چه‌ند تێبینیه‌ك له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی به‌بوێری كه له‌گه‌ڵ (د.عبداللطيف) ئه‌نجام درا
پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی به بوێری شه‌وی چوارشه‌ممه 14122011 یه‌كێك له پرسیاره‌كانی ئه‌وه بوو كه قورئان له ته‌ورات و ئینجیل وه‌رگیراوه ! چونكه زۆربه‌ی چیرۆكه‌كانیان له‌یه‌ك ده‌چن، دكتۆریش ووتی هۆی له‌یه‌كچوونی چیرۆكه‌كانی قورئان و ئه‌و كتابانه له‌وه‌دایه كه ئه‌و كتابانه هه‌موویان له‌لایه‌ن خوا هاتوون، كه‌واته سه‌رچاوه‌یان یه‌كه بۆیه له‌یه‌كتر ده‌چن.
منیش ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر قورئان له‌و كتابانه وه‌رگیرابوایه ئه‌وا نه‌ده‌بوایه به موو لێیان لابدات !به‌ڵام له چه‌ندین شوێندا قورئان به‌شێوه‌یه‌ك باسی رووداوێك ده‌كات كه له‌گه‌ڵ ته‌ورات و ئینجیل ته‌واو پێچه‌وانه‌یه،جا ئه‌گه‌ر لهبێباوهرهكان یان خاوه‌نی كتابه‌كانی پێشوو بپرسین ئایا ئه‌وه‌ی قورئان باسی ده‌كات راسته یان ئه‌وه‌ی ناو ته‌ورات و ئینجیل ؟ وه‌ڵامی زۆربه‌یان بێ سێ و دوو ئه‌وه‌یه كه بێگومان ئه‌وه‌ی ناو ته‌ورات و ئینجیل راسته ،چونكه قورئان دوای ئه‌وان نووسراوه،
ئێمه‌ش لێره‌دا چه‌ند رووداوێك باس ده‌كه‌ین كه له ئیسلامدا پێچه‌وانه‌ی ته‌ورات باس كراوه ،بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌كانیش ته‌نها ته‌ورات ده‌كه‌ینه دادوه‌ر ! تا ده‌ركه‌وێت ته‌ورات شایه‌دی بۆ خۆی ده‌دات یان بۆ قورئان !!!!!!
رووداوی یه‌كه‌م
ئایا نووح (علیه السلام) هیچ كوڕی خنكاوه ؟
له إصحاحی ده‌یه‌م له سفری ته‌كوین دا هاتووه:
1 وَهذِهِ مَوَالِيدُ بَنِي نُوحٍ: سَامٌ وَحَامٌ وَيَافَثُ ،
واته: ئه‌وه نه‌وه‌كانی كوڕه‌كانی نوحه: سام وحام ویافپ .
به‌ڵام با سه‌یرێكی رووداوه‌كه بكه‌ین و بزانین جگه له‌وانه نوح هیچ كوری تری هه‌بووه یان نا؟ له ته‌وراتا له هه‌ر شوێنێك باسی كوڕه‌كانی هه‌ر كه‌سایه‌تی یه‌ك كرابێت سه‌ره‌تا باسی نۆبه‌ره‌ی ئه‌و كه‌سه كراوه ، به‌ڵام له چیڕۆكی حه‌زره‌تی نوح به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی نۆبه‌ره‌ی نوح نه‌كراوه،به‌ڵام باسی ئه‌وه كراوه كه سام له یافپ گه‌وره‌تره (21 وَسَامٌ أَبُو كُلِّ بَنِي عَابِرَ، أَخُو يَافَثَ الْكَبِيرُ) واته :سام باوكی هه‌موو نه‌وه‌كانی عابر ،برا گه‌وره‌ی یافپ ، هه‌روه‌ها ناوی حامیش هاتووه به كوڕی بچوكی نوح (عَلِمَ مَا فَعَلَ بِهِ ابْنُهُ الصَّغِيرُ) واته: نوح زانی كه كوڕه بچووكه‌كه‌ی چی پێكردووه (مه‌به‌ستی حام) ه ، كه‌واته لێره‌دا بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه سام له یافپ گه‌وره‌تره وه ئه‌ویش له حام گه‌وره‌تره . به‌ڵام ئه‌وه ماوه‌ته‌وه بزانین كه ئایا سام نۆبه‌ره‌ی حه‌زره‌تی نوحه یان نا ؟ با جارێكی تر سه‌رنجی رووداوه‌كه بده‌ین : له إصحاحی 5 دا هاتووه :
32وَكَانَ نُوحٌ ابْنَ خَمْسِ مِئَةِ سَنَةٍ. وَوَلَدَ نُوحٌ: سَامًا، وَحَامًا، وَيَافَثَ .
