به‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق، هه‌ندێك له‌چاودێرانی سیاسی پێیان وایه كه‌عێراق دووچاری جه‌نگێكی خوێناوی ناوخۆیی ده‌بێت و ته‌داخولی وڵاتانی دراوسێیش زێتر ده‌بێت، ههندێكیشسیان به‌پێچه‌وانه‌وه، پێیان وایه كهعێراقی دووای ئه‌مریكا، عێراقێكی ئارام و... ته‌با ده‌بێت.
دكتۆر ساڵح عومه‌ر مه‌لاعیسا، مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین.، پێی وایه كه "بارودۆخی عێراق هه‌ر له 2003ه‌وه تاوه‌كو ئێستا، عێراقێك نه‌بووه كه‌بارودۆخی ته‌ندروست بێت. ئه‌مریكا به‌هه‌موو هێزی خۆیه‌وه ویستی دیموكراسی جێگیر بكات له عێراقدا، به‌ڵام نه‌یتوانی ئه‌و سیاسه‌ته جێبه‌جێ بكات. له 2007ه‌وه ئه‌مریكا سیاسه‌تی خۆی له‌ناو عێراقدا گۆڕی، بۆئه‌وه‌ی ئاسایش و ئه‌منییه‌ت له‌ناو عێراقدا به‌رقه‌رار بكات، به‌ڵام نه‌یشیتوانیوه ئه‌منییه‌ت به‌رقه‌رار بكات". جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كهعێراقی دووای ئه‌مریكا، عێراقێكی ئاڵۆز ده‌بێت و ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ زێتر ده‌بێت "كاتێك ئه‌مریكا له‌عێراق پاشه‌كشێ ده‌كات، بارودۆخه‌كه زۆرتر خراپتر ده‌بێت له‌وه‌ی كه‌ئێستا هه‌یه. ئێستاكه به‌هۆی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق ته‌داخولكردنی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ كه‌متره له‌سه‌ر عێراق، به‌ڵام بهپاشهكشێكردنی ئه‌مریكا، ئه‌وا ته‌داخولكردنی ده‌وڵاتانی دراوسێ له‌ناو عێراقدا ئێگجار زێتر ده‌بێت".
راشیده‌گه‌یه‌نێت كه‌ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌كورد خهسارد بووه "هه‌رچه‌نده هه‌تا ئێستا مه‌له‌فی ئه‌منی له‌ده‌ست ئه‌مریكادایه، كه‌چی به‌داخه‌وه وه‌كو پێویست به‌رگری له‌به‌زاندنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه كه‌له‌لایه‌ن توركیا‌و ئێرانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌رێن".
هه‌روه‌ها وتی "دوای ئه‌مریكا، وڵاته سوننییه‌كان له‌ناوچه سوننییه‌كان و ئێران له‌ناوچه شیعییه‌كان و توركیا له‌ناوچه توركمانه‌كان، زێتر ته‌داخول له‌كاروباری ناو عێراق ده‌كه‌ن، به‌زاندنی سنووره‌كانی هه‌رێمیش زێتر ده‌بێت".
نابراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كهعێراقی دووای ئه‌مریكا ناتوانێ عێراقێكی دیموكراسی بێت "ده‌وڵه‌تی عێراق ناتوانێ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌موو ده‌وڵه‌تان له‌ناو خۆیدا كۆبكاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی عێراقیش بگونجێت. كه‌واته ناتوانرێ عێراقێكمان هه‌بێت نه‌ك هه‌ر دیموكراسی، ته‌نانه‌ت ناتوانێ ئه‌منییه‌تی هاوڵاتیانیش بپارێزێت و خزمه‌تگووزاری سه‌ره‌تایی پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان بكات".
