یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا یونس باویانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/01/2012 : 15:00:24
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌ی كێ‌ داوای لێبووردن له‌ زانایانی ئاییینی بكات …؟
ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه‌ له‌م دواییانه‌- كانوونی یه‌كه‌م- ی 2011 دا له‌ده‌ڤه‌ری بادینان ڕوویاندا هه‌موومانی نیگه‌رانكرد ودووچاری شۆك بووین، چونكه‌هه‌مووومان له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دابووین هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسیۆن - كه‌به‌پێنج لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستان ناسراون- پێكه‌وه‌ دانیشن وگفتوگۆو دیالۆگ بكه‌ن له‌پێناوگه‌یشتن به‌میكانیزم وڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆده‌ربازبوون وتێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه‌چه‌قبه‌ستووقه‌یراناویییه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان و چاره‌ سه‌ری ڕیشه‌یی گیرو گرفته‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ قوڕه‌كه‌ی خه‌ست تر كرد وئاسۆی چاره‌ سه‌ر كردنی به‌ مه‌ودایه‌كی نادیار سپارد .
به‌ڕێزان: ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێ‌ ئاماژه‌ی پێ‌ بده‌م ئه‌و حه‌مله‌ ئیعلامی وبه‌یاننامه‌و لێدوانانه‌ن كه‌ له‌نێوگه‌رمه‌ی ڕووداوه‌كاندا به‌شێك له‌ به‌رپرس وڕاگه‌یاندنه‌كان- وه‌ك زۆربه‌ی جاره‌كان- دژبه‌زانایانی ئایینی كاریان له‌ سه‌ر ده‌كرد، بێ‌ ویژدانانه‌و نامه‌سئولانه‌، به‌بێ‌ به‌ڵگه‌و دیكۆمێنت، پێش ڕاگه‌یاندی ئه‌نجامه‌كانی لیژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ و به‌دوا داچوون ده‌كه‌وتن و په‌نجه‌ی تۆمه‌ت و به‌رپرسیارێتی ڕووداوه‌كه‌یان ئه‌خسته‌ ئه‌ستۆی زانایانی سته‌م دیده‌ و نیشتمان په‌روه‌ر...!!؟، له‌یه‌ك كاتدا هه‌رخۆیان داواكارو خۆشیان دادوه‌رو ته‌نانه‌ت هه‌ر خۆشیان بڕیارده‌ر بوون و ڕێكاره‌ یاسا قه‌ڕه‌قووشییه‌ ئاساكه‌یان ئه‌خسته‌ ڕوو، له‌مه‌ش زیاتر له‌تۆمه‌تباركردن تێ‌ ده‌په‌ڕی و سنووری ئه‌ده‌بیان ده‌به‌زاند ته‌شهیریان به‌ كه‌سایه‌تی زانایان ده‌كرد، له‌هه‌موو ئاسته‌كان زمانی زبرو توند به‌كار ده‌هات هه‌ڕه‌شه‌ی سنووربۆدانانیان له‌زانایان ده‌كرد ، ته‌نانه‌ت به‌شێكیان ئه‌و ماف و ئازادیانه‌ی كه‌ خوا پێی داوین پێیان زۆربوو داوای زیاترده‌مكوت كردن و ده‌سته‌مۆ كردنی زانایانیان ده‌كرد، ئه‌وه‌ ی له‌مه‌ش زیاتر مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی كوردستانیش – كه‌گوایه‌ نوێنه‌ری تێكڕای پێكهاته‌و چین و توێژه‌كانی كوردستانن – به‌داخه‌وه‌ ئه‌وانیش له‌ ده‌می بانگهێشتكردنی به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف له‌مه‌دا بێ‌ لایه‌ن نه‌بوون، به‌ڵكو به‌شێكیان له‌بری به‌رگری كردن له‌ ماف و ئازادییه‌ ئایینی و كه‌سییه‌كانی زانایان ته‌واو پێچه‌وانه‌ ده‌په‌یڤین، له‌ جیاتی داوای لابردنی ئه‌م گه‌مارۆ سیاسی و ئابووری و ئیدارییه‌ی سه‌ر زانایان بكه‌ن كه‌ سه‌ر ده‌مێكه‌ دژبه‌ زانایانی گه‌له‌له‌كه‌یان په‌یڕه‌و ده‌كرێت، له‌مه‌شیان زیاتر- به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی مه‌ودای ئازادییه‌كان - ده‌خواست، ئه‌وه‌نده‌ی باسیان له‌ ڕێزگرتن و دابین كردنی مافی كه‌مه‌ ئایینی و كڵێسا و مه‌زارگاو بۆنه‌و شوێنه‌ ئایینی و كه‌سه‌ ئاینییه‌كانی تر ده‌كرد- كه‌دیاره‌ ئێمه‌ دژ به‌مه‌نین – به‌قه‌دئه‌وه‌نده‌ قسه‌و تۆمه‌تی پوچ و ناڕه‌وایان ئه‌خسته‌ پاڵ زانا ومینبه‌ر و مزگه‌وته‌كان..!!؟

به‌ڵام خۆش به‌ختانه‌ خه‌ڵكی ئیسلام په‌روه‌ری كوردستان زۆر له‌مه‌ وشیار تره‌ بكه‌وێته‌ نێو داوی چاو به‌سته‌كی و چه‌واشه‌ كردن به‌م ته‌رزه‌ دیماگۆجیه‌ته‌كۆن وسوواوه‌ چه‌واشه‌ نابێ‌ و سه‌ری لێ‌ ناشێوێ‌، چاك چاك زاناو پێشه‌وا ئاینیی یه‌كانی ده‌ناسێ‌ وپێیان ئاشنا یه‌، چونكه‌ هه‌ر له‌به‌ر ده‌ستی ئه‌وانه‌وه‌ فێری وانه‌كانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیانی ئایینی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و ئارامی و ئۆقره‌یی و ڕێگرتن له‌ مافه‌كانی مرۆڤ و نه‌فره‌ت كردن له‌ شه‌ڕوو ڕق و كینه‌و دووبه‌ره‌كی و ....هتد بووه‌ .

له‌ كۆتایی دا ئه‌لێم:
له‌م ڕووداوانه‌دا لایه‌نه‌كان هه‌ریه‌كه‌ی داوا ده‌كات له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی داوای لێ‌ بووردن بكات، منیش ئه‌پرسم دوایی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی لێژنه‌كه‌ی به‌ڕێز: (سه‌رۆكی هه‌رێم) كه‌ ده‌ر كه‌وت هیچ مامۆستایه‌كی ئایینی نه‌ك ده‌ستی له‌م ڕووداوه‌ دانه‌دا نه‌بووه‌ به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ڕۆلی به‌رچاویشیان هه‌بووه‌ له‌ هێور كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم و بنه‌مای پێكه‌وه‌ ژیانی ئایینی بۆیه‌ئه‌پرسین ئه‌ی كێ‌ داوای لێبوردن له‌ زانایانی ئایینی بكات كه‌ به‌ناهه‌ق ئه‌و هه‌موو قسه‌و تۆمه‌ته‌ ناڕه‌واو بێ‌ بنه‌مایانه‌یان خرایه‌ پاڵ000 ؟

ئایا زانایانیش مافی خۆیان نییه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ناحه‌قیان به‌رامبه‌ر كردوون هه‌ست وشعوری ئه‌وان و زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌یان برینداركرد داوای لێبووردنیسان لێبكه‌ن 000؟