یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
نوسینی : دلێر احمد حسین
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/09/2011 : 00:40:54
قه‌باره‌ی فۆنت
چه‌ند كردارێك كه‌هۆكارن بۆسرینه‌وه‌ی تاوانه‌كانمان
خوای گه‌وره‌ ده‌رگای خێرو چاكه‌ی كراوه‌یه‌ بۆلێخۆش بوون له‌ به‌نده‌كانی له‌كاتی تاوانداو داپۆشینی عه‌یبه‌كانیان وه‌ كۆمه‌ڵێك كرداری كردوته‌ فاكته‌ری لێخۆش بونه‌كه‌ی له‌وانه‌...



یه‌كه‌م // اسباغ الوچو‌و وه‌ك له‌فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هاتووه‌ ئیمامی نه‌سائی و به‌زار له‌ په‌رتوكه‌كانیاندا ده‌یگیرنه‌وه‌ (لايسبغ الوضوءعبد الآ غفرالله ماتقدم من ذنبه وماتاخر) مانای فه‌رموده‌كه‌ واته‌ سه‌رتاپا ده‌ست نویژ به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌هاتووه‌ له‌ قورئان و سونه‌تدا جێ‌ به‌جێ‌ بكرێ یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی لێخوشبونی خوای گه‌وره‌ .

دووه‌م// وه‌ڵام دانه‌وه‌ی بانگ بێژ وه‌ك له‌ فه‌رموده‌ی موسلیمدا هاتووه‌ (من قال حين يسمع المؤذن اشهد ان لااله الا الله وحده لاشريك له وان محمد عبده ورسوله رضيت بالله ربا وبمحمد رسولا وبالاسلام دينا غفر له ذنبه ) واته‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌مان بۆبانگ بێژو وتنی ئه‌م نزایه‌ هۆكاریكی تری خوای گه‌وره‌یه‌ بۆلیخوشبون له‌ تاوانه‌كانمان .

سێ‌ یه‌م // نوێژی ته‌سبیح (صلاه‌ التسابیح) كه‌ له‌فه‌رموده‌دا هاتووه‌ ئه‌وكه‌سه‌ی ئه‌م نوێژه‌ ده‌كات خوای گه‌وره‌ له‌تاوانه‌كانی خۆشده‌بیت وه‌ فه‌رموده‌كه‌ش ئیمامی حاكم و به‌یهه‌قی و غه‌یری ئه‌وانیش ده‌یگێڕنه‌وه‌ .

چواره‌م // وتنی (امین) له‌كاتی نوێژدا هۆكارێكی تره‌ بۆ لێخوشبونی خوای گه‌وره‌ له‌ كوناهه‌كانمان وه‌ك له‌ فه‌رموده‌ی موسلیم دا هاتووه‌ (اذا امن الامام فامنوا فان الملائكه تؤمن ممن وافق تامينه تامين الملائكه غفرله ماتقدم من ذنبه) .

پێنجه‌م // نوێژی چێشته‌نگا ( صلاه‌ الچحی ) وه‌كو له‌ فه‌رموده‌دا هاتووه‌ ( من صلاها غفر له ما تقدم من ذنبه وما تاخر ) یه‌كێكی تره‌ له‌ هوكاره‌كان .

شه‌شه‌م // خوێندنی ئه‌م سوره‌تانه‌ وه‌كو نزا له‌دوای نویژی هه‌ینی

ا- سوره‌تی (الاخلاص ) ب- سوره‌تی ( الناس) ج- سوره‌تی ( الفلق )

هه‌ریه‌كه‌یان (7) حه‌وت جار بوتریت هۆكارن بۆلێخوشبونی تاوانه‌كانمان .

حه‌وته‌م // فه‌زڵی نوێژی ته‌راویح وه‌ك له‌ فه‌رموده‌ی (صحیح ) راستدا هاتووه‌ ( ما تقدم من ژنبه وما تاخر ) یه‌كێكی تره‌ له‌ هۆكاره‌كان .

هه‌شته‌م // فه‌زڵی نویژو مانه‌وه‌ له‌ شه‌وانی ڕێزدا ( لیله‌ القدر ) ئه‌مه‌ش وه‌ك له‌ فه‌رموده‌كاندا باسكراوه‌ هۆكارێكی تری لێخوشبونه‌ .