روونیشی ده‌كاته‌وه كهداگیركاری روونادات، به‌ڵام گریمانه‌ی پێكدادان ده‌كات "یه‌كێك لهسیناریۆكان كه‌جێگه‌ی مه‌ترسییه، ئه‌و ناوچانه‌ن كه‌مادده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه، كه‌واته ناوچه دابڕێنراوه‌كان جێگه‌ی كێشه‌و ململانێ ده‌بێت. هه‌رچه‌نده ئێستاش ئه‌و كێشانه هه‌نه، ته‌نانه‌ت له‌نێوان شیعه‌و سووننه‌ش كێشه‌ی سنووری هه‌یه، به‌ڵام دوای رۆیشتنی ئه‌مریكا، ئه‌وا كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌بن، به‌تایبه‌تی له‌ناو به‌غدای پایته‌خت، كه سووننه‌و شیعه‌و كوردیشی تێدایه، گریمانه ده‌كرێت كهشهڕوپێكدادان له‌م شاره‌دا زێتر بێت. كه‌واته له‌سنووری ته‌ماس گریمانه‌ی پێكدادان زێتره، به‌ڵام داگیركاری روونادات".
له‌ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاند باس له‌وه ده‌كرێت كه‌ئه‌مریكا وتویه‌تی ئه‌گه‌ر سه‌رانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان داوایان لێبكات ئه‌وا هه‌ندێك له‌هێزه‌كانیان له‌عێراق ده‌هێڵنه‌وه. دكتۆر ساڵح عومه‌ر، پێی وایه به‌بێ داواكردنی عێراقییه‌كانیش، ئه‌وا به‌شێك له‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق و كوردستان ده‌مێننه‌وه "به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا داوا له‌كورد یان له‌عێراق بكات، ئه‌وا بڕێك هێزی خۆی له‌عێراق ده‌هێڵێته‌وه، به‌ناوی پاراستنی دیپلۆماتییه‌كانی خۆی. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش هه‌ر تایبه‌ت نییه به‌عێراق، به‌ڵكو له ئۆردن، به‌حره‌ین، كوه‌یت، عیمارات، عه‌ره‌بستانی سعوودییه، ده‌توانم بڵێم له‌هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی عه‌ره‌بی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكای تێدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌ركی ئه‌م هێزانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌دیموكراسی له‌عێراقدا پیاده بكات. به‌ڵكو ئه‌ركی ئه‌وه ده‌بێت كهمهشق و راهێنان به‌جه‌یشی عێراقی بكات و شه‌ڕی تیرۆر بكات به‌تایبه‌تی كه‌دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا بێت. كه‌واته سیاسه‌تێك ناگرێته‌به‌ر كه‌به‌رگری له‌خه‌ڵكی عێراق بكات و سه‌قامگیری دروست ببێت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌بڕوای من ئه‌و سیاسه‌ته جێبه‌جێ ناكات".
پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌هه‌ندێك له‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌خاڵه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان وعێراق جێگیر بكرێن "له‌وانه‌یه له‌ناوچه دابرێنراوه‌كانی كوردستان، ئه‌مریكا هه‌ندێك له‌هێزی خۆی بهێڵێته‌وه، به‌تایبه‌تی باس له‌وه ده‌كرێت كهكونسوڵخانهی خۆی له‌هه‌ولێر ده‌كاته‌وه، له‌پاڵ كونسوڵخانه هه‌ندێك له هێزه‌كانی له‌گه‌ڵداده‌بێت. ئه‌م هێزانه ئه‌ركیان پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكایه نه‌ك پاراستنی عێراقیه‌كان".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، ئه‌ندامی نوێنه‌رانی پێشووی عێراق، به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی دكتۆر ساڵح عومه‌ر، پێی وایه عێراقی دوای ئه‌مریكا، عێراقێكی ئارام ده‌بێت. ناوبراو ده‌ڵێت "هه‌موو حاڵه‌تێك كه‌گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت ره‌نگه هه‌ندێك ئاڵۆزی بهسهردات تێپه‌رێت. به‌ڵام عێراق وڵاتێكه توانای ماددی و له‌سه‌رپێ خۆوه‌ستانی زۆره، هه‌روه‌ها هێزی مێرۆییشی زۆره، عێراقییه‌ك له‌هه‌ر شوێنێك هه‌بێت ده‌وری پێشه‌نگی هه‌یه. راسته عێراق واقیعێكی ئاڵۆزی هه‌یه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراسی نه‌بووه، دیموكراسییه‌تێك كهمیكانیزمهكانی هێشتا نه‌بووه‌ته قه‌ناعه‌تی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی و سیاسییه‌كان. من وای ده‌بینم عێراقییه‌كان به‌بێ ئه‌مریكاش ده‌توانن له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن و نموونه‌یه‌كی جوان پێشكه‌ش بكه‌ن و به‌سه‌ر كێشه‌كانیاندا زاڵ ببن و، ته‌داخولی ئه‌قلیم و دووه‌لیش كه‌م بكه‌نه‌وه".
