یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مولازمی یه‌كه‌م: سالار ته‌حسین دری
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/08/2011 : 14:14:09
قه‌باره‌ی فۆنت
مامۆستایان‌و وتاربێژانی ئایینی.. ده‌ستتان خۆش
ڕۆژی 5-6-2011 یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، لیژنه‌ی بالای فه‌توای كوردستان فه‌توایه‌كی تایبه‌ت به‌ ڕه‌چاوكردنی ڕێنمایی و یاساكانی هاتووچۆ بلاوكرده‌وه‌، ناوه‌ڕۆكی فه‌تواكه‌ به‌گشتی گرنگیدانه‌ به‌په‌یڕوكردنی رێساو یاساكانی هاتووچۆو په‌یامی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌مه‌ر گرنگیدان به‌ سه‌لامه‌تی‌و گیان‌و مالی هاوولاتیان، و پاراستن‌و ڕێزگرتن له‌یاساكانی هاتووچۆ به‌گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها داوایان له‌ مامۆستاو وتاربێژانی ئایینی كوردستان كردووه‌ كه‌وا ئاماژه‌ به‌ده‌قی فه‌تواكه‌ بكه‌ن و گرینگی پاراستنی یاساو رێساكانی هاتووچۆ و پابه‌ندبوون به‌ ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆ له‌ ڕۆژانی هه‌ینی به‌تایبه‌ت له‌ مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان بۆ موسلمانان ڕوونبكه‌نه‌وه‌، هه‌موومان ده‌زانین كه‌وا زۆربه‌ی زۆری هاولاتیانی كوردستان موسلمانن‌و ئه‌بێ‌ هه‌موو لایه‌یه‌كمانیش، به‌ موسلمان و غیر موسلمان هه‌ول بده‌ین له‌ بواری هاتووچۆو سه‌روه‌ری یاساو عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی به‌گشتی، هه‌ركه‌س هه‌ست به‌ به‌رپرسیاره‌تی بكات له‌ ئه‌ركومافدا، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌ فه‌رموده‌یه‌كدا ده‌فه‌رمێت "كلكم راع و كلكم مسۆل عن رعیته" و هه‌روه‌ها ئه‌ركێكی ئاینیشه‌ كه‌وا مامۆستایان و ووتاربێژانی ئایینی ڕێگای ڕاست و دروست پێشانی هاوولاتیان بده‌ن، هه‌ر بۆیه‌شه‌ له‌ سۆنگه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ ئایینانه‌ی كه‌ له‌ ده‌قی فه‌تواكه‌ وا هاتووه‌ ده‌لێ‌:

"ڕه‌چاوكردنی ڕێنمایی و هێماكانی هاتووچۆ له‌ هه‌موو شوێنه‌كاندا كارێكی پێویسته‌ و بۆ به‌رژوه‌ندی تاك و گشتی كۆمه‌ڵگایه‌، یاساكانی ئیسلام داوای جێ‌ به‌ جێ‌ كردنی ده‌كات و هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له‌و باره‌وه‌ بكرێت، تاكه‌كان لێی به‌رپرسیارن، گوناهبار ئه‌بن، چونكه‌ پێویستییه‌كی ئیمڕۆی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌‌و به‌رژوه‌ندی گشتی یه‌كجار گه‌وره‌ی هاولاتیانی تێدایه‌"

هه‌روه‌ها هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك ولادان له‌و سیسته‌مه‌، به‌رپرسیاره‌تی یاسا‌و دینی‌و پاشه‌ڕۆژی تێدایه‌و، ده‌چێته‌ بازنه‌ی گوناهو تاوانه‌وه‌، ئه‌بێت مرۆڤی بڕوادار خۆی لێ‌ی بپارێزێت. گه‌ر خوانه‌خواسته‌ كه‌سێكیش به‌ده‌ستی ببێته‌ قوربانی، ئه‌وا به‌ (قتل) له‌سه‌ری ئه‌نووسرێ‌، چونكه‌ ڕه‌چاوی ئه‌و یاسا گرنگه‌ی سیسته‌می هاتووچۆی نه‌كردووه‌"
هه‌روه‌ها ڕۆژی 29-6-2011 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچه‌ی سۆران له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران وركشۆپێكی ئایینی بۆ كۆمه‌لێك مامۆستاو وتاربێژی ئایینی له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران له‌مه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی رووداوی هاتووچۆ له‌ كوردستان سازدا، و به‌ داتاشۆ كۆمه‌لێك ڕووداوو كاره‌ساتی هاتووچۆی جه‌رگ بڕی ناوچه‌كه‌‌و كوردستان‌و جیهان پێشاندان.

پاشان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ‌و ئه‌وقافی سۆران داوایان له‌ مامۆستایان‌و وتاربێژانی ئایینی كرد كه‌وا له‌ مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان هه‌ڵمه‌تێك ئه‌نجام بده‌ن بۆ وشیاری شۆفێران‌و هاوولاتیان له‌مه‌ر مه‌ترسییه‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی ڕووداوو كاره‌ساتی هاتووچۆ له‌كوردستان‌و پابه‌ندبوونی شۆفێران به‌ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆوه‌.

خۆشبه‌ختانه‌ چۆن پێشتر و ئێستاش، مامۆستایانی ئایینی پێشه‌نگ بوونه‌و ده‌ورێكی بالا و پڕشنگداریان هه‌بووه‌ له‌ گۆرینی عه‌قلییه‌تی كۆمه‌لگا له‌ فسادی، مالی، ئه‌خلاقی، كۆمه‌لایه‌تی.. هتد.
ئه‌م جاره‌ش به‌پیر داواكاری‌و بانگه‌وازی براده‌رانی هاتووچۆ و كۆمه‌لگاوه‌ هاتن و ماوه‌ی دوو سێ‌ هه‌فته‌یه‌ له‌ زۆربه‌ی مزگه‌وته‌كان له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران بگره‌ له‌ قه‌زاكانی چۆمان، مێرگه‌سۆر، ڕه‌واندوز و به‌گشتی له‌ كوردستانیش، له‌مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان ئه‌نجام داوه‌، بۆ هۆشیاری شۆفێران ‌وهاولاتیان‌و پابه‌ندبوونی شۆفێران به‌ڕێنمایی و یاسای هاتووچۆو ڕوونكردنه‌وه‌ی ده‌قی فه‌توای لیژنه‌ی بالا له‌ كوردستان كه‌ بێگومان ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی وتاربێژانی ئایینی ده‌ورێكی باش‌و ئاسه‌وارێكی ئه‌رێنی دبێت‌و په‌ننا به‌خوا ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته‌ شۆرشێكی ئایینی له‌سه‌ر ده‌ستی ووتاربێژانی ئایینی بۆ هۆشیاری شۆفێران‌و هاولاتیان و گرینگیدان به‌ په‌ره‌پێدانی سیسته‌می هاتووچۆ‌و پابه‌ندبوون به‌م یاسایه‌‌و له‌ كۆتاییدا مایته‌وه‌ بلێین، مامۆستایان‌و وتاربێژانی ئایینی ده‌ستتان خۆش‌و پێشكه‌ش كردنی تاكه‌ ووتارێكی ئێوه‌ له‌مینبه‌ری مزگه‌وتێكدا، دانانی به‌ردێكه‌ بۆ سه‌ر دیواری سیسته‌می هاتووچۆ‌و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوو كاره‌ساتی هاتووچۆ، سه‌ركه‌وتووبن‌و سه‌ركه‌وتنیش هه‌ر له‌ خوواوه‌یه‌.