یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/06/2012 : 11:06:48
قه‌باره‌ی فۆنت
ئیسلام بە ژمارە ، ئیسلام بە واقیع ...
مایەی ئەوپەڕی خۆشحاڵییە كاتێك دەخوێنینەوە و دەبیستین كە ژمارەی موسڵمانی جیهان لە ملیار و نیوێك تێپەڕیكردووە و، دەبینین كە ئیسلام بەربڵاوترین ئایینی جیهانە، لێ هەقوایە لۆژیكییانە بپرسین ئاخۆ چەند لەو ژمارەیە نوێژ ناكەن و بەڕۆژوو نابن و زەكات نادەن؟، لە كاتێكدا ئەمانە لە بنچینەكانی ئیسلامن، من نامەوێت لە سەر تاوانە گەورەكانی وەكو زیناكاری و مەیخۆری و هتد ... بدوێم، من دەمەوێت لێرەدا لەبارەی گرینگی پابەندبوون بە بنچینەكانی ئیسلام بدوێم.

برادەرێكم كە قوتابی زانكۆیە و لە ڕووی پابەندبوون بە بنچینەكانی ئیسلام زۆر ووریایە، سەربوردەی كچە قوتابییەكی زانكۆی بۆ گێڕامەوە كە بە ڕێكەوت لە كافتریای زانكۆ بەیەكەوە ژەمەخواردنێكیان خواردووە، ئەو برادەرە ووتی: ئەو خوشكە سەبارەت بە ئیسلام پرسیاری لێدەكردم، دیاربوو زیاتر لە خۆرئاواییەكان نەفام بوو بە هەقیقەتی ئیسلام، پێیووتم: ئەگەر شەو خەوتم و حیجابەكەم بەسەرمەوە بوو حوكمەكەی چییە؟ لە كاتێكدا ئەو پشتگیری پەیوەندییەكانی پێش زەواجیشی دەكرد!!، هۆكاری ئەوەشی دەبەستەوە بەوەی تاوەكو دڵنیا بێت لەو كەسەی دەبێتە هاوسەری ژیانی و لە داهاتوو لێی پەشیمان نەبێتەوە، ئەو كچە لەمبارەیەوە دەیووت: پێش هاوسەری ئێستام، دۆستایەتی چوار كوڕم وەكو دۆستایەتی هاوسەرێتی تاقیكردۆتەوە، تا سەرەنجام بۆم دەركەوت یەكێكیان درۆزن بوو لە گەڵم، یەكێكیان نەدەگونجا لە گەڵم، یەكێكیان سیفاتەكانی نابەجێ بوون، یەكێكیان ئاستی خێزانی و كۆمەڵایەتی لە من نزمتر بوو!!.

دوای چەند ڕۆژێكی تر، جارێكی تر ئەو خوشكەم بینییەوە، ئەوجارە دەسپێشخەریمكرد و لێمپرسی: شوێنكەوتووی چ ئایینێكی؟، بەڕاستی پێشبینی وەڵامەكەیم نەدەكرد!!، ووتی: بە تەئكید موسڵمانم، وە ئەو كچە قوتابییانەی زانكۆ زۆربەیان(ئەگەر نەڵێم هەموویان) موسڵمانن، ئەو زۆر لە من تووڕەبوو چونكە ئەو پرسیارەم لێكرد، منیش زۆر لە خۆم تووڕە بووم كە دوودڵم سەبارەت بەوەی كە: ئێمەی موسڵمان ئایینەكەمان بەربڵاوترین ئایینە لە جیهاندا!!.

ئەو برادەرە دەیووت: جارێكیان لە مانگی ڕەمەزاندا، لە گەڵ كوڕە قوتابییەكی هاوپۆلمدا لە حەوشەی كۆلیژدا پیاسەمان دەكرد، زۆر سەرسام بووم كاتێك پرسیاری وێنەی كەعبەی پیرۆزی كرد كە لە سەر دەفتەرێكی ناودەستم بوو، ووتی ئەمە چییە؟!!، لەوەش سەیرتر، ناوی موحەممەد بوو!!، منیش لێمپرسی تۆ لە سەر چ ئایینێكی؟، ووتی موسڵمانم!!، دوای تەواوبوونی دەوامی كۆلیژ هاتەلام و پێیووتم: زۆر سەرم سوڕماوە لە تۆ!!، وە زۆریش لۆمەی كردم كە چۆن پرسیاری ئایینەكەیم لێكردووە بە تایبەت كە ناوی موحەممەدە؟!!، منیش داوای لێبووردنم لێكرد و پێمووت: بەڕاستی بە پرسیارەكەی تۆ زۆر گومانم بۆ دروستبوو، چونكە كە تۆ هەڵگری ئەو ناوە پیرۆزەی، چۆن پیرۆزترین شوێنی نیشتیمانەكەی خاوەنە ڕاستەقینەكەی ئەو ناوە ناناسیت؟!!.

دەمەو نیوەڕۆ بوو، بینیم بەڕۆژوو نییە و شت دەخوات، من زۆر سەیرم پێهات!!، ئەو پێكەنی و پێیووتم: لە ژیانمدا بەڕۆژوو نەبوومە و، لەوانەیە لە داهاتوو بەڕۆژوو ببم!!، زۆرم خەفەت خوارد، بە تایبەت كە تەمەنی بەرەو سییەكان دەچوو (كەس هەیە گرەنتی تەمەن بدات؟)، هەوڵمدا ئەمساڵ لە گەڵمان بەڕۆژوو بێت، لێ ئەو داوای لێبووردنی كرد، ووتی : نە نوێژ دەكەم نە بەڕۆژوو دەبم، ڕەنگە لە ئایندە ئەوە بكەم بەڵام ئەمساڵ نا، بەڕاستی ناشزانم كەی ئەو كاتە دێت!!...

منیش كە ئەو قسانەی ئەو برادەرەم كە بۆی گێڕامەوە، زانیم كە پێویستە بە ژمارە زلەكان نەغافڵێین، گرینگە دەستبدەینە دەستبژێریی و هەڵاوێردن، زیاتریش لەو ڕاستییە دڵنیابووم كە گەورەیی ئیسلام لە ژمارەی شوێنكەوتووانییەوە نییە، بەڵكە گەورەیی ئیسلام لە گەورەیی پابەندبوونی شوێنكەوتووانییەوەیە بە پەیامە گشتگیرەكەی، یەكڕاستیش ووتەكەی (عیززەت عەلی بیجوفتش) م بیر هاتەوە كە لە پەرتووكەی ( طريقى الى الحرية) نووسیوویەتی و دەڵێت : كاتێك بە شانازییەوە باس لەو ژمارە زۆرەی موسڵمانان دەكەین كە ڕۆژانە لە زیادبووندایە لە جیهان، ئەمە بەلای منەوە لەو پیاوە قەڵەو و وورگ گەورەیە دەچێت كە شانازی بە قەڵەوی و كێشی قوڕسی جەستەی خۆی دەكات!!!.