یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مامۆستا حەسەن پێنجوێنی
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/10/2011 : 14:09:31
قه‌باره‌ی فۆنت
پیاوه‌ نورانیه‌كه‌ی ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌
نازانم چیرۆكی پیاوه‌نوورانییه‌ریش سپیه‌كه‌و كاروانیانی ناو شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌تان بیستووه‌یان نه‌؟! ئه‌گه‌ر نه‌تان بیستووه‌فه‌رموو بابۆتان باس بكه‌م.. چونكه‌له‌هه‌موو چركه‌ساته‌كانی ژیانماندا له‌ته‌كیا ده‌ژین و په‌یوه‌ندی به‌هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه‌وه‌هه‌یه‌!!..

له‌یه‌كێك له‌شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كاندا كه‌ڕه‌نای هۆشیاركردنه‌وه‌فووی پیاكرا تا رێبواره‌كان ئاماده‌ی رێكه‌وتن بن بۆ گه‌شته‌كه‌یان.. جگه‌له‌پیاوێكی پیری نوورانی هه‌موو رێبواره‌كان سه‌ركه‌وتن، به‌ڵام به‌خته‌وه‌ر بوو تاسه‌رنه‌كه‌وت شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌نه‌كه‌وته‌رێ، دیتی هه‌موو فارغۆنه‌كان گیراون، و پڕبوون له‌ رێبواری كاروانه‌كه‌..

رۆیشته‌فارغۆنی یه‌كه‌م، دیتی كۆمه‌ڵێ منداڵی بچكۆله‌ی لێیه‌، سڵاوی لێكردن، و ئه‌وانیش زۆر به‌ڕێزه‌وه‌سڵاوه‌كه‌یان سه‌نده‌وه‌و خۆشحاڵ بوون به‌دیتنی ئه‌و رووه‌نوورانیه‌ی ناو تاڵه‌سپیه‌كانی روخساری پڕ له‌رێز و هه‌یبه‌ت بوو، به‌یه‌كده‌نگ وتیان: پیری به‌ڕێز به‌خێر بێیت، و خۆشحاڵ بووین به‌دیتنت!!
ئه‌ویش لێی پرسین كوڕم رێم ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌لاتان دانیشم؟!

گوتیان: قوربان! ئێمه‌خۆشحاڵین پیاوی وه‌ك به‌ڕێزتان بخه‌ینه‌سه‌ر سه‌رمان!! به‌ڵام خۆت ده‌زانی ئێمه‌منداڵین و یاری و گه‌مه‌ده‌كه‌ین وله‌نێوخۆماندا گاڵته‌و گه‌پ ده‌كه‌ین، ده‌ترسین، ئیسراحه‌ت له‌به‌ڕێزتان تێك بده‌ین، و ئازارت بده‌ین، وحه‌تمه‌ن بوونی به‌ڕێزیشتان ئازادیمان سنووردار ده‌كات و ناتوانیین به‌كه‌یفی خۆمان هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌ین.. ئه‌گه‌ر ته‌شریف ببه‌یته‌فارغۆنی دووه‌م پێمان وایه‌ئه‌وان به‌خۆشحاڵییه‌وه‌پێشوازیت ده‌كه‌ن..

فارغۆنی دووه‌م..
پیری نوورانی روویكرده‌فارغۆنی دووه‌م.. دیتی سێ لاوی لێیه‌كه‌له‌رواڵه‌تیانا واده‌بینرا له‌دواین قوناغی دواناوه‌ندیدابن.. ژمێریارو سێگۆشه‌یان پێ بوو، خه‌ریكی حه‌لكردنی مه‌سه‌له‌بیركاری و ئه‌ندازییارییه‌كان بوون، و تاوتوێی پێشبینییه‌ فیزیاییه‌كانیان ده‌كرد، وسڵاوی لێكردن، وئه‌وانیش به‌دیتنی پیری نوورانی روویان گه‌شایه‌وه‌و شاد و دڵخۆش بوون، خۆشحاڵیان به‌دیتنی ده‌ربڕی و به‌خێرهاتنیان كرد.. لێی پرسین ئایا رێم پێده‌ده‌ن له‌ته‌كتانا دابنیشم، و هاوخوان و نشینتان بم؟ ئه‌وانیش گوتیان: قوربان! ئه‌وه‌شه‌ره‌فه‌بۆ ئێمه‌پیاوی وه‌ك به‌ڕێزت له‌ناوماندا بیت، به‌ڵام!! هه‌روه‌ك ده‌بینی ئێمه‌سه‌رقاڵین به‌جیم و جیمتا، و سێگۆشه‌ی ئه‌ندازیارییه‌وه‌.. هه‌ندێ جار حه‌ماسه‌تمان زۆر ده‌بێ و ده‌نگمان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌، وده‌ترسین به‌وكاره‌مان ئازارت پێ بگات و دڵگران ببیت و ئیسراحه‌تت لێ تێك بچێت!! هه‌روه‌ها به‌هۆی بوونتانه‌وه‌له‌ناوماندا ئه‌م هه‌له‌مان له‌ده‌ست ده‌چێ و ناتوانین خۆمان بۆ ئیمتیحانی كۆتایی ئاماده‌ بكه‌ین!! به‌ڵام فارغۆنی سێهه‌م له‌وانه‌یه‌ بۆ جه‌نابتان باشتر بێت!!و هه‌ر ئه‌م رووه‌ نوورانییه‌ی ئێوه‌ببینن ئاوات ده‌خوازن شه‌ره‌فی هاونشینی ئێوه‌به‌ده‌ست بێنن!!