واته : ته‌مه‌نی نوح 500 ساڵ بوو كه سام وحام و یافپ له دایك بوون ، لێره‌دا مه‌به‌ست له‌وه نی یه كه سام وحام و یافپ ئاوزه‌ی یه‌كترن و له یه‌ك ساڵدا له دایك بوون ،به‌ڵكو هه‌روه‌كو له پێشتر روونمان كرده‌وه كه سام له یافپ گه‌وره‌تره وه ئه‌ویش له حام گه‌وره‌تره ، به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه كه ته‌مه‌نی نوح 500 ساڵ بووه كه نۆبه‌ره‌ی له دایك بووه , وه كاتێك كه ته‌مه‌نی نوح گه‌یشته 600 ساڵ لافاوه‌كه هه‌ستا هه‌روه‌كو له إصحاحی پێشوو باسكراوه، كه‌واته ئه‌و كاته ته‌مه‌نی نۆبه‌ره‌ی نوح ده‌بێ 100 ساڵ بێت ,به‌ڵام له إصحاحی 11 دا هاتووه : لَمَّا كَانَ سَامٌ ابْنَ مِئَةِ سَنَةٍ وَلَدَ أَرْفَكْشَادَ، بَعْدَ الطُّوفَانِ بِسَنَتَيْنِ, واته : كاتێك كه ته‌مه‌نی سام 100 ساڵ بوو ئهرفهكشادی كوڕی له دایك بوو دوو ساڵ دوای لافاوه‌كه ، به‌ڵام ده‌بێ ته‌مه‌نی نۆبه‌ره‌ی نوح له‌و كاته‌دا 103 ساڵ بێ نه‌ك 100 ساڵ ،وه ته‌مه‌نی سام ده‌بێ له كاتی لافاوه‌كه 97 ساڵ بێت هه‌روه‌كو له خواره‌وه روونی ده‌كه‌ینه‌وه:
ته‌مه‌نی كاتی ده‌ست پێكردنی لافاو ته‌مه‌نی كاتی ته‌واو بوونی لافاو ته‌مه‌نی دوو ساڵ دوای لافاو
نوح 600 سالَ 601 سالَ 603 سالَ
نۆبه‌ره‌ی نوح 100 سالَ 101 سالَ 103 سالَ
سام 97 سالَ 98 سالَ 100 سالَ
لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه كه نۆبه‌ره‌ی نوح له لافاوه‌كه خنكاوه هه‌روه‌كو قوڕئانی پیرۆز بۆمان روون ده‌كاته‌وه كه ده‌فه‌رموێ : وَحَالَ بَيْنَهُمَا الْمَوْجُ فَكَانَ مِنَ الْمُغْرَقِينَ 43 هود واته : شه‌پۆلێك له نێوانی نوح و كوڕه‌كه‌ی دا و كوڕه‌كه‌ی بوه یه‌كێك له خنكاوه‌كان ،جا لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه قورئان له ته‌ورات و ئینجیل وه‌رنه‌گیراوه هه‌روه‌كو بێ باوه‌ڕان و خاوه‌ن په‌ڕتووكه‌كانی پێشوو بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ،چونكه له ته‌وراتدا به هیچ شێوه‌یه‌ك باس له دیارنه‌مانی ئه‌و كوڕه‌ی نووح (علیه السلام) نه‌كراوه ! به‌ڵام به تێڕامانێكی وورد و كردارێكی ماتماتیكی ده‌رده‌كه‌وێت كه كوڕێكی نووح (علیه السلام) وونه ،كه‌واته دوژمنانی ئیسلام یاده‌بێ سۆراغێكی ئه‌و كوڕه بكه‌ن یان دان به راستی و بێگه‌ردی ئیسلام دا بنێن.
