یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى
|
العربية
ئێمە لە فەیسبوک
په‌یوه‌ندی
|
لقه‌کان
|
ستافی کار
|
لینکی پێویست
دەسپێک
هەواڵ
ڕاپۆرت
بەیاننامە
فەتوا
وتار و بیروڕا
گەلەری
بمانناسە
وتاری هەینی
پرسیار‌و وەڵامی ئایینی
*****
*****
پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران
*****
*****
مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
*****
*****
بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێ‌و بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە
*****
*****
یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات
*****
*****
بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت
*****
*****
بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت
*****
*****
شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات
*****
*****
د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە
*****
*****
کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات
هەواڵ
بابه‌ته‌کانی تری نووسه‌ر
نووسەر هیچ بابەتی تری نییە
وتار و بیروڕا
هەمزە سەعید (شەشۆیی)
كاری بانگخوازی و پڕۆسه‌ی سیاسی له هاوماڵیهوه بۆ جیاكردنه‌وه
د.خالد سید جلال زراری
پڕۆژه هه‌مواری یاسای باری كه‌سی عێراقی.. شرۆڤه وهه‌ڵسه‌نگاندن
د.بیلال مەلۆ برادۆستی
تەڵقین و رێنمایى کردنی مردوو لەروانگەی شەریعەتی ئیسلامدا
زانیار سه‌ردار قڕگه‌یی/ سلێمانی
موفتی و زانای گه‌وره، مه‌لا عه‌بدوڵڵا چروستانی ته‌مه‌نێك بۆ خزمه‌تكردنی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان و زانست و ئایین
مەلا حمید سیوەیلی
ئێمە موفتین یان فیتنەگێڕ
د.مغدید کەریم
پەیمانی مەدینە.. توێژینەوەیەکی فیقهی شیکارییە لە چوارچێوەی یاسای دەستووریدا
د.سیروان کەرکوکی
كێشەی مامۆستایانی ئایینی و چارەسەر ئایا مزگەوتتان بۆ خۆتان دروست كردووە، یان بۆ پەروەردگار؟
د.عباس عەلی
ڕەمەزان مانایی چیە
محمد هەسنانی
ئیبن ئادەمی باڵەك، زانا و دانا و شاعیر و گەردوونناسی كورد
پ.ی.د.بەهائەدین ئەحمەد
لە پەراوێزی ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا سەید محمد ناسراو بە شێخەزەردی شاعیر
سيحرو جادوو له روانگەى شەريعەتەوە
ئەرشیفی وتار >>
مه‌لا طارق حه‌سه‌ن هه‌مه‌وه‌ندی
به‌رواری دابه‌زاندن:
26/08/2011 : 03:16:44
قه‌باره‌ی فۆنت
تێروانینی ئیسلام بۆ تیرۆر وتۆقاندن
سوپاس و ستایشی بێپایان بۆ خوای په‌روه‌ردگاری جیهان ، درود وسهلامیش له‌سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ، وه له‌سه‌ر كه‌سوكار و هاوه‌ڵان و هه‌موو دۆست و خۆشه‌ویستان ، له كۆنه‌وه تاوه‌كو كۆتا زه‌مان ..
وه‌ك ئاشكرایه لای هه‌موان كه‌وا له‌م سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵكی هه‌موو له رۆژهه‌ڵاته‌وه تا رۆژئاوا سه‌رقاڵی ووشه‌ی تیرۆرن .. ده‌توانرێت بوترێت تیرۆر تاكه كێشه‌یه‌كه له‌م رۆژگاره‌دا كه‌وا زاڵه به‌سه‌ر هه‌موو ناوه‌نده‌كانی رامیاری وئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی ورۆشنبیری وده‌زگاكانی راگه‌یاندندا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، وه هه‌موو چین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاشی پێوه سه‌رقاڵ بون ..
وه هه‌موو زانا وبیرمهندهكانی جیهان له هه‌موو ئایین وبیره جیاكانی دونیا خه‌ریكی لێكۆلینه‌وه‌ن له پێناسه‌كردنی ئه‌م دیارده‌یه وهۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی وچۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی ..
ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش وه‌كو كۆتاهێنهری هه‌موو ئایینه خواییه‌كان تێڕوانینی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌م دیارده ترسناكه ، من لێره‌دا به كورتی هه‌وڵ ده‌ده‌م تیشك بخه‌مه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ، پێشه‌كی به پێناسه كردنی تیرۆر .. پاشان باسێكی گه‌وره‌یی نیعمه‌تی ئاسایش وئارامی ده‌كه‌ین ، كه چه‌ند گرنگه ، وچۆن پارێزگاری لێبكه‌ین .. پاشان رای شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌هێنمه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌م دیارده‌یه .. پاشان باسی هه‌ندێ له هۆكاره‌كانی تیرۆر ده‌كه‌ین .. له كۆتاییشدا باسی چۆنێتی چاره‌سه‌ر وبنبڕكردنی ده‌كه‌ین به ئیزنی خوای گه‌وره ..
پێناسه‌ی تیرۆر وجۆره‌كانی
تیرۆر پێناسه‌ی زۆر كراوه ، به‌ڵام باشترین پێناسه‌یه‌ك كه بۆ ئه‌م وشه‌یه بكرێت بو ڕای من بریتیه له: ترسان وتۆقاندنی خه‌ڵكانێكی بێ‌تاوان كه له شوێنی خۆیاندا به ئاسایش وئارامی ده‌ژین ، به‌ڵكو ده‌گاته خوێن رشتن وماڵ وسامان له ناودان وئابڕوبردنیشیان ، كه ده‌بێته مایه‌ی دووبه‌ره‌كی نانه‌وه وئاژاوه‌گێڕی وبڵاوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی .
وه تیرۆریش چه‌ند جۆرێكه ، وه‌ك: تیرۆری رامیاری ، تیرۆری بیروڕا ، تیرۆری ئابوری ..هتد ، به‌ڵام من واده‌زانم ئه‌مانه هه‌موو لق وپۆپی تیرۆرن ، وه كاتێك ئێمه پێناسه‌ی تیرۆر ده‌كه‌ین به واتا گشتێكه‌ی ئه‌وه هه‌موو جۆره‌كانی ده‌گرێته‌وه ..
گرنگی ئاسایش وهێًمنی وپاراستنی
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین وسودبه‌خش ترین به‌هره‌كانی خوای گه‌وره بۆ مرۆڤه‌كان ئه‌من وئاسایشه ، كه وه‌كو چه‌ترێك وایه هه‌موان ده‌پارێزێت له گه‌رمی ئاژاوه وقات وقڕی ، ئه‌مه‌ش بێگومان نیعمه‌تێكی گه‌وره‌یه گشت خه‌ڵكی له‌زه‌تی لێ وه‌رده‌گرن ، كاربه‌ده‌ست وژێردهسته ، ده‌وڵه‌مه‌ند وهه‌ژار ، پیاوان وئافره‌تان ، ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵه‌یش دڵنیا ده‌بێت له‌كاتی هێمنی وئاسایشدا وراشدهچهڵهكێت وسه‌ری لێ تێكده‌چێت له كاتی ئاژاوه وتێكچونی حاڵ وباری خه‌ڵكدا ، جا په‌نا ده‌گرینه خوای په‌روه‌ردگار له ئاژاوه‌یه‌ك كه‌وا چاوان كوێر ده‌كات وگوێكانیش كه‌ڕ ده‌كات ..
له‌كاتی ئارامیی وئاسایشدا خه‌ڵكی به‌بێ ترس روو ده‌كه‌نه ماڵی خوا بۆ به‌جێهێنانی دورشمه‌كانی حه‌ج وعومره ، وه مزگه‌وته‌كان ئاوه‌دان ده‌بێته‌وه ، وه خه‌ڵكی دڵنیا ده‌بن له‌سه‌ر خوێن وماڵ وشه‌ره‌فیان ، رێگاوبانه‌كان ئارام ده‌بن ، مافی ماف خوراوان ده‌گه‌ڕێته‌وه ، سته‌ملێكراو سه‌رده‌خرێت ، سته‌مكار بواری بۆ ناڕه‌خسێت ، دروشمه ئایینێكان به‌بێ ترس جێبه‌جێ ده‌كرێن ، خواناسان ده‌توانن به چاكی خوا به‌خه‌ڵكی بناسێنن ، مه‌جلیسی زانایان گه‌رم وگوڕتر ده‌بێت ، زانستخوازان ده‌توانن به ویستی خۆیان به دوای زانست‌دا بگه‌ڕێن ، ئه‌و كاته زانست پێش ده‌كه‌وێت ، لێكۆڵینه‌وه زۆر ده‌بێت ، پیاوی لێهاتو دروست ده‌بێت ، لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تێكان بره‌وی پێ ده‌درێت ، سه‌ردانی نه‌خۆش ده‌كرێت ، رێز له مردو ده‌گیرێت ، مناڵان رێزیان لێ ده‌گیرێت ونازیان ده‌كێشرێت ، رێزی گه‌وره‌كان ده‌گیرێت وهه‌ست به ماندوبونیان ده‌كرێت ، په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی پته‌وتر ده‌بێت ، فه‌رمان به چاكه وقه‌ده‌غه له خراپه زیاد ده‌كات ، جا چاكه‌كاران رێزیان ده‌گیرێت وخراپهكارانیش به سزای خۆیان ده‌گه‌ن ..
به هه‌ر حاڵ: ئه‌بێ ئێمه ئه‌وه بزانین كه‌وا ئارامیی وئاسایش گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته‌كانی خوایه به سه‌ر مرۆڤه‌كانه‌وه وه خێری دونیا ودواڕۆژیان له‌وه‌دایه ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و نیعمهتهشه خوای گه‌وره مننه‌ت ده‌كات به سه‌ر بێباوه‌ڕه‌كانی قوره‌یشدا ، كه‌وا له جیاتی سوپاس كردنی خوا له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه كه‌چی ئه‌وان له به‌رانبه‌ردا كوفر ده‌كه‌ن ، وه‌ك ده‌فه‌رمێ:[ فَلْيَعْبُدُوا رَبَّ هَذَا الْبَيْتِ(3)الَّذِي أَطْعَمَهُمْ مِنْ جُوعٍ وَآمَنَهُمْ مِنْ خَوْفٍ(4) ] قريش 3ـ 4 واته: .. كه‌واته با په‌روه‌ردگار وخاوه‌نی ئه‌م ماڵه پیرۆزه بپه‌رستن ، كه‌وا له برسێتی رزگاری كردن وخۆراكی پێبه‌خشین وله ترس وبیم پاراستونی وئاسایشی بۆ دابین كردوون .
