یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا مه‌زلوم
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/04/2011 : 14:14:26
قه‌باره‌ی فۆنت
زانایانی ئاینی ڕۆڵی گرنگیان له‌كوردستاندا
بۆ ئه‌وه‌ی باشترو چاكتر ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌نێوان زانایانی ئاینی‌و گه‌لی كورده‌وه‌ هه‌یه‌، ڕوون بكه‌ینه‌وه‌‌و بچینه‌ ناخی ده‌روونی مه‌سه‌له‌كه‌وه‌ پیویسته‌ چه‌ند هه‌نگاوێك به‌ره‌و دواوه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌، هه‌ربۆ ئه‌وه‌ی میژووی سه‌رهه‌ڵدانانی زانایانی ئاینی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ر بكه‌وێت.

بێگومان به‌ر له‌هاتنی ئیسلام بۆ ناوچه‌كه‌ زۆربه‌ی میلله‌ته‌كانی ژێر ده‌ست‌و كۆیله‌ی ئیمبراتۆڕیه‌ته‌كانی جیهانی بوون، ئیدی یه‌كێك له‌وانیش گه‌لی كورد بووه‌. به‌ڵام به‌هاتنی ئیسلام بزوتنه‌وه‌یێكی گۆڕانكاری سه‌رتاسه‌ری له‌ناوچه‌كه‌دا ڕوویدا، بووه‌ به‌هۆی ڕزگاری زۆربه‌ی میلله‌ته‌كان له‌ژێر ده‌ستی‌و كۆیله‌ییدا، بێگومان یه‌كێك له‌وان گه‌لی كورد بوو، ئیدی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان نییه‌ كه‌ له‌م وتاره‌ بچووكه‌دا گشت كات‌و سات‌و سه‌رده‌می شته‌ میژووییه‌كان به‌ تیرو ته‌سه‌لی ده‌ست نیشان بكه‌ین‌و ئاماژه‌ به‌ڕووداوه‌كان بكرێت، ئیدی به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام زۆربه‌ی كورده‌كان باوه‌شیان بۆی گرته‌وه‌و چوونه‌ نێو ڕیزی موسڵمانانه‌وه‌. ئیتر له‌ڕێگه‌ی ئاموشۆی بازرگانی‌و یارو یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌()و قورئانی پیرۆزو وته‌ جوانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر() له‌ڕێگای ئیرشاده‌وه‌ به‌كوردستاندا بڵاو بویه‌وه‌، جاكاتێ‌ بره‌و مزگه‌وت دروستكردن درا كه‌ شوێنی تایبه‌تی خودا په‌رستیه‌وه‌و به‌ماڵی خوا ناوی براوه‌، وه‌له‌پاڵ ئه‌مانه‌وه‌ حوجره‌ فه‌قێ‌ بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆزو وته‌ به‌ نرخه‌كانی پێغه‌مبه‌ر() كه‌وته‌ بواری بونیاتنانه‌وه‌.

ئیدی به‌شێوه‌یێكی وه‌ها حوجره‌ په‌ره‌ی ساند، كه‌ كه‌م ئاوایی هه‌بوو له‌لادێ‌‌و شاره‌كان، قوتابخانه‌ی زانست‌و زانیاری وه‌كو حوجره‌ی تێدابێت.
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، ئاینی لێبوورده‌یی و سۆزو به‌ زه‌یی‌و زانست‌و مه‌عریفه‌ت‌و مرۆڤ ڕاهێنه‌ره‌ له‌سه‌ر چاكه‌و چاكخوازییه‌كان، شوێنی خۆی له‌نێو دڵ‌و ده‌روونی خه‌ڵكی كورد كردبووه‌، بۆیه‌ په‌یتا په‌یتا منداڵه‌كانی خۆیانیان ده‌نارده‌ به‌رخوێندنی حوجره‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌خزمه‌تی مامۆستایانی زاناو دانا فێری زانست‌و زانیارییه‌كانی ئیسلامی بن. به‌ڵێ‌ وانه‌بێ‌ زانایانی ئاینی ته‌نیا هه‌ر له‌بواری زانسته‌ ئاینی‌و سۆفیگه‌ریه‌تی خزمه‌تگوزاریان له‌م ڕوانگه‌وه‌ به‌میلله‌ت گه‌یاندبێ‌، هه‌رگیز به‌ڵكو ڕۆڵی گرنگیان دیوه‌ له‌به‌شه‌ زانیارییه‌كانی تریشدا وه‌كو: زانستی فه‌له‌كناسی‌و، فه‌رهه‌نگی مێژوویی‌و، فه‌لسه‌فه‌ی ئیداری‌و، پزیشك‌و... هتد بینیووه‌. هه‌روه‌ها ڕۆلی گرنگیان بینیووه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفت‌و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ئاشتیخوازی نێوان هۆزه‌كان، ئیدی له‌سایه‌ی ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌وه‌ زانایانی ئاینی بوونه‌ته‌ جێگای متمانه‌و خۆشه‌ویستی خه‌ڵك. وه‌ یه‌كێك له‌ڕۆڵ‌و خه‌سڵه‌ته‌ به‌رچاوه‌كانی زانایانی ئاینی، بنبڕكردنی سیفاتی قێزه‌وه‌ن‌و كاری پۆخڵات‌و نه‌هێشتنی سیفاتی ناپه‌سه‌ندو ناشرین، له‌نێو چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، به‌تایبه‌تی له‌ڕێگای وتاره‌كانی هه‌ینیاندا.

