یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
سه‌ردار پشده‌ری
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/04/2011 : 11:42:08
قه‌باره‌ی فۆنت
بەسە رۆڵەکانمان بەیەکتر بەکوشت مەدەن
لەبەدیهاتنی کارەساتەکاندا، مرۆڤە بەویژدان و نەتەوەیەکان دەکەونە جولەجول و هەریەکەی بەشێوەیەک هەوڵی چارەسەری دەدات بۆ بارودۆخەکە، ئەوەی لەو رۆژاندا دیتمان لەتەلەفزوێنەکان، ئازارەکەی کەمتر نەبوو لەکارەساتی ئەنفال و کیمیا باران و کۆڕەوەکە، ئازاری ئەو شەڕە بەردە بۆ مێژوی کورد زیاترە لە ئازارەکانی تر، ئازارەکانی تر دوژمن بەرپرسیار بوو، بەڵام ئەم ئازارە کورد بۆخۆی بەدیهیناوەو وەک ئەوە وایە کە بۆخۆت چەکوچ لەدەستی خۆت بدەی.

ئێمە پێمان وایە سەر وشکی و بێمنەتی لەیەکترو نەخوێندنەوەی پەیامی یەکتر، بارودۆخی ئاوا دروست دەکات و کاروانی کوردایەتی بەرەو هەڵدێر دەبات و دوژمنانمان پێ خۆشدەکات، ئەگەر باسی پێش ساڵانی نەوەتەکانیش نەکەین، لەدوای ساڵی ١٩٩١ وە، ئەو پێنج کەسایەتیەی سەرەوە هەریەکەی بەشێوەیەک فەرمانڕەوای و پێشڕەوایەتی ئەو بەشەی خوارووی کوردستانیان کردوەو لەو بیست ساڵەی فەرمانڕاوایشیاندا دەیان دەیان کارەساتی جۆراو جۆریان بەسەر کورد دا هێناوە، بۆخۆیان هاوسفرەی خواردنی داهاتی کوردستانن و رێز لەیەکتر دەگرن و قاقا لەگەڵ یەکتر لێدەدەن، لەولاشەوە مناڵی خەڵک لەیەکتر هاندەدەن بۆ دەسەڵات تازە کردنەوەو هەڵلوشینی ئەو داهاتانەی کە بەناوی کوردەوە دەستیان دەکەوێت.

شتێکی زۆر سەرسوڕهێنەرە کە دەوڵەتی کوردستان تاکو ئەم نوسینە، لە داهاتی گەلی کورد ملوێنان دۆلار دەداتە تێکڕای سەرکردایەتی حیزبە کوردیەکان، هەر هەموشیان دەزانن کە ئەوە بەشێکە لەگەندەڵی و کارێکی نایاساییە لەناو کۆمەڵگای نێونەتەوەیدا، بەڵام چەند کەسانێک لەسەرکردایەتی ئەو حیزبانە ئەو داهاتە دەخۆن و لەخەڵکیشی ئاشکرا ناکەن، کاک نەوشیرەوان و کاک سەلاحەدین و کاک عەلی باپیریش وەک سێ حیزب و کۆمەڵ و رێکخراو مانگانە بەشی خۆیان وەر دەگرن، لێرەدا پرسیارێک دێتە ئاراوە، ئەگەر کاک مەسعودو مام جەلال و دەوڵەتی کوردستان ئەو سێ برادەرە بەنەیاری خۆیان دادەنێن، بۆچی ئەو پارەیان دەدەنێ ؟، هەمان پرسیاریش لەو سێ برادەرە دەکرێ و دەگوترێ کاتێک ئێوە باس لەگەندەڵی دەکەن، بۆچی ئەو پارەیە وەردەگرن ؟، مەگەر نازانن ئەو پارەیە ماڵی میلەتەو لە تێکڕای حیزبەکان حەرامە ؟.

بەسە با بەس بێ، هەر هەموتان بیست ساڵە هەریەکەی بەشێوەیەک دەسەڵاتداریەتیتان کردوەو هەر هەموتان خۆتان کردۆتە ملوینەرو سەرکەوتوش نەبو ون لە بەرێوە بردنی وڵات، تاقی کردنەوەی خۆتان داوەو دەرنەچوو ون لە تاقیکردنەوەکەدا، گەلی کورد داوای دورکەوتنەوەی هەموو لایەکتان دەکات.

گەلی کورد دەیەوێ ئەو بارودۆخە سیاسیەی ئەمڕۆی لەدەست نەچی، ئەو هەڵسوکەوتەی کە هەموتان دەیکەن، لەناوبردنی دەستکەوتی سیاسی و بەرەو هەڵدێر بردنی کاروانی کوردایەتیە، پاراستنی مناڵی خۆتان و بەکوشتدانی رۆڵەی خەڵک بەیەکتر، دوارۆژێکی روناک بۆ کورد پەیدا ناکات.
تکاتان لێدەکەم بە تێکڕا ئەو نامەم بخوێننەوەو هەموو لایەکتان هاوکاریم بکەن بۆ دروستکردنی کومیتەیەکی بەویژدانی بێلایەن بۆ دورخستنەوەی ئێوەو بەدیهێنانی دەسەڵاتێکی ئاگرکوژێنەوەو گوڕینی بارودۆخەکە لەشەڕی خۆبەخۆوە بۆ بیرکردنەوە لە یەکگرتنەوەی کوردستان و دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردی.
سەردار پشدەری
لەندەن ٢٠ – ٤ – ٢٠٠١