dkalary@yahoo.com
له ژماره ( 72 ) ی گۆڤاری په‌یامی زانایانی زمانحاڵی یه‌كێتی زانایاندا و له گۆشه تایبه‌ته‌كه‌ی مامۆستای به‌ڕێزم ـ مامۆستا مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی ـ
ناونیشانێكی عه‌جیبم بینی كه باسی ترس بوو ڕاسته‌وخۆ له ناخی خۆمدا گووتم كو ده‌بێ وابێ ؟ مامۆستایانی ئاینی هه‌رگیز نه‌ترساون ، ئه‌م ناونیشانه بۆ ؟ بۆیه سه‌رنجی ڕاكێشام و خوێندمه‌وه ترسه‌كه‌ی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عبدالله ی گردهسۆریم زۆر پێ جوان بوو ، كه بێگومان ئه‌و ترسه‌ی جه‌نابی مامۆستا په‌رۆشی یه‌تی بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام و سه‌ربه‌رزی و ڕابه‌رێتی مه‌لای كورد ، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆ ده‌یبینین ئه‌توانین ناوی بنێین كاره‌سات و له قۆناغی دیاردهبوونیشی تێپه‌ڕێنین ، چونكه گه‌ر ئاوڕ له ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی بده‌ینه‌وه ئه‌بینین ناوچه‌یه‌ك یا فهرمانڕوایهتییهك ته‌نها یه‌ك قازی یا یه‌ك موفتی یا یه‌ك حاكمی هه‌بووه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه نه‌بووه‌و نه‌كراوه ، كه هه‌ركه‌س له ئاستی خۆیه‌وه موفتی بێت ئیدی زانا بێت یا نه‌زان تێگه‌یشتنی ته‌واوی هه‌بێت بۆ ده‌قه‌كان یا نا خه‌ڵكی ئاراسته بكات ئیتر خوا بۆخۆی ده‌زانێ چۆنی ئاراسته ده‌كات بۆ نه‌جات یا بۆ هه‌ڵدێر .
ئه‌مه له كاتێكدا ئێمه له كوردستان خاوه‌نی ئه‌و لێژنه فهتوایهین كه به‌ڕاستی و دوور له زوبانی ڕوپایی كردن نموونه‌ی شاره‌زایانی ئیسلامن له ڕووی ڕێكخستنیشهوه له نێو ڕێكخراوێكدان كه ته‌واوی زانایانی ههرێمهكهمانی له خۆ گرتووه و له هه‌موو شاره‌كاندا لێژنه‌ی فه‌رعی یان هه‌یه‌و وابه‌سته‌ی ڕاسته‌وخۆی لێژنه‌ی باڵای فه‌توان له هه‌رێمداو دڵسۆزانه‌و لێبڕاوانه و په‌رۆشانه خۆیان ته‌رخانكردووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی پرسه شه‌رعی و هه‌تا كۆمه‌ڵایه‌تی و لایه‌نه‌كانی تری موسوڵمانان ، ئیدی چی پێویست ده‌كات كه هه‌ركه‌سه‌و تێگه‌یشتنێكی ساده‌ی هه‌بێت موفتی بێت و چۆنی ویست فه‌توا بدات ، چونكه ڕه‌نگه زۆر كه‌سی خوێنده‌واری ئاسایی بتوانێت كۆمه‌ڵێك كاری مه‌لایه‌تی بكات به‌ڵام پێویسته ئه‌وه بزانین كه هه‌موو مه‌لایه‌ك ناتوانێت موفتی بێت ، چونكه فه‌توادان لێپرسراوێتی یه ...
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی دروست بوونی ئه‌م كێشه‌و تێكه‌ڵاوییه ئه‌و فره جومعه‌یی یه كه‌له شاره‌كاندا هه‌یه زۆر پێویسته هه‌موو كوچه‌و گه‌ڕه‌كێك مزگه‌وتی هه‌بێت به‌ڵام لازم نی یه هه‌موو كۆڵانێك جومعه‌ی هه‌بێت ، ئینجا پێویسته زانایانی سه‌ربه‌رزی ووڵاته‌كه‌م ئه‌وه بزانن كه مینبه‌ری مزگه‌وت شوێنی فه‌توادان نی یه شوێنی گه‌یاندنی ئایینه ، خۆم بۆ خۆم له ووتاری مامۆستایه‌كی به‌ڕێزدا ئاماده‌بووم سه‌رله‌به‌ری ووتاره‌كه‌ی فۆرمی فه‌توادانی وه‌رگرتبوو ...
بۆیه ترسه‌كه‌ی جه‌نابی مامۆستا شێخ عبدالله ی گرده‌سۆری دڵنیام ترسی هه‌موو مه‌لاو موسوڵمانێكی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م ووڵاتهشهو پێویسته خه‌می سه‌ره‌كی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بێت ئه‌ویش به‌كاراكردنی لێژنه‌ی باڵای فه‌تواو لێژنه فه‌رعی یه‌كانی له شاره‌كاندا ، ڕێگریكردنی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێگه‌و شاره‌زایی ته‌واویان نی یه له ئایندا، وابه‌سته‌كردنی موسوڵمانان به‌گشتی و زانایانی ئاینی به‌تایبه‌تی به لێژنه فهتواكانهوه ، پێویسته خه‌ڵك له‌وه هۆشیار بكرێته‌وه كه ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ موفتین له ڕیزه‌كانی لێژنه‌ی فه‌توای سهربهیهكێتی زانایان پێشه‌نگ و له پێشترینی زانایانی ئاینی هه‌رێمه‌كه‌مانن ، هه‌روه‌ها پێویسته یه‌كێتی زانایان كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ووتاری هه‌ینی بكات له‌ڕێگه‌ی پێشنیار بۆ دروستكردنی مزگه‌وتی گه‌وره‌و فراوان له شاره‌كاندا، ووڵاتمان ئارام و كوردستان‌مان ئاوه‌دان...
* به‌كالۆریوس له دیراساتی ئیسلامی‌دا. |