یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/09/2011 : 02:22:53
قه‌باره‌ی فۆنت
هه‌ڵوه‌سته‌ و هه‌ڵوێست له‌ چیرۆكی موسڵمانبوونی گه‌وره‌ ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌وروپی" روجیه‌ دوباكییه‌ " ..
له‌ ژینگه‌یه‌كی مه‌سیحی پرۆتستانتی پێگه‌یشت ، لێ كاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی نوێخوازانه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌ هه‌بوو نه‌خاسمه‌ فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌رایی ، ئه‌و پێیوابوو هه‌موو بیروباوه‌ڕی ئایینه‌كان ئه‌فسانه‌ن و ، كه‌ ده‌ستی دایه‌ كاری ڕۆژنامه‌نووسی سه‌فه‌ری بۆ زیاتر له‌ ووڵاتێك كرد ، سه‌فه‌ری بۆ سوید كرد و له‌كۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م بۆ زیاتر له‌ پێنج ساڵ وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس له‌وێ مایه‌وه‌ و ، بۆی ئاشكرابوو كه‌ خه‌ڵك له‌ گه‌ڵ گێژاوی به‌دبه‌ختییدا ده‌خولێنه‌وه‌ ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای پێشڤه‌چوون و ئه‌وپه‌ری خۆشگوزه‌رانی و زامنبوونی هۆكاره‌كانی حه‌سانه‌وه‌ و ئاسانی ژیانییان !!! ، له‌سه‌فه‌ریشدا بۆهه‌ندێك ووڵاتی ئیسلامی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوین پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی به‌دیكرد ، موسڵمانه‌كانیی له‌ خۆشبه‌ختیی و ئاسووده‌یی ئاشكرا بینی ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌ژارییه‌كی زۆر و بێده‌ره‌تانی و بێنه‌واییه‌كی به‌رچاو ، ئه‌و له‌و دوو دیمه‌نه‌ هاودژه‌دا هه‌ستی به‌وه‌ كرد ژیان لای خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵات مانای هه‌یه‌ و ، لێره‌دا جیاوازییه‌ جه‌وهه‌رییه‌كه‌ی به‌دیكرد ، ئه‌و سه‌رنجه‌ وایلێكرد هێمنانه‌ بیر له‌مانای ژیان بكاته‌وه‌ و ، له‌میانی ئه‌و دوو نموونه‌ جیاوازه‌وه‌ بچێته‌ قووڵایی بیركردنه‌وه‌ ، ئه‌وده‌ڵێت : پرسیارم له‌خۆم ده‌كرد بۆچی موسڵمانان سه‌رباری هه‌ژاری و دواكه‌وتوویی كه‌چی خۆشبه‌ختی هه‌موو ژیانی ته‌نیون ؟!!! وه‌ بۆچی سویدیه‌كان سه‌رباری خۆشگوزه‌رانیی و پێشكه‌وتنی ژیانییان به‌دبه‌ختی باڵیكێشاوه‌ به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونییان ؟َََََََََ!!! ته‌نانه‌ت ووڵاته‌كه‌ی خۆشم " سویسرا " تیایدا هه‌ست به‌هه‌مان شت ده‌كه‌م له‌وه‌ی كه‌ له‌ سوید هه‌ستم پێكرد ئه‌گه‌ر چی ووڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و ئاستی خۆشگوزه‌رانی تیادا زۆر به‌رزه‌ و ڕووه‌و هه‌ڵكشانی به‌رده‌وام دایه‌ !!! له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌مانه‌دا خۆم له‌بازنه‌ی پێویستییه‌كی لۆژیكی و چاره‌نووسسازدا بینییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارانه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئایینه‌كانی خۆرهه‌ڵات بكه‌م .