هةروةها دةفةرمىَ: [ أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا جَعَلْنَا حَرَمًا آمِنًا وَيُتَخَطَّفُ النَّاسُ مِنْ حَوْلِهِمْ أَفَبِالْبَاطِلِ يُؤْمِنُونَ وَبِنِعْمَةِ اللَّهِ يَكْفُرُونَ(67) ] العنكبوت: 67 واته: باشه خوانهناسهكانی مه‌ككه هه‌ست ناكه‌ن ، نابینن كه چۆن شوێنێكی پڕ له ئارامیمان بۆ فراهه‌م هێناون ، له كاتێكدا كه له ده‌وروبه‌ریاندا خه‌ڵكی ده‌فڕێنرێت ، ئایه هه‌ر باوه‌ڕ به شتی پوچه‌ڵ ناحه‌ق دێنن وهه‌ست به نیعمه‌ته‌كانی خوا ناكه‌ن وسپڵه‌یی ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (r) گه‌وره‌یی ومه‌زنی ئه‌م به‌هره‌یه‌مان بۆ ده‌رده‌خات ودهفهرمێ: ((من أصبح منكم معافى في جسده آمنا في يربه عنده قوت يومه فكأنما حيزت له الدنيا)) [رواه إبن ماجه وحسنه الألباني]. واته: هه‌ركه‌سێك له ئێوه به‌یانی زوو هه‌ڵسا لاشه‌ی ساغ بوو ، وله ناو ماڵی خۆیدا ئارام بوو ، خواردنی ئه‌و رۆژه‌ی هه‌بوو ، ئه‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه هه‌موو دونیا موڵكی ئه‌و بێت .
هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه‌وا هه‌ركه‌سێك ده‌سدرێژی بكاته سه‌ر ئارامیی وئاسایشی خه‌ڵكی یان له خه‌وارجه دهرچوهكانه له فه‌رمانی خوا وفه‌رمانی فه‌رمانڕه‌وای موسوڵمانان ، وه یان رێگره ، وه‌یان سته‌مكار وباغیه ، جا هه‌ریه‌كه له‌مانه‌ش ئایینی ئیسلام توندترین سزای له‌سه‌ر داناوه بۆ ئه‌وه‌ی له سنوری خۆیان رایان بوه‌ستێنێت وخراپه‌یان له موسوڵمانان وخه‌ڵكی بێ‌تاوان دوربخاته‌وه ..
جا پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤێكی ژیر پارێزگاری له ئاسایش وهێمنی وڵاتی خۆی بكات ، وه ئه‌و په‌ڕی كۆشش بكات له‌و پێناوه‌دا ، جا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌بێ ئه‌م خاڵانه رچاو بكه‌ین:
أ) پارێزگاری له بیروباوه‌ڕی راست وپاكی ئیسلام ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێ: [ الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُوْلَئِكَ لَهُمْ الأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ(82)] الأنعام:82 واته: ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی راسته‌قینه‌یان هێناوه وسته‌م وهاوبه‌ش بڕیاردان تێكه‌ڵ به بیروباوه‌ڕه‌كه‌یان ناكه‌ن ، ئاسوده‌یی وئارامی هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه ، وه هه‌ر ئه‌وانه‌ش رێنموایی كراون .
ب) فه‌رمان به چاكه كردن وقه‌ده‌غه كردن له خراپه وبانگه‌واز كردن بۆ لای ئایینی خوا به لێزانی وئامۆژگاری كردنی جوان ، وه‌كو ده‌فه‌رمێ: [ وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنْ الْمُنْكَرِ وَأُوْلَئِكَ هُمْ الْمُفْلِحُونَ(104)] ال عمران : 104 واته: پێویسته له ئێوه ئه‌ی موسوڵمانان ئوممه‌تێك پێك بێت ، بانگه‌واز بكه‌ن بۆلای چاكه‌كاری ، فه‌رمان به هه‌موو كارێكی جوان ودروست بكه‌ن ، قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو كارێكی نادروست بكه‌ن ، وه هه‌ر ئه‌وانه‌ن سه‌رفرازان .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ: [ ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ(125)] النحل : 125 واته: بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكه بۆلای به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگارت به دانایی ولێزانی وه به ئامۆژگاری جوان ورێكوپێك ، وه به گفتوگۆش به جوانترین شێوه ، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت خۆی ده‌زانی كێ گومڕایه وكێیش رێگای هیدایه‌تی گرتوه .
