یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مامۆستا حەسەن پێنجوێنی
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/01/2012 : 14:35:52
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌خته‌وه‌ری و كڵۆڵی له‌روانگه‌ی ئێمه‌وه‌يه‌
ساڵی رابوردوو عه‌مه‌لیاتی زراوم كرد و چه‌ند مانگێك له‌سه‌رجێدا كه‌وتم.. ته‌مه‌نم گه‌یشت به‌ شه‌ست وسێ ساڵ له‌و ده‌زگای كتێب بڵاوكردنه‌وه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی سیی سال بوو كارم تیا ده‌كرد، كاره‌ گرنگه‌كه‌م له‌ده‌ستدا و خانه‌ نشین كرام.. باوكم مرد.. كوڕه‌كه‌م له‌ رووداوێكی ترومبێلا چه‌ند مانگێك له‌ خوێندنه‌كه‌ی دواكه‌وت و به‌و بۆنه‌وه‌ نه‌یتوانی ئیمتیحانی سه‌ری ساڵی بدات و له‌به‌كالۆریۆسی كۆلیجی پزیشكیدا كه‌وت.. له‌كۆتایی لاپه‌ڕه‌كه‌یشه‌وه‌ نووسیووی: ئای چ ساڵێكی شووم و كڵۆڵ بوو!!


خێزانه‌كه‌شی رۆیشته‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ نووسینگه‌كه‌ی و له‌پشتیه‌وه‌ وه‌ستا وده‌ستی خسته‌ سه‌رشانی مێرده‌كه‌ی و سه‌رنجی نووسینه‌كه‌ی دا و خوێندییه‌وه‌، هیچ قسه‌ی نه‌كرد و رۆیشت و ژووره‌كه‌ی به‌جێ هێشت، و پاش ماوه‌یه‌ك هاته‌وه‌، به‌ڵام پارچه‌ كاغه‌زێكی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، زۆر به‌ ئه‌سپایی له‌ ته‌نیشت ئه‌و كاغه‌زه‌ی مێرده‌كه‌ی نووسیبووی داینا و مێرده‌كه‌شی هه‌ڵی گرت و خوێندییه‌وه‌ كه‌نووسیبووی:
له‌ساڵی رابوردوودا له‌وئازاری زراوه‌ رزگارت بوو كه‌ ساڵانێكی دوورو درێژ و ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ت ناڵاند!! وته‌مه‌نت گه‌یشته‌ شه‌ست وسێ ساڵ و تۆیش له‌وپه‌ڕی له‌شساغی و ته‌ندروستیدایت!! له‌وه‌زیفه‌دا نه‌ماویت به‌ڵام ده‌ست به‌تاڵ بوویت بۆ نووسین و كتێب دانان و كومپانیایه‌كی گه‌وره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب گرێبه‌ستێكی گرنگی له‌گه‌ڵا به‌ستوویت بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌ند كتێبێكی گرنگ..!! باوكت هه‌شتاو پێنچ ساڵ ژیاوه‌و بێ ئه‌وه‌ی سه‌ریه‌شه‌یه‌ك بۆ كه‌س به‌دی بێنێت و به‌بێوه‌ی كۆچی دوایی كردووه‌ بێ ئه‌وه‌ی ئازارێكی به‌كه‌س گه‌یاندبێ..!! كوڕه‌كه‌یشت به‌بێوه‌ی له‌و ترومبێل پێكدانانه‌ رزگاری بووه‌ و بێ ئه‌وه‌ی كه‌می و ناته‌واوییه‌كی تووش بووبێت چاك بوه‌ته‌وه‌!!
خێزانه‌كه‌ی به‌م جۆره‌ كۆتایی به‌نووسینه‌كه‌ی هێنابوو: ئای ئه‌م ساڵه‌ی كه‌ڕۆیشت چ ساڵێكی باش و به‌خته‌وه‌ری بوو؟ چه‌ند به‌ختی باشمان به‌سه‌ر به‌ختی كڵۆڵماندا زاڵ بووه‌!!
ئیتر بۆچ كاتی خۆت به‌زایه‌ ده‌ده‌یت وخۆت له‌شتانێك تووڕه‌ ده‌كه‌يت كه‌ ئێمه‌ توانای گوڕینیانمان نه‌بێت..؟!