dkalary@gmail.com له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی دنیا‌و هاتنه گۆڕی گۆڕانكاریه‌كان، شته‌كان به‌ئاسایی و سروشتی تێ ناپه‌ڕن و زۆر جاران ڕێچكه‌و ئامانجی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ناتوانن مرۆڤ بگه‌یه‌ننه ئه‌و شوێن و پله‌یه‌ی كه مه‌به‌ستێتی. یه‌كێك له دیارترین به‌كارهێنراوه‌كانی ئه‌مڕۆی دنیای پێشكه‌وتن به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت و له‌سه‌رو ههموشهوه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووكه، كه له‌و نێوه‌نده‌شدا میلله‌تی ئێمه‌ش به‌كارهێنه‌رێكی سه‌رسه‌خت و بێ به‌رنامه‌ی ئه‌و تۆڕه كۆمهڵایهتیهیهو ئه‌توانین بڵێین به‌شێكی زۆری هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه به‌شدارن لهبكارهێنانیدا، له‌هه‌موشی باشتر ئه‌وه‌یه كه ده‌بینین هه‌ریه‌كه‌و چ له ئه‌كاونت و په‌یجی تایبه‌تی خۆی چ له هی هاوڕێیانی بوه بهماندێلایهك له شۆڕش و جیڤارایهك له ڕابه‌رایه‌تی‌و په‌یامبه‌رێك له ئامۆژگاری و فه‌یله‌سوفێك له داهێنان و پرۆفیسۆرێك له په‌روه‌رده‌كردن و ئه‌ندازیارێك له بنیاتنان‌و پێشه‌نگێك له ئاراستهكردندا. ڕه‌نگه هه‌تا وه‌كو ئێره هه‌موومان موته‌فیق بین‌و سوپاس‌و دهستخۆشانهشمان هه‌بێت بۆ خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو ووته‌و بڵاوكراوه جوانانه‌ی بواری ئاینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی و ڕۆشنبیری و كلتوری و په‌روه‌رده‌یی.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانی یه له پێش كۆمه‌ڵگاوه بۆ ئێمه‌ی به‌كارهێنه‌ران و بڵاوهپێكهرانی ئه‌و جۆره بابه‌تانه كه نه‌توانین ئه‌و وتانه بكه‌ینه كردار‌و له ئاكاری ڕۆژانه‌ماندا ڕه‌نگی پێ بده‌ینه‌وه، كه به‌ڕاستی نه‌نگی یه‌كه له‌وێدا ئه‌بینین كه: پرۆفایلهكانمان پڕن له بابه‌تی ئاینی‌و به‌ڵام له واقیعدا موسوڵمانێكی تهقلیدیو ویراسین، پرۆفایلهكانمان پڕن له‌بابه‌تی سیاسی و به‌ڵام نمونه‌ی خراپترین سیاسه‌ت له ووڵاتماندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، پرۆفایلهكانمان پڕن له بابه‌تی په‌روه‌رده‌یی به‌ڵام جیلێكی بێ په‌روه‌رده‌مان لێ به‌رهه‌م هاتووه، پرۆفایلهكانمان پڕن له‌بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌ڵام شیرازه‌ی كۆمهڵگاو په‌یوه‌ندی یه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانمان تێك داوه، پرۆفایلهكانمان پڕن له‌بابه‌تی مرۆڤ دۆستی و به‌ڵام خوێنی مرۆڤمان لاههرزانتره له ئاو، پرۆفایلهكانمان پڕن له بابه‌تی خۆشهویستیو به‌ڵام ڕق‌و كینه‌و دوبه‌ره‌كی و یه‌كتری ناشیرین كردن له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا باوه، پرۆفایلهكانمان پڕن له‌بابه‌تی ڕێز گرتن به‌ڵام له‌م ووڵاته‌ی