توێژینه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌رژیان و كه‌سایه‌تی به‌رزی پێغه‌مبه‌ری پێشه وا - دروودی خوای لێ بێ - گرینگی و ئه‌هه‌میه‌تی خۆی هه‌یه له‌ژیانی هه‌مووتاكێكی موسڵمان، چونكه ده‌توانین له‌م ڕێیه‌وه كۆمه‌ڵێ ئامانج و مه‌به‌ستی گرینگ به ده‌ستبهێنین، هه‌ڵبه‌ت كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر - دروودی خوای لێبێ - نموونه‌ی كه‌سایه‌تی مرۆڤێكی ستانداردوتهواو -كامل-ه، خودای خوڵقێنهروهك پێشه‌نگ - قدوه - و پێشه‌وایه‌ك هه ڵی بژاردووه‌و پێشكه‌ش به‌مرۆڤایه‌تی كردووه، هاوكات ئایینێكیشی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی كار‌و مه‌عریفه‌ت داوه‌ته‌ده‌ست - ئایینی ئیسلام - كه ئایینێكه له‌سه‌ر ئه‌م سێ پایه‌و كۆڵه‌كه یهدامهزراوه: (كتێب، ته‌رازوو، ئاسن)
1_ كتێبه‌كه نیشانه‌ی ئایدیۆلۆژی، فه‌رهه‌نگ، زانست، بیروباوه‌ڕه.
2_ ئاسنهكهش هێمای هێزوتوانایه: توانای سوپاوسهربازی، توانای ماددی، توانای ئابووری، توانای ته كنیك، توانستی مرۆڤ به‌سه‌رته‌واوی سرووشتدا .
3- ته‌رازوو- میزان - یش: ئاماژه‌یه بۆداد په‌روه‌ری ویه‌كسانی.
ئه‌ویش وه‌ك سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی پێشخۆی - سه‌لامی خوایان لێبێ - به‌ڵكو دانیسقانه تر به‌و په‌ڕی دڵسۆزی و لێبڕاولێبڕاوییهوه زۆر به‌ڕاشكاوانه په‌یامی خوا - جل جلاله- ی به مرۆڤایه‌تی گه‌یاندووه‌و ناساندووه، په‌یامه‌كه‌یشی له‌م سێ ڕه‌هه‌نده سه‌ره‌كی یهخۆی ده‌بینێته‌وه :
أ- زانستێكی ڕاست ودرووست وساغلهم.
ب - باوهڕویه قینێكی تۆكمهبهوزانسته .
ج - بهدیهێنانو درووستكردنی كه‌ڵكه‌ڵه وئهنگێزهی كاركردن بهوزانستهو، درێژه‌دان به ژیان له‌سه‌رئه‌و یه قینه .
چونكه هه‌روه‌ك چۆن زانست یه‌قینی له گه‌ڵدا نه‌بێت، سوودێكی به‌رچاوو به‌رهه‌مێكی ئه‌وتۆی نابێت، زانستێكی ڕووت وبهتهنهاش سارد‌و سڕوبێ گیانه‌و هیچ گۆڕانكارییه‌ك ناخوڵقێَنێ، كاریگه‌ری نیه‌له‌سه‌ر (تاك) چ جای (كۆمه‌ڵ)، به‌ڵكو ده‌بێته دارده ستی دهسهڵاتو(بۆمبی ئه‌تۆم )و(چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ)و وێرانكه‌ری لێ سه‌وزده‌بێ.. جۆریًك له‌مرۆڤ به‌رهه‌م دێنێ، مرۆڤێ وه‌ك مامۆستا- مصگفی محمود- ده‌ڵێ: "قاچێكی له‌سه‌ر زه‌وییه و قاچێكی له‌سه‌رمانگ، به‌ڵام - به‌داخه‌وه - خودان ڕوحێكی قه‌زه‌م وعهقڵو لۆژیكێكی هه رزهیه، ڕه‌نگه خۆی لهناوبهرێو به‌خۆشی نه‌زانێ ..! چارێكه ملیۆنێ میل له‌بۆشایی ئاسماندا به‌ره‌و مانگ ده‌بڕێ، وه‌لێ ناتوانێ چه‌ند مه‌ترێ ببڕێ تا یارمه‌تی هاوڕێ مرۆڤه كانی بدات، كه‌له هیند له برسان ده‌مرن و، له قودس و ڤێتنامدا له ناوده‌برێن ..!؟"
