یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/05/2012 : 10:03:34
قه‌باره‌ی فۆنت
هەژاریی لەوێ ، هەژاریی لێرە !!..
لەم شەوانەی ڕابردوودا، كەناڵی ئەبوزەبی ئیماڕاتی ڕاپۆرتێكی تێروتەسەلی سەبارەت بە ڕەوشی گوزەرانی هاوڵاتیان لە ووڵاتانی ئەفریقیا بڵاوكردەوە، ئەوەی من بینیم لەو شاشەیەدا، شەرمەزارییەكی گەورە بوو بۆ تێكڕای مرۆڤایەتی و، پەڵەیەكی ڕەشیش بوو بە ناوچەوانی هەموو ئەوانەی بە ناوی زل و قەبە قەبەوە ئەو جیهانەیان دابەشكردۆتە سەر دوو جەمسەری تەواو دژ و جیاواز، جەمسەرێك مرۆڤەكان تیایدا لەوپەڕی ناز و نیعمەت و خۆشگوزەرانی دەیگوزەرێنن، جەمسەرەكەی تر تەژی لە برسێتی و هەژاری و پڕ پێویستی كە تیكە نانێك بۆتە فریادڕەسی چارەنووسی هاوڵاتییە بەشمەینەتییەكانی، ئەوە هاوكێشە هاوسەنگەكەیە كە دەیانەوێت بە دروشمی بریقەدار بە مرۆڤەكانی بفرۆشنەوە!!، من تا ئێستاش ناتوانم سەر لە مەتەڵی ئەو سەربووردە ترسناكە دەربكەم كە لە دیمەنەكانی ڕاپۆرتەكەدا بینیم كە سەراپا دڵخورپێن و هەستهەژێن بوون، بۆ نموونە : ڕاپۆرتەكە تیشكی خستە سەر ژیانی ئافرەتێك بە ناوی (حەلیمە) كە دایكی پێنج منداڵە، حەلیمە هەموو بەیانییەك لە گەڵ هاوسێ تشادییەكەی* دەچێتە دەرەوە و ، وێڵی پارووێك نان دەبێت بۆ منداڵەكانی، وە بەهۆی ئەو برسێتییە تۆقێنەرەی هەموو كونج و كەلەبەرێكی ئەوێی تەنیووە، حەلیمە و هاوڕێكانی بست بە بست زەوی تەی دەكەن بۆ دۆزینەوەی كونە مێرووەكان تا ئەو دەنكە گەنم و زەخیرەیە دەربێنن كە مێرووەكان لە ماوەی چەند مانگێكدا كۆیانكردۆتەوە، ئینجا دەیهێننەوە بۆ ماڵەوە و دەیكوڵێنن و دەیدەنە منداڵەكانییان!!!، بۆ یەكەمجارە ببینم و بزانم برسێتی هێندە كوشندەیە كە بگاتە ڕادەیەك مرۆڤەكان ڕزقی گیانەوەرەكانی تر بخۆن!!!. لێ ئەمە هەقیقەتێكە كە وەكو حەلیمە خۆی دەیڵێت، ئەوە تاقە ڕێگەیە لە بەردەمییان ماوەتەوە بۆ دەستكەوتنی خۆراك و درێژەدان بە ژیان!!.

ئەگەر یەكێكتان ئەو ڕاپۆرتەی بینیبووایە كە چۆن برسیێتی لە ئەفریقیا دەستی خستۆتە بینەقاقای خەونی هەزارەها منداڵی بێناز كەوتوو، ئەوساكە دەیبینی كە چۆن پێشوولەكان لە سەر چاوی منداڵەكان كۆبوونەتەوە، چونكە فرمێسكی منداڵەكان تاكە سەرچاوەی ئاوە كە پێشوولەكان دەستیان بكەوێت!!، بەڵێ، برسێتی گەیشتۆتە ئەو ئاستە ترسێنەرە!!!، ئەو واقیعەم لای هەندێك برادەر لە مەجلیسێكدا باسكرد، ووتیان چ كارمان بە حەلیمە و منداڵەكانی و برسییەتی ئەفریقییەكانەوە هەیە؟!!، ئەمە هێندەی تر هەژمەتی ئەو ناڕەحەتییەی ئەستوورتر كردم؟!!، هەقیقەتەن ئەو هەژارییەی لە ئەفریقیا هەیە هەژارییەكی مادییە و ڕەنگە ئێمە لێی بەرپرسیار نەبین، لێ بە تەئكید بەرپرسیارین لەو برسیەتییە ڕۆحییەی وەكو دووپشك و مار بەربۆتە گیان و ناخمانەوە!!.

نموونەیەكی زۆر زۆر سادە: كاتێك یەكێك لە ئێمە ئامادەیی ئەوەی تێدا نییە بە بڕەپارەیەكی ڕەمزیش هاریكاری هەژارێك، نەخۆشێك، لێقەوماوێك تەنانەت نزیك و ناسیاو و دۆستێكی بكات و ئومێدێكی تازەی بۆ ژیان پێببەخشێتەوە و، لە بری ئەمە ئەو مەبلەغە لە گەنجینە و گیرفانییدا گلبداتەوە، ئەمەیان ناشیرینترین و قێزەونترین جۆری هەژاریی مرۆییە، هەژاری لە هەستكردن، لە مرۆڤایەتی، لە بەرپرسیارێتی، هتد ....

