یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مامۆستا حەسەن پێنجوێنی
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/07/2011 : 13:32:20
قه‌باره‌ی فۆنت
دادگایه‌كی كه‌م وێنه‌ی مێژوویی
خوێنه‌ری هێژا چیرۆكی ئه‌م هه‌فته‌یه‌مان رووداوێكی واقیعی و چیرۆكێكی مێژوویی وهه‌ڵقولاوی سه‌رده‌مێكی زێڕینه‌‌، و له‌ناو شاری سه‌مه‌رقه‌ندا رووی داوه‌، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ سه‌مه‌رقه‌ند پێته‌ختی ناوچه‌ی {پشت رووباری جه‌یحوون}بووه‌، هه‌رچه‌ند وه‌ك دابه‌شكردنی ئیداری ئێستا له‌ناو سنووری ئۆزبه‌كستان دایه‌و ئۆزبه‌كییه‌كانیش توركن، به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ و ده‌ورو به‌ره‌كه‌ی تاجیكن و به‌زمانی تاجیكی ده‌ئاخاون، كه‌ئه‌ویش زاراوه‌یه‌كه‌ له‌زمانی فارسی.. و دانیشتوانی به‌پێی ویكبیدیا 400هه‌زار كه‌سێك ده‌بن..

له‌م رۆژانه‌دا هه‌واڵێكم به‌ ئێمێل بۆ هاتبوو كه‌ باسی دادگه‌ری ده‌كرد، و رێزگرتنی گه‌وره‌ترین كاربه‌ده‌ستانی ریزی یه‌كه‌می ده‌كرد له‌ یاساو ده‌ستووری بنه‌ره‌تی وڵات، ئای چه‌ندم پێ خۆش بوو ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوینیش ئاوهابوونایه‌، دادگه‌رییان بكردایه‌ته‌ كاڵای باڵایان و خۆیان و میلله‌ته‌كانیان پێ به‌خته‌وه‌ر بكردایه‌ له‌دنیادا پێش پاشه‌ رۆژ.. ئه‌و رووداوه‌ رووداوێكی مێژوویی وه‌بیر هێنامه‌وه‌ له‌سه‌رده‌می فه‌تحی ئیسلامیدا چۆن ره‌وشتی به‌رز و دادگه‌ری دادگا، و سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ره‌كان و رێزگرتنی هه‌موان له‌یاسا بووه‌ته‌ هۆی رووناك كردنه‌وه‌ی دڵه‌كان و وه‌رگرتنی هیدایه‌تی خوایی و گه‌شه‌و نه‌ش و نما له‌په‌نای په‌یامه‌كه‌ی په‌روه‌ردگارا.. فه‌رموون ئه‌وه‌ ئێوه‌و ئه‌وه‌ش رووداوه‌ مێژووییه‌كه‌:

له‌سه‌رده‌می سه‌ره‌تای گه‌یاندنی په‌یامی ئیسلامدا، و به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی پارێزكار و خوا ویست ومرۆڤ دۆست {عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز}دا سوپای ئیسلامی به‌سه‌رۆكایه‌تی { قوته‌یبه‌ی كوڕی موسلیمی باهیلی} روو ده‌كاته‌ وڵاتانی پان و به‌رینی ئاسیای ناوه‌ند، وله‌هه‌رێمی خۆراسانه‌وه‌ سوپا به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه‌ ده‌بات، و یه‌ك له‌دوای یه‌كی هه‌رێمه‌كانی ئازاد ده‌كات و ده‌یانخاته‌ ژێر ئاڵای ئیسلامه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ باسی بكه‌ین مه‌سه‌له‌ی هێرشكردنیه‌تی بۆ سه‌رشاری سه‌مه‌رقه‌ند، ئه‌و شاره‌ی به‌ پێته‌ختی ناوچه‌ی پان و به‌رینی پشت رووباره‌كه‌{ماورا‌و النهر}داده‌نرێ..
كاتێ قوته‌یبه‌ ده‌گاته‌ ناوچه‌ی سه‌مه‌رقه‌ند پێش ئه‌وه‌ی له‌نیازو داواكاری خۆی ئاگاداریان بكاته‌وه‌ له‌ناكاودا هێرشێكی ده‌ستوبرد ده‌كاته‌ سه‌ریان و شاره‌كه‌یان ده‌گرێت..