نۆیه‌م // به‌ڕۆژو بونمان له‌ ڕۆژی عه‌ره‌فه‌دا كه‌هۆكاره‌ بو سرینه‌وه‌ی كوناهه‌كانی یه‌ك ساڵی رابردوو داهاتوو وه‌ك له‌ فه‌رموده‌ی ( صحيحى مسليم )دا هاتووة ( ان صيام يوم عرفه يكفر ذنوب السنه الماضيه والمستقبله ) وةلة فةرمودةيةكى تريشدا هاتووة (من صام يوم عرفه غفر له ماتقدم من ذنبه وما تاخر ) .

ده‌یه‌م // یه‌كێكی تر له‌ هۆكاره‌كان ئه‌و فه‌رمودانه‌یه‌ كه‌ ده‌رباره‌ی فه‌زڵی حه‌ج وتراوه‌ یه‌كێك له‌و فه‌رمودانه‌ (منقچی نسكه وسلم المسلمونه من لسانه ویده غفر له ماتقدم من ژنبه وما تاخر).

یازده‌ // فه‌زڵی وتنی( سبحان الله و لااله‌ الا الله و الله‌ اكبر ) باقی زیكره‌كان هۆكارێكی ترن بۆ لێخوشبونی خوای گه‌وره‌ له‌ كوناهه‌كانمان وه‌ك زانای فه‌رموده‌ ناس ( ابن حجر ) ده‌یگێڕێته‌وه‌ (ان من سبح مائه وحمد مائه وكبر مائه غفر له ما تقدم من ژنبه وما تاخر ) .

دوازده‌ // ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌ستی نابینایه‌ك ده‌گریت و چل هه‌نگاو به‌ڕێی ده‌كات هاوكاری ده‌بیت هۆكارێكی تره‌ بۆ لێخوشبونمان وه‌ك ئیمامی ئه‌حمه‌د له‌ فه‌رموده‌یه‌كدا ده‌یگێڕێته‌وه‌ (ان من قاد مكفوفا اربعين خطوة غفر لة ماتقدم من ذنبه وما تاخر ).

سیازده‌ // فه‌زڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆشش ده‌كه‌ن بۆ جێ‌ به‌ جێ‌ كردنی پێداویستی برا موسڵمانه‌كانیان وه‌ك له‌ فه‌رموده‌دا هاتووه‌ (ان من سعى لاخيه المسلم فى حاجه قضيت له او لم تقض غفر له ماتقدم من ذنبه وما تاخر ) .



جوارده‌ // وتنی( الحمد لله )له‌ دوای نان خواردن یه‌كێكی تره‌ له‌ هۆكاره‌كان وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوشه‌ویست (د.خ) ده‌فه‌رموێت (من اكل طعاما ثم قال الحمد لله الذى اطعمنى الى اخر ....... غفر له ماتقدم من ذنبه وما تاخر ) ئه‌م فه‌رموده‌ش (ابن حجر ) ده‌فه‌رموێت سه‌نه‌ده‌كه‌ی چاكه‌ .

له‌ كۆتایدا بومان ده‌ركه‌وت ئه‌م چوارده‌ خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌ هۆكارن بۆ لێخوشبونی خوای گه‌وره‌ له‌ گوناهه‌كانمان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌ یه‌كێكیشه‌ له‌ تایبه‌ت مه‌نده‌كانی ( خصائص ) كه‌خوای به‌خشنده‌ به‌خشیویه‌تی به‌ ئومه‌تی دواین پێغه‌مبه‌ر .



سود له‌م سه‌رچاوانه‌ وه‌رگیراوه‌

1- صحیحی موسلیم

2- موسنه‌دی امام ئه‌حمه‌د

3- الخصال المكفره‌ للژنوب ( ابن حجر )

4- خصائص الامه المحمدیه



تێبینی: داوای لێبووردن له‌ مامۆستای نووسه‌ر‌و خوێنه‌ران ده‌كه‌ین، كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ پێشتر به‌ناوی مامۆستا ئیدریس ژاڵه‌یی (به‌ هه‌ڵه‌) بڵاوكرایه‌وه‌.

* فه‌رمانبه‌ر له‌ .ب.حه‌ج وعومره‌ی گه‌رمیان>