یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
فاتیح سه‌نگاوی
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/08/2011 : 13:43:18
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژوو… ئاماده‌سازی و خۆنوێكردنه‌وه‌
رۆژوو… ئاماده‌سازی و خۆنوێكردنه‌وه‌ فاتیح سه‌نگاوی یه‌كێك له‌و رێ وشوێنانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا و دواتر پیاوچاكان پیاده‌یانكردووه‌ بریتی بووه‌ له‌ پارانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ جارێكیتر بیانگه‌یه‌نێته‌وه‌ به‌ ره‌مه‌زانێكی نوێ وجارێكی دی له‌ سایه‌ی ئه‌و په‌رستشه‌ گه‌وره‌یه‌دا دڵ و ده‌رونیان شادمان كه‌ن ... هه‌ر بۆیه‌ سوپاس و ستایشی خوای گه‌وره‌یان كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌خششه‌و و دڵخۆش و شادمان بوون به‌هاتنه‌وه‌و پێشوازی لێ كردنی... بۆ نا... ئه‌گه‌ر واتا زمانه‌وانییه‌كه‌ی رۆژوو (خۆگرتنه‌وه‌) بێت، ئه‌وا واتای شه‌رعیه‌كه‌شی جگه‌ له‌وه‌ی خۆگرتنه‌وه‌یه‌ له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی رۆژوو ده‌شكێنن له‌ به‌یانییه‌وه‌ بۆ خۆرئاوا بون... له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌و په‌رستشه‌یه‌ كه‌ تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه‌و پاداشته‌كه‌شی هه‌ر خوای گه‌وره‌ خۆی ده‌یزانێ"الصوم لی وأنا أجزی به..."، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ رۆژوو به‌شێكی بریتییه‌ له‌ خۆڕاگری(الصبر) و خوای گه‌وره‌ش به‌ڵێنی داوه‌ پاداشتی بێ بڕانه‌وه‌و له‌ ژماره‌ نه‌هاتوو ببه‌خشێته‌ خۆڕاگره‌كان"إنما یوفی الصابرون أجرهم بغیر حساب...". رۆژوو ئه‌و په‌رستشه‌یه‌ لای گه‌ل و ئومه‌تانی پێش ئێمه‌ش فه‌رزكراوه‌(به‌ فۆرم و شێوه‌و چۆنێتی جیاواز) به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی و خۆپاراستن له‌ تاوان "كتب علیكم الصیام كما كتب علی الذین م قبلكم لعلكم تتقون" .... ئێمه‌ش به‌رده‌وام (به‌ سروشتی مرۆڤ بونمان) له‌ تاوانداین... تاوانیش رووی جۆراوجۆری هه‌یه‌... به‌ڵام ده‌رفه‌تی سڕینه‌وه‌و سه‌ر له‌نوێ ده‌ست پێكردنه‌وه‌و به‌خۆداچونه‌وه‌ش واڵایه‌و ره‌مه‌زانیش گه‌وره‌ترین هه‌ل و فراوانترین ده‌روازه‌ی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌یه‌ له‌ژیانمانه‌دا... هۆكاری سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كانه‌، ئه‌و تاوانانه‌ی مرۆڤ له‌ نێوان هه‌ردوو ره‌مه‌زانه‌كه‌دا كردونی، دیاره‌ به‌ده‌ر له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان، كه‌ ئه‌مه‌یان پێویستی به‌ په‌شیمان بونه‌وه‌ی تایبه‌تی هه‌یه‌"... رمضان إلی رمضان مكفرات لما بینهن إدا اجتنبت الكبائر" ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تی تێڕامانه‌ له‌ باری ده‌روونی برسی و هه‌ژارو نه‌داره‌كان... چه‌ند ناخۆشه‌ هه‌موو ئه‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی به‌رده‌سته‌و ناتوانی چێژیان لێ ببینی... ئێ ئه‌گه‌ر له‌ ره‌مه‌زان و رۆژوودا به‌ نیازی ئه‌جرو پاداشت خۆت ده‌گریته‌وه‌، ئه‌وا دوای ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تی كراوه‌ له‌ به‌رده‌ستت دایه‌، ئه‌توانی سود مه‌ند بیت لێیان... به‌ڵام ئه‌وانه‌ی نییانه‌ و ژیان و گوزه‌رانیان له‌ ئاستێكی نزم دایه‌، كه‌ نمونه‌یان زۆره‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا، هاوشێوه‌ی رۆژووه‌وانه‌كانن... دڵیان ئاره‌زووی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام گیرفانیان رێگه‌یان پێ ناداو ده‌رامه‌تی ژیانیان له‌ ئاستی داخوازی و پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیاندا نییه‌... عه‌ره‌ب وته‌نی(العین بصیره‌ والید قصیره‌)... له‌رووی جه‌سته‌یشه‌وه‌... خوا هه‌ڵناگرێ زۆرن ئه‌وانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌و پاشان ورگیان هه‌راسانی كردوون... ره‌مه‌زانیش ده‌رفه‌تێكی زێڕینه‌ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كێش و دروستبونی جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست ... نه‌ك پیشاندن و ئاخنینی كه‌ زۆرجار له‌ بریی ته‌ندروست بون، گرفت و نه‌خۆشی بۆخۆمان ده‌ره‌خسێنین.... له‌ ئاستی ره‌فتارو سلوكیشدا رۆژووه‌وان ده‌بێت رۆژووه‌كه‌ی ئارامی و هێمنی پێ ببه‌خشێ و خۆگری به‌هێزكا... هێدی بون ببێته‌ مۆركێكی ژیانی... نه‌ك قه‌ڵسی و ترش فرۆشتن... یا هه‌ڵچون و شه‌ڕه‌نگێزی... به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وانیتریش وته‌ی ناشیرینیان پێ وتین یان شه‌ڕیان پێ فرۆشتین ئه‌وا مه‌فروزه‌ به‌زمانێكی ناسك پێیان بڵێین و تێیان بگه‌یه‌نین كه‌ئێمه‌ به‌رۆژووین..."فإن شاتمه أحد أو قاتله فلیقل إنی صائم..."... چونكه‌ له‌ پێناوی خوادا ئه‌و كاره‌ ده‌كات... به‌نیازی به‌ هه‌شتێكه‌، كه‌ یه‌ك له‌ ده‌رگاكانی ناوی(الریان)ه‌ بۆ رۆژووه‌وانه‌كان ته‌رخانكراوه‌... به‌هه‌رحاڵ زۆر سه‌رنج و تێبینی گرنگ هه‌یه‌ ده‌كرێت بخرێنه‌ ڕوو... به‌ڵام له‌ هه‌موو گرنگتر ئه‌وه‌یه‌، چۆن بتوانین ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ بقۆزینه‌وه‌ بۆ خۆ نوێكردنه‌وه‌... بۆ لابردنی ژه‌نگ و ژاره‌كانی گوناه و تاوانه‌ جۆربه‌جۆره‌كان... بۆ نزیكێتی زیاتر له‌ قورئان ... له‌ خوا... له‌ مرۆڤه‌كان... له‌ كۆمه‌ڵگه‌و خه‌مه‌ جۆربه‌جۆره‌كانی، خه‌مێك ویستی خزمه‌تگوزاریمان تیا بچێنێ... یارمه‌تی و سوود گه‌یاندن به‌خه‌ڵكی به‌ چاكه‌و په‌رستش دابنێین"خیر الناس أنفعهم للناس"...