diarypress@gmail.com
به‌پێی سه‌رجه‌م بڕگه و مادده‌كانی یاسای دژه تیرۆر ناكرێت (مامۆستا كامه‌ران علی) ده‌ستگیربكرێت چونكه هیچ یه‌كێك له‌م تاوانانه‌ی كه‌ئه‌م یاسایه تاوانبارانی پێده‌ستگیرده‌كرێت و ڕاپێچی دادگا ده‌كرێن (مامۆستا كامه‌ران) ناگرێته‌وه چونكه مامۆستا نه‌ك هه‌ر شایه‌نی ئه‌وه نیه ده‌ستگیربكرێت به‌ڵكو ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاته خه‌ڵات بكرێت چونكه ڕۆڵی گرینگی هه‌بووه له‌ئارامكردنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی سلێمانی و دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئاشتی بۆ چه‌ندین جار له‌سه‌ر سه‌كۆی سه‌رای سلێمانی ئێستاش كه‌له‌شاری سلێمانی شه‌شه‌مین ووتاری نوێژی هه‌ینی به‌ڕێوه‌چووه یه‌ك یه‌ك په‌لاماری ماڵی مامۆستایانی ئاینی ده‌درێت و ده‌ستگیرده‌كرێن به‌ڵام ئه‌م ده‌ستگیركردن و دوورخستنه‌وه له‌مینبه‌ری مزگه‌وت نه‌ك خزمه‌ت به‌دۆخه‌كه ناكات به‌ڵكو به‌بڕوای من دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپی ده‌بات چونكه له‌وه‌ته‌ی دنیا دروست بووه زانایانی ئاینی ڕۆڵێكی گرینگ‌یان هه‌بووه له‌خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و له‌سه‌رجه‌م شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كانی كورد به‌درێژایی مێژوو زانایانی ئاینی ڕۆڵی مێژوویی و بوێرانه‌یان هه‌بووه ئێستاش كه‌خه‌ڵكی كوردستان له‌ده‌ست نیگه‌رانن و داوا ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵات چاكسازی بكات مامۆستایانی ئاینی پشتگیری له‌داواكانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن و ئه‌ركی ئاینی خۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ن و ووتاری هه‌ینی بۆ ئه‌م خه‌ڵكه ده‌خوێننه‌وه و ئامۆژگاریان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی به‌شێوه‌ی ئاشتیانه و هێمنانه مامه‌ڵه بكه‌ن و دووربكه‌ونه‌وه له‌توند و تیژی و چونكه سه‌ركه‌وتنیان له‌وه‌دایه كه‌به‌ئاشتی داواكانیان بخه‌نه ڕوو له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت بپرسین لادانی مامۆستانی ئاینی له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان و ده‌ستگیركردن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی زانایانی ئاینی و هه‌ڕه‌شه‌كردن لێیان شه‌قامه‌كانی كوردستان چۆڵ ناكات چونكه مێژووی ڕابردوو یان مێژووی دراوسێكان ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خات كه‌ده‌ستگیركردن چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ناكات و بارودۆخه‌كه ئارام ناكاته‌وه و به‌ڵكو به‌ره‌و ئاقارێكی ده‌بات كه‌ڕه‌نگه دواجار چاره‌سه‌ری موسته‌حیل بێت پشتگیری نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان بۆ ئازادكردنی (مامۆستا كامه‌ران علی) و ئێستاش كه (مامۆستا محمد نه‌سرۆڵا) ده‌ستگیركراوه ئێستا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكه‌ین كه‌چاره‌نووسی ئه‌و زانا ئاینیانه بكه‌ین كه ووتاری هه‌ینیان له‌سه‌رای ئازادی سلێمانی پێشكه‌ش كردووه چونكه له‌شوێنی مامۆستایانی ئاینی ده‌ستگیركراون و له‌سه‌ركارلادراون به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه كه‌باس له‌وه ده‌كرێت كه‌خه‌ڵكی مافی خۆیانه خۆپیشاندان بكه‌ن و داوا ڕه‌واكانیان بخه‌نه ڕوو به‌ڵام ئێستا