هه‌ڵبه‌ته رون‌و ئاشكرایه له‌لای زۆربه‌مان ئه‌م ئایینه جوانه‌ی ئیسلام چه‌ند بایهخو گرنگی داوه به‌ئافره‌ت له هه‌موو بواره‌كانی ژیان، سه‌ره‌تا وه‌ك كچێكی گچكه‌و كیژۆڵه‌یه‌كی خنجیلانه له‌ماڵی خانه‌واده‌ی دایك‌و باوك، خوشه‌ویست() ده‌فه‌رموێ له‌م قۆناغه: (خه‌ڵكینه گه‌ر په‌روه‌ردگار بواری بدامایه ئه‌وه كچم گرنگ‌و ته‌فزیل تر ده‌زانی له‌سه‌ر كوڕدا). ده‌بینی كچ له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا چه‌ند گرنگی پێ دراوه.
پاشان قۆناغی دووه‌م كاتێ ئه‌و كچه به‌ره‌و ژیانی نوێی هاوسهریتی ده‌چێ، له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێ ئاگاداری چه‌ند حاڵه‌تیك بین:
- مافی دروست كردنی ژیانی هاوسهریتی سه‌باره‌ت به‌و كچه به‌ستراوه ته‌نها به‌خۆیه‌وه، واته گه‌ر پێی خۆش بێت ئه‌وه ده‌توانی شوو بكات‌و خانه‌واده پێك بهێنی، وه‌ئه‌گه‌ر پێی خۆش نه‌بێت ئه‌وه بۆ كه‌س نییه زۆری لێ بكات.
- به‌هیچ شیوه‌یه‌ك دروست نییه بدرێ به‌پیاوێك كه ئه‌و پێی باش نه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێ به‌وپه‌ڕی ره‌زامه‌ندی خۆی بێت.
-
- كاتێ ده‌چێته ماڵی هاوسه‌ری ده‌بێ ئه‌م شتانه‌ی بۆ ئه‌نجام بدریت: (ماره‌یی بدریتێ، ریزی لێ بگیرێت، پێداویستی ژیانی بۆ ئاماده بكرێت له جلوبهرگو خواردن‌و خۆراك... هتد)، وه‌لێره‌دا خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (لِلرِّجَالِ نَصَيبٌ مِمَّا اكْتَسَبُوا وَلِلنِّسَاءِ نَصَيبٌ مِمَّا اكْتَسَبْنَ)، واته پیاو له‌وانه‌ی كه ده‌یكات بێبه‌ش نابیت هه‌روه‌ها ئافره‌تیش. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ (فَاسْتَجَابَ لَهُمْ رَبُّهُمْ أَنِّي لَا أُضِيعُ عَمَلَ عَامِلٍ مِنْكُمْ مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى بَعْضُكُمْ مِنْ بَعْضٍ) ال عمران 195، واته خوای گه‌وره به‌شی هیچ كه‌سك بزر ناكات له چاكه‌و خیرو سه‌واب، چ پیاو چ ژن.
-
قۆناغی سێیه‌م: ژیانی دایكایه‌تی، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی واتای هه‌ره گه‌وره‌ی خۆی هه‌یه له قۆناغی رێز گرتن وبه‌رزی ئافره‌ت. ته‌نها ئاماژه كردن به فه‌رموده‌ی خۆشه‌ویست() كافییه بۆ رونكردنه‌وه‌ی ئه‌م رێزه. كه ده‌فه‌رموێ: (هه‌رچ كه‌سێ ده‌یه‌وێ ژیانی سه‌ركه‌وتو بێ‌و رزقی زیاد بێ‌و بژێوی ژیانی خۆش بێ وه له‌ڕۆژی دوایی به به‌هه‌شت شاد بێ، ئه‌وه با چاك بێ له‌گه‌ڵ دایكی).
ئه‌مه‌ی باسمان كرد وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ چوونه ناو باسه‌كه.
