یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
فەرەیدون بێوار، هەولێر
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/06/2011 : 15:39:03
قه‌باره‌ی فۆنت
دەوڵەتی كوردی دەرفەتە گونجاوە "ناتەواو"ەكە
هۆكارە دەرەكییەكان
بە لەبەر چاوگرتنی گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە، دەكرێ بە "دەرفەتی گونجاو"ی بزانین بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی لە باشوری كوردستان، لەبەر ئەم هۆكارانە:
1. نەك هەر سیتسەمی سیاسی ناوچەكە، بەڵكو نەخشەی جوگرافی هەندێك لە وڵاتانی ناوچەكەش دەگۆڕێت، وەك نمونەی باشوری سودان، كۆمەڵێك لە سیاسەتوان و رۆژنامەكانی ئیسرائیل و ئەمریكا و ئەوروپا، ئاماژەیان بە سەرهەڵدانی چەند دەوڵەتێكی تازە كردووە، لەوانە: دەوڵەتی فەلەستین و كوردستان. تەنانەت ئۆباما لە وتارەكەی شەوی 20ی ئەم مانگەیدا، ئاماژەی بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین و كۆمەڵێك گۆڕانكاری تردا.
2. ئەمریكا لە ناوچەكەدا بە دوای هاوپەیمانی نوێدا دەگەڕێت، ئەمەش وەك پەرژینێك بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی، بەتایبەتی بەرامبەر بە یەكێتی ئەوروپا و زاڵبوون بەسەر دەست باڵایی ئێران لەناوچەكەدا. دوای راپەرینی وڵاتانی ناوچەكە ئەمێستا بۆ ئەمریكا روون بۆتەوە كە دەیان شانەی نووستووی ئیسلامی لەو وڵاتانەدا سەریان هەڵداوە، بە تایبەتی لە میسر و بەحرەین، كە بە ژمارەی ئێران هەژمار دەكرێن.
3. هەموو وڵاتانی ناوچەكە، بە (ئێران و سوریا و توركیا)شەوە، بەدەست كێشە و قەیرانی ناوخۆیی خۆیانەوە گیرۆدە بوونە، ئەمەش وا دەكات كە نەپرژێنە سەر كاروباری وڵاتانی تر و دەستێوەردان نەكەن. بە تایبەتی كە لە سوریا راپەڕین بۆ روخاندنی حكومەتەكەی بەشار ئەسەد دەستی پێكردووە، لە توركیاش خۆپیشاندانی ناڕەزایی و خەباتی مەدەنی حزبە كوردییەكان درێژەی هەیە، لە ئێرانیش شۆڕشی سەوز هێشتا بەردەوامە.
4. خودی حكومەتی عێراقیش بەكێشەی ناوخۆییەوە گرفتارە و لەمكاتەدا هێزی تەداخولی هەرێمی نییە.
5. ئێستا لەرووی نێودەڵەتییەوە، كورد پشتیگری زۆری هەیە و پەیوەندی دیپلۆماسی زۆر بە هێزترە لە چاو ساڵی 1991.

هۆكارە ناوخۆییەكان
لەرووی ناوخۆیی هەرێمیشەوە كۆمەڵێك بنەما و ئامادەگی هەیە، لەوانە:
1. لەئێستادا حكومەتی هەرێم خاوەنی چەندین دام و دەزگای فەرمی و یاسایی و دەوڵەتدارییە. بەتایبەتی پەرلەمان و حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم و دادوەری.
2. هەندێك پسپۆر پێیانوایە كە سێ بنەمای سەرەكی هەن بۆ دەوڵەت بوون، ئەوانیش: بنەمای سیاسەت و هێزی سەربازی و بنەمای ئابوورییە. لەئێستادا ئەم سێ بنەمایەش (هەر چەندە كەم و كوڕتیان تێدایە) لە هەرێم بوونیان هەیە. واتە حكومەتی هەرێم لە رووی پەیوەندی دیپلۆماسییەوە، لە ئاستێكی باشدایە، هەروەها سوپایەكی بەهێزیشمان هەیە، وەك خۆیان دەڵێن هێزی پێشمەرگە نزیكەی (200) هەزار دەبێت، ئەمە وێرای ئەوەی كەئێستا هەرێم خاوەنی چەندان بیرە نەوتە و دەیان كۆمپانیای بیانی لە كوردستان بوونیان هەیە كە بەرژەوەندیان لەگەڵ پەیوەندی هەرێمدایە.
3. لەسەر ئاستی تاكیش، جەماوەری كوردستان خوازیاری بە دەوڵەت بوونی كوردستانە و لەم پێناوەدا ئامادەگی قوربانیدان و بەخشین و بەرگری كردن و هەموو نەهامەتی و تەنگژەیەكیان هەیە.
4. هەتا ئێستا عێراق لە ژێر داگیركردنی هێزەكانی هاوپەیمانان و ئەمریكا دایە و عێراق خاوەنی سەروەری خۆی نییە. كەواتە دەكرێت بە هاوپەیمانی و رێكەوتن و پەیمانێك لە گەڵ ئەمریكا و دوور كەوتنەوە لە هاوسۆزی بۆ ئێران و سوریا، كورد سیاسەتێكی ژیرانە بكات.