ت) گوێڕایه‌ڵی كردنی فه‌رمانڕه‌وای موسوڵمانان له هه‌موو شتێكی دروستدا ، وه ئارامگرتن له‌سه‌ریان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سته‌میشیان كرد ، وه‌كو ده‌فه‌رمێ: [ يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُوْلِي الأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلاً(59) ] النساء: 59 واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ، گوێڕایه‌ڵی خوا وپێغه‌مبه‌ر وفهرمانڕهواكانتان بكه‌ن ، خۆ ئه‌گه‌ر له شتێك‌دا بوبه كێشه‌تان ئه‌وه بیگێڕنه‌وه بۆ لای خوا وپێغه‌مبه‌ر(قورئان وسوننه‌ت) ، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به خوا وبه رۆژی دوایی هه‌یه ، به‌و شێوه‌یه باشترین رێبازه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانتان .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (r) ده‌فه‌رمێ: ((عليك السمع والطاعة في عسرك ويسرك ومنشطك ومكرهك وأثرة عليك)) [رواه مسلم]. واته: پێویسته له سه‌رت گوێ بگریت بۆ فه‌رمانڕه‌وای موسوڵمانان وفهرمانیشیان به‌جێ بێنیت له ته‌نگانه وخۆشیدا ، له‌كاتێكدا كه گورجی وحه‌زی لێده‌كه‌ی وله كاتێكیشدا كه حه‌زناكه‌ی ، وه له كاتێكدا كه مافهكانیشت پێشێل ده‌كات .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (r)ده‌فه‌رمێ: (( إنها ستكون بعدي أثرة وأمور تنكرونها . قالوا: يا رسول الله كيف تأمر من أدرك منا ذلك ؟ قال: تؤدون الحق الذي عليكم وتسألون الله الذي لكم )) [رواه مسلم]. واته: له پاش من فه‌رمانڕه‌وای وا دێت مافه‌كانی خه‌ڵكی ده‌خۆن وكاری خراپ ونابهجێش ده‌كه‌ن . ووتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی چیمان پێده‌كه‌ی ئه‌گه‌ر ئێمه گه‌شتین به‌و رۆژه ؟ فه‌رمووی: مافه‌كانی ئه‌وان به سه‌رتانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن وبۆ مافه‌كانی خۆشتان داوا له خوای گه‌وره ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ها (حذيفة بن اليمان) پرسیاری له پێغه‌مبه‌ری خوا (r) كرد: ئێمه له خراپه‌دا ده‌ژیاین ، جا خوای گه‌وره شادی كردین به‌م چاكه‌یه ، ئایه له پاش ئه‌م چاكه‌یه خراپه‌ی تر دێت ؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ ، ووتم: ئه‌ی له پاش ئه‌و خراپه‌یه چاكه‌ی تر دێت ؟ فه‌رمووی: به‌لێ ، ووتم: ئه‌ی له‌پاش ئه‌و چاكه‌یه خراپه‌ی تر دێت ؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ ، ووتم: چۆن ؟ فه‌رمووی: (( يكون بعدي أئمة لا يهتدون بهداي ولا يستنون بسنتي وسيقوم فيهم رجال قلوبهم قلوب الشياطين في جثمان إنس ) واته: له پاش من هه‌ندێ فه‌رمانڕه‌وای وا دێت رێنمواییهكانی من ناگرنه‌به‌ر وشوێنی رێبازی من ناكه‌ون ، وه كه‌سانێك تیایاندا په‌یدا ده‌بن دڵیان له‌سه‌ر دڵی شه‌یتانه‌كانه وله لاشه‌ی ئاده‌میزاددایه . ووتم: ئه‌ی چیبكه‌م ئه‌گه‌ر به‌و رۆژه گه‌شتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ؟ فه‌رمووی: (( تسمع وتطيع للأمير وإن ضرب ظهرك وأخذ مالك فاسمع وأطع )) واته: گوێ بۆ فه‌رمانڕه‌وا ده‌گریت وفه‌رمانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ی ته‌نانه‌ت با له پشتیشت بدا وماڵ وسامانیشت ببات ، هه‌ر تۆ گوێڕایه‌ڵییان بكه . [رواه مسلم].
وه ده‌یه‌ها فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رمان هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه ، كه هه‌مووی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێ موسوڵمان ببێته هه‌وێنی یه‌كڕیزی ناو كۆمه‌ڵكا وهه‌رگیز نابێت ئاژاوه ودووبه‌ره‌كی دروست بكات له هیچ حاڵ وبارێكدا ..
هه‌روه‌ها شیخی ئیسلام (ابن تیمیه) ده‌فه‌رمێ: شه‌ست ساڵ له ژێرده‌ستی فه‌رمانڕه‌وای سته‌مكار باشتره له یه‌ك شه‌و به‌بێ فه‌رمانڕه‌وا .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ندێك له پێشینه پیاوچاكه‌كان وه‌كو (فضيل بن عياض) و(أحمد بن حنبل) وكه‌سانی تریش فه‌رموویانه: ئه‌گه‌ر بزانین كه‌وا یه‌ك پاڕانه‌وه‌مان لێ وه‌رده‌گیرێ له لایه‌ن خواوه ، ئه‌وه بۆ ده‌سڵاتدار وفهرمانڕهواكان ده‌یكه‌ین .
جا ئه‌گه‌ر بێت‌و به چاوێكی ژیرانه بڕوانینه مێژوی مرۆڤایه‌تی له كۆن وتازه‌دا ، ئه‌م راستیه‌مان به جوانی بۆ ده‌سه‌لمێت ..
تێبینی: له كۆڕێكدا كه ئه‌م بابه‌ته‌مان تێیدا باسكرد هه‌ندێك وا تێگه‌شتبون كه ئێمه ده‌ڵێین نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌خنه له حكومه‌ت وكاره‌كانی بگیرێت ، نا ئێمه مه‌به‌ستمان ئه‌وه نیه ، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك توندوتیژی وشێوازه‌كانی به كار نه‌هێنرێت ، به‌ڵكو به رێگای ئاشتیانه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بدرێت ..
رای شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌رباره‌ی تیرۆر
ئایینی ئیسلام كه خوای گه‌وره رازی بوه ببێت به دواین به‌رنامه بۆ مرۆڤایه‌تی له ژیانی دونیادا ، ئایینی میهره‌بانی وبه‌زه‌ییه ، ئایینی وه‌فا ودڵسۆزیه ، ئایینی ئه‌مانه‌ت وده‌ست پاكیه ، ئایینی عه‌داله‌ت ودادوهریه ، ئایینی راستگۆییه ، ئایینی چاكه‌كاریه ، ئایینی پێكه‌وه ژیانه ..
