یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
عوسمان نوورسی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/04/2011 : 14:07:23
قه‌باره‌ی فۆنت
زانایان و سه‌رای ئازادی؟
به‌شی یه‌كه‌م
كاری زانایانی راسته‌قینه‌ بریتی یه‌ له‌فه‌رمان به‌چاكه‌و ڕێگری له‌خراپه‌ ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ش شێوازێكی تازه‌ی هاوچه‌رخی فه‌رمان به‌چاكه‌و ڕێگری له‌خراپه‌یه‌ بێگومان خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات وناعه‌داڵه‌تی له‌ڕیزی خراپه‌ گه‌وره‌كانه‌ كه‌پێویسته‌ كۆمه‌ڵگابه‌گشتی به‌ڕویدا بوه‌ستێته‌وه‌وسنوری بۆ دابنێ‌ وله‌م پێناوه‌شدا دیواری ترس بشكێنێ‌

*وه‌ئه‌م ئه‌ركه‌ گه‌وره‌ ده‌مانگێڕێ‌ به‌و ئوممه‌ته‌ی كه‌باشترینه‌ (كنتم خير أمة أخرجت للناس تأمرون باالمعروف وتنهون عن المنكر) له‌م كاره‌شدا پیاو وئافره‌ت هه‌ردووكیان به‌رپرسیارن (والمؤمنون والمؤمنات بعضهم أوليء بعض يأمرون باالمعورف وينهون عن المنكر) واته‌: باوه‌ڕدارانی ژن وپیاو هه‌ندێكیان پشتیوانی هه‌ندێكی تریانن هه‌ردوكیان فه‌رمان ده‌ده‌ن به‌چاكه‌و ڕێگری ده‌كه‌ن له‌خراپه‌ ئه‌م خیتابه‌ ڕووی له‌ژن و پیاوه‌ وه‌ك یه‌ك .بۆیه‌ ده‌ڵێین له‌ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌ ئافره‌ت مه‌خلوقێكی زه‌عیف وبێ‌ ده‌سه‌ڵات نی یه‌ به‌ڵكو شانبه‌شانی براكه‌ی هه‌ڵگری په‌یامی ئیمانه‌و دژایه‌تی خراپه‌ ده‌كات وبانگه‌شه‌ بۆ چاكه‌ ده‌كات ،كه‌واته‌ له‌كاتێكدا(فه‌رمان به‌چاكه‌و ڕێگری له‌خراپه‌)كاری هه‌موو مرۆڤێكه‌ به‌گشتی زانیان به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌بێ‌ به‌م كاره‌ هه‌ڵسن.

*هه‌بۆیه‌به‌شداری ئێمه‌ له‌مه‌یدانی سه‌رای ئازادیدا ئه‌ركێكی شه‌رعی وه‌قتی یه‌ وه‌شانازی یه‌كه‌ ده‌بێته‌كاڵای باڵای به‌شداربووانی و مێژوویه‌كی پڕله‌سه‌روه‌ری وجوانی ده‌بێت..هه‌ربۆیه‌ زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ترساندن وتۆقاندن وزیندانی و هه‌ڵكوتانه‌سه‌رماڵان له‌تاریكایی شه‌ودا ،زانایان له‌سه‌رای ئازادی جیابكه‌نه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ هه‌وڵێكی نه‌زۆك و بێ‌ ئاكامه‌ .

*سه‌رای ئازادی ماڵی راسته‌قینه‌ی خۆمانه‌وخۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادیش گوڵ و قه‌ڵه‌میان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ نه‌ك كه‌ته‌روفیشه‌ك وزیندان

*ئێمه‌ی زانایانی به‌شداربوو به‌ویست وئیراده‌ی خۆمان چوینه‌ته‌ سه‌رای ئازادی و وه‌به‌ویست وئیراده‌ی خۆشمان به‌رده‌وام ده‌بین وه‌هیچ زه‌خت وفشارێك ساردمان ناكاته‌وه‌ و به‌قه‌ده‌ر خۆشه‌ویستی ئه‌وان بۆ پاره‌و كورسی ده‌سه‌ڵات ئه‌م خۆپیشاندانانه‌وسه‌رای ئازادیه‌كانمان خۆش ده‌وێت بۆیه‌ به‌رده‌وامین وبه‌رده‌وام ده‌بین.

پێش نوێژو ووتاربێژی مزگه‌وتی نوورسی له‌سلێمانی