یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/01/2012 : 10:01:48
قه‌باره‌ی فۆنت
ناودارانی جیهان له‌ باره‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌دوێن
Malaaras.rwanduzi@yahoo.com

له‌ سۆنگه‌ی دادگه‌ری‌و دیدێكی پۆزه‌تیڤانه‌وه‌یه‌‌و، گوزارشته‌ له‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕابوونی هزری هۆشمه‌ندانه‌ له‌ كه‌سایه‌تییه‌كه‌ت، كه‌ گوێ له‌وه‌كه‌ی تر بگریت، چونكه‌ یان هه‌ڵه‌یه‌كی لێ ده‌بیستیت و تۆ بۆی ڕاست ده‌كه‌یته‌وه‌، یان گومانێكی لێ به‌دی ده‌كه‌یت و تۆ ڕه‌تی ده‌كه‌یته‌وه‌، یان خه‌ڵاتێكه‌‌و تۆ لێی وه‌رده‌گریت، ئه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ جیاكه‌ره‌وانه‌ی كه‌ له‌ دووره‌وه‌ وێنای ناخی خود ده‌كات و به‌ ئه‌وانی دیكه‌ ئاشنای ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و تێزانه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ ڕێگر له‌ ئاوێزانبوونی جیهانی دڵ به‌ تروسكایی ڕاستییه‌كان و ئاشنابوونی به‌ بریسكانه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ته‌كان،

شایه‌تیدانی كه‌سانێك كه‌ پێشه‌نگن له‌ بوار و كار و بڕیارداندا به‌ ڕاستی و ڕه‌واییه‌تی بانگه‌شه‌ و بیر و باوه‌ڕێك " به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌ نه‌یار و ڕكابه‌ره‌كانه‌وه‌ بن"، ده‌بێته‌ كلیلی ڕزگاربوونی نه‌ته‌وه‌‌و هۆز و میلله‌ته‌كه‌یشی له‌ تارمایی و تاسان له‌ غه‌فڵه‌تدا، قسه‌ی ئاقڵمه‌ندانه‌ی كه‌سایه‌تییه‌ گه‌وره‌كان كاریگه‌ری یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی به‌ سه‌ر گه‌له‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌بێت و ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ گۆڕینی ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه‌ و تێڕوانینی ئایینیان، ئه‌مانه‌ قایلبوون و متمانه‌ی پتر نییه‌ به‌ خود و، خۆخه‌ڵه‌تاندن و خۆخرۆشاندنێكی بێبنه‌ما نییه‌ به‌ڵكه‌ پێ خۆشحاڵبوونێكی چێژبه‌خشه‌ به‌ دڵ و گیرسانه‌وه‌ی حه‌سانه‌وه‌یه‌ له‌ ده‌رووندا.

چونكه‌ هه‌ڵوێستێكی له‌و چه‌شن و ڕه‌نگه‌ له‌ ستایش و سوپاسگوزاریكردن زێتره‌ كاتێك ده‌بینی و ده‌بیستی كه‌ به‌رامبه‌ره‌ ڕكابه‌ر و ڕاجیاوازه‌كه‌ت به‌ زمانێك ده‌دوێت كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ تۆ خۆت ده‌ق و دێڕه‌كانی په‌ڕاوی داننانه‌كه‌ی بۆ بنووسیته‌وه‌ و ئه‌ویش له‌ جوانترین شاكاری ده‌ربڕین و ئاخاوتندا بیڕازێنێته‌وه‌ و بیچرپێنێته‌ گوێچكه‌ی خه‌ڵك و ببێته‌ مایه‌ی وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ له‌ ئینتیما و ئایدیای ئایینیاندا، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌م بابه‌ته‌دا ده‌یخه‌ینه‌ڕوو شاكارێكی ڕه‌نگینه‌ له‌ مه‌زنێتی ده‌ربڕینی بیروڕای بژارده‌یه‌ك له‌ فه‌یله‌سوف و كه‌سایه‌تییه‌ ناودار و به‌ناوبانگه‌ جیهانییه‌كان كه‌ له‌ ڕاستییدا به‌رجه‌سته‌ی گه‌واهینامه‌یه‌كی شایسته‌یه‌ ده‌كات له‌ سه‌لماندنی به‌رزێتی پایه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان موحه‌ممه‌د ( د.خ ) و،