بۆیهدهبینین ڕێبه‌ری مرۆڤایه‌تی– دروودی خوای لێبێ – خۆی له‌گۆڕه‌پانی پڕا كتیزهو جێبه‌جێ كردنی ئه‌م په‌یامه‌دا نموونه‌ی كارهكته روتاكێكی واقعی و عه‌مه‌لی قوڕئانی ناوهزهیٍ پێشكه‌ش به‌مرۆڤایه‌تی كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌ته‌واوی چین‌و توێژوئاست و ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌زه جیاوازه‌كان ده‌توانێت لێ ی به‌هره‌مه‌ند بَیت وسوودی لێ ببینێت و لێیه‌وه فێری ژیانێكێ ته‌ندرووست وباشتربێت و به‌ستایلێكی تازه‌ی ژیان ئاشنا بێت، ژیانێك كه لێوان لێوه له: (مرۆڤدۆستی، خۆشه ویستی، ئارامی وئۆقره‌یی، سۆزوبه زه‌یی، داد په‌روه‌ری .... تاد ).
بۆیه كاتێك پرسیارله خاتوو- عائیشه - ی دایكی بڕواداران ده‌كرێت - خوا لێ ی ڕازی بێ -سه‌باره‌ت بهخووڕهوشتی، له‌وه‌ڵامدا ده‌فه‌رمووێ: (كان خلقه القرأن ).
كهڕاستهو خۆ ئاماژه به‌م ڕاستی یه ده‌كات كه‌پێغه‌مبه‌ری پێشه‌نگمان - دروودی خوای لێ بێ – نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌و زیندوو وكردهیی قوڕئان بووه، جا له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه گهرسهرنجێكی خێرای ژیان وسهرگوزشتهی پێغه‌مبه‌ر- دروودی خوای لێ بێ- بده‌ین، ههرلهمێژووی له‌دایكبوونی یه‌وه تاوهفات وماڵئاوایی له‌ژیان، بهگوزهركردن وچاوگێڕان به‌ته‌مه‌نی منداڵی و قۆناغی لاوێتی، ده‌عوه‌و بانگه‌وازی، جیهاد وخۆڕاگری، زاڵبوون وسه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر دوژمن و نه‌یارانی دا، ده‌گه‌ین به وڕاستی یه كه‌له هه‌موو بواره‌كانی ژیان - كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، سه‌ربازی، په‌روه‌رده‌یی، دادوه‌ری، خواپه‌رستی – زۆر به‌سه‌ركه‌وتوویی ڕۆڵی پێشه‌نگی بینیوه: هاوسه‌رو مێردێكی دڵسۆز به‌وه‌فا، باوكێكی میهره‌بان، سه‌ركرده‌یه‌كی لێهاتوو به‌توانا، جه‌نگاوه‌رێكی به‌جه‌رگ، سیاسیه‌كی شارهزاوقاڵ ودووربین، په‌روه‌رده‌كارێكی پسپۆڕوكارامه، بانگهوازیكارێكی لێزان وكاریگه‌ر، خواناس وخوا په‌رست و له‌خوا ترسیًكی بێوێنه، ده‌سه‌ڵاتدارو دادوه‌رێكی داد په‌روه‌ر..... هتد.
