یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مامۆستا حەسەن پێنجوێنی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/09/2011 : 14:24:41
قه‌باره‌ی فۆنت
وێنه‌و نووسراوی دژ به‌دینت بڵاو مه‌كه‌وه‌
زۆر جار له‌ دۆستانی خوێن گه‌رم و خاوه‌ن حه‌ماسه‌ته‌وه‌ ئێمێلمان به‌ده‌ست ده‌گات، و له‌ ئێمێله‌كانیانا شتانێكی نه‌شیاو بده‌نێرن، وه‌ك قسه‌ی دوژمنێكی ئیسلام، یا وێنه‌یه‌كی نه‌شیاو له‌باره‌ی گه‌وره‌ پیاوانی ئیسلام، منیش پێم خۆش بوو هه‌ندێ ئاگاداری به‌و به‌ڕێزانه‌ بگه‌یه‌نم كه‌ ئه‌وكاره‌ی ئێوه‌ ده‌یكه‌ن، نه‌ك هه‌ر سوود به‌ ئیسلام ناگه‌یه‌نێ به‌لڕكو زیتنێكی گه‌وره‌شی هه‌یه‌، بێگومانم كه‌ به‌شی زۆری ئه‌و دۆستانه‌ موسوڵمان و روو له‌خوان و واده‌زانن ئه‌وكاره‌یان خێر و چاكه‌یه‌ به‌ڵام له‌ راستیدا گه‌وره‌ترین خزمه‌ته‌ به‌ مه‌به‌ستی دۆژمنانی ئیسلام بۆیه‌ وا له‌م بابه‌ته‌ په‌روه‌رده‌ییه‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌ك دێنینه‌وه‌ تا به‌ته‌واوی له‌ زیانی ئه‌وكاره‌یان به‌رچاو روون بن..

له‌سه‌رده‌می پێشین، و هاوه‌ڵه‌كاندا:

كافره‌كانی قوره‌یش جنێویان به‌ پێغه‌ممه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌دا، به‌لكو به‌شیعر هه‌جویان ده‌كرد، وقسه‌ی ناڕه‌واو ناشیرینیان ده‌كردو ده‌گوت، ته‌نانه‌ت سووكایه‌تیشیان به‌رامبه‌ری ده‌كرد، ئازاری جوسته‌ییشیان ده‌دا بۆچ ئه‌ندازێكی كه‌م نه‌بێ له‌وانه‌مان پێ نه‌گه‌یشتووه‌؟!

هۆی ئه‌وه‌بوو هاوه‌ڵه‌كان له‌ناو یه‌كترا نه‌یان ده‌گێڕایه‌وه‌، و نه‌یان ده‌گێڕا.. تا له‌ جێی خۆیا خه‌فه‌ ده‌بوو.. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌م رۆژگاره‌دا سووكایه‌تی به‌قورئان و ئیسلام و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه وسلم ده‌كرێت، و موسوڵمانان له‌بیاتی ئه‌وه‌ی خه‌فه‌ی بكه‌ن، و په‌رده‌پۆشی بكه‌ن، ده‌یگێڕن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌..

باش وایه‌ ئێمه‌ چاو له‌هاوه‌ڵه‌كان بكه‌ین، خوا لێیان رازی بێ، ئه‌ها ئه‌وان چۆن بوون؟! با ئێمه‌ش هه‌ر وێنه‌یه‌ك هه‌ر وتارێك هه‌ر بابه‌تێك دژایه‌تی ئیسلام و به‌ها باڵاكانی ئیسلامی تیابوو بڵاوی نه‌كه‌ینه‌وه‌و نه‌بینه‌ هاوكاری ئه‌و تاوانكارانه‌، و نه‌بینه‌ كه‌ره‌سه‌یه‌كی هه‌رزان وئاسان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستی گڵاوی ئه‌و ناحه‌زانه‌.. چونكه‌ بڵاو كردنه‌وه‌یان ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی خراپه‌..

ئایا تاوانی ئه‌و به‌ناو موسوڵمانانه‌ له‌ تاوانی گاور و جووه‌كان گه‌وره‌ترنییه‌ كه‌ خراپه‌ ده‌نووسن و ئه‌مان به‌خۆڕایی و بێ به‌رامبه‌ر بابه‌ته‌ كوفرییه‌كانیان بۆ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌؟! و خۆیشیان به‌ دڵسۆزی ئیسلام ده‌زانن؟!!

