قسه كردن له‌سه‌ر ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌روا ساده‌و سه‌رپێیی نییه، به‌ڵكو ده‌بێت له گۆشه‌نیگای مێژوویه‌كی دێرینه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین، تاوه‌كو به‌و ڕۆڵه پرشنگداره مه‌زنه‌ی زانایان و مامۆستایانی ئایینی كورد ئاشنا ببین. بێگومان كاتێك سه‌یری مێژوو و ڕابردووی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌كه‌ین دنیایه‌كی هێنده به‌رفراوان له گه‌وره‌یی و شكۆداری زانایانمان به‌دی ده‌كه‌ین، كه هیچ كه‌سێكی خاوه‌ن هه‌ست وژیری توانای نكولی لێكردنی نییه. چونكه هه‌روه‌ك چۆن له ئێستادا نكولی له‌م ڕاستییه ناكرێت، بێگومان زانایان له ڕابردووش‌دا زیاتر ڕۆڵی ئیجابی و مه‌زنتریان بینیوه له پێناو خزمه‌تكردنی ئیسلامی ڕه‌سه‌ن، وهاوشانی ئه‌مه‌ش خه‌باتكردن له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافی ڕه‌وای گه‌لی كورد و به‌ره‌و پێشبردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا. مامۆستایانی ئایینی كورد و مه‌لا (به‌زمانی عامی) له گشت بوارێكدا پێشه‌نگ بوون، و ڕۆڵی دیار‌و به‌رچاویان هه‌بووه، هه‌ركه‌سیش دان به‌م ڕاستییه‌دا نه‌نێت و خۆی له‌م حه‌قیقه‌ته گێل و گه‌وج بكات ئه‌وه دیاره یان كه‌سێكی سپڵه‌و بێ ئه‌مه‌ك و بێ ویژدانه، یان كه‌سێكی بێ ئاگا وناشاره‌زایه، چونكه مامۆستایانی ئایینی له هه‌لو مه‌رجه دژوار بارودۆخه ناله‌باره‌كانی ژیاندا درێژه‌پێده‌ری په‌یامی خۆیان بوون‌و، كۆڵنه‌ده‌ر بوون وله پێشه‌وه‌ی ڕیزی خه‌بات بوون، وهیچ كات له كێشه وگرفته نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا خۆیان نه‌بواردووه وكه‌مته‌رخه‌م وبێ بایه‌خ نه‌بوون، به‌ڵكو نیشتمان په‌روه‌ری وبه‌رگریكردن له خاك وخه‌ڵكی مسوڵمانی كورد به‌شێكی جیانه‌بووه‌و دانه‌بڕوای ژیار وژیانی زانایان بووه. هیچ كاتێكیش منه‌تیان نه‌كردووه و چاویان له هیچ ئیمتیاز وپۆست وپله، یان پایه وپاره‌یه‌ك نه‌بووه، به‌ڵكو ته‌نها وه‌ك واجبێكی شه‌رعی به‌م كاره هه‌ستاوون، وبه‌رگریكردنیان له ئایین وكه‌لتور و ژیانی كورد به جیهاد داناوه، و وه‌ك ئه‌ركێكی پیرۆزی ئایینی له گشت مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان ڕوانیوه، كه بێگومان ئه‌مه‌ش تێگه‌ییشتنێكی ته‌واو ته‌بایه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا. هه‌ر بۆیه ده‌بینین چه‌ندین زانا ومه‌لا و شێخ هه‌ڵگری ئاڵای شۆڕشی كوردی بوون‌و، خه‌باتگێڕ و خه‌مخۆری ئایینده‌ی كورد و كوردستان بوون، هه‌ر له (شێخ سه‌عیدی پیران و قازی محمد و شێخ محمودی حه‌فید و مه‌لا مسته‌فای بارزان و هاوشێوه‌كانیان ...) كه هه‌موویان زانا و مه‌لای كورد بوون، له هه‌مان كاتیش‌دا پێشمه‌رگه‌و شۆڕشگێڕ ومه‌ردی مه‌یدان بوون. كه سه‌ره‌ڕای خۆیشیان جه‌ماوه‌ری مسوڵمان ومورید و فه‌قێ و ژن و پیاوی كوردیان وا په‌روه‌رده كردبوو كه له پێناو كوردایه‌تی و به‌ده‌ستهێنانی مافی زه‌وتكراوی سروشتی وڕه‌وای خۆیان جه‌نگ وجیهاد بكه‌ن و به‌رگری له ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆیان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به په‌روه‌رده‌كردنێكی ئایینیانه و به‌ڕۆحێكی ئیمانییه‌وه. وه ئه‌گه‌ر بیێنه‌وه سه‌ر بواری داهێنان‌و ڕۆشنگه‌ری وفه‌رهه‌نگی شارستانی ئه‌م میله‌ته ـ هه‌ر له بواری ئایینی، مێژوو، ئه‌ده‌ب، فه‌لسه‌فه، كیمیا، ...هتد ـ، دیسانه‌وه هه‌ر زانایانی ئایینی پێشه‌نگی كاروان بوون، نمونه‌ی زیندووی ئه‌مانه‌ش (نالی مه‌حوی و مه‌وله‌وی مه‌لای جزیری و ئه‌حمه‌دی خانی و مه‌ولانا خالید و كاك ئه‌حمه‌دی شێخ و مامۆستای موده‌ڕیس و ...