لانیكه‌م شرۆڤه‌یه‌كی كورت و پوخت بۆ لایه‌نێكی گشتگیری واتا و ده‌لاله‌تی ئه‌و ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات كه‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زن پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌دوێنێ و پێی ده‌فه‌رمووێت ( ورفعنا لك ذكرك )، ئه‌وه‌یشی كه‌ مایه‌ی خۆشبه‌ختییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مێژوو به‌ دێڕی زێڕین ئه‌و ووته‌ و ووشانه‌ی دۆكیۆمێنت كردووه‌ و له‌ دووتوێی په‌رتووك و كه‌له‌پووری مرۆڤایه‌تییدا پاراستوونی، بۆیه‌ به‌ پێویستییه‌كی بابه‌تی و ئه‌خلاقی ده‌بینم له‌ یادی له‌ دایكبوونی حه‌زره‌تی موحممه‌د (د.خ) ئه‌و بژارده‌ نایابه‌ له‌ ووته‌ی فه‌یله‌سوف و كه‌سایه‌تییه‌ به‌ناوبانگه‌ جیهانییه‌كان بخه‌ینه‌وه‌ به‌ردیده‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌ داینه‌مۆیه‌كی به‌هێزتر بۆ جۆشدانه‌وه‌ی ده‌روونه‌ عه‌وداڵه‌كان بۆ ته‌زووێكی ئیمانییانه‌ی له‌و شێوه‌یه‌.. هاوكات گرجوگۆڵتر له‌ جاران له‌ حزوری ژوان و خه‌ڵوه‌تی خۆشه‌ویستی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ مه‌زنه‌ خۆمان ببینینه‌وه‌.

* له‌ ئینسكلۆپیدیای " دائره‌ المعارف البريطانيه‌ " چاپی یازده‌مدا هاتووه‌: موحه‌ممه‌د (د.خ) دیارترین كه‌سایه‌تییه‌ ئایینیه‌كان بووه‌و، سه‌ركه‌وتووترین و گونجاوترینیان بووه‌، ئه‌و له‌ ده‌مێكدا ده‌ركه‌وت كه‌ عه‌ڕه‌به‌كان به‌ره‌و ناخی نزمایی شۆڕبووبوونه‌وه‌.. ئه‌وان ڕێنمایی ئایینی ڕێزلێگیراو و بنه‌ما شارستانی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانییان نه‌بوو.. زانست و هونه‌ری وه‌هایان نه‌بوو كه‌ شانازی پێوه‌ بكه‌ن، په‌یوه‌ندییان به‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان نه‌بوو..

ئه‌وان هه‌ڵوه‌شاوه‌ و لێكترازاو بوون، جووه‌كان هه‌وڵییاندا بیانكه‌ن به‌ جوو به‌ڵام نه‌یانتوانی.. مه‌سیحییه‌كانیش ته‌قه‌للایاندا له‌م مه‌یدانه‌دا تا بیانكه‌ن به‌ نه‌سڕانی لێ به‌ بێهیوایی لێی ده‌رچوون.. وه‌ك چۆن هه‌موو هه‌وڵه‌كانی پێشوو بۆ ڕیفۆرم بێكه‌ڵك بوون.. لێ موحه‌ممه‌د () ده‌ركه‌وت كه‌ وه‌كو هه‌وێنی هیدایه‌ت و هاتنه‌دی هیواكانی جیهانییان ڕه‌وانه‌كرا و.. توانی له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا هه‌موو نه‌ریته‌ خراپه‌كان له‌ دوورگه‌ی عه‌ڕه‌ب له‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌وه‌ هه‌ڵبته‌كێنێ و.. له‌ بتپه‌رستییه‌كی نزمه‌وه‌ به‌ره‌و یه‌كتاپه‌رستییه‌كی پاك به‌رزی بكاته‌وه‌ و.. ڕۆڵه‌كانی عه‌ڕه‌بی ڕووه‌و ڕاسته‌ڕێ و ڕێڕه‌وی حه‌ق وه‌ربچه‌رخێنێ و.. ئیدی بوون به‌ بانگه‌شه‌كار و ڕێنموونیكاری هیدایه‌ت له‌و كاته‌ی كه‌ له‌وه‌و پێش بانگه‌شه‌كار و ڕێنموونیكاری بتپه‌رستی و خراپه‌كاری بوون و.. وایلێكردن وه‌كو كۆششیكار بۆ به‌رزڕاگرتنی ووشه‌ی خودا به‌ ناو زه‌ویدا بڵاوببنه‌وه‌.