رووداوی دووه‌م
ده‌ركردنی هاجه‌ر و ئیسماعیل یان ناردنیان به فه‌رمانی خوا؟
له إصحاحی بیست و یه‌كه‌م له سفری ته‌كوین هاتووه:
8 فَكَبِرَ الْوَلَدُ وَفُطِمَ. وَصَنَعَ إِبْرَاهِيمُ وَلِيمَةً عَظِيمَةً يَوْمَ فِطَامِ إِسْحَاق. َ9 وَرَأَتْ سَارَةُ ابْنَ هَاجَرَ الْمِصْرِيَّةِ الَّذِي وَلَدَتْهُ لإِبْرَاهِيمَ يَمْزَحُ، 10 فَقَالَتْ لإِبْرَاهِيمَ: «اطْرُدْ هذِهِ الْجَارِيَةَ وَابْنَهَا، لأَنَّ ابْنَ هذِهِ الْجَارِيَةِ لاَ يَرِثُ مَعَ ابْنِي إِسْحَاقَ.
واته : ئیسحاق گه‌وره بوو و له شیر كرایه‌وه ، وه ئیبراهیم داوه‌تێكی گه‌وره‌ی كرد رۆژی له شیر كردنه‌وه‌ی ئیسحاق .ساره كوڕی هاجه‌ری میسری(ئیسماعیل) دیت یاری و گاڵته‌ی ده‌كرد ،بۆیه ساره به ئیبراهیمی ووت ئه‌م جاریه و كوڕه‌كه‌ی ده‌ربكه ، چونكه نابێ كوڕی ئه‌م جاریه له‌گه‌ڵ ئیسحاقی كوڕم میرات بگرێ .
لێره‌دا ته‌ورات وا نیشان ده‌دات كه هۆی ناردنی هاجه‌ر و ئیسماعیل بۆ نیوه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌یه كه ساره سه‌یری كردووه ئیسماعیل یاری ده‌كات ،رقی لێ ی هه‌ستاوه و به ئیبراهیمی ووتوه ده‌بێ ئه‌مانه ده‌ر بكه‌ی ، جا خۆزگه هه‌ر ده‌ركردنێكی ئاسایی بوایه ،سه‌دان بگره هه‌زاران كیلۆمه‌تر دووری بخاته‌وه !! مه‌سه‌له چی یه ؟ !! كوڕه‌كه‌ی یاری وگاڵته‌ی كردووه !! لیره‌دا جوله‌كه و نه‌سرانییه‌كان نایانه‌وێ دان به‌و راستی یه‌دا بێنن كه ناردنی هاجه‌ر و ئیسماعیل (نه‌ك ده‌ركردنیان) به فه‌رمانی خوا بووه ،چونكه ئیسماعیل گه‌وره‌ترین په‌یامی پێ بووه بۆ سه‌رتاسه‌ری جیهان ،ئه‌و په‌یامه‌ش ده‌بوایه له مه‌ككه‌وه سه‌رهه‌ڵبدات . دوای ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ باسی ئه‌و رووداوه ده‌كات منداڵیش دێنێته پێكه‌نین ! كه ده‌ڵێت :
14 فَبَكَّرَ إِبْرَاهِيمُ صَبَاحًا وَأَخَذَ خُبْزًا وَقِرْبَةَ مَاءٍ وَأَعْطَاهُمَا لِهَاجَرَ، وَاضِعًا إِيَّاهُمَا عَلَى كَتِفِهَا، وَالْوَلَدَ، وَصَرَفَهَا. فَمَضَتْ وَتَاهَتْ فِي بَرِّيَّةِ بِئْرِ سَبْعٍ. 15 وَلَمَّا فَرَغَ الْمَاءُ مِنَ الْقِرْبَةِ طَرَحَتِ الْوَلَدَ تَحْتَ إِحْدَى الأَشْجَارِ، 16 وَمَضَتْ وَجَلَسَتْ مُقَابِلَهُ بَعِيدًا نَحْوَ رَمْيَةِ قَوْسٍ، لأَنَّهَا قَالَتْ: «لاَ أَنْظُرُ مَوْتَ الْوَلَدِ».