پێشه‌نگه‌كانی خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیرده‌كرێن ئه‌وانیش مامۆستایانی ئاینی له‌به‌رئه‌وه به‌نده پێشنیارده‌كات له‌پێناو ئارامی كوردستان زانایانی ئاینی ده‌ستگیرنه‌كه‌ن به‌ڵكو له‌جێگای ئه‌وه‌ی ڕاپێچی به‌رده‌م دادگا و ژووری زیندان بكرێن پێویسته له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كی به‌رز و له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان خه‌ڵات بكرێن چونكه مامۆستایانی ئاینی ڕۆڵی گرینگ‌یان هه‌بووه له‌هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانیه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی مامۆستایانی ئاینی تائێستا هه‌ڵوێستێك له‌سه‌ر ده‌ستگیركردن و لادانی مامۆستایانی ئاینی له(وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایان و لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مان)نه‌بیستراوه كه‌دڵخۆشكه‌ربێت شاعیرێكی پایه‌به‌رز ده‌فه‌رموێت:-
نۆبڵ وه‌رگر كه‌ڵه پیاوان
زانا و دانا و پیتوڵه‌كان
كاربه‌ده‌سته به‌ڕێزه‌كان
هه‌مووان قه‌رزاری مامۆستان
له‌به‌رئه‌وه جارێكی تر تكا ده‌كه‌م له‌پێناو ئارامكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ده‌ست بۆ مامۆستایانی ئاینی نه‌به‌ن چونكه تائه‌وكاته‌ی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی بێت مامۆستایانی ئاینی چینێكی ڕێزلێگیراون و هه‌میشه خه‌ڵكی به‌پێشه‌نگی خۆیانیان ده‌زانن و گوێڕایه‌ڵیان ده‌كه‌ن چونكه ئێستا ئه‌وكه‌سانه‌ی نازانن ڕووگه‌ی قیبله له‌چ لایه‌كه نیگه‌رانه به‌ده‌ستگیركردنی (مامۆستایانی ئاینی) و داوای ئازادكردنیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی لێم تێبگه‌ن ئه‌م به‌سه‌ر هاته ڕاسته‌قینه‌تان بۆ ده‌گێڕمه‌وه جارێكیان له‌لایه‌ن بنكه‌یه‌كی ئه‌منیه‌وه كه‌سێكی ڕیشدار ده‌ستگیرده‌كرێت دوای بردنی بۆ بنكه‌كه كابرا ده‌پرسێت ئه‌رێ بۆچی منتان ده‌ستگیركردووه ئه‌وانیش ده‌ڵێن تۆ ڕیشت هه‌یه و ئیسلامیت ئه‌ویش ده‌ڵێت به‌خوا كاكه گیان زۆر به‌هه‌ڵه‌داچوون من شه‌ش ساڵه سه‌رم بۆ خوا نه‌خستۆته سه‌ر زه‌وی به‌ڵام به‌خوا له‌ئێستا ده‌ست ده‌كه‌م به‌نوێژ له‌به‌رئه‌وه ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی له‌به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی زۆر كاریگه‌ری هه‌بووه له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه بزانرێت كه‌مامۆستایانی ئاینی ڕۆڵیان پۆزه‌تیڤه و ده‌ستگیركردنیان نێگه‌تیڤه.
شاعیرێكی تر ده‌فه‌رموێت:
ئه‌ی مامۆستای دڵسۆزم
دڵسۆزی گه‌ل و هۆزم
ڕابه‌ڕی ڕێی ژیانم
ئه‌ی چرای نیشتیمانم
ئه‌ی تۆ ئاوی گیانی
هه‌ست و ئه‌وینی گیانی
تۆ به‌له‌دی ڕێگامان
ئه‌ی خۆشكه‌ری جێگامان
هه‌ر گه‌لێكی بێ تۆبێ
ده‌بێ هه‌ر ڕه‌نجه‌رۆبێ
تۆ نێژه‌ری نه‌مامی
تۆ له‌خواوه په‌یامی
ئه‌تۆ په‌یكی یه‌زدانی
هه‌ست و ئه‌وینی ژیانی
تێبینی: له ئه‌نجامی بروابوونمان به ره‌خنه‌وه، ئه‌و بابه‌ته‌ی كاك دیاری بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گینا ئه‌وه‌ی موتابه‌عه‌ی سایتی زانایانی كردبێت، رۆڵی یه‌كێتی زانایانی له‌به‌ر چاوه، كه هه‌نگاو به هه‌نگاو له دیفاعكردن بووه له مامۆستایان‌و، ئه‌گه‌ر رۆڵی یه‌كێتی زانایانیش نه‌بووایه، به دڵنیاییه‌وه دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه ده‌رۆییشت. (سایتی زانایان). |