* خۆرهه‌ڵاتناسی ئه‌ڵمانی دكتۆر ( برۆكلمان ) له‌ په‌رتووكه‌كه‌یدا مێژووی ئه‌ده‌بی عه‌ڕه‌بی ( تاريخ الادب العربی ) ده‌ڵێت: له‌ به‌ره‌به‌یانی ده‌ركه‌وتنی ئیسلامدا كه‌ پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د (د.خ) ڕێبه‌رێتی گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ده‌كرد .. نووسه‌ر و زاناكانی عه‌ڕه‌ب به‌ هۆی پێشكه‌وتنی شارستانییه‌ت و ڕۆشنبیری هزریی له‌و سه‌رده‌مانه‌دا، بژارده‌یه‌ك له‌ شاكاری به‌ كه‌ڵك له‌ زانسته‌ مه‌ده‌نییه‌كانی وه‌كو فه‌لسه‌فه‌و بیركاری و زانسته‌ سروشتییه‌كانیان له‌ دوای خۆیان جێهێشت كه‌ جێمانی ئه‌و پاشماوه‌ مه‌زنه‌ وایكرد ئه‌و زانستانه‌ شوێنه‌وارێكی شایسته‌ له‌ مێژووی ئه‌ده‌بی عه‌ڕه‌بی به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی، دابنێت و ..

واشیكرد زانا عه‌ڕه‌به‌كان ببنه‌ مامۆستای خۆرئاوا كه‌ شوێنپێیان هه‌ڵبگیردرێت و چاو له‌ ڕووناكی توێژینه‌وه‌كانییان بكرێت، ئه‌گه‌ر عه‌ڕه‌به‌كان له‌ بنه‌چه‌دا ئه‌و زانستانه‌یان له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ وه‌ربگرتایه‌ ئه‌وا له‌ " ئیغریق " ه‌كان وه‌ریانده‌گرت و به‌ جۆرێك له‌ پارسه‌نگییان ده‌دا كه‌ له‌ گه‌ڵ شارستانییه‌تی ئیسلامی بگونجێت.. ئه‌و زانستانه‌ش ماوه‌یه‌ك له‌ زه‌مه‌ن وه‌كو به‌رهه‌مه‌كانی خۆرئاوا و كه‌له‌پوری بێگانه‌ مانه‌وه‌.

* زانای ئه‌مریكی (مایكل هارت) مامۆستای بیركاری و فیزیا و فه‌له‌كییات له‌ زانكۆی ئه‌مریكی و پسپۆڕ له‌ ده‌سته‌ی دادوه‌ری ئه‌مریكی له‌ په‌رتووكه‌كه‌یدا ( الخالدون المئه‌ ) واته‌ ( سه‌د نه‌مره‌كه‌ ) كه‌ تیایدا ناوی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌ممه‌دی (د.خ) له‌ سه‌رووی لیسته‌كه‌ی داناوه‌ به‌و پێیه‌ی گه‌وره‌ترینی كه‌سایه‌تییه‌ نه‌مره‌كانه‌ له‌ مێژووی ته‌واوی مرۆڤایه‌تییدا، ده‌ڵێت: موحه‌ممه‌دم (د.خ) به‌ سه‌ر لیستی په‌رتووكه‌كه‌م هه‌ڵبژارد، ده‌بێت زۆر كه‌س له‌م هه‌ڵبژاردنه‌م تووشی حه‌په‌سان ببن..