واته به‌یانی زوو ئیبراهیم هه‌ندێك نان و مه‌شكه‌یه‌ك ئاو‌و منداڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر شانی هاجه‌ر دانا و به‌ڕێ ی كرد ،ئه‌ویش رۆیشت تا له بیابانی بئرسبع گوم بوو ، جا كاتێك كه ئاو له‌ناو مه‌شكه‌كه نه‌ما منداڵه‌كه‌ی له ژێر دره‌ختێك دانا و چوو له دووری تیر هاوێژێك له‌به‌رامبه‌ری دانیشت ، چونكه ووتی با مه‌رگی منداڵه‌كه‌م نه‌بینم.
پێش هه‌موو شتێك با بزانین ئه‌و ئافره‌ته داماو و ده‌ركراوه بۆ رووی له‌و چۆل و بیابانه كرد ، بۆ نه‌چوو بۆ باكور ،رۆژهه‌ڵات ،رۆژئاوا ؟ !! كه ئه‌و شوێنانه هه‌موویان ئاوه‌دانی لێ‌بوو ئه‌و كاته ؟ !! خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێك ده‌ربكرێت ناچار ده‌بێت په‌نا بۆ نزیكترین ئاوه‌دانی ببات ،نه‌ك روو له بیابانێكی دوور و درێژ بكات !! جا لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و سه‌فه‌ره به فه‌رمانی خوا بووه نه‌ك به فه‌رمانی ساره!!!
ئه‌وه‌ی كه جێگای پیكهنینهو ته‌نانه‌ت منداڵیش دێنێته قاقای پێكه‌نین ئه‌وه‌یه : ئایا ئه‌گه‌ر ژنێك (پیر بێت یان گه‌نج) له گه‌شتێكی دوور ودرێژدا منداڵێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵی ! له‌گه‌ڵ بێت ئایا ئه‌و منداڵه(گه‌نجه) له‌سه‌ر شانی خۆی داده‌نێت ؟ !!! ئایا له‌و كاته‌دا پێویسته كامه‌یان ئاگای له كامه‌یان بێت ؟ !! ئایا ئه‌و گه‌نجه به‌هێزه پێویسته ئاگای له‌و دایكه داماوه‌ی بێت ، یان دایكی مناڵه‌كه‌ی له ژێر دارێك فڕێ بدات و خۆیشی لێ ی دوور كه‌وێته‌وه تا مه‌رگی نه‌بینێت ؟!!!
نووسه‌ری ئه‌و إصحاحه لێ ی تێك چووه ئیسماعیلی وا هێناوه‌ته به‌رچاو كه منداڵێكی ساوایه!! به‌ڵام با بزانین كه ئیسماعیل ئه‌و كاته ته‌مه‌نی چه‌ند بووه ؟
له إصحاحی 16 دا هاتووه:
16 كَانَ أَبْرَامُ ابْنَ سِتٍّ وَثَمَانِينَ سَنَةً لَمَّا وَلَدَتْ هَاجَرُ إِسْمَاعِيلَ لأَبْرَامَ.
واته :ئیبراهیم ته‌مه‌نی 86 ساڵ بوو كاتێك كه ئیسماعیلی كوڕی له دایك بوو .
وه هه‌ر له‌م إصحاحهشدا 21 هاتووه :
5 وَكَانَ إِبْرَاهِيمُ ابْنَ مِئَةِ سَنَةٍ حِينَ وُلِدَ لَهُ إِسْحَاقُ ابْنُهُ.
واته ئیبراهیم ته‌مه‌نی 100 ساڵ بوو كه ئیسحاقی كوڕی له دایك بوو.
