یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
دڵشاد عه‌بدولره‌حمان
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/04/2011 : 13:53:31
قه‌باره‌ی فۆنت
با خیتابی دینی دوور بێ له‌عاتیفه‌و لێكدانه‌وه‌ی نابه‌جێ
له‌ژماره‌ (716)ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌ڕاپۆرتێكدا له‌ئاماده‌كردنی كه‌سێك به‌ناوی (ژیار محمد) هه‌ندێك هه‌واڵی نادروستی بڵاكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و نامیلكه‌یه‌ی، كه‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی له‌كوردستان ئه‌ركی چاب‌و بڵاو كردنه‌وه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتبوو، به‌ناونیشانی (خۆپێشاندان حوكم‌و مه‌رج‌و داڕشتنه‌كانی له‌ڕووانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه‌) له‌نێو دیمانه‌كه‌یدا كه‌ سازیدا بوو، ناوبراو له‌ته‌ك دوو مه‌لادا كه‌ یه‌كێكیان (مه‌لا محمد نه‌سروڵلا) بوو، به‌ڕێزیان به‌داخه‌وه‌، ڕایگه‌یاندبوو كه‌ نووسه‌ری ئه‌و نامیلكه‌یه‌ ئه‌ندامی یه‌كێتی زانایان نییه‌و مه‌لاش نییه‌، كه‌ ئه‌مه‌ زۆر دووره‌ له‌ڕاستی‌و واقیعه‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ش چه‌ند جارێك ڕوون كردنه‌وه‌مان بۆ هاوڵاتی نووسی، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بڵاویان نه‌كرده‌وه‌ به‌كۆمه‌ڵێك بڕوو بیانووی بێ بنه‌ما، بۆیه‌ ئێمه‌ش به‌پێوستمان زانی به‌چه‌ند خاڵێك وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه‌:

یه‌كه‌م: نووسه‌ری نامیلكه‌كه‌ به‌ڕێز (د.حسن خالید مفتی) ئه‌ندامێكی كارای یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانه‌ له‌ساڵی (1992)وه‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌لسوڕێنه‌ری كاروباری لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستانیشه‌ له‌ساڵی (1998)وه‌. دكتۆرای له‌(اصولی الفقه‌) هه‌یه‌و سه‌رۆكی به‌شی شه‌ریعه‌یه‌ له‌كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامییه‌كانی زانكۆی صلاح الدین، له‌خزمه‌ت هه‌ردوو زانای گه‌وره‌ خوالێخۆشبووان مامۆستا شێخ عبدالكریمی مدرس‌و مامۆستا شێخ خالید مفتی بڕوانامه‌ی زانستی وه‌رگرتووه‌.

دووه‌م: نووسه‌ر له‌ڕوانگه‌ی شه‌رعه‌وه‌و بابه‌تیانه‌ لێكدانه‌وه‌یه‌كی فیقهی ئوصولی بۆ نوێژه‌ هه‌ینیه‌كه‌ی (25/2)ی سه‌رای ئازادی كردووه‌، دیاره‌ نوێژی هه‌ینی له‌ هه‌ر شوێنێك بكرێ دروسته‌، به‌ڵام به‌ شه‌رت‌و مه‌رجی شه‌رعی. چونكه‌ ئێمه‌ قاعیده‌یه‌كی ئوصلی فیقهیمان هه‌یه‌ ده‌ڵێت (قه‌ده‌غه‌ لێكراوه‌كان له‌كاتی زۆرپێویست ده‌بنه‌ موباح)، به‌ڵام ئه‌م نوێژه‌ی به‌رده‌ركی سه‌را، به‌ڕای نووسه‌ر به‌زه‌روره‌تی شه‌رعی نه‌كراوه‌و شه‌رت‌و مه‌رجه‌ شه‌رعییه‌كان به‌ته‌واوی تێدا نه‌بووه‌، بۆیه‌ تێبینی خۆی له‌سه‌ر نووسیوه‌. چونكه‌ له‌كاتی خوتبه‌ خوێندنه‌وه‌ فیكه‌و چه‌پله‌و گوتنه‌وه‌ی هوتافی سیاسی‌و پشتكردنه‌ قیبله‌و... هتد دروست نییه‌.