وا دابنێ وێنه‌یه‌كی خراپی رووتیان له‌ فۆتۆشۆپدا رێكخستبێ له‌باره‌ی خۆشكێكته‌وه‌ یا دایكته‌وه‌ یا كچێكته‌وه‌، یا خێزانته‌وه‌ ئایا تۆ ده‌ڕۆیت بڵاوی بكه‌یته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌یان لێ بكه‌یته‌وه‌؟! موسڵمانی زیره‌كی وشیار كاری وه‌ك هاوه‌ڵه‌كان ده‌كات، ئه‌و داخ و قینه‌ی ناحه‌زانی ئیسلام بلاَو ناكاته‌وه‌..و په‌رده‌پۆشی ده‌كات..

ئه‌م ده‌یالۆكه‌ی خواره‌وه‌ بخوێنه‌روه‌و بزانه‌ دوژمنانی ئیسلام چۆن گاڵته‌ به‌ ژییری و هۆشی موسوڵمانان ده‌كه‌ن؟!

دوژمنانی ئیسلام و گاڵته‌ به‌ ژییریمان:

داود وێنه‌گرو وێنه‌كشێكی لیهاتووه‌و شاره‌زایه‌ له‌كاری فۆتۆشۆپدا و چه‌ند به‌هره‌یه‌كی تریشی هه‌یه‌، هه‌رله‌منداڵییه‌وه‌ قینی له‌ئیسلام و موسوڵمانانه‌، كاتێ له‌ میدیاكانی وڵاتانی رۆژئاواوه‌ به‌رگوێی ده‌كه‌وت كه‌ ئه‌و كاریكاتێره‌ ناپه‌سه‌ندانه‌ی به‌رامبه‌ر پێغه‌ممه‌ری ئیسلام و موسوڵمانان بڵاو كرایه‌وه‌ چه‌ند داخی به‌دڵی موسوڵماناندا كرد، ئه‌میش زۆر پێی شاد و دڵخۆش بوو!! هه‌وڵیدا ئه‌میش شتێكی وا بكات تا داخ به‌دڵی موسوڵماناندا بكات، و ئازار به‌دڵ و ده‌روونیان بگه‌یه‌نێ!! بۆ ئه‌وه‌ی پێی دڵشاد ببێ!!

ئه‌م كوڕه‌ چه‌ند كاریكاتێرێكی دروستكرد دژ به‌ ئیسلام دژ به‌ خوا، دژ به‌ به‌هاباڵاكانی ئیسلام.. و وشه‌ی خوای خستبوه‌ شوێنێكی زۆر قیزه‌ون و چه‌په‌ڵه‌وه‌.. رسته‌ی ( لا إله إلا الله )ی خسبوه‌ شوێنێكی نا شایسته‌وه‌، حه‌زناكه‌م له‌به‌ر حورمه‌تی رسته‌كه‌ شوێنه‌كه‌ باس بكه‌م!!

ده‌م و چاو و سه‌ری چه‌ند مووسڵمانێكی خستبووه‌ سه‌ر لاشه‌ی چه‌ند ئاژه‌ڵێكه‌وه‌، وسوره‌تی فاتیحه‌ی له‌سه‌ر شه‌رواڵێكی ئافره‌ته‌وه‌ نووسیبوو...

داود كه‌ ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتبوو به‌ره‌و نووسینگه‌ی یه‌كێ له‌ رۆژنامه‌ ناوداره‌كان ملی رێی گرته‌به‌ر ورۆیشته‌ لای سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی و هه‌موویانی پیشان دا و بۆی باسكرد كه‌ چه‌ند پێیانه‌وه‌ ماندوو بووه‌و زه‌حمه‌تی له‌ته‌كا كێشاون و داوای لێكرد بۆی بڵاو بكاته‌وه‌..

به‌ڵام سه‌رنووسه‌ر گوتی: ئێمه‌ شێتین ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی تۆ بڵاو بكه‌ینه‌وه‌، مه‌گه‌ر ئاگات لێ نییه‌ چۆن پاش ئه‌و كاریكاتێرانه‌ی دانیمارك دنیا هه‌ستایه‌ سه‌رپێ؟! له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ هه‌ر گێز شتی وا بڵاو ناكه‌ینه‌وه‌!!

به‌ناچاری داود به‌ره‌شبینی و هیوا بڕاوییه‌وه‌ به‌ره‌و ماڵی خۆی گه‌ڕایه‌وه‌..!!

له‌ ئێواره‌ی رۆژێكدا داود له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ دانیشتبوو سه‌یری ته‌له‌فزیۆنی ده‌كرد، و كووپێ قاوه‌و كاغه‌ز و قه‌ڵه‌مێكی له‌به‌رده‌ستدابوو، به‌وێنه‌كانیه‌وه‌ خۆی خه‌ڕۆ كردبوو.

