ئاشكرایه زمان ئامرازێكه بۆ ده‌ربڕینی بیر وبۆچوونی مرۆڤه‌كان وئه‌وه‌ی له ناخدا حه‌شار دراوه، وه به‌هۆی زمانه‌وه بیروڕا وپه‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كانه ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت. زمان ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له به‌رجه‌سته‌كردنی ئاستی ڕۆشنبیری وكه‌سایه‌تیدا، بۆیه ده‌بێت هه‌ریه‌كه‌مان به ووریاییه‌وه بدوێین ومامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌ندامه‌ی جه‌سته‌مان (واته زمان)ـدا بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌یڵێین جێگای خۆی بگرێت وشتێكی زیاده نه‌بێت، ونه‌شبێته مایه‌ی نیگه‌رانی بۆ گوێگر وكه‌سی به‌رامبه‌ر، تاوه‌كو به‌هۆی زمانه‌وه دووچاری ناكۆكی ودووبه‌ره‌كی نه‌بین، چونكه زۆر جار به‌هۆی تاكه ووشه‌یه‌كه‌وه ڕووداوی ناهه‌موار وكاره‌ساتی نه‌خوازراو ڕووده‌دات. هه‌ر بۆیه ده‌بێت به شێوازێك ئه‌م ئامرازه بیهێنینه دواندن كه له ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌روه وپاشانیش له سودی خه‌ڵكانی ده‌وروبه‌رماندا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان ئاسوده بین وئاسوده به‌خشیش بین بۆ ده‌وروبه‌ر وكۆمه‌ڵگه‌مان. بۆیه لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌ك له ووته‌ی به‌نرخ و وه‌ڵامی به‌جێ وبه پێزی ژیرمه‌ند وڕاستخواز وزمان پاراوان ده‌كه‌ینه دیاری ئێوه‌ی به‌ڕێز، به‌و ئومێده‌ی ئێمه‌ش له كه‌سانی به ئه‌زمونه‌وه ئه‌زمونێك وه‌ربگرین وبتوانین ئه‌وان ئاسا بدوێین، ودنیاو دواڕۆژمان به خۆشی وخۆشه‌ویستی وئاسوده‌یی بنه‌خشێنین، و وه‌ڵامه‌كانمان به پێی پێویستبێ وئامانج پێكبن. یه‌ك: پرسیار كرا له پێشه‌وا (شافیعی) بۆچی زوو زوو ده‌چێته سه‌ردانی پێشه‌وا (ئه‌حمه‌د)، كه قوتابی ودۆستێكی نزیكی پێشه‌وا (شافیعی) بووه، به‌ڵام سه‌ردانی هاوڕێكانیتری كه‌م ده‌كات؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر پێشه‌وا (ئه‌حمه‌د) بێت بۆلای من وسه‌ردانی من بكات ئه‌وه به هۆی فه‌زڵا وگه‌وره‌یی ئه‌وه‌وه‌یه، وه ئه‌گه‌ر منیش بچم بۆ سه‌ردانی ئه‌و، ئه‌وا هه‌ر له‌به‌ر فه‌زڵا وگه‌وره‌یی ئه‌وه. قالوا يزورك أحمـد وتزوره قلت الفضائل لاتـفـارق مـنزله إن زارني فبفضله أو زرته فلفضله فالفضل في الحالين له . دوو: جارێكیان پێشه‌وا (شافیعی) ئافره‌تێك ئه‌بینێت وپێی ئه‌ڵێ: إن النسا‌و شياطين خلقن لنا نعوذ بالله من شرّ الشياطين. واته: ئافره‌تان شه‌یتانن وخودا بۆ ئێمه‌ی پیاوانی دروستكردووه. په‌نا ئه‌گرین به خودا له شه‌ڕ وزیانی