یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی تایبە بە دەستنوسەکانی شێخ محمدی خاڵ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رەزانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد رۆستەم کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی وەرتی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەردەکاتەوەو دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله دێلۆیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ عابد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/11/2012 : 13:23:59
قه‌باره‌ی فۆنت
«هیجرەت» ستراتیژییەتێکی ژیرانە بوو بۆ هەڵتەکاندنی بونیادی دواکەوتوویی

 بانگەوازیکردن بۆ ئایینی ئیسلام و ئاشناکردنی خەڵك بە پەیامە پیرۆزەکەی، پرۆسەیەکی ئاسان نەبوو، تەنانەت بە دژوارترین قۆناغەکانی ماوەی پەیامبەرێتی خۆشەویستمان موحەممەد «دخ» دەژمێردرێت، بە تایبەت لەو سەرەتا پڕ ئاستەنگەدا، کە دیاردە نەشیاوەکان لەناو کلتور و کۆمەڵگای مرۆڤایەتییدا، لە تەشەنەسەندنی بەرچاودا بوون، لە پاڵ ئەوەش، دژواریی هەلومەرجەکە و نالەباریی کەشوهەوای کۆمەڵایەتی مەککە و ناجێگیریی ئاستی هۆشیاریی و ڕۆشنبیریی سەردارانی ئەوسا، فاکتەرگەلی بەهێزی دروستکردنی بەربەستی سەخت بوون لە بەردەم بەدەنگەوەهاتنی خەڵك بۆ بانگەوازی و پەیامەکە، کە لە گەڵ بوونی چەندین هۆکاری نائیجابی تر، دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی ژیرانە لە لایەن پێغەمبەرەوە «دخ»، کە زامنی بەدیهێنانی هاوکێشەیەکی سەرکەوتووانەتر بێت بۆ ڕێگەخۆشکردن بەرەو جێبەجێکردنی ستراتیژییەتی ڕیفۆرمی ڕیشەییانە، کە بە پێی خواستی پەروەردگار نەخشەکێشی بۆ کرابوو، تا دەهات ئەستەمتر دەبوو.

ئەو واقیعە نەخوازراوە، کە هەرگیز وەڵامدەرەوەی تامەزرۆیی بێسن

ووری پێغەمبەر نەبوو «دخ» لە هەنگاونانی بەرەو هەڵتەکاندنی بونیادی دواکەوتوویی، هیچ هیوایەکی دڵخۆشکەری ئەوتۆی تێدا بەدینەدەکرا بۆ برەودان بە ڕەوتی ڕاستەقینەی ڕیفۆرمی گشتگیرانە، بەڵکە وەکو دەردەکەوت، واقیعەکە زیاتر بە ئاراستەی پاشەکشەی هەودارانی پێشکەوتن و ڕۆشنگەری بوو لە گۆڕەپانەکە، لەولاشەوە، هەوەسبازەکانی جەهل و تاریکی، برەویان بە بانگەشەی چەواشەکردن و کوێرکردنی خەڵک دەدا، بۆیە گەڵاڵەکردنی پرۆژە و بیرۆکەیەکی بەهێز، کە واقیعەکە بگوێزێتەوە بۆ پانتاییەکی بەرینتر، کە دەرفەت بڕەخسێنێت بۆ بەرنامەڕێژیکردنێکی ووردبینانەتر بۆ درێژەدان بە بانگەوازیکردن، ئەولەوییەتێکی نوێ بوو، کە دەبوو، بەوپەڕی قوڕساییەوە، کاری لە سەر بکرێت.

بۆیە پێغەمبەرمان «دخ»، لە بەردەم بژاردەیەکی هەمەڕەنگ دابوو بۆ هەڵبژاردنی شێوازی چەسپاندنی بیرۆکە بەهێزەکە لە زەمینی واقیعدا، کە ببێتە بنیاتنەری داهاتووێکی پڕشنگدارتر بۆ پرسی بانگەوازی و تەکاندان بە ڕەوتی گەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئیسلام، لەمەشدا، دەبووایە کارامەیی و ئایندەبینی خۆی بکاتە پێوەر بۆ دوا هەڵسەنگاندن و هەنگاونانییدا، بۆ ئەوەی لە دۆزینەوەی شاڕێی گەیشتن بە مەبەستە سەرەکییەکە، گرفتاری سەرقاڵبوون بە لێکدانەوە لاوەکییەکان نەبێت، هەرواش دەرچوو، حەزرەت «دخ» ئەوەی لەو پێشهاتەدا خواستی خودای پەروەردگاری تێدا بوو، بە ئیرادە و ئیمانێکی لەبننەهاتووەوە، ووزە و توانا بەهێزەکانی خۆی بۆ خستەگەڕ.

بەڵێ، حەزرەت «دخ» لە هیجرەتدا، بژاردە ڕاستەقینە و پەسندەکەی بەدیکرد، کە وەرچەرخانە چاوەڕوانکراوەکە وەدیبێنێت، کە هەمیشە موژدەی دەرکەوتنی خۆری ئەو ساتەوەختەی بە هاوەڵانی خۆی دەدا، دواجاریش بە کردەیی هزری کۆچکردنی کرد بە واقیع و، بەرجەستەی گواستنەوەیەکی گرینگی مێژوویی کرد، کە لە دیرۆکی دوورودرێژی مرۆڤایەتییدا، ڕووداوێکی چارەنووسسازی هاوشێوە وێنەی نەبووە، لەو هەنگاوەشیدا، چەندین پەند و دەرسی مەزنی بۆ جێهێشتووین، کە پێویستە هەردەم بەردیدەیان بگرین و بیانکەینە ڕۆشنایی ڕێگەی هەردوو ژیانمان.

لە یادی نوێبوونەوەی ئەو ڕۆژە پڕشنگدارەشدا، وەکو پێویستتیەکی هەمیشەیی، دووپات لەوپەڕی پەیوستبوونی خۆمان بە ڕێبازەکەی پاڵەوانی چیرۆکی هیجرەت دەکەینەوە، بەو هیوایەن کە ئەو یادەوەرییە، زیاتر پەیوەستمان بکات بە درێژەدان بەو کاروانە نەپساوەیە و، تەواوکردنی پەیامە پیرۆزەکەی هیجرەت.