئه‌مانه‌ جێیان گرتووه‌و ناڕۆن؟! بۆیه‌ له‌داخانا هه‌ر سه‌یریشیان ناكات و ته‌واو پشتگوێیان ده‌خات، به‌و هێوایه‌ی بڕۆن..

به‌ڵام خوا نه‌كات.. ئه‌وان بجووڵێن.. وادیاره‌ هه‌روه‌ك له‌سه‌ر و سیمایانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێ بۆ كارێكی گرنگ هاتوون و ده‌یانه‌وێ سه‌رۆكی زانكۆ ببینن. به‌ڵام له‌گه‌ل تێپه‌ڕبوونی كات و هه‌ته‌ربوونی ئه‌و ژن ومێرده‌ رق وقین وتووڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ر زیاتر هه‌ڵده‌چێ. بۆیه‌ بڕیار ده‌دا قسه‌كه‌ی سه‌رۆكی بشكێنێ، و جارێكی تر تكای لێبكات ئه‌گه‌ر بۆ دوو ده‌قیقه‌ش بووه‌ ڕێیان بدات با بێن بیبینن و چاویان پێی بكه‌وێ، به‌ڵكو له‌كۆڵی ببنه‌وه‌و شوێنه‌كه‌ چۆڵ بكه‌ن!!

سه‌رۆك سه‌ری باده‌دا و به‌تووڕه‌ییه‌وه‌ پێی ده‌ڵێ: ئه‌وانه‌ی كه‌ بۆ سه‌ردانم دێن و كاتیان پێویست نییه‌ گه‌وره‌ پیاوانی وڵاتن، و به‌ڵكو ئه‌وانیش كاتیان بۆ داده‌نێم، و ئێستا ئه‌مانه‌ كێن كه‌ گوێ به‌كات ناده‌ن و هه‌ته‌ری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و چاوپێكه‌وتن ودیتنه‌؟! سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ كه‌من چاره‌ی ئه‌وجله‌ كۆن و چڵكنانه‌م ناوێ، كه‌ جووتیاره‌كان له‌به‌ریاندایه‌!!

سه‌رۆك پیش ده‌خواته‌وه‌و به‌ خانمی به‌ڕیوه‌به‌ری نوسینگه‌كه‌ی ده‌ڵێت: هه‌رچه‌ند پێشی بێتاقه‌تم به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی تۆ رزگارت ببێ و ئه‌وان له‌به‌رچاوتا نه‌مێنن چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك بیانكه‌ره‌ ژووره‌وه‌!! بۆ ئه‌وه‌ی ناچار به‌رۆیشتن ببن!!

كاتێ ژن ومێرده‌كه‌ ده‌چنه‌ ژووری سه‌رۆكی زانكۆوه‌ ژنه‌ جوتیاره‌كه‌ پێی ده‌ڵێ ئه‌مان كوڕێكیان له‌زانكۆی هارڤاردا بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌رسی خوێندووه‌، به‌ڵام له‌ رووداوێكا كۆچی دوایی كردووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وماوه‌یه‌دا كه‌له‌م زانكۆ ناودارو دێرینه‌یه‌دا شاد و دڵخۆش بووه‌، بڕیاریان داوه‌ شتێك پێشكه‌ش به‌م زانكۆیه‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناوی كوڕه‌كه‌یان به‌ نه‌مری بمێنێته‌وه‌..

قسه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌ده‌روونی سه‌رۆكی زانكۆدا كاریگه‌رییه‌كی نابێ، به‌ڵكو به‌گرژییه‌كه‌وه‌ وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌ و پێی ده‌ڵێ: خانم! ناكرێ هه‌ركه‌س هات و له‌م زانكۆی هارڤارده‌دا خوێندی و وه‌فاتی كرد ئێمه‌ بۆ {نه‌مری ناوی} بینایه‌ك بكه‌ین به‌ناویه‌وه‌، ئه‌گه‌ر شتی وا بكه‌ین زانكۆكه‌ ده‌بێته‌ جه‌نگه‌ڵێكی بیناو په‌یكه‌ری یادگاری!!.

ژنه‌كه‌ش په‌رچی ده‌داته‌وه‌و پێی ده‌ڵێ: ئێمه‌ نامانه‌وێ په‌یكه‌ری بۆ دروست بكه‌ین، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ بینایه‌ك بۆ زانكۆكه‌ دروست بكه‌ین و ناوی ئه‌وی لێ بنێین، و پێشكه‌ش به‌زانكۆی بكه‌ین!! ئه‌م قسه‌یه‌ش له‌دڵی سه‌رۆك زانكۆدا جێی خۆی ناكاته‌وه‌ بۆیه‌ به‌ رق و قینێكه‌وه‌ سه‌رنجێكی كراسه چڵكن و چاكه‌ته‌ كۆنه‌كه‌ی ژنه‌كه‌ ده‌دات وبه‌لاقرتێیه‌كه‌وه‌ پێی ده‌ڵێ: ئایا به‌ خه‌یاڵتاندا هاتووه‌ بینایه‌كی وا چه‌ند‌ی تێ ده‌چێ؟ ئه‌م بینایانه‌ی زانكۆ زیاتر له‌حه‌وت ملیۆن و نیویان تێ چووه‌!!

ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی باڵ به‌سه‌ردانیشتنه‌كه‌دا ده‌گرێت، سه‌رۆكی زانكۆ پێی وا ده‌بێت به‌م قسه‌یه‌ له‌ده‌ست ئه‌م ژن و مێرده‌ رزگاری ده‌بێت، خانمه‌كه‌ ئاورێك له‌مێرده‌كه‌ی ده‌داته‌وه‌و پێی ده‌لێ: ئاغای ستانفۆرد! مادام كه‌ دروستكردنی ته‌واوی زانكۆیه‌ك ئه‌وه‌نده‌ی تێ بچێت، بۆچ ئێمه‌ زانكۆیه‌كی سه‌ر به‌خۆ به‌ناوی كوڕه‌كه‌مانه‌وه‌ دروست نه‌كه‌ین؟! ئه‌ویش سه‌رێكی بۆ ده‌له‌قێنێ و قسه‌كه‌ی په‌سه‌ند ده‌كات، هه‌ردوو هه‌ڵده‌ستن و نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ به‌جێ دێڵن!!

سه‌رۆكیش سه‌راسیمه‌ و په‌شیمانی دای ده‌گرێ!! ئه‌م رووداوه‌ له‌ساڵی 1884دا رووده‌دات، پاشان ده‌ڕۆن بۆ كالیفۆرنیا، و له‌وێ له‌ساڵی 1891دا زانكۆیه‌كه‌ داده‌مه‌زرێنن و ئیستا ئه‌و زانكۆیه‌ یه‌كێكه‌ له‌گه‌وره‌ترین و ناودارترین زانكۆكانی ئه‌مریكا و له‌ریزی زانكۆكانی هارڤارد ، كه‌مبه‌رج و میت}دا ده‌ژمێررێت.