لێرەدا جێی خۆیەتی ئاماژە بە جوامێری پیاوێكی خاوەنكاری ئیماڕاتی بكەم كە لەمیانی ڕاپۆرتەكەی كەناڵی ئەبوزەبی لە چاوپێكەوتنێكدا ووتی : بە بینینی ئەو تراژیدیایە، چەند پرۆژەیەكی بنیاتنانی مزگەوتم لە كیشوەرەكانی ئاسیا و ئەفریقیا ڕاگرت و دەمەوێت ئەو پرۆژانە بگۆڕم بۆ بنیاتنانی قوتابخانە و نەخۆشخانە و پەرتووكخانە و پارەداركردنی پرۆگرامەكانی تایبەت بە بنیاتنانی ژێرخانی كشتوكاڵی و هاوكاریكردنی گوندنشینان بە بڕێك پارەی ڕەمزی بۆ دەستكردن بە پرۆژەی كشتوكاڵی بچووك، پێشكەشكارەكە پرسیاری هۆكاری ئەو هەڵوێستەی لێكرد، ئەو لە وەڵامدا ووتی : چەندینجار پێغەمبەر (دخ) زەكاتی موسڵمانانی وەرگرتووە و لە بنیاتنانی مزگەوت و كاری خێرخوازی تردا خەرجی كردووە؟، لە ڕاستییدا مەردایەتییەكی مەزنە، ئەرێ بە ڕاست بەو برسییەتەی لە ئەفریقیا دەیبینین، كێ تەسەوری ئەوە دەكات خەڵك دینداری بكات و هامۆشۆی مزگەوت بكات؟!!، بە ڕاستی ئەستەمە، زۆریش ئەستەمە بتوانین باوەڕ بەو گریمانەیە بكەین كە لە برسیەتییەكی ئاوەها سەختدا، پێشبینی هەڵكشانی دینداری و هەرەسهێنانی بێدینی بكەین، نەك هەر لەوێ بەڵكە لێرەش، كەواتە یەكێك لە قەیرانی هەژاریی ڕۆحییدا بێت، ئەستەمە بتوانێت نرخی مرۆڤبوونی خۆیشی بزانێت، من دەپرسم ئەو كەسە چ جیاوازییەكی هەیە لە گەڵ هەژارێكی ئەفریقایی وەكو حەلیمە؟!!!، حەتمەن هەژارەكەی لەمەڕ خۆمان هەژارترە و زیاتر شایەنی ئەوەیە بەزییمان پێیدا بێتەوە.

بۆیە دەبێت هەموومان دەستەكانمان بەخشەر بن، ئەگەر هەژارەكان پێویستیان بە دەستەبەركردنی پێویستییە مادییەكان هەیە، ئەوە دەوڵەمەندەكانیش پێویستیان بە پڕكردنەوەی بۆشایی ڕۆحی هەیە، دەوڵەمەندێك وەرگرتن هێندە تێری ناكات ئەوەندەی بەخشین تێری دەكات، دەبێت دەوڵەمەندەكان ئەو شتانە بدۆزنەوە كە بە پارە ناكڕدرێن بۆ ئەوەی هەست بە بەهای ژیان بكەن، بەخشینیش تاكە شتە كە ناتوانین كارتی نرخی لە سەر دابنێین، بەخشین چەشنی ئیمان وایە، لە هەموو سیفەتە قێزەونەكانی مرۆڤایەتی داماندەماڵێت و لە پایەی فریشتەكان نزیكمان دەكاتەوە و بەرەو پلەكانی ئاسمان بەرزمان دەكاتەوە.

جوانترین بەخشینیش ئەوەیە لە كاتێكدا بێت كە موحتاجی دەگاتە لووتكە، مەبەستم موحتاجی بەخشەرەكەیە كە دەگاتە لووتكەی مرۆڤایەتییەكەی و ئەوانی تر بە سەرخۆیدا فەزل بكات بە تایبەت كە وەرگرەكە غەریب و بێگانە بێت.

بۆیە لێرەدا دەڵێم : ئەگەر پێمان وابێت هەژارییەكی مادی كارەساتبار لە ئەفریقیا هەیە و بەزییمان بێتەوە بە حاڵی ئەو ئافرەت و منداڵە بێنازانەی ئەفریقیا، ئەوە لێرەش هەژارییەكی ڕۆحی ترسناكتر هەیە كە هیچ ڕووبەرێكی بۆ هاوسۆزی و گیانی هەماهەنگیی و هاریكاری لە دڵەكانمان نەهێشتۆتەوە و خەریكە هەموو ڕۆحییەتێكی بەرزی مرۆڤانە لە دڵ و دەروونمان دەكوشێت و ووشكی دەكات و، قەناعەتێكی تەواویشمان بۆ دروست دەبێت كە ئەفریقیایەكی شاراوە لێرەدا و لە دڵی كوردستانیان هەیە كە نایبینین لێ هەستی پێدەكەین!!.
*تشاد ناوی وڵاتێكی ئەفریقییە.