له‌ڕوانگه‌ی فقهی ئیسلامییه‌وه له مه‌زهه‌به‌كانی ئیسلام ئافره‌ت بۆی هه‌یه وه‌ك پیاو ئه‌م مافانه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات گه‌ر خۆی ئاره‌زووی لێ بێت:
مافی یه‌كه‌م: مافی كڕین‌و فرۆشتن، واته (ژمه مالیه)، چ له‌بواری تایبه‌ت به‌خۆی وه‌ك چونه بازاڕ‌و شتومه‌ك كڕین‌و پاره خه‌رج كردن بۆ پیداویستی تایبه‌ت بهخۆیو خانه‌واده‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها له‌بواری گشتی واته له‌بواری تیجاری‌و بازرگانی مافێكی زۆر ڕه‌وای خۆیه‌تی كه خاوه‌نی بازرگانی خۆی بێت چ به تملیك وه‌ك ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ئهسواقو بازاڕ سۆپهرماركیت بیت... هتد، یان له‌بواری گه‌شه‌پیدانی سه‌رمایه‌ی ئابووری وه‌ك كردنه‌وه‌ی كۆمپانیا‌و كارگه‌و معمل... هتد، به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك له‌گه‌ڵ پیاو. ئه‌م حوكمه هه‌موو فوقه‌هاو زانایان كۆكن له‌سه‌ری به‌بێ خیلاف‌و جیاوازی. وه بێگومان مافی ئابووری چاكترینو قوڵترین مافه له‌ناو مافه‌كانی مرۆڤایه‌تی. وه‌فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌رێكی ئافره‌ت له‌كارگه یان كۆمپانیا یان نووسینگه‌یه‌كی بازرگانی ده‌بێ جێبه‌جێی بكریت له‌لایه‌ن كارمه‌ندان چ پیاو چ ژن.
زانایان به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌مه دێننهوهوه:
نمونه‌ی یه‌كه‌م: به‌ڕیوه‌بردنی خۆشه‌ویست() بازرگانی خه‌دیجه‌ی خێزانی له‌پێش پێغهمبهریو تا ماوه‌یه‌كی كورت له‌دوای پێغه‌مبه‌رایه‌تی. وه‌ئاشكرایه خۆشه‌ویست له‌لای ئه‌و وه‌ك بهڕێوهبهریكارو باری بازرگانی كاری ده‌كرد.
نمونه‌ی دووه‌م: خێزانه‌كانی خۆشه‌ویست() وه‌ك عائیشه‌و سهفیهو ئوم سه‌له‌مه هه‌موویان بۆ كڕینی شتومه‌ك پیاوییان به‌كرێ گرتبوو.
نمونه‌ی سیه‌م: ئیمامی عومه‌ر ئافره‌تێكی به به‌رێوه‌به‌ری بازاڕ سپارد كه ناوی (شیفای كچی عبدالله عبدالشمس) بوو له‌ساڵی (20ه).
مافی دووه‌م: هه‌روه‌ها زانایان كۆن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌ت ئازاده لهرهتكردنی یان قبوڵكردنی پیاوێك به‌مه‌به‌ستی داخوازی, دێته پێسشهوه وه‌بۆ هیچ كه‌سێك نییه زۆری لێبكات. وه‌ئه‌گه‌ر به زۆر درا به شوو ئه‌م شووكردنه به‌تاڵه‌و دروست نییه.
مافی سێیه‌م: بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئافره‌تان بێت له‌ماڵه‌وه وه‌ك كاروباری ئافره‌ت لهماڵاو مێرد‌و په‌روه‌رده‌ی منداڵا وه‌ك خۆشه‌ویست ده‌فه‌رموێ(): (ئافره‌ت به‌ڕێوبه‌ری ماڵی هاوسه‌رێتی خۆیهتیو به‌رپرسه له‌وانه‌ی له‌ژێر ركێفی ئه‌و دان).
مافی چواره‌م: به‌شداریكردنی له‌سیاسه‌تی دهوڵهتو كاری دروستبوونی قه‌رار واته به‌شداریكردنی له(شوری) یان به‌وردتر وه‌ك: ئه‌ندامێك له شورای ده‌وڵه‌ت، یان وه‌ك ئه‌ندامێكی حیزبی پاشان ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان وهبهشداریكردن له‌دروستبوونی سیاسه‌تی مه‌ده‌نی ده‌وڵه‌ت.
وه‌ده‌بێ ئێمه ئاگاداری ئه‌وه‌بین كه ئیجماع له‌فیقهی ئیسلامی، زانایانی پیاو ژن ده‌گرێته‌وه نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك به‌هه‌ڵه لێی حاڵیبونه، كه ده‌ڵێن ئیجماع ته‌نها زانایانی نێر ده‌گرێته‌وه.
وه‌بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند نمونه‌یه‌ك وه‌ك به‌ڵگه‌و ده‌لیل دێنمه‌وه:
1- خۆشه‌ویست() رای ئوم سه‌لمه‌ی خێزانی له‌چۆنیه‌تی كار كردن له‌رۆژی (حوده‌یبیه) ساڵی 6هـ، رایه‌كه‌ی ئه‌وی په‌سه‌ند كرد‌و هه‌موو هاوه‌ڵه مه‌زنه‌كانی خۆشه‌ویست ئه‌وه‌یان كرد كه (ام سلمه) به پێغه‌مبه‌ری گوت.
