یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
فەرەیدون بێوار، هەولێر
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/09/2011 : 10:02:56
قه‌باره‌ی فۆنت
وەرنەوە، ئێوە نوێنەر نین!
F_bewar@yahoo.com

هەر وەك چۆن سەردەمانی زوو مرۆڤەكان لە دار و بەرد و قۆڕ "بت"یان دروست دەكرد و دەیانكردە خواوەند و كڕنوشیان بۆ دەبرد و لە بەری دەپارانەوە، بەهەمانشێوە لە دوای ساڵی 2003 لە جیاتی ئەوەی كورد خەریكی رێكخستنی ناوماڵی خۆی و پتەوكردنی پایەكانی حكومڕانی خۆی بێت، كەچی سەركردەكانی كورد لەسەر حیسابی ماف و لاشەی كورد، عێراقی خۆڵەمێشی بونیاد نایەوە و حكومەتۆكەیەكی ناوەندی دروست كرد، كە ئێستا لێمان بۆتە سۆپەرمان و وەك بتەكە لەبەری دەپاڕێینەوە و داوای لێدەكەین عانەیەكمان بداتێ و بمانپارێزێت لە دوژمنان، كەخۆی دوژمنترین دوژمنە.

وابڕیارە بەم نزیكانە شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات بۆ قسە كردن لەسەر تۆپبارانكردنی ناوچە سنوورییەكانی هەرێم و كێشە هەڵواسراوەكان. هەر چەندە ماوەی پێنج ساڵە توركیا و ئێران لە وەرزی هاویندا ناوچە سنوورییەكانی هەرێم تۆپباران دەكەن، بێ ئەوەی حكومەتی هەرێم هەڵوێستی كردارەكی هەبێت، داوا لە حكومەتی ناوەندی دەكات كە هەڵوێستی كردارەكی هەبێت. سەیرە سەركردایەتی كورد داوای هەڵوێست لە حكومەتی عێراقی دەكات! دەبا بپرسین حكومەتی عێراقی كێیە؟ ئەو حكومەتەی سەرۆك كۆمارەكەی، جێگری سەرۆك وەزیرانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی، وەزیری دەرەوە، سوپاسالارەكەی، كە لە دەسەڵات و پۆستی باڵادان هەموویان كوردن، ئەمە وێرای ئەوەی نزیك بە 60 پەرلەمانتار و 7 وەزیر و دەیان بریكاری وەزیر و مودیر عام و سەرۆكی دەستەكان، كوردن و بە حیساب نوێنەری كورد و هەرێمی كوردستانن! ئەرێ پێم ناڵێن ئەمانە ئیش و كار و ئەركیان چییە؟ ئەی ئەمانە بەشێك نین لە دەسەڵات و حكومەتی عێراقی؟ ئەی سەركردایەتی كورد نابێژێ ئێمە هاوبەشی عێراقین؟باشە كە ئەمانە نوێنەری ئێمەن، ئەی بۆ دەیان بڕیار و یاسایان بەسەردا تێپەڕیوە كە بە دژی كوردە؟ ئەی بۆچی ساڵانە دوو سێ جار شاندی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت و پەرلەمانی كوردستان خۆ بە بەغدایا دەكەن بۆ تاوتوێكردنی جونینەوەی پرسەكان كە چارەسەر نەبوونە و چارەسەریش نابن!

ئەگەر خۆمان نەخەڵەتێنین و واقیعانە بیر بكەینەوە، ئەوا لە مێژە حكومەتی عێراقی هەڵوێستی خۆی راگەیاندووە، ئەویش هەموو ساڵێك لە گەڵ هێرشەكانی توركیا و ئێران، لە ناوچە دابڕێنراوەكان (ساڵانی پێشوو لە كەركوك و خانەقین)ە و ئەمساڵیش لە (سەعدییە و جەلەولا)ەوە هێرش دێنێت و فشار دەخاتە سەر ناوچە كوردنشینەكان، ئەمە جگە لە هاوهەڵوێستی بۆ توركیا و ئێران شتێكی تر ناگەیەنێت!.

لە راستیدا ئەوەی هەڵوێستی نەنواندووە، نوێنەرانی كوردە لە حكومەتی عێراقی، ئەوە كوردە لە بەغدا خۆی گەڕ كردووە، جگە لە جێگرتن شتێكی بە شت نەكردووە! ئەونا بەناوی نوێنەرایەتی لەسەر حیسابی كورد دەژین.

ئەگەر بۆ هەر بابەت و پرس و مەسەلەیەك لەگەڵ حكومەتی ناوەندی، ناچارانە شاندێك لە هەرێمەوە بچێتە بەغدا، ئەدی كوا هاوبەشییەكەی ئێمە لە حكومەتی عێراقی؟ ئەدی ئەو هەمووە بەرپرسە كوردە چی دەكەن لە ناوچەی سەوز؟مادام وایە وەرنەوە، ئێوە نوێنەر نین!
ئەم وتارە لە ژمارە (765) رۆژنامەی هاوڵاتی، رۆژی 1492011 بڵاوبۆتەوە.