چۆن باس بكه‌م...
كه باسی تۆ زه‌ریایه‌كه چاو ناتوانێ له ئاستی هه‌مووی ببینێ، خۆشه‌ویستیت... دیمه‌نی جوانی شه‌پۆڵه‌كانه ، بێ‌ده‌نگی كه‌نار ده‌خه‌نه له‌رزین كه چۆن به هێمنی به‌ره‌و ڕووی قه‌راغ دێن و چاڵ و قوڵته‌كانی پڕ ئاو ده‌كاته‌وه تا ڕێبواری تێپه‌ڕیوو ده‌ست و ڕووی بشواته‌وه.
چۆن باس بكه‌م دیمه‌نی جوانی ڕووی زه‌ریا كه‌سه‌یری بكه‌ین وه‌ڵامی هه‌موو پرسیارێكی لێده‌بینیه‌وه، ده‌مه‌وێت ئه‌وا به زه‌ریا بڵێم گه‌ر تۆ نه‌بیت زه‌وی به‌رگه‌ی ژیان ناگرێت ، ڕووپه‌ری په‌ڕاوه‌كان ناتوانن له ئاستت بنوسرێن ، ده‌ستم كرده نووسین به‌ڵام ناخرێته گۆشه‌ی مه‌به‌ستم هه‌رچه‌نده‌ی بنووسم ته‌واو نابێت ووشه‌ی ناخ و هه‌ستم.
ساباتی خه‌م ڕه‌وێن
له‌سه‌ر له‌وحه‌ی گۆنای ئه‌م زه‌مینه، تاریكایی باڵی كێشا بوو به‌سه‌ری هه‌ورو ته‌م ئاسۆی هه‌رهه‌وارێكی شێواندبوو، گڵۆڵه‌ی ژیان كه‌وتبووه لێژی و لاری چركه‌یان پێ كه‌وتبوو ،ژیان بێ ئومێد كۆت و به‌ندی به‌ندایه‌تیش هه‌ر چه‌وسانه‌وه بوو وه‌ك بازنه‌یه‌كی ڕه‌شی داخراو گڵفه‌ی نه فامیان ده‌بوو.
به‌راورد ده‌كه‌م !
به‌راورد ده‌كه‌م له‌م ساته شنه‌ی چیاكان گه‌ڵایان ڕاژاند بۆنی نێرگز‌و ڕه‌یحانیان كرده دیاری ، ئاسمان ڕێزی گرت له زه‌وی، هه‌وره‌كان سه‌ریان دانه‌واند, زه‌وی گوێزه‌بانه‌ی شادی خسته سه‌ر ڕووی، جریوه‌ی باڵنده‌كان مزگیًنیان به ئاسمانا بڵاوكرده‌وه ، گوڵاڵه‌و به‌یبون سه‌مای شادیان ده‌گێرا.
فریشته‌كان ...
فریشته‌كان به تاسه‌وه چاویان بۆ زه‌وی ئه‌ڕواند ،فرمێسكیان بووبه بارانی خه‌م ڕه‌وێن و ئاودێری دڵان ، له مانگی گوڵانه گه‌شاوه‌بوو ئاسمان.
بوونی تۆ ...
ئه‌ی پڕشنگی خۆری ژیان په‌یامێ بوو ،په‌نایێ بوو دڵی مرۆڤی گه‌شانده‌وه نیشانێ بوو ڕووحی تاریك هه‌ڵسانه‌وه له جه‌نگه‌ڵستانی بێ باوه‌ڕ ، هانایێ بوو له بوونی پڕنوری تۆ سه‌رچاوه‌ی ئاو سه‌ری هه‌ڵدا له جه‌رگه‌ی زه‌وی پڕزه‌ڵاڵه‌ت تا تێر ئاوكه‌ن ڕێگه‌ی دووری پڕ نه‌هامه‌ت . گه‌ر پێناسه‌ی خۆشه‌ویستی تۆ بكه‌م گه‌ر باسی داستانی تۆ بكه‌م له ماندوویی و نه‌سره‌وتن
چۆن چرابووی كه ده‌سوتای تا گه‌رده‌نێ له گڕی سوتان ڕزگار بكه‌ی ، چه‌ند ماندوو نه‌ناس تا هه‌وڵ بده‌ی په‌یامی خودا به به‌رزی نیشان بده‌ی ، هاتنی تۆ بوو هه زاران (بیلال)
له‌ژێر قامچی كوفرا به احد احد ڕزگاری بوو .
ئه‌ی سه‌روه‌رم...
ناوت له‌ئاسمان تیشك ده‌داته‌وه ، په‌یامیش به زه‌وی گه‌یی ناوت ده‌نگ بداته‌وه ، شكۆ داره ناوت كه‌بیسترا ئه‌م ئاوازونه‌هاده له‌رز ده‌خاته دڵ و جه‌سته‌ی ئینسانه‌وه .
ده‌سا خودا...
ده‌سا خودا بای سه‌با هه‌ڵكا ناوی به‌رزی ((محمد)) شكۆداری ئه‌و به ڕووی جیهانا بڵاوكاته‌وه.
ده‌با ببیستین ووته‌ی په‌روه‌ردگار ( ان االله وملائكته یصلون علی النبی یاایها الژین أمنوا صلوا علیه وسلموا تسلیما ). |