له‌مه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئیسماعیل 14 ساڵ له ئیسحاق گه‌وره‌تره ، وه ئه‌گه‌ر دهركردنهكهشیان هه‌روه‌كو ته‌ورات باس ده‌كات دوای له شیر كردنه‌وه‌ی ئیسحاق بووبێ ، ئه‌وا له‌و كاته‌دا ده‌بێ ته‌مه‌نی ئیسماعیل 16 ساڵ بێت ، چونكه منداڵ نزیكه‌ی دوو ساڵی پێده‌چێت تا له شیر ده‌كرێته‌وه .لێره‌وه هۆی ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه كه رۆژئاواییه‌كان له‌به‌ر چی له سه‌ده‌كانی 16 و 17 ی زایینی به لێشاو وازیان له بیر و باوه‌ڕه‌كه‌یان هێنا و بێ دینیان هه‌ڵبژارد ، هۆیه‌كه‌شی دیاره كاتێك كه رێگا درا خه‌ڵكی ئاسایی (كتابی پیرۆز ! ) بخوێنێته‌وه ، به هه‌زاره‌ها ناڕێكی و كه‌م وكوڕی و شتی نابه‌جێیان تێدا به‌دی كرد و ئیتر له‌و مێژووه‌وه خه‌ڵكی به كۆمه‌ڵ وازیان له‌و بیروباوه‌ڕه نامۆیه هێنا .
جا لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ئیسماعیل و هاجه‌ری دایكی پێش له‌دایكبوونی ئیسحاق، كاتێك كه ئیسماعیل ساوا بووه به فه‌رمانی خوا نێردراون بۆ ئه‌و شوێنه .
رووداوی سێیه‌م
ئیسحاق یان ئیسماعیل كامه‌یان بڕیار بوو بكرێته قوربانی ؟
له إصحاحی بیست و دووه‌م له سفری ته‌كوین هاتووه:
1 وَحَدَثَ بَعْدَ هذِهِ الأُمُورِ أَنَّ اللهَ امْتَحَنَ إِبْرَاهِيمَ، فَقَالَ لَهُ: «يَا إِبْرَاهِيمُ!». فَقَالَ: «هأَنَذَا». 2 فَقَالَ: «خُذِ ابْنَكَ وَحِيدَكَ، الَّذِي تُحِبُّهُ، إِسْحَاقَ، وَاذْهَبْ إِلَى أَرْضِ الْمُرِيَّا وَأَصْعِدْهُ هُنَاكَ مُحْرَقَةً عَلَى أَحَدِ الْجِبَالِ الَّذِي أَقُولُ لَكَ».
واته: دوای ئه‌وانه خوا ئیبراهیمی تاقی كرده‌وه(به سه‌ربڕینی كوڕه تاقانه‌كه‌ی) و پێ ی وت ئه‌ی ئیبراهیم ئه‌ویش ووتی به‌ڵی ئاماده‌م ،خوا ووتی كوڕه تاقانه‌كه‌ت كه خۆشت ده‌وێت ئیسحاق له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌و بڕۆ خاكی موریا،له‌وێ بیكه‌ره قوربانی سوتاندن له‌سه‌ر یه‌كێك له چیاكان كه پێت ده‌ڵێم.
لێره‌دا به ئاشكرا دیاره‌كه ووشه‌ی ئیسحاق ئاخنراوه‌ته ناو رستهكهو له بنچینه‌دا له ناو رسته‌كه دا نه‌بووه چونكه :
أ- ئیسحاق هیچ كاتێك تاقانه‌ی حه‌زره‌تی ئیبراهیم نه‌بووه ،چونكه ئیسماعیل كوڕه گه‌وره‌ی حه‌زره‌تی ئیبراهیمه وه تا حه‌زره‌تی ئیبراهیمیش مرد ئیسماعیل هه‌ر له ژیاندا بووه ، جا هه‌قی خوێنه‌ره كه بپرسێت چ كاتێك ئیسحاق تاقانه‌ی حه‌زره‌تی ئیبراهیم بوو؟ جا بۆیه هه‌ندێك له وه‌رگێڕه‌كانیان ووشه‌ی(وحید- تاقانه) یان گۆڕیوه به (مفضل – په‌سه‌ند كرا‌و) بۆ ئه‌وه‌ی ووشه‌ی ئیسحاق جێگای ببێته‌وه له‌ناو رسته‌كه!