ره‌تیشی ده‌كاته‌وه كهدووای ئه‌مریكا شه‌ڕی تایفی و نه‌ته‌وه‌یی له‌عێراقدا رووبدات، له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی "من وای نابینم دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق شه‌ڕی تایفی و نه‌ته‌وه‌یی رووبدات. شه‌ڕی تایفی له‌عێراق گوزه‌راو كۆتایی هات. هه‌ر سیاسییه‌كانیش بوون ئه‌و شه‌ڕه‌ی تایفی‌یان قوڵكرده‌وه، ئه‌گینا جه‌ماوه‌ری عێراقی، ژن و ژنخوازی و تێكه‌ڵبوونیان له‌نێواندایه. له‌م دوواییدا سیاسییه‌كان مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی تایفیان وروژاند بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سنوور‌و تایفه‌و نه‌ته‌وه‌كان له‌یه‌كتری، به‌ڵام كه‌زانیان به‌م رێگه‌یه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابن، ئه‌وا په‌شیمان بوونه‌وه‌و پاشه‌كشێیان كرد له‌و جۆره ململانێیه".
دان به‌وه‌شدا ده‌نێت كهكشانهوهی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق بێ كار یگه‌ری نابێت "هه‌ڵبه‌ته بێكاریگهریش نابێت، به‌ڵام ته‌مه‌نیان كورت ده‌بێت و ئینشائهڵڵه له‌كۆتاییدا سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ عێراقیه‌كان ده‌بێت".
ناوه‌نده سیاسی و راگه‌یاندنه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌ره‌نگه سه‌ركردایه‌تی كورد داوا بكات به‌شێك له‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو خاكی كوردستان بمێننه‌وه، هه‌ڵبه‌ت پێشتریش سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لهواشینتۆن رایگه‌یاند "كورد ئاماده پێشوازی له‌مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بكات له‌خاكی كوردستاندا". چونكه كورد هێشتا ترسی له‌عێراقی داهاتوو هه‌یه‌و مافه‌كانی زامن نه‌كراوون. ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، به‌مجۆره له‌بابه‌ته‌كه ده‌ڕوانێت "چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به‌رله‌وه‌ی له‌خزمه‌تی كورددابێت له‌خزمه‌تی گه‌لانی عێراقدایه. ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تی كه‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌هێزو شه‌ڕ ناكرێت، به‌ڵكو به‌شێوازێكی سیاسیانه‌ی عادیلانه ده‌كرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد به‌چاره‌سه‌ری كۆتایی نه‌گه‌یشتووه، ترسی ئه‌وه هه‌یه جارێكی تر جینۆساید و ئه‌نفال و كۆڕهوو داگیركاری به‌سه‌ردا بێننه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ئه‌زموونی تاڵمان هه‌یه ئه‌مه واده‌كات كه‌كوردیش بترسێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عێراقییه‌كان بیانه‌وێ ئاشتیانه‌و برایانه بژین ده‌بێ زوو چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكه‌ن. ئێستا كێشه‌ی كه‌ركوك ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان یان له‌سه‌ر عێراق بێت، ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌یت و له‌چوارچێوه‌ی عێراقیشدا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێ ئه‌مریكا له‌عێراق نه‌مێنێته‌وه بازو دست پێشخه‌ری بكه‌ن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی كورد دڵنیا بێت پێویستی به‌لایه‌نێكی تر نه‌بێت بۆئه‌وه‌ی په‌نای بۆبه‌رێت".
نابراو له‌و بڕوایهدانییه كهمانهوهی به‌شێك هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق یان له‌كوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان بێت.
F_bewar@yahoo. com |