هاوڕێكه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه‌كرد وبانگی كرد بۆئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ سه‌ر ده‌ریا، له‌وێ داود باسی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی بۆكرد و بۆی گێڕایه‌وه‌ چۆن رۆیشتووه‌ بۆ لای رۆژنامه‌كه‌و هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی داوه‌و چۆن ئه‌وانیش ره‌فزیان كردووه‌؟!

هاوڕێكه‌یشی پێی گوت: چاوه‌كه‌م! جا تۆ ئێنته‌رنێتت هه‌یه‌ رۆژنامه‌ت بۆ چییه‌؟!

داودیش گوتی: جاچۆن رۆژنامه‌ له‌گه‌ڵ ئێنته‌رنێتا به‌راورد ده‌كرێت؟!

هاوڕێكه‌شی گوتی: داود! گوێ بگره‌ شتێكی باشت پێ بڵێم! ته‌نانه‌ت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانت پێویست ناكات خۆت ماڵپه‌ڕێكیشت هه‌بێ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بڕۆره‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕێكی عه‌ره‌بی و بابه‌ته‌كه‌ی خۆتیان بۆ بنێره‌ ئیتر ئه‌وان بۆت بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌!! پاش هه‌فته‌یه‌ك له‌گووگڵدا بۆی بگه‌ڕێ ده‌بینی له‌هه‌شتا ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌!! پاش دوو هه‌فته‌ له‌ 400 ماڵپه‌ڕدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌!! هه‌روه‌ها رۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت..!!

داود چه‌ناكه‌ی ده‌خورێنێ و ده‌ڵێ: وا بزانم هاوڕێ تۆ ئاگات له‌خۆت نه‌بێ چ ده‌ڵێیت؟! من بینیرم بۆ ماڵپه‌ڕه‌ عه‌ره‌بییه‌كان، ئه‌وان بۆم بڵاو بكه‌نه‌وه‌؟

هاوه‌‌ڵه‌كه‌شی پێی ده‌ڵێ به‌ڵێ!! تۆ هه‌قت چییه‌؟ بینیره‌و واز له‌م پرسیارانه‌ بێنه‌!!

بۆ سبه‌ینێدا پاش ئه‌وه‌ كه‌داود له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ی راكشا، و ئه‌م بیرۆكانه‌ی لا‌ كۆبووه‌وه‌ هه‌ستا و له‌به‌رامبه‌ر لاپ تۆپه‌ تازه‌كه‌ی دانیشت و به‌چاوی خه‌واڵووه‌وه‌ ملانه‌ی له‌تك خه‌ودا ده‌گرت وبۆنی زاریشی ‌ته‌واو بێزاری كردبوو!! ئاله‌م كاته‌دا په‌یوه‌ندی به‌هاوكاره‌كه‌یه‌وه‌ كرد و گوتی: جۆرج! {فه‌ڵه‌یه‌كی عه‌ره‌ب بوو}ده‌مه‌وێ یارمه‌تیم بده‌یت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ عه‌ره‌بییانه‌، خۆت ده‌زانی من عه‌ره‌بی نازانم!! ئینجا ئه‌ویش به‌قاقای پێكه‌نین خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و گوتی تۆ بیده‌ به‌ من و هه‌قت نه‌بێ!!

جۆرج گوتی: هاوڕێ تۆ پێم ناڵێیت چۆن بڵاوی ده‌كه‌یته‌وه‌؟! ئاخر ده‌ر ده‌كرێيت و بابته‌كه‌ش لاده‌برێ!!

ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ بوون..

ئینجا جۆرج قیڕاندی به‌سه‌ریاو گوتی: به‌ڵێ، من چه‌ند وشه‌یه‌ك ده‌نووسم، له‌بیاتی ئه‌وه‌ی ده‌رم بكه‌ن، پێشوازیم لێده‌كه‌ن، جورج كیبۆرده‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرت، و له‌سه‌ری نووسی: به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی دلۆڤان، هه‌ی هاوار خه‌ڵكینه‌! سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه‌ بكه‌ن، و له‌په‌نای وێنه‌كه‌یشا نووسیبووی: " حسبی الله ونعم الوكیل "..

داود گوتی: جۆرج پێم بڵێ بزانم‌ چیت نووسیوه‌ و چیت كردووه‌؟

جۆرجیش پێی گوت: هه‌ندێ له‌موسوڵمانان گه‌مژه‌و نه‌فامن، واداده‌نێن وێنه‌كه‌ وێنه‌یه‌كی كوفرییه‌، و پێیان وایه‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی خراپه‌كارییه‌و حه‌رامه‌و كوفره‌!!