ب- كاتێك كه ته‌مه‌نی ئیسحاق دوو ساڵ بوو خوا به حه‌زره‌تی ئیبراهیمی ووت كه به هۆی ئیسحاقه‌وه نه‌وه‌ت ده‌بێت ،هه‌روه‌كو له إصحاحی 21 دا هاتووه (لأَنَّهُ بِإِسْحَاقَ يُدْعَى لَكَ نَسْلٌ. 13) جا ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خوا مزگێنی دابێته حه‌زره‌تی ئیبراهیم كه ئیسحاق نه‌وه‌ی ده‌بێت ، ئایا حه‌زره‌تی ئیبراهیم هه‌قی خۆی نی یه بپرسێت خودایه چۆن ئیسحاق سه‌رببڕم ئه‌ی خۆت په‌یمانت نه‌داومه‌تێ كه به هۆی ئیسحاقه‌وه من نه‌وه‌م ده‌بێت ؟! جا لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و كه‌سه‌ی فه‌رمانی سه‌ربڕینی درا ئیسماعیل بوو نه‌ك ئیسحاق ! وه ئیسماعیل تا ته‌مه‌نی گه‌یشته چوارده ساڵ هه‌ر تاقانه بوو ، وه له‌و كاته‌دا پێش ئه‌وه‌ی ئیسحاق له دایك بووبێ حه‌زره‌تی ئیبراهیم تاقی كراوه‌ته‌وه به سه‌ربڕینی ئیسماعیلی كوڕی ،وه دوای له دایك بوونی ئیسحاق خوا به حه‌زره‌تی ئیبراهیم ده‌ڵێت كه به هۆی ئیسماعیله‌وه نه‌وه‌ت پێ ده‌به‌خشم هه‌روه‌كو له إصحاحی 21 دا هاتووه ( 13 وَابْنُ الْجَارِيَةِ أَيْضًا سَأَجْعَلُهُ أُمَّةً لأَنَّهُ نَسْلُكَ) واته ئیسماعیلی كوڕیشت ده‌كه‌مه گه‌لێكی مه‌زن چونكه له نه‌وه‌ی تۆیه.لێره‌وه بۆمان ئاشكرا ده‌بێت كه له‌و رووداوه‌دا هه‌رچی ووشه‌ی ئیسحاق هه‌یه له راستیدا هه‌موو ئیسماعیلهو گۆڕیویانه بۆ ئیسحاق .
له‌مه‌شه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه قورئان له ته‌ورات و ئینجیل وه‌رنه‌گیراوه هه‌روه‌كو بێ باوه‌ڕان و خاوه‌ن په‌ڕتووكه‌كانی پێشوو بانگه‌شه‌ی ده‌كه‌ن ،به‌ڵكو قوڕئان و په‌ڕتووكه‌كانی پێشوو له یه‌ك سه‌رچاوه هاتوون و ئه‌و شوێنانه‌ی په‌ڕتووكه‌كانی پێشوو ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕابن قورئان پشتیان ده‌گرێت و به راستیان داده‌نێت،وه ئه‌و شوێنانه‌ش كه گۆڕاون قوڕئان چاودێره به‌سه‌ریاندا و راستیان ده‌كاته‌وه،ههروهكوخوای گه‌وره له سوره‌تی مائیده ئایه‌تی 48 ده‌فه‌رموێ :
ۆأَنْزَلْنَا إِڵیْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِمَا بَیْنَ ێدَیْهِ مِنَ الْكِتَابِ ۆمُهَیْمِنًا عَڵیْهِ .
واته:ئێمه قورئانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو راستییه‌كدا بۆ تۆ دابه‌زاندووه ، راستی و دروستی كتێبه‌كانی پێش خۆی ده‌رده‌خات و چاودێریشه به سه‌ریانه‌وه. |