نووسه‌ریش به‌ئه‌ركی شه‌رعی زانیوه‌ باسی شته‌ ناشه‌رعییه‌كان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی گوتاری هه‌ینی له‌رێزو سه‌نگی كه‌م نه‌بێته‌وه‌. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی شاره‌زا بن له‌شه‌رت‌و روكنه‌كانی نوێژی هه‌ینی، نووسه‌ریش سوكایه‌تی به‌هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك نه‌كردووه‌، خۆپێشاندانیشی به‌پێی داڕشتنه‌ شه‌رعییه‌كان به‌دروست زانیوه‌، نوێژی به‌ر ده‌ركی سه‌راشی نه‌چواندووه‌ به‌فیكه‌و هه‌رای موشریكه‌كانی بن دیواری كه‌عبه‌ وه‌ك له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، بۆیه‌ ناكرێ ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی تێبینی شه‌رعی له‌سه‌ر شتێك هه‌بوو، مانای لێكدانه‌وه‌ی سیاسی بۆ بكرێ، بۆیه‌ تۆمه‌تباركردنی مامۆستایانی ئایینی، له‌سه‌ر ئامۆژگاری كردنێك له‌جێگه‌ی خۆی نییه‌.

سێیه‌م: رووه‌و مامۆستایانی ئایینی ده‌ڵێم: ده‌بێت سیاسه‌ت بۆ خزمه‌تی دین به‌كار بێت، نه‌ك دین بۆ خزمه‌تی سیاسه‌ت، چونكه‌ سیاسه‌ت به‌شێكه‌ له‌دین، بۆیه‌ ناكرێ دین له‌سیاسه‌تدا كورت بكرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها نشكرێ خیتابی دینی بكرێته‌ ده‌سكه‌لایه‌ك بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر لایه‌نێك، یان به‌رگری كردن له‌ ئه‌م‌و ئه‌و، هه‌موومان ئه‌و مۆدێله‌ ناشیرنه‌ی دوای ساڵی (1991)مان بینی زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌ر حیزبه‌و كۆمه‌ڵێك مه‌لای له‌ده‌وری خۆی كۆكربوویه‌وه‌ وه‌كو قه‌نه‌واتێك له‌ساته‌ ته‌نگه‌كاندا بۆ جولاندنی عه‌تفی خه‌ڵك‌و شه‌رعیه‌ت دان به‌كاره‌كانیان به‌كاریان ده‌هێنان‌و له‌كاتی هێمنی‌و ئارامیش پرس خه‌سوێنه‌شیان پێ نه‌ده‌كردن. كاربكه‌ن با چیتر هیچ لایه‌نێك ده‌ستی چه‌ور به‌مامۆستایانی ئایینی نه‌سڕێته‌وه‌، با چیتر مامۆستایانی ئایینی نه‌بنه‌ پاشكۆی سیاسییه‌كان، با خۆیان ڕابه‌رو پێشه‌وابن، هه‌ر ڕۆژه‌وكه‌سانێك به‌ئاره‌زوی خۆیان نه‌یان جولێنن له‌دوایش دا فه‌سلی دین له‌ده‌وڵه‌ت بكه‌ن بڵێن ئێوه‌ كاری مینبه‌ر بكه‌ن‌و ده‌وڵه‌تداری ئیشی ئێوه‌ نییه‌.

چواره‌م: به‌بڕوای من له‌دوای ده‌رچوونی ئه‌و نامیلكه‌یه‌و ئامۆژگاری دڵسۆزی زۆرێك له‌مامۆستایانی ئایینی، ئێستا نوێژه‌كه‌ی به‌ر ده‌ركی سه‌را به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌و پێكترو ئارامتر ئه‌نجام ده‌درێ. خۆپێشاندانه‌كه‌ش ئارامترو بێ گێره‌و كێشه‌ تره‌.