به‌ڵام له‌ناو ماڵپه‌ڕه‌كانی خۆیاندا مه‌سه‌له‌كه‌ به‌جۆرێكی تر ده‌گۆڕێ، وده‌بینی بڵاو كردنه‌وه‌ی له‌ناو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆیاندا شتێكی ئاساییه‌، به‌مه‌رجێ ته‌نیا چه‌ند وشه‌یه‌كی له‌ته‌كا بنووسیت، وه‌ك ئه‌وه‌ بنووسیت: لاحول ولا قوة‌ إلا بالله، په‌نا به‌خوا ئه‌مانه‌ چه‌ند كافرن! سه‌یربكه‌ ئه‌و خوا نه‌ناسانه‌ چییان نووسیوه‌؟! ئه‌ها دوژمنانی ئیسلام خه‌ریكی چ پیلانێكن!! و له‌م بابه‌تانه‌... ئیتر هه‌رچی دژی ئیسلام و موقه‌ده‌ساتی موسوڵمانان هه‌یه‌ دایبه‌زێنه‌، بۆت بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و به‌گوناحی نازانن!!

جۆرج بۆداودی هاوه‌ڵی باسكرد كه‌ ئه‌و وێنه‌ی دوێنێ‌ ناردوويه‌تی له‌ناو ژماره‌یه‌كی زۆری سایته‌ عه‌ره‌بییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌!!

داودیش گوتی: ئای ئه‌مانه‌ چه‌ند گه‌مژه‌ن؟!

ئه‌مشه‌و وێنه‌یه‌كی كه‌عبه‌یان ده‌كێشم و سبه‌ینێ بۆت ده‌نێرم تابڵاوی بكه‌یته‌وه‌!!

جۆرج گوتی: كاكه‌ ! كه‌مێ خۆگربه‌، په‌له‌مه‌كه‌ پاش دوو هه‌فته‌ی تر ئینجا بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه‌!! وازیان لێبێنه‌ بائاره‌زومه‌ندی به‌رهه‌مه‌كانت بن ئه‌وسا بڵاویان بكه‌وه‌!! و هه‌موویان مه‌سووتێنه‌!! داودیش به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ گوتی: بروات هه‌بێ هیچ پیشانگایه‌ك نییه‌ وه‌ك ئێنته‌رنێت و هه‌ندێ موسوڵمانی گه‌مژه‌ مه‌به‌سته‌كه‌ت بكه‌یه‌نێت!!

ئه‌م درامايه‌ له‌ یاداشته‌كانی دێڤید و وێلزه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، كه‌ قوتابی زانكۆ بوون..

جا دۆسته‌ به‌ڕێزه‌كانم بریانی خۆشه‌ویست و خوشكانی به‌حورمه‌تم، تكاان لێ ده‌كه‌م با نه‌بینه‌ هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی خراپه‌.. ئه‌ها له‌ ئیسلامدا چوار شایه‌ت داواكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كارێكی داوێن پیسی پێ بسه‌لمێنرێت، خۆ ئه‌گه‌ر سێ شاهێد هاتن و لای قازی شه‌رع باسیان كرد كه‌ به‌چاوی خۆیان ژن و پیاوێكیان بینیوه‌ كاری جینسییان ئه‌نجامداوه‌، قازی داوای شایه‌تی چواره‌میان لێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر شایه‌تی چواره‌م نه‌بوو، ده‌بێ ئه‌وسیانه‌ یه‌كی هه‌شتا داریان لێ بدرێت، و هه‌رگیزاو هه‌رگیز شایه‌تیشیان لێ وه‌ر نه‌گیرێ!!

ده‌زانی بۆچ ئه‌و سه‌ختگیرییه‌ له‌و شایه‌تییه‌دا كراوه‌؟! بۆئه‌وه‌ی كه‌س نه‌توانێ باسی خراپه‌ بكات، چونكه‌ باسكردنی خراپه‌ هۆیه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی خراپه‌.. ئیسلامیش ده‌یه‌وێت به‌رگری لێ بكات وخه‌فه‌ی بكات وله‌جێی خۆیا به‌خاكی بسپێرێ.
ئایا باسكردن و زڕاندنی ئایاتی شه‌یتانی شه‌یتانه‌ هیندییه‌كه‌ جگه‌ له‌زیان به‌ئیسلام و موسولمانان سوودی تیا بوو؟؟!

كه‌وابوو با به‌ده‌ستی خۆمان زیان به‌ئاینه‌كه‌مان نه‌گه‌یه‌نیین و نه‌بینه‌ پاڵپشتی دوژمنانی دینه‌كه‌ما