ئیدی له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ حه‌شامه‌تێكی زۆری خه‌ڵك، وه‌به‌تایبه‌تی گه‌نجه‌كان، گۆڕانكاریان به‌سه‌ر بیروڕاو هه‌ڵسوكه‌وته‌وه‌ ڕوویدا، بوونه‌ چینێكی ڕاهێنه‌ر له‌سه‌ر په‌یڕه‌و كردنی باری ئاینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ڕه‌وشتی به‌رزو، خۆشه‌ویستی له‌نێوانی خۆیان‌و كۆمه‌ڵگاوه‌. هه‌روه‌ها مامۆستایانی هه‌روه‌كو وتمان له‌ هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا سه‌رقافله‌ی خه‌ڵك بوونه‌، له‌كاری چاك‌و چاكخوازی‌و، درێغیان نه‌كردووه‌، بۆیه‌ له‌خۆشی‌و ناخۆشییه‌كانی میلله‌ته‌كه‌یان به‌شداریان كردووه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ویژدانه‌وه‌ سه‌یری گوفتارو ڕه‌فتاره‌كانیان بكه‌ین ده‌بینین له‌ هه‌موو بوارێكه‌وه‌ خۆمان به‌قه‌رزداری مامۆستایانی ئاینی ده‌بینین، بگره‌ مینبه‌ره‌كانیان شوێنی شۆڕش به‌رپاكردن بووه‌، له‌ دژی زولم‌و سته‌مكاران‌و، داكۆكی كردن له‌مافی سته‌ملێكراوان‌و ماف خۆران. بۆیه‌ بێگومان هه‌موو مرۆڤێكی كوردی به‌ویژدان دان به‌م ڕاستییه‌ داده‌نێت، كه‌وا له‌بنه‌ڕه‌تدا بزوتنه‌وه‌ی كورد له‌بواری خه‌بات‌و تێكۆشه‌ری‌و به‌رپابووندا، هه‌ڵقولاوی حوجره‌و، پیاوانی حوجره‌ سه‌ركردایه‌تی‌و، ڕابه‌رایه‌تیان كردووه‌ وه‌كو: پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌دو، شێخ سعیدی پیران‌و، شێخ محمودی حه‌فیدو، شێخ عبیدالله‌ی نه‌هری‌و، مه‌لا مسته‌فای بارزان‌و... هتد.

به‌ڵی ئه‌وانه‌ن ده‌رچووانی كۆلیجی حوجره‌، بۆیه‌ به‌ڵێ‌ له‌شوێنی خۆیایه‌تی كه‌ په‌روه‌ردگار به‌رامبه‌ر زانایانی ئاینی بفه‌رمووێت (قل هل يستوى الدين يعلمون والذين لايعلمون) الزمر:9.

ئه‌م مه‌دح‌و سه‌نایه‌ وه‌كو مه‌دالیادی زێرینه‌ بۆ مامۆستایانی ئاینی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ حه‌زره‌تی محمد() ده‌رحه‌قیان فه‌رموویه‌تی (زانایان میراتگری پێغه‌مبه‌رانن) كه‌ ئه‌م مه‌قامه‌ هێچ حه‌سه‌ب‌و نه‌سه‌بێك نایگاتێ‌، وه‌به‌هێچ سه‌روه‌ت‌و سامانی دونیاش ناكردرێت، به‌ڵكو ئه‌مه‌ شه‌ره‌فی زانست‌و زانیاریه‌.

بێگومان مه‌لاكانیش له‌م بازنه‌و مه‌دالیا زێڕینه‌ن، كه‌ به‌ئه‌مانه‌ته‌وه‌ ئه‌م دینه‌یان به‌خه‌ڵك ڕاگه‌یاندووه‌و بڵاویان كردۆته‌وه‌و، خه‌ڵكیان فێری خۆشه‌ویستی‌و ته‌بایی‌و برایه‌تی كردووه‌و، به‌یه‌كسانی سه‌یری خه‌ڵكیان كردووه‌و، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ بانگخوازو سه‌رقافله‌ی چاكسازان بوونه‌و، وه‌هێچ كاتێك رۆژێك له‌ڕۆژان له‌ڕێگای مه‌بله‌غی دینارو دیرهه‌مه‌وه‌ فریویان نه‌خواردووه‌و، له‌گشت كێشه‌ ڕه‌واكانی میلله‌ته‌كه‌یان پاشگه‌ز نه‌بوونه‌ته‌وه‌و، چووبنه‌ ڕیزی خیانه‌تكاران‌و، ملیان بۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتدارێكی سته‌مكار شۆر نه‌كردووه‌و، ملكه‌چی نه‌بوونه‌، به‌ڵكو هه‌موو كاتێك خاوه‌ن مه‌وقیف بوونه‌.