2- له‌كۆتایی ساڵی 8 هـ، خۆشه‌ویست() ته‌نها ئاگاداری عائیشه‌ی كرد كه ده‌یه‌وێ به‌ره‌و (مه‌ككه) بڕوات‌و فه‌تحی بكات‌و پێی فه‌رموو ئه‌مه نابێ كه‌سی تر پێی بزانی جگه له تۆ. ده‌بینی نهێنییه‌كی ئاوها گه‌وره چۆن خۆشه‌ویست ته‌نها بۆ ئافره‌تیكی وت كه ئه‌ویش دایكی موسڵمانه حه‌زره‌تی عائیشه. وه‌ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ئافره‌ت به‌شداری كردووه له دروست بوونی سه‌ره‌تای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، هه‌روه‌ها مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ئایینه له‌م بواره زۆر گرنگی داوه به ئافره‌ت.
3- كاتێ خوای گه‌وره خۆشه‌ویستی سهرخستو فه‌تحی مه‌كه‌ی كرد وه‌ك شێوازێكی (شوری) خه‌ڵكی گفتیان ده‌دا پێی، نه‌ك ته‌نها پیاوان به‌ڵكو ئه‌م بهیعهو گفته ئافره‌تانیشی گرته‌وه.
4- لهگفتی عه‌قه‌به‌ی دووه‌م، 73 پیاو گفتیان دا به‌خۆشه‌ویست هه‌روه‌ها دوو ئافره‌تیشیان تیدا بوو، ئه‌و دوو ئافره‌ته‌ش (نوسه‌یبه‌ی كچی كهعبو ئهسماوی كچی عمر) بوون.
5- له‌كۆبوونه‌وه‌ی موسڵمانان بۆ دانانی خلیفه له‌دوای كۆچ كردنی خۆشه‌ویست() موسڵمانان به ژن‌و پیاو كۆبوونه‌وه بۆ ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئیمامی ئه‌بوبه‌كر وه‌ك خلیفه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ زۆر به‌ئاشكرا كه ئافره‌ت مافی هه‌بووه له‌و هه‌ڵبژاردنه به‌شداری بكات، چونكه ههزرهتی فاتیمه سه‌ره‌تا نه‌یده‌توانی گفت بدات به هیچ كه‌س له‌پاش باوكی هه‌ر بۆیه ئیمامی ئه‌بوبه‌كر زۆر جار ده‌چووه لای‌و دڵی ده‌دایه‌وه‌و باسی گرنگی رای ئه‌وی ده‌كرد وه‌ك فاتیمه، ئه‌وه‌بو پاش پێنج مانگ یان زیاتر بهیعهو گفتی دا به‌ئیمامی ئه‌بوبه‌كرو موسڵمانان له‌م رۆژه‌دا زۆر دڵخۆش بوون.
وه به‌ڵگه زۆره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه‌نده بۆ وێنه به‌سه كه ببێته به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌ت به‌شدار بووه له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی ئیسلام‌و شورا‌و سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی.
مافی پێنجه‌م: دروسته ئافره‌ت ببێ به دادوه‌رو قازی‌و كاتب عدل، به‌ڵام ته‌نها نابی دادوه‌ری بكات له (حدود) واته لهحوكمانهی كه بڕیاری كوشتنی تیدایه یا ده‌ست برین‌و... ئه‌مه لای ئیمامی حه‌نفی به‌ڵام لای ئیمامی ابن جریری تهبهریو ئین حه‌زمی زاهیری دروسته دادوه‌ری بكات بۆ هه‌موو دۆزێك بێ جیاوازی.
مافی شه‌شه‌م: دروسته ببێ به‌سه‌رۆكی وڵات، امامی ابن حه‌زم –كه گه‌وره‌ی مه‌زهه‌بی زاهیرییه- دروستی كردووه ئافره‌ت ببێ به‌سه‌رۆكی ویلایه‌تێك یان مملهكهیهك یان هه‌رێمێك، به‌ڵگه‌گانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مانه‌یه:
- دانانی ئیمامی عومه‌ر شفائی كچی عبدالله به به‌رپرسی بازاڕی گشتی قه‌ومه‌كه‌ی.