ئێمه‌دا گه‌وره‌و بچوك نه‌ماوه‌و شته‌كان به‌هایان له جێگه‌ی خۆیدا نه‌ماوه، پرۆفایلهكانمان پڕن له باسی زۆری ڕێزگرتنی دایك‌و باوك به‌ڵام ئه‌وه‌ی له نێو خێزانه‌كاندا نه‌مابێ ڕێزگرتنی دایك و باوك و گوێڕایه‌ڵی كردنیانه، ئه‌گه‌ر بهحیبری قه‌ڵه‌م بنوسرایه به‌قه‌ده‌ر ڕوباری سیروانمان ده‌رباره‌ی زیاده‌ڕۆیی و به‌فیڕۆنه‌دانی ئاو و سامانه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نوسیوه، به‌ڵام ڕۆژانه له‌كوچه‌و كۆڵانه‌كانی شاردا ڕوباری سیروان به‌ناسروشتی به‌كارئه‌هێنرێت و كه‌سمان هه‌ستی ئه‌وه‌مان لادروست نه‌بووه گڵۆپێكی زیاده‌ی ماڵه‌كانمان بكوژێنینه‌وه، پرۆفایلهكانمان پڕن له‌باس و پێویستی پاك و خاوێنی به‌ڵام هه‌موومان چاوه‌ڕێین شه‌قام و كوچه‌و جێگاكانمان له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه بۆ پاك بكرێته‌وه‌و هێشتاش مه‌بده‌ئی پاك ڕاگرتنی شار‌و شوێنه گشتی یه‌كان لامان نه‌چه‌سپیوه. بۆیه پێویسته بیرێك له‌خۆمان و كۆمهڵگاو نیشتمانمان بكه‌ینه‌وه‌و ووته‌و گوفتارو ئاخاوتنه جوانه‌كانمان بكه‌ینه كردار‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕه‌فتارمان بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژانه له ژیانماندا مه‌رگی چه‌ند باره‌ی خۆمان نه‌بینین له كاتێكدا زیندوین، چونكه به‌ڕاستی مرۆڤی تێگه‌یشتوو شاره‌زاو خاوه‌ن بڕیار ئه‌و كه‌سه‌یه كه په‌له بكات و بڕیار بدات و گوته‌كانی بكاته كردار، چیدی له‌وه به‌ئاگا بێینه‌وه كه قسه به‌ته‌نها دادمان نادات چونكه شارستانیه‌ت و پێشكه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری هه‌نگاوی عه‌مه‌لی ئه‌وێت و سروشتی دروستكردنی مرۆڤ له لایه‌ن خواوه سوشتێكی ئاراسته كراوه به‌كارو كرده‌وه‌و به‌رجه‌سته‌كردنی واقیع... پێویسته له‌م ڕۆدا هه‌موومان پێكه‌وه هه‌وڵی خۆمان به‌گه‌ڕ بخه‌ین و ووتهكانمان له ئه‌رزی واقیعدا جێ به‌جێ بكه‌ین‌و له‌و بواره‌دا ڕۆڵی پێشمه‌رگه ئاسا ببینین‌و كۆڵنه‌ده‌ر بین بۆ ئه‌وه‌ی مێژوویه‌كی پرشنگدار بۆ خۆمان تۆمار بكه‌ین و رۆژ ژمێری ته‌مه‌نمان ته‌نها بریقه‌ی لێوه نه‌یه‌ت و هیچی تر، له داهاتوشدا چ خۆمان یاخود خه‌ڵكانی تر نه‌فره‌ت له‌و ژیانه نه‌كه‌ین كه تیایدا بوین هه‌روه‌كو سه‌لمێنراوه ههرچینو كۆمه‌ڵگایه‌ك نه‌یتوانی گوفتاری خۆی بكاته كردار ئه‌وكات دوچاری خۆ گێل و گه‌وج كردن ئهبێتو لۆجیكی خۆ گه‌وج كردنش هیچ سودێكی نیه... بێگومان ئه‌وه‌ی كه وتمان بۆ ئه‌وه نیه كه ئه‌و كه‌سانه نائومێد‌و ڕه‌شبین كه‌ین و ساردیان كه‌ینه‌وه له بڵاوكردنه‌وه‌ی بابهتو وته‌ی جوان به‌ڵكو ته‌نهاو ته‌نها مه‌به‌ستمان دروستكردنی ئومێده چونكه ئومێد به‌كاركردن دروست ئه‌بێت سهركهوتنش لهكاركردنهوهیه. ئەم بابەتە لە ژمارە (85)ی گۆڤاری پەیامی زانایان بڵاوكراوەتەوە |