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێ: [ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلاَّ رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ(107) ] الأنبياء: 107 واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ، ئێمه تۆمان ره‌وانه نه‌كردوه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت كه ببیته ره‌حمه‌ت وبه‌ره‌كه‌ت بۆ هه‌موو جیهان .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ: [ وَأَوْفُوا بِالْعَهْدِ إِنَّ الْعَهْدَ كَانَ مَسْئُولاً(34) ] الإسرا‌ء: 34 واته: وه ئه‌و په‌یمانانه‌ی داوتانه به جێی بێنن ، چونكه به‌ڕاستی په‌یمان وبه‌ڵێن به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ره .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ:[ يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لاَ تَخُونُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ وَتَخُونُوا أَمَانَاتِكُمْ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ(27) ] الانفال: 27 واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕتان هێناوه ناپاكی مه‌كه‌ن له گه‌ڵ خوا وله گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا ، وه ناپاكیش مه‌كه‌ن له‌و سپاردانه‌ی خراوه‌ته ژێر ده‌ستان ، له كاتێكدا كه خۆتان باش ده‌زانن چه‌ند ئه‌و كاره خراپ وناشرینه .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ: [ يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ لِلَّهِ شُهَدَاءَ بِالْقِسْطِ وَلاَ يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَى أَلاَّ تَعْدِلُوا اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ(8) ] المائدة: 8 واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ، زۆر به چاكی هه‌ستن به ئه‌نجامدانی شایه‌تی دادپه‌روه‌رانه له‌به‌ر خاتری خوا ، رق ودوژمنایه‌تی هیچ كه‌س وهیچ لایه‌ك هه‌ڵتان نه‌نێت كه له دادپه‌روه‌ری لابده‌ن ، دادپه‌روه‌ر بن ، ئه‌وه نزیكتره له ته‌قوا ولهخواناسیوه ، ده‌ی كه‌واته له خواترس وخۆپارێز بن ، چونكه خوای گه‌وره ئاگاداره به‌و كار وكرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێ: [ يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَكُونُوا مَعَ الصَّادِقِينَ(119)] التوبة: 119 واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان له نافهرمانێكانی خوا بپارێزن وله‌گه‌ڵ راستگۆیاندا بن .
وه ئایینی ئیسلام هه‌روه‌كو چۆن فه‌رمان ده‌كا به ئاكار وڕه‌وشته جوانه‌كان ، به هه‌مان شێوه قه‌ده‌غه له ئاكاره خراپه‌كان ده‌كا ، وه‌كو ناپاكی وخیانه‌ت دووبه‌ره‌كی وسته‌م ودرۆ وبچڕاندنی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و..
پێغه‌مبه‌ری خوا (r) ده‌فه‌رمێ: ((أربع من كن فيه كان منافقا خالصا ومن كانت فيه خصلة منهن كانت فيه خصلة من النفاق حتى يدعها إذا اؤتمن خان وإذا حدث كذب وإذا عاهد غدر وإذا خاصم فجر)) [رواه البخاري ومسلم]. واته: چوار شت هه‌یه له هه‌ركه‌سێكدا هه‌بێت ئه‌وه دووڕویهكی ته‌واوه ، وه هه‌ركه‌سێكیش یه‌كێك له‌وانه‌ی تێدا هه‌بێت ئه‌وه به‌شێك له دووڕوویی تێدایه تا وازی لێ ده‌هێنێت: ئه‌گه‌ر سپارده‌یه‌كی پێ بسپێردرێت وناپاكی تێدا بكات ، ئه‌گه‌ر قسه بكا ودرۆی تێدا بكات ، ئه‌گه‌ر به‌ڵێن وپهیمانێك بدا ودوایی هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه ، ئه‌گه‌ر له كاتی ده‌مه‌قاڵه‌دا ده‌م پیس وجوێن فرۆش بێت .
كه‌وابوو هه‌رگیز تۆقاندن بێتاوانان وكوشتن وبڕین وئاژاوه‌گێڕی له گه‌ڵ ئایینی خوادا ناگونجێ ، وه به‌ڕاشكاوانه ده‌قه‌كانی قورئان وسوننه‌ت ئه‌م جۆره كاره قێزه‌ونانه حه‌رام ده‌كه‌ن وبكهرهكهشی به تاوانبار وئاخر شه‌ڕی دونیا وقیامه‌ت ده‌ژمێرێت .
ده‌قه‌كانی قورئانی پیرۆز له‌سه‌ر حه‌رامی تیرۆر
1) خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێ: [ وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا(93)] النساء:93 واته: هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕدارێك به ئه‌نقه‌سته‌وه بكوژێت ، ئه‌وه تۆڵه‌ی ئه‌و كه‌سه دۆزه‌خه ، به نه‌مری تێیدا ده‌مێنێته‌وه ، وه خوای گه‌وره‌ی لێ توڕه بوه ونه‌فره‌تی لێكردوه وسزایه‌كی گه‌وره وبێ سنوری بۆ ئاماده كردوه .
2) خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێ: [ مِنْ أَجْلِ ذَلِكَ كَتَبْنَا عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنَّهُ مَنْ قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا وَلَقَدْ جَاءَتْهُمْ رُسُلُنَا بِالْبَيِّنَاتِ ثُمَّ إِنَّ كَثِيرًا مِنْهُمْ بَعْدَ ذَلِكَ فِي الأَرْضِ لَمُسْرِفُونَ(32)] المائدة: 32 واته: جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی كوشتنی ناحه‌ق ئاوا روو نه‌دات ، ئێمه پێویستمان كرد له سه‌ر نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌وه‌ی كه‌سێك به ناڕه‌وا بكوژێت ، له جیاتی كوژراوێك نه‌بێت ، یان تاوانێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجام نه‌دابێت موسته‌حه‌قی كوشتن بێت ، ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی كوشتبێت ، وه هه‌ركه‌سێكیش ببێته هۆی ژیاندنی كه‌سێك وله مه‌رگ رزگاری بكات ، ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵكی له مه‌رگ رزگار كردبێت ..
3) خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێ: [ وَلاَ تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلاَّ بِالْحَقِّ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ(151)] الأنعام: 151 واته: وه كه‌سێك مه‌كوژن كه خوای گه‌وره كوشتنی حه‌رام كردوه مه‌گه‌ر به حه‌ق نه‌بێت ، ئه‌وه‌ی كه بۆم خوێندنه‌وه فه‌رمانی خوایه بۆتان بۆ ئه‌وه‌ی ژیر وهۆشمه‌ند بن .
4) خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێ: [ وَلاَ تَقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا(29)] النساء: 29 واته: وه خۆتان مه‌كوژن(یه‌كتری مه‌كوژن كاتێك كه بیتاقه‌تی وبێزاری رووتان تێده‌كات یان توشی زیانێك ده‌بن) به‌ڕاستی خوای گه‌وره میهره‌بانه پێتان .
5) خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێ: [ وَلاَ تُفْسِدُوا فِي الأَرْضِ بَعْدَ إِصْلاَحِهَا] الأعراف: 56 واته: وه خراپه كاری وگوناه ئه‌نجام مه‌ده‌ن له زه‌ویدا پاش ئه‌وه‌ی چاكه‌كاری تیا به‌رپا بوه ..
6) خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێ:[ وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَا اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُبِينًا(58)] الأحزاب: 58 واته: ئه‌وانه‌ش كه ئازاری پیاوانی ئیماندار وئافره‌تانی ئیماندار ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی تاوانێكیان ئه‌نجام دابێت ، به‌ڕاستی ئه‌وانه بوختان وتاوانێكی هه‌ره گه‌وره وئاشكرایان ئه‌نجام داوه .
7) خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێ: [ وَمِنْ النَّاسِ مَنْ يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيُشْهِدُ اللَّهَ عَلَى مَا فِي قَلْبِهِ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ(204)وَإِذَا تَوَلَّى سَعَى فِي الأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ الْحَرْثَ وَالنَّسْلَ وَاللَّهُ لاَ يُحِبُّ الْفَسَادَ(205)] البقرة: 204- 205 واته: هه‌ندێ كه‌س هه‌ن گوفتار قسه‌زانیان له‌م دونیایه سه‌رسامت ده‌كا خواش ده‌كا به‌شایه‌ت وده‌ڵێ: دڵ وزمانم وه‌ك یه‌كه ، له‌كاتێكدا ئه‌و سه‌رسه‌خترین كه‌سه له دوژمنایهتیتدا ، هه‌ركاتێك ئه‌و جۆره كه‌سه پشتی هه‌ڵكرد ودهسڵاتی په‌یدا كرد هه‌وڵ وكۆششی بێ‌وچان ده‌دات تا ئاشوب به‌رپا بكات وخراپه بڕوێنێ وروهك ومرۆڤ بنبڕ بكات ، بێگومان خوای گه‌وره‌ش خۆشی به خراپه وتاواندا نایه‌ته‌وه .
8) خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێ: [ مِنْ أَجْلِ ذَلِكَ كَتَبْنَا عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنَّهُ مَنْ قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا وَلَقَدْ جَاءَتْهُمْ رُسُلُنَا بِالْبَيِّنَاتِ ثُمَّ إِنَّ كَثِيرًا مِنْهُمْ بَعْدَ ذَلِكَ فِي الأَرْضِ لَمُسْرِفُونَ(32)] المائدة:33 واته: بێگومان سزای ئه‌وانه‌ی كه دهجێنگێن ودوژمنایه‌تی خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن وبه گه‌رمی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌ساد وبه‌دڕه‌وشتی له زه‌ویدا هه‌ر ئه‌وه‌یه: ده‌بێت بكوژرێن یان له خاچ بدرێن یان ده‌ست وقاچیان به پێچه‌وانه‌وه ببڕدرێت یان دور بخرێنه‌وه له وڵات ، ئه‌و سزایه خه‌جاڵه‌تی وسهرشۆڕییه بۆیان له ژیانی دونیا ، له قیامه‌تیشدا سزای سه‌خت وگه‌وره‌یان بۆ هه‌یه .
ده‌قی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (r) له‌سه‌ر حه‌رامی تیرۆر
1) پێغه‌مبه‌ری خوا (r) ده‌فه‌رمێ: ((قتل المؤمن أعظم عند الله من زوال الدنيا )) واته: كوشتنی باوهڕداێك لای خوای گه‌وره له ناوبردنی هه‌موو دونیا گه‌وره‌تره. [رواه النسائي وقال الألباني حسن صحيح].