- هه‌روه‌ها فه‌رموده‌ی خۆشه‌ویست() ده‌كاته به‌ڵگه كه ده‌فه‌رموێ: (ئافره‌ت شوانه‌و به‌رپرسیشه له‌وانه‌ی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دان)، ابن حه‌زم ده‌ڵێ: ئافره‌ت ده‌توانی ببێ به‌سه‌رۆكی ویلایهتو هۆزو هه‌رێم، به‌ڵام خه‌لیفه‌ی هه‌موو وڵاتانی ئیسلام نا.
مافی حه‌وته‌م: دروسته ببێ به سه‌ربازو پۆلیس ئه‌فسه‌رێكی سه‌ربازی، به‌ڵام له‌و بوارانه‌ی كه ده‌گونجی له‌گه‌ڵ باری جهستهییو ده‌روونی ئه‌ودا. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه:
- كاتێ له‌جه‌نگی (احد)دا هێزه‌كانی قوره‌یش توانییان گه‌مارۆی خۆشه‌ویست بده‌ن، نۆ كه‌س توانیان له‌ده‌وروبه‌ر خۆشه‌ویست به‌رگری بكه‌ن له‌وانه (ام عماره، نوسیهیبهی كچی كعب) كه به‌رگری له خۆشه‌ویست كرد‌و نوسه‌یبه له‌دوانزه جێ بریندار بوو.
- هه‌روه‌ها (دایكی سلیم)و (دایكی سلیت)و حه‌زره‌تی عائیشه له‌ناوه‌ندی جه‌نگدا برینداره‌كانیان تیمار دهكردو ئاویان ده‌دا به خه‌ڵكی، هه‌روه‌ها (دایكی ایمن) كاتێ هه‌ندێ لهموجاهیدهكانی بینی هه‌لدێن وتی: شه‌رم كه‌ن، ده‌ی ئه‌و شمشێره بده‌ن به من‌و تهشێكهی من برن بۆ خۆتان.. پاشان چووه ناو جهنگهكهو تا تیرێكێ پی كه‌وت، له‌وكاته‌دا خۆشه‌ویست فه‌رمانی كرد به (سعد كوری وقاس) نه‌جاتی بدات‌و دوژمنانی لێ دوور بكاته‌وه‌و، سعدیش كردی‌و نه‌جاتی دا.
- هه‌روه‌ها حه‌زره‌تی فاتیمه زامه‌كانی خۆشه‌ویستی() تیمار دهكردو خوێنه‌كانی ده‌سری وه‌كاتێ زانی زامه‌كانی سه‌خته پارچه حه‌سیرێكی سوتاندو نوساندی به برینه‌كانی پێغه‌مبه‌رو ئه‌مجا خوێنه‌كه‌ی راوه‌ستا.
ئه‌م كرداره سه‌ربازییانه روویدا له‌لایه‌ن ئه‌م ئافره‌ته به‌جه‌رگانه به‌وجودی خۆشهویستو نه‌هی نه‌كرد له‌م به‌شداری كردنه، وه‌ئه‌مه‌ش پێی ده‌ڵێن سوننه‌تی (تقریر).
هه‌ندێك بۆ حه‌رام كردنی به‌ده‌سه‌ڵات بوونی ئافره‌ت له‌داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا ئه‌و فه‌رموده‌یه ده‌كه‌نه به‌ڵگه كه خۆشه‌ویست ده‌فه‌رموێت (ئه‌و گه‌له كه ئافره‌تێك حوكمرانی ده‌كات، براوه‌و سه‌ركه‌وتوو نابێت)، به‌ڵام ئیمه له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه چه‌ند روانینێكمان هه‌یه:
1- ئه‌م فه‌رموده‌یه له‌ڕووی ریوایهتهوه راسته‌و سه‌حیحه، به‌ڵام له‌ڕووی تێگه‌یشتنه‌وه واته (فقه الحدیث) هه‌روه‌ك هه‌ندێ له‌زانایان باسی دهكهنو ده‌ڵێن:
- ئه‌م فه‌رموده‌یه ته‌نها تایبه‌ت بووه بهئیمبراتۆرییهتی گه‌وره‌ی فارسی ئه‌و سه‌رده‌مه، چونكه كۆمه‌ڵێك هاتنه خزمه‌ت خۆشه‌ویست() وه‌ئه‌وانه له‌فارس ده‌گه‌ڕانه‌وه‌و ئاگاداری خۆشه‌ویستیان كرد كه گه‌وره‌ی هه‌موو پارچه‌كانی فارس كۆچی دوایی كردووه. خۆشه‌ویست فه‌رمووی: ئه‌ی ئیستا كێ حوكم ڕانییان ده‌كات دوای كۆچی دوای سه‌رگه‌وره‌كه‌یان؟؟ یه‌كێكیان گوتی كچی پاشا كۆچكردووهكهو. خۆشه‌ویست فه‌رمووی (ئه‌و گه‌له براوه نابێت كه ئه‌و ئافره‌ته حوكم یانییان بكات) واته هه‌ندێك له‌زانایان ده‌ڵێن -وهرای ئێمه‌شه وه‌ك توێژه‌رێك- كه ئه‌م فه‌رموده‌یه تایبه‌ته به گه‌لی فارسی ئه‌و سه‌رده‌مه.