هەنگاوەكان


بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان، پێویستە لە ناوخۆی هەرێمدا ئەم هەنگاوانە بهاوێژرێت:
1. پێویستە ناوماڵی كوردی رێك و یەكبخرێتەوە و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و دیالۆگی نیشتمانی لە نێوان سەرجەم پێكهاتە و لایەنە سیاسییەكان بێتە ئاراوە.
2. دەبێ لایەنە سیاسییەكان پەیمانێكی نیشتمانی لە نێوان خۆیاندا ببەستن، كە بە هەموو جۆرێك ئامادەگی بەرگری و قوربانیدانیان هەبێت، سەرجەم ناكۆكی و جیاوازییەكانیان لە پێناو سەرخستنی دەوڵەتی كوردی بخەنە لاوە.
3. بە زووترین كات دام و دەزگاكانی پۆلیس و ئاسایش و هێزی پێشمەرگە یەكبخرێتەوە و یەك سوپای نیشتمانی پێكبهێنرێت.
4. سەرچاوەكانی داهات و وەزارەتەكانی دارایی یەكبخرێتەوە و بایەخ بە پاشەكەوت و كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی بدرێت.
5. پرۆسەی چاكسازی و گۆڕانكاری و بە دامەزاوەیی كردنی حكومەت، خێراتر بكرێت و هەنگاوی جددی بنرێت.
6. كۆنگرەیەكی نەتەوەیی لە نێوان سەرجەم لایەن و پارتە سیاسییەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان ساز بدرێت و پرۆژەیەكی نیشتمانی بۆ چارسەر كردنی دۆزی كورد لە هەر سێ پارچەكەی تری كوردستان بە دروشمی فیدراڵی و دەوڵەتی كوردی بۆ باشووری كوردستان ئامادە بكرێت و هەماهەنگی و هاوكاری لە نێوان سەرجەم لایەنەكان هەبێت و ناكۆكی و جیاوازییەكان بخەنە لاوە و ئەنجومەنێكی نیشتمانی لەسەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان پێكبهێنرێت و هەڵوێست و گوتارێكی یەكگرتوویان هەبێت.
7. حكومەتی هەرێم خۆی ئامادە بكات بۆ رووبەروو بوونەی هەر ئەگەرێك، تەنانەت ئەگەر لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بەغدایش تووشی رووبەروو بوونەوەی شەڕی چەكداری بووینەوە.
8. هەوڵبدرێت بە بڕیارێكی سیاسی سەرجەم سنووری ئەو شار و شارۆچكانە وەك خۆیان لێبكرێتەوە كە لە لایەن حكومەتی بەعسەوە دەستكاری كراون و بە مەبەستی سیاسی گۆڕدراون.
9. پێویستە بەر لە كۆتایی ساڵ، سەرجەم ئەم ئامادە باشییانە دەستەبەر كرابن.

كۆسپەكانی بەردەم دەوڵەتی كوردی
وەكو لە ناونیشانی بابەتەكەدا هاتووە، ئەمە دەرفەتێكی گونجاوی "ناتەواو"ە، مەبەستم لە "دەرفەتی ناتەواو" ئەو كۆسپانەیە كە رێگرن لە بەردەم سوود وەرگرتن لە دەرفەتە گونجاوەكە. لەوانە:
1. ناوچە دابرێنراوەكان گەورەترین كۆسپن لەبەردەم راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی لەم هەرێمەدا، چونكە ناكرێ بێ كەركوك و ناوچەكانی تری كوردستانی (كە نزیكەی 40% خاكی كوردستان پێكدێنن)، دەوڵەتی كوردی لەم هەرێمە رابگەیەنرێت.
2. نەبوونی سوپایەكی یەكگرتووی نیشتمانی و یەك حكومەتی.
3. ناكۆكی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لەم كاتەدا.
4. پەیوەندی حزبی و شەخسی و بەرژەوەندی ئابووری لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لەگەڵ حكومەتەكانی دراوسێ و حزبەكانی ناو عێراق.
5. نەبوونی ئیرادەیەكی بە هێز لە لای سەركردە و حزبە كوردستانییەكان بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی.