سوپای ئیسلام ده‌چێته‌ ناو شاره‌وه‌، یه‌كێك له‌ پیاوانی سوپای ئیسلام به‌ ریش سپی و پیاوماقووڵی شاره‌كه‌ ده‌ڵێ: ئه‌م هێرشه‌ی سه‌ركرده‌ی ئێمه‌ بۆ سه‌ر شاره‌كه‌تان پێچه‌وانه‌ی یاسای ئیسلامه‌، و ئه‌گه‌ر ئێوه‌ نوێنه‌رتان بنێرن بۆ لای خه‌لیفه‌، فه‌رمان به‌ چۆڵكردنی سوپاكه‌ ده‌كات.. ئه‌ویش كه‌به‌ته‌واوی له‌ قسه‌كه‌ دڵنیا ده‌بێت له‌گه‌ڵ ریش سپی و پیاوماقووڵانی شاره‌كه‌ كۆ ده‌بێته‌وه‌و ئه‌م هه‌واڵه‌یان پێ ده‌گه‌یه‌نێ و ئه‌وانیش بڕیار ده‌ده‌ن نوێنه‌ریان بۆ لای خه‌لیفه‌ بنێرن..

به‌ڵێ، نوێنه‌ری سه‌مه‌رقه‌ند ده‌ڕوات و سكاڵای خۆی پێشكه‌ش به‌خه‌لیفه‌ ده‌كات،و ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئه‌و نوێنه‌ره‌دا نامه‌یه‌ك بۆ قازی خۆراسان ده‌نێرێت، له‌م باره‌وه‌ رای شه‌رع روون بكه‌ره‌وه‌و یاسا جێبه‌جێ بكه‌‌.. ئه‌ویش له‌جێی خۆیه‌وه‌ نامه‌ بۆ قوته‌یبه‌ ده‌نێرێ و داوای لێ ده‌كات له‌زووترین كاتدا بگاته‌ لای قازی له‌ خۆراسان.. قوته‌یبه‌یش فه‌رمانی قازی به‌جێ دێنێ و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خه‌ڵكی سه‌مه‌رقه‌ندا پێكه‌وه‌ ده‌وه‌ستن و قازی له‌ سه‌مه‌رقه‌ندییه‌كه‌ ده‌پرسێ: داوات چییه‌؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ: جه‌نابی قازی! قوته‌یبه‌ به‌خۆی و سوپاكه‌یه‌وه‌ هێرشی كردۆته‌ سه‌رمان پێش ئه‌وه‌ی ئاگادارمان بكاته‌وه‌، نه‌ بانگی كردووین بۆ ئیسلام، و نه‌ سه‌رپشكی كردووین له‌نێوان سه‌رانه‌و شه‌ڕكردنا، و یه‌كسه‌ر له‌ناكاوا خۆی كردووه‌ به‌ناو شارادا!!
قازی ئاوڕێك ده‌داته‌وه‌ به‌لای قوته‌یبه‌دا و پێی ده‌لێ: قوته‌یبه‌! تۆ چ ده‌ڵێیت؟ قوته‌یبه‌ش ده‌ڵێ: جه‌نابی قازی ! جه‌نگ بریتییه‌، له‌فێڵ و چاو و راو، ئه‌م شاره‌ش شارێكی گه‌وره‌یه‌، هه‌موو شاره‌كانی تری ده‌وربه‌ری شه‌ڕیان كردووه‌، و موسوڵمان نه‌بوون، و جزیه‌شیان قبوڵ نه‌كردووه‌! قازیش پێی ده‌ڵێ: ئه‌ی قوته‌یبه‌! واته‌: تۆسه‌ر پشكت نه‌كردوون له‌نێوان یه‌كێ له‌م سێ شته‌دا: موسوڵمان بوون، یا باجدان، یا شه‌ڕكردن؟! قوته‌یبه‌ ده‌ڵێ: نه‌خێر داوای وامان لێ نه‌كردوون!!