ده‌ستمكرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئایینی هیندوكی و زۆرم قه‌ناعه‌ت پێنه‌هات چونكه‌ تینوێتی منی نه‌شكاند و شوێنكه‌وتووانی دڵگیر نه‌بوون ، ئیدی به‌ سه‌ر هه‌موو ئایینه‌كاندا چوومه‌وه‌ تا گه‌یشتمه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ئایینی ئیسلام بكۆڵمه‌وه‌ و ، دوای هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی زۆر سه‌ره‌تایی به‌ره‌و ئه‌وه‌ كێشیكردم كه‌دژێتی تیادا نییه‌ له‌گه‌ڵ ئایینه‌كانیی دیكه‌دا به‌ڵكه‌ هێنده‌ فراوانه‌ جێی هه‌مووانی تیادا ده‌بێته‌وه‌ و دوا ئایینه‌ بۆ گرۆكانی مرۆڤایه‌تی ، له‌ گه‌ڵ به‌رفراوانتربوونی خوێندنه‌وه‌م ئه‌و ڕاستییه‌ش دڵگیرتر ده‌بوو به‌لامه‌وه‌ و ، دوای ده‌سكه‌وتنی ده‌ستنووس و دانراوه‌كانیی فه‌یله‌سوفی هاوچه‌رخی فه‌ڕه‌نسی " رینی هجینو " كه‌ ئه‌ویش هاوشێوه‌ی من له‌ پێشوودا ئه‌و ئه‌زموونه‌ی تێپه‌ڕاندووه‌ و موسڵمانبووه‌ ، ئه‌و ڕاستییه‌ ته‌واو له‌ بیر و هۆشمدا ڕه‌گی داكوتا و ، بۆم ڕوونبووه‌وه‌ وه‌ك بۆ زۆرێك ڕوونبووه‌وه‌ له‌وانه‌ی كاریگه‌ری ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌یان به‌ سه‌ره‌وه‌ بوو كه‌ موسڵمانبوو و به‌ره‌و ئیسلام وه‌رچه‌رخا ، كه‌ ئیسلام واتای ژیان ده‌به‌خشێت به‌ پێچه‌وانه‌ی شارستانییه‌تی خۆرئاوا كه‌ مادده‌ كۆنترۆڵیكردووه‌ و باوه‌ڕی به‌ڕۆژی دوایی نییه‌ به‌ڵكه‌ ته‌نها باوه‌ڕی به‌ ژیانی دونیا هه‌یه‌ !!!.

به‌وشێوه‌یه‌ش " روجیه‌ دوباكییه‌ " كاریگه‌ری هزریی فه‌یله‌سوفی فه‌ڕه‌نسی " رینیه‌جینو " ی به‌ سه‌ره‌وه‌ هه‌بوو كه‌ موسڵمانبووه‌ وه‌ك چۆن ئه‌ویش له‌ پێشوودا له‌ سه‌ردانیكردنی ووڵاته‌ ئیسلامییه‌كان ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی به‌ سه‌ره‌وه‌ هه‌بووه‌ كه‌سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ مادیه‌ خراپه‌ی له‌ وووڵاتانه‌ هه‌بووه‌ لێ خه‌ڵكه‌كانییان به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی مه‌زن باوه‌ڕیان له‌ ناخدا چه‌سپیووه‌ و ، قه‌یرانی ڕه‌وشتیان له‌ ناودا نییه‌ وه‌ك له‌ خۆرئاوادا هه‌یه‌ و وایكردووه‌ زۆرێك له‌ لاوان خۆیان بكوژن یان به‌ ئالووده‌بوون به‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ژیان ڕابكه‌ن به‌و مانایه‌ی ژیان لای ئه‌وان بایه‌خ و به‌های نییه‌ و ، كار به‌وه‌ گه‌یشتووه‌ به‌مشێوه‌یه‌ گوزارشت له‌و به‌ره‌نجامه‌ بكه‌ن و ، ئه‌و درێژه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت : بۆم ڕوونبووه‌وه‌ كه‌ئیسلام به‌ بنه‌ما به‌رزه‌كانییه‌وه‌ هێوری و هۆگری ده‌خاته‌ ده‌روونه‌وه‌ ، هه‌رچی شارستانییه‌تی ماده‌شه‌ ئه‌وا شوێنكه‌وتووانی به‌ره‌و نائومێدی ده‌بات چونكه‌ باوه‌ڕیان به‌ هیچ شتێك نییه‌ ، هه‌روه‌ك بۆم ڕوونبووه‌وه‌ كه‌ ئه‌وروپییه‌كان له‌ هه‌قیقه‌تی ئیسلام تێنه‌گه‌یشتوون چونكه‌ به‌ پێوه‌ره‌ ماددییه‌كان حوكمی له‌ سه‌ر ده‌ده‌ن ، بۆیه‌ شتێكی لۆژیكی و سرووشتیی بوو كه‌ ئه‌و ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامبداته‌وه‌ له‌و كاته‌ی پرسیاری ئه‌وه‌یان لێكرد : چی بوو ڕایكێشای بۆ موسڵمانبوون ؟ له‌سه‌ره‌تادا ئه‌وشته‌ی ڕایكێشام بۆ موسڵمانبوونم شایه‌تیدان بوو به‌ : اشهد ان لا اله‌ الا الله و اشهد ان محمدا رسول الله ... وه‌ ئه‌و نهێنییه‌م دۆزییه‌وه‌ كه‌ ئیسلام ئایینێكه‌ له‌ هه‌موو ڕووێكه‌وه‌ ته‌واوه‌ و هه‌موو شتێكی تێدا وابه‌سته‌ به‌ قورئان و سوننه‌ت ... به‌ باوه‌ڕی من ده‌بێت مرۆڤ به‌ درێژایی ژیان بیر له‌و شایه‌تیدانه‌ بكاته‌وه‌، شایه‌تیدان كه‌ده‌ڵێی اشهد ان لا اله‌ الا الله .. واته‌ هیچ هه‌قیقه‌تێكی هه‌میشه‌یی و بێ كۆتایی نییه‌ جگه‌ له‌ - الله - ... هه‌ر چه‌ند فه‌لسه‌فه‌ی تازه‌شه‌ پێیوایه‌ هیچ هه‌قیقه‌تێك نییه‌ جگه‌ له‌ دونیا نه‌بێ .. ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌رایی و ئه‌وانی دیكه‌ ده‌یڵێن !!! ...

