یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی تایبە بە دەستنوسەکانی شێخ محمدی خاڵ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رەزانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد رۆستەم کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی وەرتی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەردەکاتەوەو دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله دێلۆیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ عابد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/11/2013 : 13:36:01
قه‌باره‌ی فۆنت
گەورەیی ڕۆژی عاشوڕا لە تێڕوانینی پێغەمبەر "دخ"

پێغەمبەرمان "دخ" هاندەرمان بووە بۆ بەڕۆژووبوون لە ڕۆژی عاشوڕا، کە دەکاتە 10 ی مانگی موحەڕڕەم، چونکە پاداشتێکی گەورە و فەزڵێکی تایبەتی تێدایە.

 

لە سەرەتادا و پێش فەڕزکردنی بەڕۆژووبوون لە مانگی ڕەمەزاندا، بەڕۆژووبوون لە ڕۆژی عاشوڕادا واجب بوو، کاتێکیش بەڕۆژووبوون لە مانگی ڕەمەزاندا فەڕزکرا، بەڕۆژووبوون لەو ڕۆژەدا بووە شتێکی ئارەزوومەندانە، ئەو ڕاستییەش لەلایەن هەریەك لە "عائشة، وابن عمر، ومعاوية في الصحيحين، وابن مسعود ، وجابر بن سمرة عند مسلم، وقيس بن سعد بن عبادة، عند النسائي. " سەلمێنراوە.

لە هەردوو سەحیحی بوخاری و موسلیمدا هاتووە، ئەو کاتەی پێغەمبەر "دخ" هاتە مەدینەی پیرۆز، بینی جووەکان لە ڕۆژی عاشوڕادا بەڕۆژوو دەبن، بۆیە پرسیاری کرد: بۆچی جووەکان لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوو دەبن؟، بە پێغەمبەریان وت: ئەوە ئەو ڕۆژەیە کە خوای گەورە بەنو ئیسڕائیلی لە دوژمنەکەیان "فیرعەون" ڕزگار کرد، بۆیە موسا پێغەمبەر "سڵاوی خوای لەسەربێت" لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوو بوو، بۆیە پێغەمبەر "دخ" فەرمووی: ئێمە شایستەترین لە شوێنکەوتنی موسا لە جووەکان، هەر بۆیەش پێغەمبەر "دخ" لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوو بوو، تەنانەت فەرمانیکرد بە بەڕۆژووبوون لەو ڕۆژەدا، هەروەکو پێغەمبەر "دخ" ئەوەشی وتبوو، کە ئەگەر لە ساڵی داهاتوو بمێنم، ڕۆژی نۆی موحەڕڕەمیش "تاسوعا" بەڕۆژوو دەبم، بەڵام بەداخەوە پێغەمبەر "دخ" ئەوەی بۆ نەهاتەدی، چونکە لە ساڵی داهاتوو کۆچی دوایی کرد، بۆیەشە وا باشترە موسڵمان لە هەردوو ڕۆژەکەدا "9 و 10" موحەڕڕەم بەڕۆژوو بن.

ئەبو قەتادەش لە پێغەمبەر "دخ" دەگێڕێتەوە، کە پێغەمبەر "دخ" فەرموویەتی: ، واتە: صِيَامُ يَوْمِ عَاشُورَاءَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ"، واتە: بەڕۆژووبوون لە عاشوڕا گوناهەکانی ساڵی پێشووی ڕەشدەکاتەوە.

بۆیە پێویستە لەسەرمان، بەوپەڕی پەرۆشییەوە لەو دوو ڕۆژەدا بەڕۆژوو بین، بەو هیوای خوای گەورە لە گوناهەکانمان خۆشبێت و کردەوەکانمان بکاتە چرای هەمیشە داگیرساوی سەر شاڕێی هیدایەت.