لێ موحه‌ممه‌د (د.خ) تاكه‌ مرۆڤه‌ له‌ مێژوودا كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها له‌ سه‌ر ئاستی دینی و دونیاییدا سه‌ركه‌وتوو بووبێت.. ئه‌و بانگه‌شه‌ی بۆ ئیسلام و بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌ك گه‌وره‌ترینی ئایینه‌كان كردووه‌ و بوو به‌ سه‌رله‌شكر و كه‌سێكی سه‌ربازیی و ئایینی.. دوای سێزده‌ سه‌ده‌ له‌ وه‌غه‌ركردنییدا تا ئێستاش كاریگه‌رییه‌كه‌ی موحه‌ممه‌د (د.خ) به‌ هێز و نوێیه‌ .. پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پیاوێكی دونیایی و هاوسه‌ر و باوك بوو.. كاری بازرگانی ده‌كرد و شوانكاره‌ی مه‌روماڵاتیش بوو.. ده‌جه‌نگا و ده‌پێكرا و نه‌خۆشیش ده‌بوو.. هێزێكی زۆردار نه‌بوو.. هه‌روه‌ها ده‌شێت بوترێت كه‌ گه‌وره‌ترین ڕێبه‌ری سیاسی بووه‌ كه‌ مێژوو ناسیبێتی .. ئه‌و تێكه‌ڵاوییه‌ له‌ نێوان دین و دونیادا وایكرد بڕوا به‌وه‌ بكه‌م كه‌ موحه‌ممه‌د (د.خ) گه‌وره‌ترین كه‌سایه‌تییه‌ له‌ ڕووی كاریگه‌رییه‌وه‌ له‌ ته‌واوی مێژووی مرۆڤایه‌تییدا.

* مێژوونووس و ڕۆماننووسی جیهانی به‌ناوبانگ (برنارد شۆ) ده‌ڵێت: ئێستا ئه‌وروپا هه‌ست به‌ دانایی موحه‌ممه‌د (د.خ) ده‌كات و شه‌یدای ئایینه‌كه‌ی ده‌بێت ، وه‌ك چۆن بیروباوه‌ڕی ئیسلامی بێتاوان ده‌كات له‌و تۆمه‌تانه‌ی پیاوه‌ درۆزنه‌كانی ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست كه‌ دابوونیانه‌ پاڵ ئیسلام و، له‌مه‌ودوا ئیسلام ده‌بێته‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه‌ كۆڵه‌گه‌كانی ئاشتی و به‌خته‌وه‌ری له‌ سه‌ر ده‌چه‌سپێندرێن و، فه‌لسه‌فه‌ی كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كانی لێ وه‌رده‌گیردرێت، لێ من ده‌توانم پێشبینی ئه‌وه‌ بكه‌م و بڵێم: ئاماژه‌كانی سه‌رده‌می ئیسلامی ئه‌وروپی نزیكن و هه‌ر ده‌بێ ده‌ربكه‌وێ..

من باوه‌ڕم وه‌هایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ پیاوێكی وه‌كو موحه‌ممه‌د (د.خ) جڵه‌وی ده‌سته‌ڵاتی ڕه‌ها له‌ تێكڕای جیهان به‌ ده‌سته‌وه‌ بگرێت ئه‌وا له‌و حوكمڕانییه‌دا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و .. جیهان به‌ره‌و خێر و خۆشی ده‌بات و.. هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ئاشتی و به‌ختیاری بۆ تێكڕای جیهان به‌دیده‌هێنێت.. به‌ڵێ.. به‌ ڕاستی ئیمڕۆ جیهان زۆر پێویستی به‌ پیاوێكی وه‌كو موحه‌ممه‌ده‌ (د.خ) بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی خواردنه‌وه‌ی فنجانێكی قاوه‌دا هه‌موو كێشه‌ ئاڵۆزه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات.