پاش ساتێك له‌ دامان و بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵ به‌رده‌وامبوو و ووتی : له‌و كاته‌ی ده‌ستمكرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ قورئان هه‌ستم به‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ی كرد و هه‌ندێك له‌ئایه‌ته‌كانی فێربووم و له‌به‌رم كردن و سوپاس بۆ خودا ئێستا ده‌توانم بیخوێنمه‌وه‌ ، ئه‌و ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ زۆرم ده‌وه‌ستێنێت: ( وَمَن يبتَغِ غيرَ الإسلام ديناً فَلَن يُقبلَ منهُ وَهُوَ في الآخرةِ مِنَ الخاسرين) ئةو ئايةتةش ( لا إكراهَ في الدين قَد تبيَّنَ الرُّشد منَ الغيّ ) . ئینجا به‌ به‌خته‌وه‌رییه‌كی زۆره‌وه‌ ده‌ڵێت : سوننه‌تی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ریشم خوێندۆته‌وه‌ و به‌حیكمه‌ته‌كان و ڕوونكردنه‌وه‌ وورده‌كانی سه‌رسام بووم و زۆر كاریان لێكردم .

" روجیه‌دوباكییه‌ " هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌بینی جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ ناو خه‌ڵكدا موسڵمانبوونی خۆی ڕابگه‌یه‌نێ و بڵێت : كاتێك گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ سویسرا هیچ پاساوێك نه‌بوو بۆ شاردنه‌وه‌ی موسڵمانبوونم ، بۆیه‌ بابه‌تگه‌لێكی زۆرم له‌باره‌ی ئیسلام له‌ " جورنال دی جنیف " و ڕۆژنامه‌ی " جازیت دی لوزان " كه‌ دوو ڕۆژنامه‌ی نائیسلامین بڵاوكرده‌وه‌ ، هه‌روه‌ك هه‌ندێك په‌رتووكم وه‌رگێڕا كه‌ بابه‌تی ئیسلامییان له‌خۆگرتبوو و ، له‌ هه‌موو نووسینه‌كانیشم وه‌ك موسڵمانێك كه‌ ڕێگه‌ی خۆی بۆئایینی ئیسلام دۆزیبێته‌وه‌ داكۆكیم له‌ كێشه‌كانی ئیسلام ده‌كرد ، ئێستاش هه‌وڵده‌ده‌م نووسینه‌كانم له‌ سه‌ر ئیسلام چڕ بكه‌مه‌وه‌ و بۆ خوێنه‌ره‌ خۆرئاواییه‌كانی شیبكه‌مه‌وه‌ كه‌ چی له‌جیهانی ئیسلامی ده‌گوزه‌رێت ... من پێداگیری له‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ ئیسلام چاره‌سه‌ری بۆ هه‌موو كێشه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌وان به‌ بێ ئیسلام پێینه‌گه‌یشتوون له‌ كاتێكدا ئیسلام زۆرده‌رگای بۆ چاره‌سه‌ركردنییان كردۆته‌وه‌ .

له‌باره‌ی تێڕوانینیشی بۆموسڵمانان وه‌كو كه‌سانێك كه‌ باوه‌ڕییان به‌ ئیسلام هێناوه‌ له‌ ڕوانگه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی یان ئایدۆلۆژیایی ، ئه‌و به‌توڕه‌ییه‌وه‌ده‌ڵێت : من ناكۆكم له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕوانگه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی یان ئایدۆلۆژیایی ده‌ڕواننه‌ ئیسلام ، ئه‌مه‌ بیروباوه‌ڕێكی هه‌ڵه‌یه‌ به‌ڵكه‌ ئیسلام ڕێگه‌یه‌كه‌ به‌ره‌و خودا و ، ڕێگه‌ی گه‌یشتنه‌ به‌ ناسینی خوا و ئاشتبوونه‌وه‌ و خۆشه‌ویستی نێوان دروستكه‌ر ( خودا ) و دروستكراو ( مرۆڤ ) به‌ باشترده‌زانم له‌و تێگه‌یشتنه‌ هه‌ڵه‌یه‌ .