هتد) كه زانا و مه‌لا و په‌روه‌رده‌ی ناو حوجره و مزگه‌وت بوون، و هه‌ریه‌كه‌یان له بواری خۆیدا و له قۆناغه جیاجیاكانی مێژووی كورددا ئه‌سپی خۆیان تاوداوه. بیێنه‌وه سه‌ر گه‌وره زانا و موجاهید (صلاح الدینی ئه‌یوبی) كه جێگه‌ی شانازی نه‌ك ته‌نها ئێمه‌ی كورد، به‌ڵكو بۆ هه‌موو مسوڵمانانی سه‌ر ڕووی زه‌ویه وجێگه‌ی فه‌خره و نمونه‌ی به‌رز و باڵایه و سونبولی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه. ئه‌گه‌ر بێت وئه‌م كه‌سایه‌تیی و كلتوره ئیسلامییانه له مێژووی كوردی دابڕنین ئه‌وه بێگومان شتێكی ئه‌وتۆمان به ده‌سته‌وه نامێنێته‌وه، كه‌واته هه‌ر هه‌وڵێك بۆ سڕینه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ی كلتوری ئیسلامی و شوێنه‌واری كه‌سایه‌تییه ئیسلامییه‌كانی كورد، و دابڕینی سه‌قافه‌تی ئیسلامی له ڕه‌سه‌نایه‌تی میله‌تی كورد، سڕینه‌وه‌ی شارستانییه‌ت و مێژوو و خه‌باتی گه‌لی كورده، كه ئه‌مه‌ش سته‌مێكی گه‌وره‌یه و تاوانێكی ئێجگار قه‌بیحه. بۆیه ئه‌مڕۆش ده‌بینین مامۆستایانی ئایینی درێژه‌پێده‌ری هه‌مان په‌یڕه‌و و به‌رنامه‌ی پێشینه مه‌زنه‌كانیانن‌و له هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك كه ڕووبه‌ڕووی میله‌ته‌كه‌مان ده‌بێته‌وه پێشه‌نگن تێیداو به هه‌موو هێزو ووزه‌یه‌كیانه‌وه له به‌رگریدان‌و، به ئاوێته‌كردنی هه‌ردوو باڵی (ئیسلامی بوون) و (نه‌ته‌وه‌یی بوون) میله‌ت ووشیار ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها له بواری چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و پشتیوانی كردنی ئه‌زمونی حكومه‌تی هه‌رێمدا دیسانه‌وه هه‌ر مامۆستایانی ئایینین كار بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وت و داهاته‌كانی ده‌كه‌ن، ئه‌میش له ڕێگه‌ی وتار و فه‌توا و ڕێنمونیه‌كانیانه‌وه. بۆیه ئێسته‌ش بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگه له هه‌ر لادان ولێكترازان و دووبه‌ره‌كییه‌ك مامۆستایانی ئایینی پردی په‌یوه‌ندی وبنیاتنه‌رن. ئه‌مه‌ش ڕاستییه‌كه‌و بۆ زۆرێكـ ته‌نانه‌ت نه‌یارانی زانایانیش ـ ڕوون بووه‌ته‌وه كه تاكه هێڵی دڵسۆزانه و ڕاسته‌قینه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت‌و كۆمه‌ڵگه مامۆستایانی ئایینین، بۆیه ده‌بینین بۆ سه‌ركه‌وتنی كار‌و پرۆژه حكومییه‌كانیش په‌نا ده‌برێته به‌ر مامۆستایانی ئایینی‌و مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان، نمونه‌ی ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كانی (شاره‌وانی وئاوه‌دانكردنه‌وه، به‌رگری، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده، مافی مرۆڤ، ژینگه، ...) هه‌روه‌ها بۆ پرسه‌كانی (ژنان و گه‌نجان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان وهتد...) دیسانه‌وه په‌نا ده‌برێته به‌ر مامۆستا‌و مه‌لای كورد، كه بێگومان كاریگه‌ریشیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه شتێكی به‌دیهییه وجێگه ده‌ستیان دیاره و ئه‌نجامی باشیشی لێ به‌دیهاتووه. بۆیه بوونی زانایان و پێدانی ڕۆڵی زیاتر پێیان نه‌ك ته‌نها خزمه‌ت كردنه به ئایینی پیرۆزی ئیسلام كه ئایینی هه‌ڵبژێرراوی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی گه‌لی كورده، به‌ڵكو به پاك هێشتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و زیندوو ڕاگرتنی ڕۆحی نیشتیمان په‌روه‌ری و به‌رگری و ڕاوه‌ستانه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر مه‌ترسییه‌ك كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش زانایانی ئایینی كورد مایه‌ی بارسوكی وكه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانی ده‌وڵه‌تن، چونكه هه‌ر مامۆستایانن ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئایینه‌وه ڕق بۆ خۆشه‌ویستی و دووبه‌ره‌كی بۆ یه‌كبوون و ناكۆكی بۆ ئاشته‌وایی و خه‌م بۆ خۆشی بگۆڕن و داكۆكی له ئارامی و ئۆقره‌یی نیشتمان بكه‌ن. كه‌واته لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه حكومه‌تی كوردی ـ به ته‌واوی جومگه جیاوازه‌كانییه‌وه‌ـ وسه‌رجه‌م پارته‌كان ـ به ئیسلامی وعه‌لمانی و ئۆپۆزسیۆن وده‌سه‌ڵاته‌وه‌ـ قه‌رزداری دڵسۆزی و خه‌باتی پڕ له مه‌ینه‌تی وناسۆری زانایانی ئایینی و مزگه‌وته‌كانن، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا وه‌ك پێویست ئاووڕیان لێ نه‌داونه‌ته‌وه، و ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان پێ نه‌داوون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخی زیاتره كه‌سانێك بێ ئاگا له مێژووی ڕه‌سه‌نی كوردی وخه‌باتی په‌سه‌ندی زانا و مه‌لا وشێخ و مزگه‌وت و حوجره، ده‌یانه‌وێت ئه‌م حه‌قائیقه سه‌لمێنراوانه بشارنه‌وه و بیگۆڕن، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو هه‌ندێك جاریش مه‌لاو مزگه‌وت و ئایینه‌كه‌شمان به له‌مپه‌ری به‌رده‌م پێشكه‌وتن و گه‌ییشتن به ئاوات داده‌نێن، كه ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی بێ هوده‌و هه‌ڵمه‌تێكی نامه‌ردانه‌یه، بۆیه لێره‌وه پێیان ده‌ڵیین ئه‌وه‌ی زانا و مه‌لای كورد نه‌یكرد فه‌رموون ئێوه بیكه‌ن، ئه‌وه‌ی مامۆستای ئایینی هه‌ڵه‌ی تێدا كرد فه‌رموون ئێوه ڕاستی بكه‌نه‌وه، ئه‌و مافه‌ی به شێخ و مه‌لا ودینه ڕه‌سه‌نه‌كه‌مان ڕه‌وا نه‌بینرا با به ئێوه‌ی مۆدێرنخواز و ئازادیخواز و دیموكرات ڕه‌واببینرێت، به‌ڵام شته‌كه ڕوونه و خۆیشیان هه‌ست به‌م ڕاستییانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌وا وئاره‌زووی ده‌رون و حیقد و بێ ویژدانی زاڵ بووه به‌سه‌ریاندا و گه‌وره‌یی و مه‌زنی مامۆستایانی ئایینی له‌مڕۆدا زۆرێك چاوی پێدا هه‌ڵنایه، زۆرجار ئه‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینی زیاتر نیگه‌ران كردووه كه‌سانێك ئه‌م قسانه ده‌كه‌ن فه‌ریكه خوێنده‌وارن و خۆیان ناوناوه ڕۆشنبیر و ده‌مڕاستی نوسه‌ران. بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین كه هه‌تا مامۆستایانی ئایینی قازی و ده‌مڕاستی گه‌ل بوون، كه‌لتور و كه‌له‌پور و زمان وبه‌رگ و پۆشاك و ده‌نگ و ڕه‌نگی میله‌ت پاك وپوخت وپارێزراو بوو، به‌ڵام ئێستا به‌ناوی جیاواز و جۆراوجۆره‌وه ڕه‌سه‌نایه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه وپوكانه‌وه ده‌چێت، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌و، هه‌ستی نیشتماندۆستی نه‌وه‌كانی داهاتوومان كرچ و كاڵ ده‌كاته‌وه. بۆیه له ناو ئه‌م هه‌مووه ته‌م ومژو ته‌نگژه‌یه‌ی كه بۆ زانایان دروستكراوه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مووانه زیاتر له ڕابردوو توند و تۆڵ و دامه‌زراوتربن و به حیكمه‌ته ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی خۆیانه‌وه به‌ره‌نگاری هه‌موو ناهه‌موارییه‌كان ببنه‌وه وته‌می تۆمه‌تی نه‌یاران بڕه‌وێننه‌وه و به‌ربادی بكه‌ن. * وتاربێژی مزگه‌وتی ئیمامی شافیعی/ هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه ئەم بابەتە لە ژمارە (85)ی گۆڤاری پەیامی زانایان بڵاوكراوەتەوە |