ئه‌ویش به‌ناچاری به‌جێی هێشتن وخوا حافیزی لێكردن..
فارغۆنی سێ هه‌م..
پیری نوورانی روویكرده‌فارغۆنی سێ هه‌م.. دیتی لاوێێكی تازه‌پێگه‌یشتوو له‌ته‌ك خێزانه‌كه‌یا له‌و فارغۆنه‌دان، وادیاربوو، تازه‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجام دابووله‌مانگی هه‌نگویندابوون، و وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ی خۆشه‌ویستی وئه‌وینیان بۆیه‌كتر به‌كارده‌هێناو پێكه‌نین وهه‌ستی پڕ له‌سۆزو خۆشه‌ویستیان بۆ یه‌كتر ده‌ر ده‌بڕی، ئه‌م سڵاوی لێكردن، و ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه‌و به‌دیتنی پیر روویان رووناك بووه‌وه‌، و به‌هاتنی پیری به‌هه‌یبه‌ت و ناوچاو نوورانی خۆشحاڵییان ده‌ربڕی.. ئه‌ویش گوتی: رێم ده‌كه‌نه‌وه‌له‌م سه‌فه‌ره‌دا و له‌ناو ئه‌م فارغۆنه‌دا له‌ته‌كتانا بم؟
ئه‌وانیش گوتیان: ئێمه‌ئاره‌زومه‌ندین شه‌ره‌فی هاونشینی ئێوه‌مان هه‌بێ، به‌ڵام!! هه‌روه‌ك ده‌بینی ئێمه‌هاوسه‌رین و تازه‌شاییمان كردووه‌و له‌مانگی هه‌نگوینداین، كه‌ش و هه‌وای ژووره‌كه‌مان خۆشه‌ویستی و ئه‌وینی لاویه‌تییه‌، و ده‌ترسین ئیسراحه‌ت له‌به‌رێزت تێك بده‌ین، و یا به‌لای كه‌مه‌وه‌نه‌توانین له‌به‌رده‌م جه‌نابتانا چپه‌چپی خۆمان بكه‌ین!! به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م شه‌مه‌نه‌فه‌ردا بێت ئاواته‌خوازه‌هاونشینی پیاوی نوورانی وه‌ك ئێوه‌ بێت!!
فارغۆنی چواره‌م:
پیری نوورانی به‌ناچاری ئه‌وانیشی به‌جێهێشت ورووی كرده‌فارغۆنی چواره‌م،و دیتی چه‌ند كه‌سێكی تێدایه‌كه‌ته‌مه‌نیان له‌دواین ساڵی سییه‌كاندایه‌، و كۆمه‌ڵێ نه‌خشه‌ی زه‌وی و پرۆژه‌ی ئاوه‌دانییان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، و له‌باره‌ی پلانی په‌ره‌پێدانی بازرگانی داهاتوویانه‌وه‌راو بۆچوون ده‌گۆڕنه‌وه‌.. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نرخی بازاڕی بۆرسه‌وه‌قسه‌یان ده‌كرد، پیر سڵاوی لێكردن وئه‌وانیش به‌گه‌رمی وه‌ڵامیان دایه‌وه‌و به‌خێرهاتنیان پێ گوت، داوای لێكردن ئایا رێی پێده‌ده‌ن له‌و فارغۆنه‌دا له‌ته‌كیانا بێت؟

ئه‌وانیش پێیان گوت: ئه‌مه‌شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌بۆ ئێمه‌كه‌له‌م فارغۆنه‌دا جه‌نابت هاونشینمان بیت، و به‌دیتنی رووی پاك ونورانیت به‌خته‌وه‌ر ده‌بین، به‌ڵام !! هه‌روه‌ك ده‌بینی ئێمه‌له‌سه‌ره‌تای كاری بازرگانیمانداین، و سه‌رقاڵی سامان و كاری بازارین، و رێیه‌كمان گرتۆته‌به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانج و به‌دیهێنانی خه‌ونه‌ كانمان.. و هه‌موو قسه‌و باسێكمان له‌باره‌ی ماڵ و بازرگانی و پرۆژه‌كانمانه‌وه‌یه‌.. ده‌ترسین ئه‌مه‌ش جه‌نابتان ناره‌حه‌ت بكات، و لێمان زویر ببیت، بۆیه‌پێمان باشه‌ته‌شریف ببه‌یت بۆ فارغۆنی دوای ئێمه‌به‌ڵكو له‌وێ ئیسراحه‌ت بكه‌یت، و ئه‌وانیش به‌بوونی جه‌نابت دڵخۆش ببن..!!