* مێژوونووسی ئه‌وروپی (جیمس میتشنر) ده‌ڵێت: ئه‌و " مه‌به‌ستی موحه‌ممه‌ده‌ " هه‌ژار و بێوه‌ژن و بێباوك و چه‌وسێندراوه‌كانی خۆشده‌ویستن، ئه‌و به‌ كه‌سایه‌تییه‌ له‌ ڕاده‌به‌ده‌ره‌كه‌یدا شۆڕشێكی له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ڕه‌ب و ته‌واوی خۆرهه‌ڵات به‌رپاكرد و، به‌ ده‌سته‌كانی خۆی بته‌كانی تێكشكاندن و، بنچیینه‌كانی ئایینێكی هه‌میشه‌یی دامه‌زراند كه‌ بانگه‌شه‌ بۆ باوه‌ڕیهێنان به‌ خودای په‌روه‌ردگار به‌ ته‌نها، ده‌كات.. وه‌ك چۆن كۆت و به‌ندی كۆیلایه‌تی له‌ سه‌ر ئافره‌تان هه‌ڵگرت كه‌ نه‌ریته‌كانی بیابان به‌ سه‌ریانیدا چه‌سپاندبوون.

* مێژوونووسی خۆرئاوایی ( ڕۆبه‌رت بریقال ) ده‌ڵێت: دوای دابه‌زینی ئه‌وروپا " له‌ دۆخی وه‌حشیگه‌رایی " له‌ نزمییه‌وه‌ به‌ره‌و خوارتر، گه‌یشته‌ تاریكترین قووڵاییه‌كانی نه‌فامێتی و خراپێتی، له‌ كاتێكدا به‌ ته‌نها شاره‌كانی جیهانی ئیسلامی " بغداد و قاهره‌ و قرگبه‌ و گلیگله‌ " سه‌نته‌ری شارستانییه‌ت و چالاكی عه‌قڵی بوون.. له‌و ده‌مه‌وه‌ ژیانێكی نوێ له‌ شێوه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی مرۆیی نوێ ، ده‌ركه‌وت و..

له‌ ڕاستییدا هه‌ر جووڵه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی خۆرهه‌ڵاتی ئیسلامی و موسڵمانان بوو له‌ " اندلس و صقلیه‌ " كه‌ بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌وروپای خوڵقاند، هه‌ر له‌و جووڵه‌یه‌شه‌وه‌ سه‌روه‌تی ئه‌وروپی پێشكه‌وت و ، شاره‌ بازرگانییه‌كان په‌یدابوون و ، ده‌سته‌ نیابییه‌كان به‌هێزبوون و، ئه‌نجومه‌نه‌كانی شوراش سته‌م و تارمایی سیسته‌می باڕۆنی و دوژمنكارییه‌كه‌ی تێكشكاند، به‌مجۆره‌ ئازادی سیاسی و سیسته‌مه‌كان له‌ گه‌ڵ شارستانییه‌تی ئیسلامی چوونه‌ ناو ئه‌وروپا، خۆرئاوا ناتوانێ نكۆڵی له‌و ڕاستییه‌ مێژووییه‌ بكات هه‌رچه‌ند ده‌مارگیرییانه‌و سه‌رڕه‌قانه‌ ڕه‌فتار بنوێنێ، له‌ ڕاستییدا ئایینی ئه‌وروپا به‌ موحه‌ممه‌د (د.خ) پێغه‌مبه‌ری ئیسلام نامۆیه‌، ئایا موحه‌ممه‌د (د.خ) شایه‌نی ئه‌وه‌ نییه‌ شوێنی پێشه‌نگ له‌ ڕێڕه‌وی مێژووی مه‌سیحییه‌ت بدۆزێته‌وه‌؟.
* ( نیكۆلا یافیتش تولستوی ) یه‌كێك له‌ كۆڵه‌گه‌كانی ئه‌ده‌بی ڕوسی ده‌ڵێت: ئه‌و شانازییه‌ به‌سه‌ بۆ موحه‌ممه‌د (د.خ) كه‌ ئۆممه‌تێكی ڕیسوا و خوێناویبووی به‌ چڕنووكی ئه‌هریمه‌نه‌كانی نه‌ریته‌ ناشیرینه‌كان، ڕزگاركردو.. ڕێگه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ و پێشكه‌وتنی به‌ ڕوودا كردنه‌وه‌و .. شه‌ریعه‌تی موحه‌ممه‌د (د.خ) به‌ سه‌ر هه‌موو جیهاندا باڵده‌كێشێت چونكه‌ له‌ گه‌ڵ عه‌قڵ و داناییدا ده‌گونجێت.

