یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مامۆستا حەسەن پێنجوێنی
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/08/2011 : 11:59:58
قه‌باره‌ی فۆنت
چاكه‌ بكه‌و بیده‌ به‌ده‌م ئاوه‌وه
خوێنه‌ری هێژا! زۆرن ئه‌وانه‌ی وه‌ك شه‌م ده‌سوتێن بۆئه‌وه‌ی رێی خه‌ڵك رووناك بكه‌نه‌وه‌، زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌ ئاسووده‌یی خه‌ڵكی دڵخۆش و ئاسووده‌ ده‌بن، زۆرن ئه‌وانه‌ی كه‌ بۆ رزگاركردنی خه‌ڵكی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندییان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ی چاویان بڕیبێته‌ پاداشتی خه‌ڵكی و چاوه‌ڕوانی سوپاسگوزارییان بن، بێگومان سوننه‌تی خوا وایه‌ كه‌ پاداشتی جوامێران و جوانكاران به‌زایه‌ نادات، و هه‌ندێ جار هه‌ر له‌م له‌سه‌رزه‌وی وژیانی دنیایه‌دا پاداشتیان به‌ ده‌به‌رابه‌ر و بگره‌ زیاتریش ده‌داته‌وه‌..

جا چیرۆكی ئه‌مڕۆشمان چیرۆكێكی مێژوویی و رووداوێكی واقیعییه‌، و له‌ ئوسكۆتله‌ندا رووی داوه‌،جوتیارێكی هه‌ژاری زۆر كه‌م ده‌ست و نه‌دار به‌ناوی { فلیمینج } بێ ئه‌وه‌ی ناشكور و تووڕه‌بێ، كوڕێكی منداڵی ده‌بێ و بییر له‌ ئاینده‌ی ئه‌م كوڕه‌ی ده‌كاته‌وه‌، چۆن به‌خته‌وه‌ری بكات، و به‌ چ شێوه‌یه‌ك پێی بگه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ هه‌ڵس و كه‌وت و ره‌فتاریا زیره‌كی و بلیمه‌تی ده‌بینرا!!

خۆی به‌هه‌ر كوله‌ مه‌رگییه‌ك بێت توانیویه‌تی بژی، ئه‌ی جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی چی؟ ئایا ئه‌ویش ده‌توانێ به‌و هه‌ژاری و نه‌دارییه‌وه‌ بژی؟ به‌ڕاستی ژیان یارییه‌كی ئاسان نییه‌، به‌ڵكو پڕ له‌ كوێره‌وه‌ری و مه‌ترسییه‌، و چۆن ئه‌م كوڕه‌ی له‌م ژیانه‌دا بتوانێ رێ بكات گه‌ جگه‌ له‌ هێزی مادده‌ باوه‌ڕی به‌هیچ هێزێكی تر نییه‌!!

رۆژێكیان فلیمینج به‌رێدا ده‌ڕۆیشت به‌ره‌و یه‌كێ له‌ كێڵگه‌كان،و گوێی له‌وه‌ڕه‌ وه‌ڕێكی زۆرو به‌رده‌وامی سه‌گێكه‌وه‌ بوو، ئه‌میش به‌په‌له‌ به‌ره‌و وه‌ڕه‌ وه‌ڕی سه‌گه‌كه‌ رۆیشت، دیتی منداڵێك رۆیشتۆته‌ ناو گۆماوێكه‌وه‌ بۆ مه‌له‌كردن و خه‌ریكه‌ ده‌خنكێ! گۆماولێڵ بووه‌وه‌و سه‌رو چاوی منداڵ قوڕاوی بووه‌و ئه‌وه‌نده‌ش هاواری كردووه‌ ده‌نگی كپ بووه‌، و ره‌نگ به‌ڕوویه‌وه‌ نه‌ماوه‌ له‌ترسا!! فلیمینج بێ ئه‌وه‌ی بییر له‌هیچ شتێك بكاته‌وه‌ جگه‌ له‌رزگاركردنی منداڵه‌كه‌ به‌جل و به‌رگه‌كانیه‌وه‌ خۆی فڕێ ده‌داته‌ ناو گۆماوه‌كه‌و قۆڵی منداڵه‌كه‌ ده‌گرێ وده‌یهێنێته‌ ده‌ره‌وه‌و ژیانی رزگار ده‌كات.

