له ڕێكه‌وتی 1 / ئایاری هه‌موو ساڵێك ، زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن به بۆنه‌ی یادی جیهانی كرێكاران و ، ئه‌و ڕۆژه بووه‌ته ووێستگهیهك بۆ سه‌رله‌نوێ دووپات كردنه‌وه له داوا ڕه‌واكانی كرێكاران كه ده‌توانین بڵێین له سیسته‌می ئیسلامییدا به هه‌وڵی جدییانه‌تر و به هه‌نگاوی عهمهلییانهتر دووپات له بهجێهێنانییان كراوه‌ته‌وه و ئامۆژگاری دراوه به هاریكاریكردنی چینی هه‌ژاران و فراوانكردنی چوارچێوه‌ی دادپه‌روه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌نده‌دا هاوشانی هه‌موو تاكه‌كان له نێویشیاندا كرێكاران فه‌راهه‌م بكرێت .
ئه‌و ڕۆژه له ڕۆژێكی ئاسایی ناچێت چونكه چیرۆكێكی مێژوویی له‌خۆده‌گرێت ، له ساڵی ( 1869 ) زایینی ڕێكخراوێكی مافپه‌روه‌ری ئه‌مریكی كه ناوی ( ڕێكخراوی سوارچاكانی كار ) بوو كه ڕێكخراوێكی سه‌ندیكایی بوو و هه‌وڵی باشتركردنی گوزه‌رانی كرێكاران و زیادكردنی كرێ و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی كاركردنیانی ده‌كرد ، له‌و ڕۆژه‌دا ( 1 / ئایار ) داوای ڕێكخستنی مانگرتنی گشتی كرد بۆ داواكردنی مافه‌كانی كرێكاران له هه‌موو كارگه و دامه‌زراوه‌كان و ، كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌عاته‌كانی كاركردن بۆ ( 8 ) سه‌عات ، به‌ڵام به‌گژیه‌كداچوون له نێوان پۆلیس و كرێكاران ڕوویدا كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك كرێكار و ، ڕێبه‌رانی كرێكاران حوكمدران و چواریان له سێداره‌دران .
له‌و مێژووه‌وه و له هه‌مان ڕۆژدا ، یادی كرێكاران بۆته ده‌رفه‌تێك بۆ ئاههنگگێڕانێكی جیهانی سه‌رتاسه‌ریی ، ئه‌مه‌ش بۆ سه‌رنجڕاكێشانی جیهان بۆ مافه‌كانی كرێكاران و زانینی ڕاده‌ی ئه‌و ئازار و نه‌هامه‌تییانه‌ی به سه‌ریان دێت له ئه‌نجامی كاركردنییان له هه‌لومه‌رجه نهگونجاوهكاندا .
ئه‌گه‌رچی یادی كرێكاران له بنچینه‌دا یادێكی شیوعییانهیه ( به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ڕێكخه‌ری مانگگرتنهكه بوون و ڕێبه‌ر و به‌ڕێوبه‌رانی سه‌ر به‌و حیزبه بوون ) ، لێ ئه‌وه به‌ڵگه‌كانی مێژوون پێمان ده‌ڵێن كه ئیسلام یه‌كه‌م لایه‌ن بووه كه به كرده‌یی ده‌ستپێشخه‌ری كردووه بۆ پاراستنی كه‌ڕامه‌ت و مافه‌كانی كرێكاران و په‌له‌كردن له پێدانی كرێی كاره‌كانییان ، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌رمان ( د خ ) ده‌فه‌رمووێت : أعطوا الأجير أجره قبل أن يجف عرقه ، واته : كرێی كاركردن بده‌نه كرێكار به‌ر له‌وه‌ی ئاره‌قی ماندووبوونه‌كه‌ی ووشك ببێته‌وه ، دیاره مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ر ( د خ ) ئه‌وه‌یه ده‌ستبه‌جێ و دوای ته‌واوبوونی كاره‌كه‌ی ، كرێكار ئاسووده بكرێت به پێدانی هه‌قی كاركردنه‌كه‌ی ، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رمان ده‌فه‌رمووێت : ثلاثة أنا خصمهم يوم القيامة منهم ... ورجل أستأجر أجيراً فلم يوفه أجره ، واته : سێ كه‌س هه‌ن له ڕۆژی قیامه‌تدا من ڕكابهریانم ، یه‌كێك له‌و سێ كه‌سانه پیاوێكه كرێكارێك بگرێت و ئیشی پێبكات و كرێی كاركردنه‌كه‌ی نه‌داتێ ، دیاره مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ر ( د خ ) ئه‌وه‌یه كه ڕاسته‌وخۆ و ڕاشكاوانه پێمان بڵێت : من داكۆكیكار و پارێزه‌ری مافه‌كانی كرێكارانم و هه‌رگیز له‌و كه‌سانه خۆش نابم كه مافه‌كانییان بخوات .