قازیش ده‌لًێ: ده‌بینم پێت له‌ تاوانت نا؟ و دانت به‌ كاری ناشه‌رعی خۆتا نا.. كاتێك شكات لێكراو دانی به‌ تاوانیدا نا ئیتر پێویست به‌شایه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌ ناكات، و داداگا كۆتایی دێت.. ئه‌ی قوته‌یبه‌! من ده‌بینم تۆ غه‌درت كردووه‌، و خوایش ئه‌م ئاینه‌ به‌ دادگه‌ری و دووره‌ په‌رێزی له‌ غه‌در سه‌رده‌خات..

له‌به‌ر ئه‌وه‌ دادگا بڕیاری دا هه‌موو سوپای موسوڵمانان له‌و شاره‌ بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌و نه‌ك هه‌ر سوپا به‌ڵكو هه‌موو كارمه‌ندان و پیاوانی ده‌وڵه‌ت و ماڵ و منداڵیشیان.. ده‌بێ شار به‌ته‌واوی چۆڵ بكه‌ن، و پاشان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ویستتان ئه‌و په‌یامه‌یان پی بگه‌یه‌نن..

ئه‌وه‌ رابوردووی زێڕینی دادگامانه‌ و ئه‌وه‌ش واقیعی تفت و تاڵی ئێستامانه‌!! دادگاكانی ناوچه‌كه‌ نه‌ك ته‌نیا وڵات یا هه‌رێمێك كاربۆ چه‌سپاندنی یاساده‌كه‌ن به‌سه‌ر هه‌ژاران و بێكه‌سان و بێ پشتیواناندا!! و هه‌رگیز یاسا به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدار و ته‌نگه‌ قه‌وییه‌كانا جێبه‌جێ ناكرێت.. فه‌رمان ره‌وایانی وڵات نه‌ شارستانییه‌تیان له‌ئاستیشارستانیه‌تی وڵاتانی رۆژئاوادایه‌، نه‌ پێبه‌ندیشن به‌ ئاینه‌كه‌یاه‌وه‌ وه‌ك موسوڵمانێك.. ئه‌ها كاتێ ئافره‌تێكی خانه‌دان و خاوه‌ن بنه‌ماڵه‌ دزی كردبوو، هاتن لای پێغه‌ممه‌ر تكای بۆ بكه‌ن كه‌ ده‌ستی نه‌بڕێ چونكه‌ بنه‌ماڵه‌یه‌و ئابڕوویان ده‌چێت، ئه‌ویش فه‌رمووی میلله‌تانی پێش ئێوه‌ بۆیه‌ تیا چوون یاسایان به‌سه‌ر هه‌ژار و نادارا جێبه‌جێ ده‌كرد و ئه‌وه‌ش بنه‌ماڵه‌و ده‌وله‌مه‌ندبوایه‌ چاوپۆشییان لێ ده‌كرد!! قه‌سه‌م به‌عیززه‌تی خوا ئه‌گه‌ر فاتمه‌ی كچی موحه‌ممه‌د دزی بكات ده‌ستی ده‌بڕم!!
به‌ڵێ به‌و دادگه‌رییه‌ ئیسلام بڵاوه‌ی كرد، و میلله‌تانی سه‌رزه‌وی كردیانه‌ كاڵای باڵایان نه‌ك به‌چه‌ك و جبه‌خانه‌ و خۆ به‌زلزانین و زوڵم وسته‌م..!!