بۆ رۆژی دوایی پێاوێك به‌گالیسكه‌یه‌كی زه‌ڕكه‌ف كراو كه‌ ئه‌سپه‌ شێیه‌كی جوان رای ده‌كێشاو چه‌ند پاسه‌وانێك پارێزگارییان لێده‌كرد به‌ره‌و كووخه‌كه‌ی فلیمینج ده‌هاتن.. ئه‌میش پێی سه‌یر بوو ده‌بێ ئه‌م لۆرته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ بۆچ به‌ره‌و ئه‌م ماڵه‌ ساده‌و ساكار و كووخه‌ هه‌ژارانه‌ بێت؟!!

پاش ئه‌وه‌ كه‌ گه‌یشتن و كابرای لۆرت ده‌ستی به‌ قسه‌ كرد تێگه‌یشت كه‌ ئه‌مه‌ باوكی ئه‌و منداڵه‌یه‌ كه‌ ئه‌م دوێنێ له‌مردن رزگاری كردبوو، هاتووه‌ سوپاسی بكات و پێ زانینی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و جوامێرییه‌ی ئه‌م ده‌ر ببڕێ..
ئه‌وه‌بوو پێی گوت: برای باش ئه‌گه‌ر من به‌درێژایی ژیانم سوپاست بكه‌م ناتوانم پاداشتی ئه‌و چاكه‌یه‌ت بده‌مه‌وه‌ كه‌ دوێنێ تۆ ئه‌نجامت داو جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی منت له‌ مردنی حه‌تمی رزگار كرد، من هه‌تا ماوم خۆم به‌ قه‌رزاری تۆ ده‌زانم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ چیت ده‌وێ له‌ماڵ وسامان و زێڕ و زێوه‌ر داوا بكه‌، ئه‌وه‌نده‌ت پێ ببه‌خشم دڵخۆشت بكات!!

له‌وه‌ڵامدا فلیمینج گوتی: لۆرتی رێزدار! من ئه‌م كاره‌م بۆ پووڵ و پاره‌ نه‌كردووه‌، و ته‌نیا من ویستوومه‌ ئاسووده‌ ویژدان بم و وه‌ك مرۆڤێك ئه‌ركی سه‌رشانم ئه‌نجام بده‌م.. و هه‌ر جوتیارێكی تری وه‌ك من كاری وا ئه‌نجام ده‌دات!! من خۆم كوڕم هه‌یه‌، و ئه‌م حاڵه‌ته‌ی به‌سه‌ر كوڕی به‌ڕێزتاندا هاتووه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی منیشدا روو بدات...

لۆرته‌كه‌ نه‌یهێشت قسه‌كه‌ی ته‌واو بكات و گوتی: مادام تۆ كوڕه‌كه‌ی منت وه‌ك كوڕی خۆت حسێب كردووه‌، منیش ده‌بێ كوڕه‌كه‌ت بخه‌مه‌ قوتابخانه‌و هه‌موو خه‌رجییه‌كی بكێشم تا ده‌بێته‌ خوێنده‌وارێكی باش و سوودی بۆخۆی و خه‌ڵكی وڵاتی هه‌بێ.. فلیمینج نه‌یده‌توانی به‌وه‌ی ده‌یبینێ و ده‌یبیستێ بڕوا بكات!! كوڕه‌كه‌ی ده‌چێته‌ قوتابخانه‌ی ناودارو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌وه‌؟!

به‌ڵێ،هه‌روابوو ئه‌لگزه‌نده‌ر فلیمینج (Alexander Fleming‏)ی له‌دایكبووی 1881ز رۆیشته‌ قوتابخانه‌وه‌و و ده‌رسی خوێند و پێگه‌یشت و بووبه‌ به‌یه‌كێ له‌ هه‌ره‌ زانا ناوداره‌كانی جیهان و به‌رو بوومی نه‌ك ته‌نیا بۆ خۆی و میلله‌ته‌كه‌ی بوو به‌ڵكو سوودی به‌خه‌ڵكی هه‌موو دنیا گه‌یاند، ده‌زانن ئه‌وزانایه‌ چی دۆزییه‌وه‌؟ و به‌رهه‌مه‌كه‌ی چی بوو؟ منداڵی ئه‌و جوتیاره‌ هه‌ژاره‌ بووه‌ زانایه‌كی ناوداری جیهانی و له‌ساڵی 1929 دا ده‌رمانی په‌نسلینی دۆزییه‌وه‌و توانی به‌شێكی زۆری میكرۆبه‌ زیان به‌خشه‌كان له‌ناوبه‌رێت، كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌یناڵاند!!
هه‌ر ئه‌م زانا پایه‌به‌رزه‌(ئه‌لگزه‌نده‌ر فلیمینج) له‌ساڵی 1945 دا خه‌ڵاتی نۆبلی پێ به‌خشرا..

چیرۆكه‌كه‌ هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه‌، به‌ڵكو كاتێ كوڕی ئه‌و لۆرته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌وه‌فایه‌ تووشی نه‌خۆشی هه‌وكردنی سییه‌كان بوو، په‌نسلین بوو كه‌ ژیانی ئه‌وی رزگار كرد.. كۆمه‌ڵێ قه‌ده‌ری سه‌ر سوڕهێنه‌ر روویان دا، به‌ڵام هێشتا چاوه‌ڕوان نه‌كراوی گه‌وره‌ باس نه‌كراوه‌، ئه‌و كوڕه‌ی پیاوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ كه‌ باوكی ئه‌لكسه‌نده‌ر به‌منداڵی رزگاری كرد،و خودی ئه‌لكسه‌نده‌ریش به‌هۆی په‌نسلینه‌وه‌ جارێكی تر له‌مردنی حه‌تمی رزگاری كرد ده‌زانن كێ و كوڕی كێ بوو؟!

لۆرته‌ ده‌وله‌مه‌نده‌كه‌ پێیان ده‌گوت: راندۆڵف چێرچڵ(, Lord Randolph Churchill)، كوڕه‌كه‌یشی پێی ده‌گوترا وینستۆن چێرچڵ، هه‌رچه‌ند خۆی به‌ناو بانگتربوو تا باوكی، وینستۆن چێرچڵ (Winston Churchill)ناودارترین و گه‌وره‌ترین سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیابوو له‌هه‌موو مێژووی خۆیدا.

مێژوو ناسان ده‌ڵێن: به‌ریتانیا له‌هه‌موو مێژووی خۆیدا سه‌رۆك وه‌زیرێكی تری به‌خۆیه‌وه‌ نه‌دیوه‌ له‌ (وێنستۆن چێرچڵ) گه‌وره‌تر و ناودارتر بووبێت!! ئه‌و چیرچله‌ی به‌زیره‌كی و لێهاتوویی خۆی له‌جه‌نگی جیهانیدا به‌ریتانیای له‌ وێرانی و كاولبوون رزگار كرد..

# # #

كه‌وابوو بائێمه‌ش هه‌میشه‌ هه‌وڵی چاكه‌ بده‌ین، و جوانكار بین، و جوامێری بكه‌ینه‌ كاڵای باڵامان و له‌به‌رامبه‌ریشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی پاداشت نه‌بین، لێمان روون بێ كه‌ خوای باڵاده‌ست پاداشتمان به‌زایه‌ نادات، هه‌روه‌ك خۆی ده‌فه‌رموێ: " إن الله لایچیع أجر المحسنین" واته‌: بێگومان خوا پاداشتی جوانكاران به‌زایه‌ نادات.. پێشینانیش به‌ره‌حمه‌ت بێ فه‌رموویانه‌: چاكه‌ بكه‌و بیده‌ به‌ده‌م ئاوه‌وه‌..