2) پێغه‌مبه‌ری خوا (r) ده‌فه‌رمێ: (( لو أن أهل السما‌ء وأهل الأرض اشتركوا في دم مؤمن لأكبهم الله في النار)) واته: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی هه‌موو ئاسمان وزه‌وی به‌شدار بن له كوشتنی باوهڕداێكدا ئه‌وه خوای گه‌وره هه‌موویان ده‌خاته دۆزه‌خه‌وه. [رواه الترمذي وقال الألباني صحيح].
3) پێغه‌مبه‌ری خوا (r) له حه‌جی ماڵئاواییدا فه‌رمووی: ((فإن دماءكم وأموالكم وأعراضكم عليكم حرام كحرمة يومكم هذا في بلدكم هذا في شهركم هذا . فأعادها مرارا ثم رفع رأسه فقال: اللهم هل بلغت اللهم هل بلغت)) واته: .. ده‌ی بزانن كه‌وا خوێن وماڵ وناموسی ههریهكێتان له‌سه‌ر ئه‌وی ترتان حه‌رامه وه‌كو حه‌رامی ئه‌م رۆژه له‌م وڵاتهداندا له‌م مانگه‌دا ، جا چه‌ند جار دووباره‌ی كرده‌وه ، پاشان سه‌ری به‌رز كرده‌وه وفه‌رمووی: خوایه ئایه رامگه‌یاند ، خوایه ئایه رامگه‌یاند ، خوایه ئایه رامگه‌یاند . [رواه البخاری ومسلم].
4) پێغه‌مبه‌ری خوا (r) له په‌روه‌ردگارێوه ده‌گێڕێته‌وه ودهفهرمێ: (( يا عبادي إني حرمت الظلم على نفسي وجعلته بينكم محرما فلا تظالموا)) واته: ئه‌ی به‌نده‌كانم من سته‌م كردنم له‌سه‌ر خۆم حه‌رامكردوه وه له نێوان ئێوه‌شدا حه‌رامم كردوه ، جا سته‌م له یه‌ك مه‌كه‌ن . [رواه مسلم].
5) پێغه‌مبه‌ری خوا (r) ده‌فه‌رمێ: ((لایحل لمسلم أن یروع مسلما)) واته: حه‌ڵاڵ نیه بۆ هیچ موسوڵمانێك موسوڵمانێكی تر بترسێنێت . [رواه أبوداود وقال اڵالبانی صحیح].
6) پێغه‌مبه‌ری خوا (r) ده‌فه‌رمێ: ((من قتل معاهدا لم یرح رائحه الجنه وإن ریحها توجد من مسیره أربعین عاما )) واته: هه‌ركه‌سێك كافرێك بكوژێت كه په‌یمانی له گه‌ڵ موسوڵماناندا هه‌یه ئه‌وه بۆنی به‌هه‌شت ناكات ، وه بۆنی به‌هه‌شتیش به رێكردنی چل ساڵه‌ڕێ ده‌كرێت . [رواه البخاری].
7) پێغه‌مبه‌ری خوا (r) ده‌فه‌رمێ: ((وذمة المسلمين واحدة يسعى بها أدناهم فمن أخفر مسلما فعليه لعنة الله والملائكة والناس أجمعين ، لا يقبل منه يوم القيامة صرف ولا عدل)) واته: وه په‌یمانی موسوڵمانان یه‌كه ، نزمترین كه‌سیان پێی هه‌ڵده‌سێت ، جا هه‌ركه‌سێك په‌یمانی موسوڵمانێك بشكێنێت ئه‌وه نه‌فره‌تی خوا ومهلائیكه وهه‌موو خه‌ڵكی له‌سه‌ره ، هیچ كار وگوفتارێكی لێ وه‌رناگیرێت له رۆژی قیامه‌تدا . [رواه البخاری].
كه‌وابوو ئیسلام خوینڕشتنی چوار جۆر كه‌سی حه‌رام كردوه ، بۆ هیچ كه‌سێك حه‌ڵاڵ نیه بیڕێژێت ، ئه‌وانه‌ش: یه‌كه‌م: موسوڵمان ، دووه‌م: كافرێك هاوڵاتی بێت گه‌ڵتدا وله ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامدا بژیت ، سێیه‌م: كافرێك په‌یمانی جه‌نگ نه‌كردنی له گه‌ڵ موسوڵماناندا به‌ستبێت ، چواره‌م: كافرێك له‌ژێر ئه‌مانی حوكومه‌ت یان یه‌كێك لهموسوڵماناندا بێت .
هۆكاره‌كانی په‌یدابوونی دیارده‌ی تیرۆر
بێگومان هه‌موو كیشه‌یه‌ك هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونی ئه‌و كێشه‌یه ، وه زانینی ئه‌و هۆكارانه پێویستن بۆ كه‌سێك بیه‌وێت چاره‌سه‌ری بكات . وه هۆكاره‌كانی ئه‌م كێشه‌یه‌ش ده‌گۆڕێت له شوێنێك بۆ شوێنێكی تر وله كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر وه له كاتێك بۆ كاتێكی تر ، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا ئه‌و هۆكارانه ده‌سنیشان ده‌كه‌ین كه له ناو كۆمه‌ڵگا موسوڵمانه‌كاندا هه‌یه ، له‌و هۆكارانه:
1) تێنه‌گه‌یشتنی ته‌واو له كتێبی خوای گه‌وره وله سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (r) كه ده‌بێته هۆی زیاده‌ڕه‌وی كردن وبهزایهدان .