هه‌روه‌ها به‌مجۆره‌تا پیری نوورانی گه‌یشته‌دواین فارغۆن.. له‌وێ دیتی خێزانێك دانیشتوون، باوك و دایك و منداڵه‌كانیان به‌كوڕ و كچه‌وه‌، جێی به‌تاڵیان نه‌بوو، به‌ڵام كاتێ پیری نوورانیان بینی هاته‌ژووره‌وه‌و سڵاوی لێكردن بۆ رێزلێنانی له‌جێی خۆیان راپه‌ڕین و به‌رزه‌پێ هه‌ستان و وه‌ڵامی سڵاوه‌كه‌یان دایه‌وه‌، و خۆشحاڵی خۆیان به‌هاتنی ده‌ربڕی و به‌خێرهاتنیان كرد..

پێش ئه‌وه‌ی پیر بۆ‌دانیشتن له‌لایان داوای رێپێدانیان لێ بكات.. ئه‌وان خۆیان داوایان لێكرد كه‌هاوبه‌شییان بكات له‌و فارغۆنه‌دا چونكه‌ به‌هاونشینییه‌كه‌ی گه‌وره‌و دڵخۆش ده‌بن!! بۆیه‌باوكه‌كه‌رووی كرده‌كوڕه‌كانی و گوتی: ئاده‌ی پێشه‌وا گیان پاڵبده‌به‌هیوای براته‌وه‌.. دایكه‌كه‌به‌دڵسۆزی كچی گوت: ئاده‌ی كچم پاڵ بده‌به‌رووناكی خوشكته‌وه‌، جانتاكان له‌و ناوه‌ڕێیه‌دا لابه‌رن، تا پیری نوورانی به‌ئاسانی جێی ببێته‌وه‌.. ئه‌ویش له‌دوای ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌ته‌ی له‌ناو شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌دا تووشی بوو، له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانیشت و زۆر سوپاسی خوای كرد..

له‌یه‌كێ له‌وێستگه‌كانا شه‌مه‌نه‌فه‌ركه‌وه‌ستا.. و ده‌ستگێڕه‌كان هه‌موو جۆره‌خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌كیان هێنایه‌ناو شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌و ده‌یانگێڕا، پیری نوورانیش داوای خۆشترین خواردنی بۆخێزانه‌كه‌ی هاوه‌ڵی كرد، و له‌باخه‌ڵی خۆی باشترین خواردنی نایابی بۆ كڕین، و نه‌فه‌ركانی ناو شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌ش سه‌یریان ده‌كرد و ئاواته‌خوازبوون كه‌ئه‌و له‌ته‌كیانا بوایه‌و به‌ر ئه‌و رێز و به‌خششه‌ی پیر بكه‌وتنایه‌.. و خه‌فه‌تیشیان ده‌خوارد كه‌بۆچ ‌لای خۆی جێیان نه‌كرده‌وه‌..

پیر بانگی شه‌ربه‌ت فرۆشه‌كانی كرد، و داوای له‌خێزانه‌كه‌كرد چ جۆرێكیان پێ خۆشه‌دیاری بكه‌ن، تا زیاتر رێزیان لێ بگرێت!! ئه‌وانیش گران به‌هاترین شه‌ربه‌تیان داواكرد، و پیر له‌باخه‌ڵی خۆی بۆی كڕین، نه‌فه‌ره‌كانیش سه‌یریان ده‌كرد و خه‌فه‌تیان بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌ی خۆیان ده‌خوارد.. كه‌ئه‌و پیاوه‌ ده‌یویست له‌ته‌كمانا دابنیشێ، به‌ڵام ئێمه‌رازی نه‌بووین له‌ته‌كمانا بێت..