شه‌یتانه‌كان. ئافره‌ته‌كه‌ش وه‌ڵامێكی جوانی ده‌داته‌وه وئه‌ڵێ: إنّ النسا‌و رياحين خلقن لكم وكلكم تشتهين شمّ الرياحين . واته: ئافره‌تان ڕه‌یحانه وبۆنی خۆشن خودا بۆ ئێوه‌ی پیاوانی دروستكردووه، ئێوه‌ش هه‌مووشتان حه‌زتان له بۆنی خۆش وڕه‌یحانه‌یه. سێ: ئاشكرایه خۆ به‌كه‌م گرتن وته‌وازوع یه‌كێكه له ڕه‌وشته جوانه‌كان، وسیفه‌تێكی به‌رزی بڕوادارانه، به‌تایبه‌تیش بۆ زانایان. پێشه‌وا (شافیعی)ـیش یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه له‌م خه‌سڵه‌ته‌دا له لوتكه‌دایه. له یه‌كێك له پارچه شیعره‌كانیدا ئه‌م سیفه‌ته‌ی خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات، وده‌ڵێت: أحبّ الصالحين ولست منهم لعلّي أن أنـال به‌م الشفاعة وأكره من تجارته المعاصي وأن كنّا سوا‌و في البضاعة. واته: ئه‌گه‌رچی من خۆم له پیاوچاكان نیم، به‌ڵام پیاوچاكانم خۆشده‌وێت، ئومێده‌وارم خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا بمخاته به‌ر شه‌فاعه‌ت وتكای پیاوچاكان، وه ڕقیشمه له‌و كه‌سانه‌ی كه بازرگانیه‌كه‌یان تاوان وسه‌رپێچی كردنی خوای گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌رچی هه‌مووشمان یه‌كسانین له كاڵاكاندا وبازرگانی به یه‌ك كاڵاوه ئه‌كه‌ین، ئه‌ویش تاوانه. پێشه‌وا (ئه‌حمه‌د)ـیش كه قوتابی پێشه‌وا (شافیعی) بووه، كاتێك گوێی له‌م ووته‌یه‌ی مامۆستاكه‌ی ده‌بێت، به‌م پارچه شیعره وه‌ڵامی ده‌داته‌وه: تحبّ الصالحین وأنـت منهم لعلهمو ینالوا بـــك الشفاعه وتكره من تجارته المعاصی حماك الله من تلك البضاعه . واته: تۆ پیاوچاكانت خۆشدوێت، وخۆیشت یه‌كێكی له پیاوچاكان، ئه‌وان به‌ته‌مان به‌ر تكای تۆ بكه‌ون له دواڕۆژدا، وه ڕقیشت له‌و كه‌سانه‌یه كه كار‌و پیشه‌یان تاوان وسه‌رپێچی كردنه، خودا له‌و جۆره كاڵایانه (تاوان) بتپارێزێت. چوار: (عیمرانی كوڕی حه‌كیم) پیاوێكی زۆر ناشیرین بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جوانترین ژنی هۆزه‌كه‌ی خۆی هێنابوو، ڕۆژێك له ڕۆژان (عیمران) هه‌ستی به‌وه‌كرد كه هاوسه‌ره‌كه‌ی لێی بێزاره ودووره په‌رێزه لێی، ئه‌ویش ویستی ئارام وئاشتی بكاته‌وه، به ژنه‌كه‌ی ووت: من بیرم كردووه‌ته‌وه له ژیانی خۆم وتۆ، دڵنیابووم له‌وه‌ی كه هه‌ردووكمان له ئه‌هلی به‌هه‌شتین، ژنه‌كه ووتی چۆن؟ (عیمران) وتی: چونكه من به‌و ناشیرینیه‌وه تۆم به‌و هه‌مووه جوانیه‌وه به نسیب بووه، له پاداشتی ئه‌مه‌دا سوپاسگوزاری خوا ده‌كه‌م، وه تۆش به‌و هه‌مووه جوانیه‌وه منت به‌و ناشیرینیه‌وه به نسیب بووه، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئارامگر وخۆ ڕاگری، مرۆڤی ئارامگر وسوپاسگوزاریش هه‌ردووكیان له به‌هه‌شتدان، كه‌واته منی سوپاسگوزار وتۆی خۆڕاگر هه‌ردووكمان له به‌هه‌شتداین . پێنج: (عبدالرحمانی كوڕی مه‌هدی) ده‌ڵێت: له‌لای جه‌نازه‌یه‌كدا بووین (عوبه‌یدوڵای كوڕی حه‌سه‌ن)ـیش له‌وێ بوو، كه له‌و كاته‌دا قازی مسوڵمانان بوو، كاتێك ته‌رمه‌كه دانرا قازی (عوبه‌یدوڵا) دانیشت وخه‌ڵكه‌كه‌ش به چوارده‌وری ئه‌ودا دانیشتن، (عبدالرحمن) ده‌ڵێ: پرسیارێكم له قازی كرد، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بوو، منیش ووتم: خوا چاكتبكات وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئاوا وئاوایه، من نه‌مویست ئاوا بكه‌ویته هه‌ڵه‌وه وبشكێیته‌وه له‌ناو ئه‌م خه‌ڵكه‌دا، به‌ڵكو ویستم ناو‌و ناوبانگت له ئێستات زیاتر وبه‌رزتر بكه‌مه‌وه، قازیش ماوه‌یه‌ك به بێ ده‌نگی سه‌ری داخست وپاشان سه‌ری به‌رز كرده‌وه و ووتی: كه‌واته ئه‌وا من پاشگه‌ز بوومه‌وه له فه‌تواكه‌م وملكه‌چم بۆ حه‌ق، وه من ئه‌گه‌ر كلكی حه‌قبم پێمخۆشتره له‌وه‌ی كه سه‌ری باتڵێكبم . شه‌ش: (نوحی كوڕی مه‌ریه‌م) قازی شاری (مه‌رو) بوو، كچێكی هه‌بوو ویستی بیدات به شوو، دراوسێیه‌كی (مه‌جوسی)شی هه‌بوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چوو بۆ لای دراوسێكه‌ی وپرس وڕاوێژی پێكرد سه‌باره‌ت به به‌شودانی كچه‌كه‌ی، كابرای ئاگر په‌رستیش له وه‌ڵامدا ووتی: (سبحان الله) پاك‌و بێگه‌ردی بۆ خوا، خه‌ڵكی بۆ پرسیاركردن وپرس وڕاوێژ بۆلای تۆ دێن، كه‌چی تۆ ئێستا هاتوویت پرسیار له من ده‌كه‌یت!! (نوح)ـیش وتی: هه‌ر ده‌بێت بۆچوونی خۆتم پێ بڵێیت سه‌باره‌ت به‌م كاره، كابرای مه‌جوسیش ووتی: (كیسرا)ی پادشای (فارس) له دونیادا ماڵ وسامانی هه‌ڵبژاردووه، (قه‌یصه‌ر)ی پادشای (ڕۆم)ـیش جوانی هه‌ڵبژاردووه، سه‌ركرده‌كانی (عه‌ره‌ب)ـیش بنه‌ماڵه‌یان هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام پیپَشه‌واكه‌ی تۆ (محمد ؛د.خ؛) ئایینی هه‌ڵبژاردووه، ئیتر تۆش خۆت سه‌رپشكبه بزانه كام له‌مانه ده‌كه‌یت به پێشه‌نگی خۆت له‌م كاره‌تدا . حه‌وت: دایكێكی دڵسۆز ئامۆژگاری كچه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كرد كه تازه زه‌واجی كردبوو، چه‌ند ووته‌یه‌كی زێڕینی پێشكه‌ش كرد‌و پێی ووت: كچه خۆشه‌ویسته‌كه‌م تۆ له ژیانی ناو ئێمه ده‌چیت بۆ ناو ژینگه وشوێنێك كه پێشتر ئاشنای نه‌بوویت، بۆ پیاوه‌كه‌ت ببه به زه‌وی ئه‌و ده‌بێ به ئاسمان بۆت، بۆی ببه به كه‌نیزه‌ك ئه‌و ده‌بێت به كۆیله بۆت، ئه‌وه‌نده داواكاریت لێی نه‌بێ با ڕقی لێت نه‌بێت .. ئه‌وه‌نده لێی دوور مه‌كه‌وه‌ره‌وه با له بیرت