ئاشکرایه که زۆربه‌ی که‌سه‌کان ئه‌گه‌ر مندال بێت یان له ته‌مه‌نیکی گه‌وره‌دا بێت له کاتی قه‌له‌قی دا یان له کاتی شه‌رمدا نینۆک ده‌خوات،زۆر که‌سیش هه‌یه که وه‌ک خوویه‌ک زۆربه‌ی کاته‌کان ئه‌م کاره دووباره ده‌کاته‌وه چونکه له‌سه‌ری راهاتووه. دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند تویژینه‌وه‌یه‌کی زانستی له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌نجام درا،پزیشکیکی به‌ناوبانگی پێست به ناوی (لاورێس گیپسۆن)چه‌ندین زیانی نینۆک خواردنی ئاشکرا کرد. -نینۆک خواردن زیان به پێست ده‌گه‌یه‌نیت چونکه زۆرجار له‌گه‌ڵ نینۆکه‌که‌دا پێسته‌که بریندار ده‌بێت و باکتریا له ناو ده‌م یان له ژێر نینۆکه‌که‌وه ده‌چێته ناو پێسته‌که و تووشی نه‌خۆشیمان ده‌کات. -ده‌بێته هۆی تووشبوون به هه‌ڵامه‌ت و نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌کانی تر له ڕێگه‌ی ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی که له‌سه‌ر یان له ژێر نینۆکه‌که‌ن ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ ناو ده‌م. -کااریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر خوار و خێچ بوونی ددانه‌کان هه‌یه وه یاخود شکاندنی ددانه‌کان،وه هه‌روه‌ها ددانه‌کانی شه‌ویلگه‌ی سه‌ره‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌جوڵێنێت. -کۆنترۆڵی که‌سه‌که تێک ده‌دات به‌وه‌ی که زۆر جار که‌سه‌که ئاگای له خۆی نامێنێت وه که‌سانی ده‌ورووباری پشت گوێ ده‌خات. -شێوه‌ی ده‌ست و په‌نجه‌و و نینۆک ناشرین ده‌کات ئه‌مه له کاتێکدا که نینۆک هۆکاری جوانی ده‌ست و په‌نجه‌کانه به تایبه‌تی بۆ خانمان. بۆیه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی پیویسته ئه‌م هه‌نگاوانه بگرینه به‌ر: 1- به‌کار هینانی بۆیه‌یه‌کی بۆن ناخۆش.بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانیێت بیکاته ده‌میه‌وه که ئه‌م بۆیه‌یه هیچ ڕه‌نگێکی نیه و پیاوانیش ده‌توانن به کاری بهێنن. 2- که‌م کردنه‌وه‌ی خه‌مۆکی و که‌م بیر کردنه‌وه له کێشه‌کان. 3-کات به‌سه‌ربردن به شتی تر وه‌ک (وه‌رزش کردن، مۆسیقا ، قورئان خویندن ) |