2) تێنه‌گه‌یشتن له یاساكانی بونه‌وه‌ر له گۆڕانكاریدا ، كه به پله پله وئارامگرتن به‌دی دێت .
3) گوێ نه‌گرتن له زانا پایه‌به‌رزه‌كان وتاوانبار كردنیان به ترسنۆكی وئایین فرۆشتن ..
4) په‌یدابوونی كۆڵكه خوێنده‌وار كه نه له دین شاره‌زان ونه‌ش له دونیا ..
5) به توندی هه‌ڵسوكه‌وت كردنی ده‌زگا ئه‌منێكان له گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی حكومه‌تدا ، به تایبه‌ت له گه‌ڵ چینی گه‌نجاندا ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تومهتێكیان به سه‌ردا ساغ بوبێته‌وه ، كه ئه‌ویش كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپی لێ ده‌بێته‌وه ، چونكه وه‌ك زانراوه هه‌موو كارێك كاردانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه ..
6) په‌له‌كردن وتوندوتیژی وده‌مارگیری كوێرانه بۆ گروپ وڕاووبۆچون وزانایان و ..
7) په‌روه‌رده‌كردنی لار وهه‌ڵه له لایه‌ن دایك وباوك ومامۆستا و..
8) كاریگه‌ری هاوڕیی خراپ
چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی تیرۆر
گومان له‌وه‌دا نیه كه‌وا هه‌موو نه‌خۆشیه‌ك چاره‌سه‌ری هه‌یه ، جا ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ركه له كاتی خۆیدا به‌كارهێنرا ئه‌وه چاك ده‌بێته‌وه به ئیزنی خوا ..
وه كێشه‌ی تیرۆریش نه‌خۆشیه‌كی زۆر ترسناكه ، وه زیانه‌كانیشی وێرانكه‌ره وبێسنوره ، بۆیه پێویسته زانایان وپیاو ماقوڵان ونیشتمان دۆستان گرنگیه‌كی شایسته بده‌ن به‌م كێشه‌یه به لێكۆڵینه‌وه وتێڕوانین ، تاوه‌كو چاره‌سه‌رێكی چاك ودروستی بۆ دانه‌ن ..
وه زانراویشه كه‌وا چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له پێشدا به بنبڕكردنی هۆكاره‌كانی ده‌بێت . جا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه ده‌بێ ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكرێت:
1) فتوا له كه‌سانی شایسته وزانا وخاوه‌ن ئه‌زمون وه‌ربگیرێت كه له‌گه‌ڵ واقعی ئه‌مڕۆدا ده‌ژین ، وه كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی ئایینی بۆ فێربوونی زانسته شهرعێكان له هه‌موو ناوچه‌كاندا له‌ژێر چاودێری زانا پایه به‌رزه‌كاندا ..
2) گرنگیدان به مه‌به‌سته سه‌ره‌كێكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام وئه‌و بنه‌ما گشتیانه‌ی كه له‌سه‌ری دامه‌زراوه .
3) پێ‌زانین وسوپاس كردنی هه‌وڵ وكۆششی زانا به‌تواناكانی ئایینی ئیسلام ورێز لێگرتنیان وه‌كو پێویست وداننان به پێشهوایهتیاندا ، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له ده‌وروبه‌ری ئه‌وان كۆببێته‌وه ، چونكه دڵ به‌ستنی خه‌ڵكی به‌وانه‌وه ده‌بێته مایه‌ی خێری دونیا وقیامه‌ت ..
4) گوێگرتنی كاربه‌ده‌ستان بۆ ئامۆژگاری زانا وپیاو ماقوڵان ، وه راوێژ پێكردنیان له كاروباره‌كانی ده‌وڵه‌ت ویاساداناندا .
5) جێبه‌جێ كردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه رێگا ده‌گرێت له بێڕێزی كردن به‌رانبه‌ر به پیرۆزیه ئایینێكان ده‌كات له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ..
6) هه‌ڵسوكه‌وتی كاربه‌ده‌ستان به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی به گشتی وگه‌نجان به تایبه‌تی ده‌بێت پڕ له به‌زه‌یی ومیهره‌بانی بێت ، ته‌نانه‌ت به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ش كه توشی هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌بن ، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیان بده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ باوشی پڕ له سۆزی نیشتمان ..
7) دژایه‌تی كردنی توندوتیژی به هه‌موو شێوازه‌كانی ، له راگه‌یاندن وده‌زگاكانی په‌روه‌رده وخوێندندا ، به‌وه‌ی ماوه‌ی باش دابنرێت له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كاندا بۆ رۆشنبیری ئایینی هاوچه‌رخ ، وه گرنگیه‌كی ته‌واویش بدرێت به په‌روه‌رده‌ی ئایینی له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندندا تا نه‌وه‌یه‌كی میانه‌ڕه‌وی دور له توندوتیژی پێبگات ، چونكه ئایین ئه‌گه‌ر له لایه‌ن كه‌سانی زانا وپسپوڕهوه بوترێته‌وه باشترین وه‌سیله‌یه بۆ پێگه‌یاندنی هاوڵاتیه‌كی دڵسۆزی نیشتمان په‌روه‌ر ..
8) ده‌بێت له ناو ماڵ وخێزانهكاندا ره‌چاوی په‌روه‌رده‌یه‌كی راست ودروست بكرێت ، وه ده‌بێت هاوڕیی باش بۆ مناڵه‌كان هه‌ڵبژێرن ..
*لێپرسراوی ناوچه‌ی كفری / یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
گەلەری زانایان