له‌و دوو فه‌رمووده‌یه‌دا بایه‌خپێدانی ته‌واوی ئیسلام به كرێكاران و پێدانی ده‌ستبه‌جێی كرێی كاركردنییان به‌دیده‌كرێت و ، ئه‌و هه‌قیقه‌ته ده‌چه‌سپێت كه له نه‌خشه‌ڕێی ئیسلامدا ڕووبه‌رێكی گرنگ و گه‌وره وه‌كو بنچینه‌یه‌ك بۆ بنیاتنانی داهاتووی ڕووناك بۆ چینی كرێكاران ته‌رخانكراوه و ڕێنمایی و ڕاسپارده‌ی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڵاوكراونه‌ته‌وه ، جیاوازی په‌یامی ئیسلامیش له گه‌ڵ هه‌ر په‌یامێكی دیكه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی كرێكاران جیاوازیێكی گهوههرییانهیه ، چونكه له ئیسلامدا ده‌بینین ڕێبه‌ره‌كه كه حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌ده ( د خ ) به لایه‌وه نه‌نگی نه‌بووه خۆی له ئاست و پله‌ی كرێكارێكدا ببینێت و ، شانازیكردن به كاركردن له دیارترین خه‌سڵه‌ته دره‌وشاوه‌كانی بووه و ، به عه‌مه‌لی سه‌لماندوویه‌تی كه ڕۆڵ و پایه‌ی كرێكاران له به‌دیهێنانی بوژانه‌وه‌ی ئابووریدا هه‌قیقه‌تێكه هه‌رگیز ناتواندرێت نكۆڵی لێبكرێت و ، ده‌یان نموونه‌ی زیندوو له ژیاننامه‌كه‌یدا هه‌ن كه ده‌ستخۆشانه و هاندانی حه‌زره‌ت بۆ كرێكاران پیشان ده‌ده‌ن .
بۆیه له‌و بۆنه گرنگه‌دا جارێكی تر ئه‌و ڕاستییه به‌رچاو ده‌كه‌وێته‌وه كه ئه‌وه دیموكراسی و عه‌لمانییه‌ت و عه‌وله‌مه‌یه له سه‌رده‌می پێشكه‌وتندا درێژه به چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران ده‌ده‌ن و مافه‌كانییان پێشێل ده‌كه‌ن ، به ئاوڕدانهوهیهكیشمان بۆ ڕابردووی حوكمڕانی ئیسلامیش ده‌بینین كه كرێكاران له باشترین هه‌لومه‌رجی كاركردندا بوونه و سه‌ربه‌رزانه و شه‌ڕه‌فمه‌ندانه ژیاون ، بۆیه ئه‌ركه ئه‌و ڕۆژگاره ڕووناكهیان بۆ درووست بكه‌ینه‌وه كه ئیسلام پێشكه‌شی كردوون ، ئیتر با به دروشمی بریقه‌دار و به‌ڵێنی سهرزارهكییانه ئه‌و یاده تێنه‌په‌ڕێنین چونكه ئه‌و ڕۆژه ڕۆیشت كرێكاران به‌و شتانه بخه‌ڵه‌تێن و بكرێنه پاشكۆی ئه‌م و ئه‌و ، ئیمڕۆ كرێكاران ده‌یانه‌وێت عه‌مه‌لییانه كاریان بۆ بكرێت و بگه‌نه ئامانجه ڕهواكانییان . |