نه‌كات .. ئه‌گه‌ر به‌ره‌و ڕووت هات لێی نزیك ببه‌ره‌وه .. ئه‌گه‌ر لێت دوور ده‌كه‌وته‌وه تۆش لێی دوور بكه‌وه‌ره‌وه .. وه ئاگاداری گوێچكه ولوت وچاوه‌كانی به‌و بیانپارێزه بۆی، با به‌رده‌وام بۆنی خۆشت لێ بكات، با وشه‌ی جوانت لێوه ببیستێ، با هه‌میشه به جوانی وڕازاوه‌ییه‌وه بتبینێت . هه‌شت: له كاتی كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) وپێشه‌وا (ئه‌بوبه‌كر)دا بۆ ناو ئه‌شكه‌وتی (سه‌ور)، پێشه‌وا (ئه‌بوبه‌كر) هه‌موو سامان وداراییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد، وهیچی بۆ خێزان ومنداڵه‌كانی به‌جێنه‌هێشت، كاتێك (ئه‌بو قوحافه) "باوكی حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر" هات بۆ ماڵیان، هه‌واڵی پرسی كه ئایا (ئه‌بوبه‌كر) هیچ پاره‌یه‌كی بۆ به‌جێهێشتوون؟ (ئه‌سمائـ)ـیش ووتی: به‌ڵێ باپیره‌گیان ئه‌مه‌ی بۆ جێهێشتووین. "له‌وكاته‌دا چه‌ند به‌ردێكی خسته ئه‌و ناو شوێنه‌ی كه باوكی پێشتر پاره‌كه‌ی تێدا داده‌نا وپارچه په‌ڕۆیه‌كیشی دابه‌سه‌ریدا"، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (ئه‌بوقه‌حافه) چاوی نابینا بوو وایزانی ئه‌وه هه‌مووی پاره‌یه، ئیتر (ئه‌بوقوحافه) دڵی ئارامی بۆ هات و وتی ئه‌م بڕه پاره‌یه باشه. نۆ: (ئه‌صمه‌عی) یه‌كێك بووه له شاعیره مه‌زنه‌كانی سه‌رده‌می خه‌لیفه (هارونه ڕه‌شید)، جارێك ده‌چێته گوندێكی ده‌شته‌كی نشینه‌وه، وئافره‌تێكی زۆر جوان ئه‌بینێت، به‌ڵام كه ده‌بینێت پیاوێكی ناشیرین هاوسه‌رێتی له ژنه‌كه ئه‌پرسێ: ئه‌وه چۆن قایل بوویت به‌م پیاوه ناشیرینه هاوسه‌رت بێت؟ ئافره‌ته‌كه‌ش وه‌ڵامێكی زۆر جوانی ده‌داته‌وه وئه‌ڵێ: پێده‌چێت ئه‌و پیاوه‌ی من له نێوان خۆی وخوای گه‌وره‌دا خۆی ڕێك وچاككردبێت وخوای گه‌وره‌ش هه‌ر له دنیادا منی كردبێت به پاداشتی چاكه‌كه‌ی، وه یان پێده‌چێت من له نێوان خۆم وخوادا خراپه‌یه‌كم ئه‌نجام دابێت، وخوداش له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌دا ئه‌م پیاوه‌ی به من ڕه‌وابینیبێت . ده: جارێكیان (باڵوڵ) له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ده‌وڵه‌مه‌ندانی شاری (به‌غداد)دا پێكه‌وه دانیشتبوون، یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان (باڵوڵ)ـی بینی جل وبه‌رگی شڕ ودڕاوی له‌به‌ردایه، به گاڵته پێكردنێكه پێی ووت: (باڵوڵ) من وتۆ چ جیاوازیه‌كمان هه‌یه، وچ شتێكیشمان له یه‌كده‌كات؟ (باڵوڵ)ـیش له وه‌ڵامدا ووتی: مێشكی تۆ وه‌كو گیرفانی من به‌تاڵه، به‌ڵام مێشكی من وه‌كو گیرفانی تۆ پڕه. هه‌ر بۆیه له‌به‌ر به‌پێزی وه‌ڵامه‌كه‌ی (باڵوڵ) كابرای ده‌وڵه‌مه‌ند بێده‌نگ بوو . یازده: جارێكیان (شێخ حه‌سه‌نی به‌صری) ئاماده‌ی به‌خاكسپاردنی جه‌نازه‌یه‌ك ده‌بێت، شێخ له یه‌كێك له ئاماده‌بووان ئه‌پرسێت: به‌بڕوای تۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م مردووه بگه‌ڕێته‌وه بۆ دونیا وجارێكیتر بژێته‌وه چاكه ده‌كات یان خراپه؟ كابراش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: بێگومان كاری چاكه ده‌كات، وخۆی له هه‌موو خراپه‌یه‌ك ده‌پارێزێت. شێخ‌یش له‌وه‌ڵامی كابرادا ده‌ڵێ: ده تۆش وابزانه ئه‌و مردووه‌یت، به‌ڵام مۆڵه‌تی ژیانت پێدراوه‌ته‌وه. دوازده: ئه‌گێڕنه‌وه كه خه‌لیفه‌ی مسوڵمانان (عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز) شه‌وێكیان له‌گه‌ڵ پۆلیسه‌كانی ناوشاردا چووه‌ته ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت خه‌ڵك ودانیشتوانی شار چۆن ده‌ژین وگوزه‌رانیان چۆنه. له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یشیدا سه‌ردانی ناو مزگه‌وتی كرد، له‌به‌ر تاریكی ناو مزگه‌وته‌كه پێی له كابرایه‌ك هه‌ڵكه‌وت كه خه‌وتبوو، كابرا خه‌به‌ری بوویه‌وه، وزۆر به توڕییه‌وه ووتی: ئه‌وه تۆ كوێری؟ (دیاره نه‌یزانیوه كه خه‌لیفه‌یه) خه‌لیفه‌ش وتی: نه‌خێر. به‌رپرسی پۆلیسه‌كان خه‌ریكبوو ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر كابرا ولێ‌ی بدات، به‌ڵام خه‌لیفه نه‌یهێشت و ووتی: نه‌كه‌ی ئه‌زیه‌تی بده‌ی، ئه‌و هیچی نه‌كردووه، ته‌نها پرسیارێكی كرد‌و منیش وه‌ڵامم دایه‌وه . سیازده: (حه‌میدی ئه‌صفه‌هانی) ده‌ڵێت: ڕۆژێكیان لای (شوره‌یك) بووم، كوڕێكی خه‌لیفه (مه‌هدی) هات بۆلای بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رسی له‌لا بخوێنێت، كوڕی خه‌لیفه پاڵی دابووه به دیواره‌كه‌وه، وپرسیاری فه‌رمووده‌یه‌كی له (شوره‌یك)ـی مامۆستایكرد، مامۆستاش وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، وڕوویكرد به‌لای میوانه‌كانی تریه‌وه، (مه‌عاز)یش كه یه‌كێك بوو له ئاماده‌بووانی ئه‌و كۆڕ ومه‌جلیسه، هه‌مان پرسیاری كوڕی خه‌لیفه‌ی كرده‌وه له (شوره‌یك)، وئه‌ویش به باشی وبه تێروته‌واوی وه‌ڵامی دایه‌وه، ئه‌نجا (مه‌عاز) ووتی: ئه‌وه تۆ (مه‌به‌ستی شوره‌یك بوو) سوكایه‌تی به كوڕی خه‌لیفه ده‌كه‌یت؟ (شوره‌یك)ـیش ووتی: نه‌خێر، به‌ڵام عیلم وزانست له‌وه به‌نرختر وبه‌ڕێزتره كه من ئاوا بێ نرخی بكه‌م. پاشان كوڕه‌كه‌ی خه‌لیفه به شێوازێكی جوان وبه ئه‌ده‌به‌وه له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ دانیشت، (شوره‌یك)ـی مامۆستایشی پێی ووت: ئابه‌م شێوه‌یه زانست وزانیاری به‌ده‌ست ئه‌هێنرێت . چوارده: (ئیبن عویه‌ینه) ده‌ڵێت: خه‌لیفه (هیشامی كوڕی عه‌بدولمه‌لیك) هاته ناو (كه‌عبه)وه، و(سالمی كوڕی عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب)ـیش له‌ناو (كه‌عبه)دابوو، خه‌لیفه به (سالم)ـی ووت: داوای شتێك وپێداویستیه‌كی خۆتم لێبكه با بۆت جێبه‌جێ بكه‌م، (سالم)ـیش ووتی: ئاخر من شه‌رم له خوای گه‌وره ئه‌كه‌م كه له‌ناو ماڵه‌كه‌یدام وداوای پێداویستیه‌كانم له خه‌ڵكانیتر بكه‌م جگه له خودا خۆی. كاتێك له ناو كه‌عبه چونه ده‌ره‌وه خه‌لیفه دیسان به (سالم)ـی وته‌وه: ئاده‌ی ئێستا پێداویستی وداواكاریه‌كی خۆتم پێ بڵێ با بۆت جێبه‌جێ بكه‌م، (سالم)ـیش ووتی: مه‌به‌ستت پێداویستی دونیاییه یاخود قیامه‌تی؟ خه‌لیفه ووتی: پێداویستی دونیایی، (سالم)ـیش ووتی: سوێند به‌خوا تاكو ئێستا داوای دونیا‌م له خاوه‌نه‌كه‌ی نه‌كردووه (مه‌به‌ستی خوای گه‌وره بوو كه خاوه‌نی هه‌موو دونیایه)، ئیتر چۆن ئێسته داوای دونیا له كه‌سێك بكه‌م كه خاوه‌نی نییه وهیچ به‌ده‌سته (مه‌به‌ستی خه‌لیفه بوو). پازده: ڕۆژێك خه‌لیفه (هارونه ڕه‌شید) بڕێك پاره ده‌دات به (باڵوڵ)، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌ژاران ونه‌داراندا دابه‌شی بكات وبیبه‌خشێته‌وه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك (باڵوڵ) پاره‌كه ده‌گێڕێته‌وه بۆ (خه‌لیفه)، خه‌لیفه‌ش هۆكاری نه‌به‌خشینه‌وه وگێڕانه‌وه‌ی پاره‌و پوله‌كه‌ی لێده‌پرسێت؟ (باڵوڵ)ـیش ئه‌ڵێ: خه‌لیفه! هه‌رچی بیرم كرده‌وه وسه‌رنجی پیاوه‌كانتم ده‌دا كه به‌زۆر وبه‌شه‌ق باج وخه‌راج له خه‌ڵكی ده‌سه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی بیهێننه‌وه بۆ گه‌نجینه‌كه‌ی تۆ، هه‌رچه‌ند بیرم كرده‌وه كه‌سێكم شك نه‌برد وكه‌سم نه‌دی هێنده‌ی تۆ پێویستی به پاره هه‌بێت، وهه‌وڵی بۆ بدات، بۆیه منیش هه‌موییم بۆ خۆت وگه‌نجینه‌كه‌ت گێڕایه‌وه. شازده: دوو كه‌سی خواناس ودیندار پێكه‌وه هاوڕێ بوون، زۆر تێكه‌ڵ بوون وبه‌ده‌م كێشه‌ی یه‌كتره‌وه ده‌چوون، یه‌كێك له دوو هاوڕێكه له كتوپڕێكدا ڕه‌ووشتی گۆڕا، وبه‌ره‌و خراپه ده‌ڕۆییشت، تاكو وایلێهات خه‌ڵك به نه‌نگی ونه‌شیاویانده‌زانی ئه‌م هاوڕێكه‌ی تری _كه‌وه‌ك خۆی وایه ونه‌گۆڕاوه_ له‌گه‌ڵیدا بێت وپێكه‌وه بگه‌ڕێن، هاوڕێكانی تری پێییان ووت: بۆچی هاوڕێیه‌تی ده‌كه‌یت ولێ‌ی دانابڕێیت؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ووتی: ئێستا ئه‌و له هه‌موو كه‌س وله هه‌موو كات زیاتر پێویستی به منه، وده‌بێت من له جاران زیاتر هاوكاری بم، وباشتر هاوڕێیه‌تی بكه‌م وده‌ستی بگرم، ودوعای