یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/07/2012 : 14:07:58
قه‌باره‌ی فۆنت
ئەگەر بكوژەكە موسڵمان بووایە؟!!
ڕووداوێكی تراژیدیایی كە دونیای هەژاند، لێ وەكو پێویست لە ڕاگەیاندنەكاندا ڕووماڵ نەكرا، زۆرجاری تریش لە ڕووداوی هاوشێوەدا، ئیعلام ئاراستەی پیشەگەرییانەی خۆی دەخاتە ژێر پرسیارگەلێكی گرینگەوە، ئەمەش بەس لە بەر ئەوەی بكەری ئەو تاوانە ڕەشە موسڵمان نییە!!، گریمان بكوژەكە گومانی ئینتیمای بۆ ئیسلام یان تۆزقاڵێك پەیوەندی بە كەسایەتییەكی ئیسلامی لە سەر هەبووایە، ئەوا دەماندیت چ هەڵڵایەكی ئیعلامی دروست دەبوو، ئەو كاتەش زوڕناژەنەكان چۆن بە جۆرەها ئاواز، شینی ماتەمینی تراژیدیایەكەیان گەرمتر دەكرد!!.

 لەناو یەكێك لە هۆڵەكانی سینەما لە شاری (ئورورا) لە ویلایەتی (كولورادو) ی ئەمریكی، گەنجێك (ناموسڵمان بوو، باسیان لە ئینتیما ئایینیەكەی نەكرد، چونكە ئەوان باسی ئینتیمای ئایینی تۆمەتبار و تاوانبار ناكەن بەس ئەگەر موسڵمان بێت!!) كە ناوی ( جیمس هولمز "تەمەن 24 ساڵ") بوو، ئاگری چەكەكەی بە ڕووی ئامادەبووان كردەوە و، (12) كەسی كوشت و دەیانی تری برینداركرد.

ڕاستەوخۆ ئۆباما گەشتە ناوخۆییەكەی (كە بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن لە ویلایەتی (فلۆریدا) سازیكردبوو) پچڕاند و گەڕایەوە واشنتۆن بۆ مەبەستی بەدواداچوونی ڕووداوەكە، ئەو (ئۆباما) ڕووداوەكەی بە نامرۆڤانە و شێتانە وەسفكرد، دواتر فەرمانیدا بە داگرتنی ئاڵای ئەمریكی لە هەموو ووڵات بۆ ماوەی شەش ڕۆژ وەكو دەربڕینی ماتەمینی بۆ ڕۆحی قوربانییانی ڕووداوەكە، لە پاش ئەوە، ئۆباما و ڕكابەرە كۆمارییەكەی (میت رۆمنی)، هەڵمەتی پڕۆپاگەندەی هەڵبژاردنەكەیان هەڵپەسارد.

قسەكەرێك بەناوی ئۆباما لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی بڵاوكردەوە و، تێیدا گەلی ئەمریكای لەوە دڵنیا كردەوە، كە ڕووداوەكە هیچ پەیوەندییەكی بە كاری ئیڕهابییەوە نییە، بەڕێزان باوەڕتان هەبێت زۆر بە ووردی موتابەعەی ڕووداوی هاوشێوەی ئاوەهام كردووە و گەیشتوومەتە قەناعەتی تەواو كە ئەو ووشەیە (ئیڕهابی) لە واقیعی ئیعلامی ئەمریكی و خۆرئاوادا، هاوواتای ووشەی ئیسلامییە!!.

ئەوەی سەیرە لە ڕووداوەكەدا ئەوەیە، چونكە بكوژەكە پەیوەندی بە ئیڕهابییەكانەوە نییە (وەكو خۆیان دەیڵێن)، دەستەڵاتدارە ئەمنییەكانی ئەو ووڵاتە، بە هیچ شێوەیەك بایەخیان نەدا بەوەی كە بكوژەكە چۆن سێ هەزار گوللەی بۆ چەكەكەی كڕیووە؟!، چۆن سێ هەزار گوللەی بۆ دەمانچەكەی كڕیووە؟!، وە چۆن چەندین بۆمبی گازی و تەقەمەنی دیكەی دەستكەوتووە؟!، وە بایەخیان بەوەش نەدا كە چۆن بكوژەكە توانی چوار جۆر چەك و چەندین تەقەمەنی جۆراوجۆر لە فرۆشیارانی چەك و تەقەمەنی بكڕێت؟!!، كە هەموو ئەمانە لە دوای دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە، لەناو ئۆتۆمبێلەكەی تاوانبار دەستیان بەسەرداگیرا،؟!، بەڵكە لەوەش سەیرتر، پۆلیس ڕایگەیاند كە چەك و تەقەمەنییەكان بە ڕێگەی یاسایی كڕدراون!!، جا وەرە تۆ سەر لەو دووفاقییەی سیاسەتی ئەوان و ئیعلامە دووڕووەكەیان دەربكە و، وەرە نهێنی ئەو مەتەڵەت بۆ بدۆزرێتەوە كە هەر جارە و بە شكڵێك دەردەكەوێت؟!!.

ئەو زانیارییانەی لە سەر ئەو چەك و تەقەمەنییانە لە سەرەوە ئاماژەم بۆ كردن، لە ڕوونكردنەوەیەكی پۆلیسدا بڵاوكراونەتەوە، بەبێ ئەوەی ڕوونكردنەوە لە سەر هۆكار و پاڵنەر و باكگراوندی ڕاستەقینەی ڕووداوەكە بدەن كە بەهۆیانەوە گەنجەكە ئەو قەسابخانەیەی خوڵقاند!!، كە ئەمەش خۆی لەخۆیدا جێی چەندین پرسیارە و مشتومڕی زۆر هەڵدەگرێت.

بۆیە لێرەدا پرسیارێكی زۆر گرینگ سەردەردێنێت و، دەبێت وەڵامێكی لۆژیكییانەی بۆ بدۆزینەوە و بپرسین:
 ئایا ئەگەر بكوژەكە موسڵمان بووایە، ئەو كاتە چ شتێك ڕوویدەدا؟!.
ئایا پۆلیس چاوی دادەگرت لە ئاست ئەو هەموو چەك و تەقەمەنییەی بكوژەكە پێیبوو؟!، كە وەكو بڵێی تاكلایەنە خۆی بۆ جەنگێك ئامادەكردبوو!!. 

وە ئایا ڕاگەیاندنەكان لە سەری بێدەنگ دەبوون؟!، وەكو ئەوەی كە ئێستا قسەی لە سەر دەكەن و دەڵێن گەنجێكی ئەمریكییە، نەك نەسڕانییەكی توندڕۆ و ئیڕهابییەكی ئسوڵی!!. 

وە ئایا ڕێوشوێنی سەركوتكارانە دەگیرایەبەر دژ بە تایەفەكەی و خزم و كەسوكار و دۆست و برادەرەكانی؟!!، وەكو ئەوەی لە گەڵ موسڵمانان دەیكەن كە دواترینیان موسڵمانێكی جەزائیری بوو لە فەڕەنسا!!.

من زۆر دڵنیام هەموو خاوەن ویژدانێك و، هەموو ئەوانەشی بە هۆشیارییەوە سەرلەبەری ڕووداوەكان هەڵدەسنگێنن، دەزانن كە هەقیقەتی ڕووداوەكە چییە و، وەڵامی ڕاستەقینەی ڕووداوەكانیش چییە و لە كوێ و لە كام ڕاستییشدا بەرجەستەیە.