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌فرۆشه‌كان سه‌ركه‌وتن و پیریش بانگی كردن تا ئه‌م خێزانه‌به‌دڵی خۆیان گوڤار و رۆژنامه‌و نامیلكه‌ هه‌ڵبگرن.. بۆ دایكه‌كه‌گوڤاری دڵسۆزانی هه‌ڵگرت، باوكه‌كه‌گوڤاری بانگخوازانی هه‌ڵگرت.. مناڵه‌كانیش جگه‌ر گۆشه‌كانیان هه‌ڵگرت.. و پیری نوورانی له‌باخه‌ڵی خۆی پاره‌كه‌ی بۆدان، به‌رده‌وام سه‌رنجی خه‌فه‌تاوی له‌رواڵه‌تی نه‌فه‌ره‌كانا به‌دی ده‌كرا، خه‌می گه‌وره‌یان ئه‌مه‌ نه‌بوو، خه‌فه‌تی گه‌وره‌یان له‌وێستگه‌ی داهاتوودایه‌..
شه‌مه‌نه‌فه‌ر له‌دواین ویسته‌گه‌و شاری دیاریكراودا وه‌ستا..

نه‌فه‌ره‌كان سه‌رسام بوون كاتێ دییان ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌بۆ پێشوازی له‌پیری نوورانی سازكراوه‌، و ئه‌و هه‌موو تیپه‌سه‌ربازییانه‌بۆ پێشوازی له‌وێ چاوه‌ڕوانن، و ئه‌فسه‌ره‌پله‌به‌رزه‌كانی سوپا بۆ رێزی پیر سه‌ركه‌وتن و داوایان له‌هه‌موو نه‌فه‌ره‌كان كرد له‌جێی خۆیاندا نه‌بزوێن تا میوانی شا له‌ناو شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌ داده‌به‌زێت.. چونكه‌شا خۆی هاتووه‌بۆ پێشوازی له‌میوانه‌كه‌ی.. میوانی شایش كه‌سێكی تر نه‌بوو جگه‌له‌پیری نوورانی.. !!
كاتێ تیپی پێشوازی فه‌رموویان له‌پیر كرد دابه‌زێ، رازی نه‌بوو به‌بێ هاوڕێیه‌تی ئه‌و خێزانه‌دابه‌زێ، داوای كرد شا رێز له‌و خێزانه‌ش بگرێ كه‌ میواندارییان له‌وكردووه‌!!

شا ئه‌وانیشی به‌میوانی خۆی قبوڵ كرد و تا سێ رۆژ له‌كۆشكی شاهانه‌دا رێزی لێگرتن.. و دیاری و به‌خششی جۆراو جۆری پێشكه‌شكردن.. و له‌ناو ئه‌و كۆشكه‌خۆش و رازاوانه‌دا رایان ده‌بوارد.. داخ و خه‌فه‌تی نه‌فه‌ره‌كان لێره‌دا زیاتر ده‌بوو.. خه‌م و خه‌فه‌تی گه‌وره‌یان لێره‌دا بوو كه‌خه‌م و خه‌فه‌ت به‌رهه‌مێكی نییه‌و بێ سووده‌!!

له‌كۆتاییدا:

ئازیزان! خوێنه‌رانی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست!
پاش ئه‌وه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌كانی ئه‌م چیرۆكه‌دا كاتێكمان به‌سه‌ر برد و له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌سته‌و كۆمه‌ڵه‌كانا بووین تا دواین مه‌نزڵی گه‌شته‌كه‌جێی خۆیه‌تی پرسیارێ له‌خۆمان بكه‌ین: ئه‌م پیره‌ نوورانییه‌كێ بوو؟ بۆ له‌سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه‌وه‌گوتمان: ئه‌مه‌په‌یوه‌ندی به‌هه‌موو یه‌كێكمانه‌وه‌ هه‌یه‌..؟
ئێستا لێم تێگه‌یشتوون كه‌مه‌به‌ستم له‌پیره‌ نورانییه‌كه‌ئاین و دینه‌.. هه‌مووكه‌س به‌چاوێكی رێزه‌وه‌سه‌یری ده‌كات.. به‌ڵام هه‌روه‌ك خوا له‌قورئانا بۆمان باس ده‌كات شه‌یتانی نه‌فره‌تی بڕیاری داوه‌ به‌هه‌موو توانایه‌وه‌به‌هیواوه‌خه‌ڕۆمان بكات، و ده‌ڵێ: " وڵامنینهم " ئاواتی زۆریان ده‌خه‌مه‌به‌رده‌م .. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نا سبه‌ی بكه‌ین و ئاوڕێك له‌ئاین نه‌ده‌ینه‌وه‌، تا كاتێ به‌خۆمان ده‌زانین له‌لێواره‌ی گۆڕدا خۆمان ده‌بینینه‌وه‌..
به‌ڵێ شه‌یتان لێی روونه‌ئه‌گه‌ر وه‌سوه‌سه‌ی ئه‌وه‌بخاته‌دڵمانه‌وه‌كه‌ئاین خراپه‌و سوودی نییه‌، ناتوانێ له‌ دین دوورمان بخاته‌وه‌، و سه‌ركه‌وتوو نابێ و حه‌تمه‌ن تێ ده‌شكێ.. بۆیه‌په‌نا ده‌باته‌به‌ر پلان