* پڕۆفیسۆر ( كارادی فو) له‌ په‌رتووكه‌كه‌یدا ( ئه‌لموحه‌ممه‌دییه‌ ) دا ده‌ڵێت: به‌ ڕاستی پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د (د.خ) ئیلهام به‌خش و دامه‌زرێنه‌ر بوو.. هیچ یه‌كێك نه‌یتوانی ململانێی له‌ گه‌ڵ بكات له‌ سه‌ر ئه‌و پایه‌به‌رزییه‌ی كه‌ هه‌یبوو، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌و شێوه‌یه‌ ته‌ماشای خۆی نه‌ده‌كرد كه‌ پیاوێكه‌ له‌ ڕه‌گه‌ز یان چینێكی جیاواز له‌ ڕه‌گه‌ز و چینه‌كانی دیكه‌ی موسڵمانان، له‌ ڕاستییدا هه‌ستی هاوشانی و براییانه‌ كه‌ موحه‌ممه‌د (د.خ) له‌ نێو ئه‌ندامه‌كانی كوتله‌ی ئیسلامی دایمه‌زراند بوو به‌ كرده‌یی جێبه‌جێی ده‌كرد ته‌نانه‌ت له‌ سه‌ر خۆیشی.

* (مهاتما غاندی) له‌ ئاخاوتن له‌ گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی " ینج إندیا " ده‌ڵێت: ویستم سیفاتی ئه‌و پیاوه‌ بناسم كه‌ به‌بێ ململانێ بۆته‌ خاوه‌نی دڵی ملیۆنان مرۆڤ .. ئێستا گه‌یشتمه‌ ئه‌و په‌ڕی قه‌ناعه‌ته‌وه‌، كه‌ شمشێر ئه‌و فاكته‌ره‌ نه‌بووه‌ كه‌ ئیسلام به‌ هۆیه‌وه‌ پایه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌ڵكه‌ ساده‌یی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌ گه‌ڵ ئه‌و ووردبینی و ڕاستگۆییه‌ی له‌ به‌ڵێنه‌كانییدا.. وه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌و له‌خۆبردوویی و دڵسۆزییه‌ی له‌ گه‌ڵ دۆست و شوێنكه‌وتووانیدا.. وه‌ به‌ نه‌به‌زیی و متمانه‌ی ڕه‌های به‌ په‌روه‌ردگار و په‌یامه‌كه‌ی.. ئه‌مانه‌ ئه‌و سیفه‌تانه‌ن كه‌ ڕێگه‌یان خۆشكردو سه‌ختییه‌كانییان تێپه‌ڕاند.. نه‌وه‌ك شمشێر، دوای ته‌واوبوونم له‌ خوێندنه‌وه‌ی به‌شی دووه‌م له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) نیگه‌ران بووم له‌وه‌ی كه‌ زیاترم نه‌زانی له‌ باره‌ی ژیاننامه‌ گه‌وره‌كه‌ی.

تێبینی: له‌ نووسین‌و ئاماده‌كردنی ئه‌و بابه‌ته‌ سوودم له‌ سه‌رچاوانه‌ وه‌رگرتووه‌:
_ محمد رسول الله في نظر فلاسفة الغرب ومشاهير علما‌وه وكتّابه، دانراوي: محمد فهمي عبدالوهاب.
_ الاسلام منقذ البشرية، دانراوي: الابراشي.


ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ژماره‌ (78)ی گۆڤاری په‌یامی زانایان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.