یان ئه‌مه تایبه‌ته به ئافره‌تێكی بێ باوه‌ڕو دوور له‌حوكمڕانی عادیلانه‌و یه‌كسانانه وه‌كو كچی ئهوپاشا كۆچ كردووهی فارس، كه باوكی‌و ناسراوبوو بهحاكمێكی لاواز‌و سته‌مكار، واته ئه‌مه‌ش سه‌رناكه‌وێ وه‌كو باوكی.
2- یان ئه‌م فه‌رموده‌یه یه‌كێكه له‌نیشانه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ر()، واته خودا ئاگاداری خۆشه‌ویستی كرده‌وه به‌وه‌حی كه ئه‌م ئافره‌ته حوكمرانێكهی كورت دهبێتو نامێنی لهدهسهڵاتو له‌شكره‌كه‌ی فارس تێك ده‌شكێت‌و وڵات تێك ده‌چێ، وه‌ئه‌مه‌ش روویدا وه‌ك چۆن خۆشه‌ویست فه‌رمووی.
3- یان ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌م فه‌رموده‌یه تایبه‌ت نییه بهفارسهوه، به‌ڵكۆ هه‌موو گه‌لێك ده‌گرێته‌وه، لێره‌دا مانای فه‌رمووده‌كه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئافره‌ت دروست نییه حوكم رانی گشتی بكات واته خه‌لیفه‌ی گشتی یان پله‌ی (الامامه العظمی)، به‌ڵام ده‌توانێت حوكمڕانی وڵاتیك یان ویلایه‌تێك یان هه‌رێمێك یان كۆمارێك یان مملهكهتێك بكات.
خولاسه‌ی باسه‌كه
خولاسه‌ی باسه‌كه‌مان به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه شهرعیو عهقلییانهی باسم كرد ئه‌وه‌یه: كه حوكمڕانی ئافره‌ت له‌فیكری ئیسلامی‌و فیقهی ئیسلامی ده‌چێته ئه‌حكامی خیلافی فیقهی، مانای وایه قابیلی گۆڕانكاری‌و بهدواچوونهوهیه، چونكه ئایه‌تێكی (قگعی وصَریح)مان نییه حرامی بكات ئافره‌ت ده‌سه‌ڵات وه‌رگرێ‌و ببێ به‌سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو قورئانی پیرۆز باسی (به‌لقیس) ده‌كات كه حوكمڕانی ده‌وڵه‌تی (سبأ) كردووه وه‌هیچ ئاماژه‌یه‌ك ناكات به‌دروست نه‌بوونی حوكمڕانێكهی به‌لقیس، هه‌روه‌ها له‌فه‌رموده‌كانی خۆشه‌ویست به‌و شێوه‌یه.
بۆیه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له بابی موعامهلاته نه‌ك عیبادات، وه ئاشكرایه كه عیبادات ئیجتهادی تیدا ناكریو تێڕوانینی تازه‌ی تیدا ناكری، به‌ڵام موعامه‌لات جێگای ئه‌وه‌یه تێروانینی تازه‌ی تیدا بكرێت، چونكه بۆی هه‌یه بگۆڕێت به‌پێی كات شوێن‌و به‌رژه‌وه‌ندی موعته‌به‌ر.
ئافره‌ت ده‌توانێ ببێ به به‌ڕێوه‌به‌رو ئه‌ندامی پهرلهمانو وه‌زیرو سه‌رۆكی پهرلهمانو شارهوانیو سه‌رۆكی ههرێمو ولایهتو ئه‌قلیم، به‌ڵام خیلافه‌تی گشتی واته (خلیفه‌ی گشتی هه‌موو پارچه‌كانی وڵاتانی ئیسلامی) ئه‌مه‌یان نابێت‌و شه‌رتی ئه‌وه‌یه كه پیاو بێت وه‌ئه‌مه هه‌موو زانایان كۆكن له‌سه‌ری، ته‌نها خوارج ده‌ڵێن دروسته ئافره‌ت خلیفه‌ی گشتیش بكات (رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا). |