چارە چییە؟
راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی، دەبێ لەسەر بنەمای سنووری جوگرافیای كوردستان بێت نەك سێ پارێزگاكەی هەرێم، بۆ ئەمەش دەكرێ سوود لە ئەزموونی باشووری سودان وەربگرین لە رێگەی راپرسییەوە، یان لە رێگەی بڕیاری سیاسییەوە بێت. دەكرێ لە ئێستاوە سەبارەت بە مەسەلەی دەوڵەتی كوردی، سەركردایەتی كورد لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بكەوێتە وتووێژ و كورد ئامادەی كشانەوەی سەرجەم نوێنەر و بەرپرس و وەزیر و... بێت لە حكومەتی ناوەندی. بێگومان لە گەڵ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی لەم هەرێمەدا، رووبەرووی كۆمەڵێك كێشە و گرفتی سیاسی و ئابووری دەبینەوە، بەتایبەتی لەگەڵ
حكومەتی عێراقی. لەسەر كەركوك لەوانەیە تووشی شەڕی چەكداری ببین، من ئەمە بە ئاسایی دەبینم و دەبێ خۆشمانی بۆ ئامادە بكەین، چونكە كورد بە درێژایی خەبات و شۆڕشەكانی، قوربانی لە پێناو دەوڵەتی كوردی داوە و لە گەڵ هەموو حكومەتە دیكتاتۆرەكانی عێراق جەنگاوە و كۆڵی نەداوە، كەواتە ئەگەری روودانی جەنگ پاساو نییە، بەڵكو دەبێ خۆمانی بۆ ئامادە بكەین و سڵی لێنەكەینەوە. گرنگ ئەوەیە لە رووی نێودەڵەتییەوە پشتگیریمان هەبێت.
هەروەها رەنگە تووشی قەیرانی ئابووری ببینەوە، بەهۆی پچڕانی پەیوەندی ئابووریی لەگەڵ حكومەتی ناوەندی و هەندێك وڵات، ئەمەش ئاساییە و دەكرێ بۆ ماوەیەك بەرگەی ئەو قەیرانە بگرین و بە سوود وەرگرتن لە داهات و بەر و بوومی خۆماڵی قەیرانەكە تێپەڕێنین. هەر وەك چۆن هەرێم بەرگەی چوار ساڵ شەڕی ناوخۆ و زیاتر لە سێزدە ساڵ گەمارۆی ئابووری گرت، دەكرێ بۆ ماوەیەك بەرگەی ئەم قەیرانەش بگرێت.
خاڵی بە هێزمان لەوەدا دەبێت كە سەرجەم پارتەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان یەكبگرن و یەكهەڵوێست و یەك گوتار بن، ئەویش بە پێكهێنانی ئەنجوومەنی نیشتمانی هەر چوار پارچەی كوردستان دەبێت بە دروشمی فیدراڵی بۆ سێ پارچەكەی تری كوردستان و سەربەخۆیی بۆ باشوری كوردستان.
من پێموایە هەر (20 تا 30) ساڵ جارێك بەشێك لە جیهان گۆڕانكاری ریشەیی بە خۆوە دەبینێ، دەرفەت بۆ بەشێك لەهەرێم و نەتەوە بێ دەوڵەتەكان دەرەخسێ، كە دەوڵەتی نەتەوەیی یان سەربەخۆیی خۆیان وەدەست بێنن، كەواتە تاكە چارە سوود وەرگرتنە لە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، ئەویش راگەیاندنی دەوڵەتی كوردییە لەم هەرێمەدا، كە كەركوك پایتەختی دەبێت و حەمرین سنوورێتی.
2052011
F_bewar@yahoo.com

تێبینی:
ئەم وتارە لە ژمارە (1490)ی رۆژی (1662011)ی رۆژنامەی ئاسۆ بڵاوبۆتەوە.