بێگومان ئه‌مه به ته‌نها هه‌ڵوێست وبۆچوونی كه‌سانی باوه‌ڕدارو موسڵمان نیه، به‌ڵكو زاناودا نا بلیمه‌ته‌كانی جیهانیش - له‌گه‌ڵ جیاوازی ئایین وبیروباوهڕیشیانهوه - ٍٍٍٍٍٍٍٍٍخودان هه‌مان هه‌ڵوێستن و زۆربه سه‌رسامی یه‌وه
باس له‌كه‌سایه‌تی یه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، بۆ وێنه: راما كریشنا راو: ramakrishna rao. Prof
ده‌ڵێ : (محمد)- دروودی خوای لێ بێ - پێغه‌مبه‌ره، جه‌نگاوه‌ره ، (رجل الاعمال )ه ، سیاسه‌تمه‌داره، وتاربێژه، چاكه‌كاره، په‌ناگه‌ی بێ باوكانه، پارێزه‌ری به‌نده‌كانه، ئازادكاری ئافره‌تانه، دادوه‌ره... هه‌موو ئه‌مانه شایه‌نی ئه‌وه‌ن كهببێتهپاڵهوان. ناتوانین په‌ی به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی كه‌سایه‌تی محمد – دروودی خوای لێ بێ – ببه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له توانای مندایه ئه‌وه‌یه كه پوخته‌ی چه‌ندلایه‌نێكی ژیانی بخه‌مه‌ڕوو .
د.مایكل هاورت :Michael hart
كه زانایه‌كی ئه‌مریكی یه، له‌ساڵی 1927 چهندنامهیهكی دكتۆرای له باره‌ی گه‌ردوونناسی به ده‌ست هێناوه‌و یه‌كێكه له‌زانا به‌ناوبانگه‌كانی بواری فیزیای جێبه جێكاری، ده‌ڵێ: یه‌كه‌مین كه‌سێك له نێو گه‌وره‌ترین پیاوانی مێژوو هه‌ڵی بژێرم (محمد)ه – دروودی خوای لێ بێ -، ڕه‌نگه هه‌ندێ كه‌س تووشی شۆك بێ.. به‌ڵام تاكه پیاوبووه له‌مێژوودا كهلهلایهنی ئایینی ودونیاداریدا به‌باشترین شێوه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابێت. "محمدگهورهترین ئایینی له‌جیهان دامهزراندو بڵاوكردهوهو یه‌كێكه له سیاسه‌ت مه‌داره گه‌وره‌كانی جیهان"ٍٍٍ.
ئینجا بائێمهیش ئه‌م یاده شكۆدارهبكهین بهسهكۆیهك بۆ پێغهمبهرناسیمان وچاك چاك له لایه‌نه‌كانی ژیانی بكۆڵینه‌وه‌و دیراسه‌ی بكه‌ین، هه‌موومان: زانایان، سه‌ركرده‌كان، په‌روه‌رده‌كاران، بانگهوازیكاران، سیاسه‌تمه‌داران، ڕوناكبیرو زانست په‌روه‌ران....تاد، ئه‌م پێغه‌مبه‌ره- سه‌لامی خوای لێ بێ- بیكه‌ین بهسهرقافڵهو پێشه‌نگ ومامۆستامان و په‌یڕه‌وی لێبكه‌ین، پسپۆڕی و هوونه‌ری پیشهكهمانی لێوه فێربین، ژیانێك لهژێرسایهیدا بخوڵقێنین له‌ئارامی ئۆقره‌یی وپاكی وبێخهوشیدا، درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ئه‌و ژیانه نموونه‌یی ناوازه‌یی یه بێ كه‌پێغه‌مبه‌ر-سه‌لامی خوای لێبێ- نه‌وه‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌رپه‌روه‌رده كرد كه‌به(جیل قرانی فرید) ده‌ناسرێ و شاعیری كوردیش به پێغهمبهرستان ناوزه‌دی ده‌كا.ٍٍ
ئه‌م بابه‌ته له ژماره (78)ی گۆڤاری په‌یامی زانایان بڵاوكراوه‌ته‌وه. |