خێری بۆ بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بیهێنمه‌وه دۆخی جاران وبێته‌وه سه‌ر ڕاسته شه‌قام وله‌و ته‌نگانه‌یه ڕزگاری بكه‌م . حه‌ڤده: جارێك كابرایه‌كی سواڵكه‌ر داوای یارمه‌تی له پیاوێك ده‌كات، به‌ڵام پیاوه‌كه هیچی پێ نادات وده‌ست به‌ڕووی سوڵكه‌ره‌كه‌وه ده‌نێت، سواڵكه‌ره‌كه‌ش ده‌ڵێ: أین الژین [يؤثرون علي أنفسهم ولو كان به‌م خصاصة]. پیاوه‌كه‌ش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: ذهبوا مع الذین [لایسألون الناس إلحافا]. هه‌ژده: جارێكیان كۆمه‌ڵێكی زۆر له مسوڵمانان وفه‌له‌كان (نه‌صارا) له هۆڵێكی گه‌وره‌دا كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گوێبیستی ئه‌و گفتوگۆ و ووت‌و وێژه‌بن كه له نێوان زانایه‌كی مسوڵمان وقه‌شه‌یه‌كدا ئه‌نجام ده‌درێت، زانا مسوڵمانه‌كه له‌پێش قه‌شه‌كه ئاماده ده‌بێت وده‌چێته ناو هۆڵه‌كه‌وه، وپاشان قه‌شه‌كه‌ش ئاماده ده‌بێت ومنداڵێكیشی له‌گه‌ڵدایه، زاناكه سه‌ره‌تا هه‌ندێ شیرینی ده‌داته منداڵه‌كه وكه‌مێك یاری له‌گه‌ڵ ده‌كات، پاشان له‌ناكاو ده‌یه‌وێت ئه‌زیه‌تی منداڵه‌كه بدات وناڕه‌حه‌تی بكات، (دیاره مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بووه كه منداڵه ناڕه‌حه‌ت بكات، به‌ڵكو ویستی ئه‌م كاره‌ی بكاته به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز به‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌یه‌وه)، باوكه‌كه‌ش (قه‌شه‌كه) به خێرایی منداڵه‌كه‌ی له ده‌ستی زاناكه ده‌رهێنا وڕزگاریكرد، وڕێگری له په‌لاماری زانا مسوڵمانه‌كه كرد، زاناكه‌ش مه‌به‌سته‌كه‌ی هاته‌دی وبه قه‌شه‌كه‌ی ووت: باشه تۆ نه‌تهێشت من كه‌مێك له‌و منداڵه‌ت بده‌م وكه‌مترین ئه‌زیه‌تی بده‌م، خێرا له ده‌ستت ڕزگار كردم، ئیتر چۆن ده‌ڵێن (عیسا) سه‌لامی خوای لێبێت كوڕی خوایه، و(یه‌هود) جوله‌كه‌كان كوشتویانه وهه‌ڵیانواسیوه؟! چۆن باوكی (عیسا) _كه وه‌ك خۆتان ئه‌ڵێن خوایه_ (معاژ الله) ڕازی بووه كوڕه‌كه‌ی له خاچ بدرێت وهه‌ڵبواسرێت، وبێده‌نگیش بووبێت؟! ئیتر كابرای قه‌شه بێده‌نگ ده‌بێت ودان به‌ڕاستی ئیسلامدا ده‌نێت، ودڵنیا ده‌بێت له‌وه‌ی كه (عیسا) سه‌لامی خوای لێبێت كوڕی خوا نیه، به‌ڵكو ته‌نها ڕه‌وانه‌كراوی خوایه وپێغه‌مبه‌رێكی به‌ڕێزه . نۆزده: ده‌گێڕنه‌وه جارێك شه‌یتان هاتووه بۆلای حه‌زره‌تی (عیسا) سه‌لامی خوای لێبێت، وپێی ووتووه: باشه تۆ ناڵێی هه‌ر شتێك خودا له چاره‌ی نه‌نوسیبیت توشت نایه‌ت؟ ئه‌ویش فه‌رموویه‌تی: به‌ڵێ. شه‌یتانیش ووتوێتی: ئاده‌ی تۆ له‌سه‌ر ئه‌و شاخه‌وه خۆت فڕێبده‌ره خواره‌وه، ئه‌گه‌ر خوا ویستی هه‌بێ ئه‌وا سه‌لامه‌ت ده‌بیت، وهیچت لێ نایه‌ت. حه‌زره‌تی (عیسا)ـش فه‌رمویه‌تی: هه‌ی نه‌فرین لێكراو! خوای گه‌وره بۆی هه‌یه به‌نده‌كانی تاقی بكاته‌وه، به‌ڵام به‌نده‌كانی بۆیان نییه په‌روه‌ردگاری خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه . بیست: جارێك ده‌سته‌یه‌ك له مامۆستا وده‌رچووی زانكۆ (جامیعه) ده‌چنه خزمه‌ت (مامۆستا مه‌لا عبدالكریمی مدرس)، به زانست وزانیاریه‌كه‌ی زۆر سه‌رسام ده‌بن، ئه‌ویش ده‌ڵێت: ئێوه ده‌رچووی زانكۆ (جامیعه)ن (بتا‌ء المربوطه)، وئێمه‌ش ده‌رچووی مزگه‌وت (جامیع)ـین (بالتذكیر)، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: [وللذكر مثل حظّ الَانثيين]. بیست ویه‌ك: ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی حه‌قیقی ووتراوه: (المَحَبَّةُ شَجَرَةٌ فِي القَلْبِ عُرُوقُهَا الذُّلُّ لِلمَحْبُوبِ، ؤسَاقُهَا مَعْرِفَتُهُ، ؤأَغْصَانُهَا خَشْيَتُهُ، ؤؤرَقُهَا الحَيَا‌وُ مِنْهُ، ؤثَمَرَتُهَا طَاعَتُهُ، ؤمَادَّتُهَا الَّتِي تَسْقِيهَا ذِكْرُهُ، فَمَتَي خَلَا الحُبُّ عَنْ شَي‌وٍ مِنْ ذَلِكَ كَانَ نَاقِصًا) . واته: خۆشه‌ویستی دره‌ختێكه له دڵدا ده‌ڕوێت، ڕه‌گه‌كه‌ی ملكه‌چ بوونه بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت، قه‌ده‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه به‌باشی بیناسیت، چڵ ولقه‌كانیشی ترسانه لێی، گه‌ڵاكانشی شه‌رم لێ كردنیه‌تی، به‌روبومه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه گوێ ڕایه‌ڵی بیت، ئاوداشته‌كردنیشی یادكردنیه‌وه‌یه‌تی، هه‌ر كاتێكیش خۆشه‌ویستی یه‌كێك له‌م خاڵانه‌ی تێدا نه‌بوو، ئه‌وا خۆشه‌ویستیه‌كه نوقصان وناته‌واوه. بیست ودوو: شێخ (حه‌سه‌نی به‌صری) ڕوو له وه‌لی ئه‌مره‌كان ده‌كات وده‌ڵێ: كچه‌كه‌ت بده به دیندارێك، ئه‌گه‌ر خۆشی ویست ڕێزی لێ ده‌گرێت، وه ئه‌گه‌ر ڕقیشی لێی بوو ئه‌وا زوڵمی لێ ناكات . بیست وسێ: مه‌ولانای ڕۆمی ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر له پیاوێك بپرسیت بۆچی ته‌نها بولبول له قه‌فه‌س ده‌كه‌یت ودواتریش به‌ره‌ڵای ده‌كه‌یت؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی بخوێنێت وگوێم له ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی بێت، هه‌رئاواش هه‌ندێك جار خوای گه‌وره به‌نده‌ی مسوڵمانی خۆی توشی قه‌فه‌سی به‌ڵا وناخۆشی ده‌كات، چونكه ده‌یه‌وێت به دوعاكانی به‌رده‌وام گوێی له ده‌نگی بێت. بیست وچوار: ڕۆژێك كوڕێك وێنه‌ی خانویه‌ك ده‌كێشێت، باوكی پێی ده‌ڵێن: (ألله) ئه‌و وێنه‌یه چه‌ند جوانه!! ئه‌وه وێنه‌ی چی ده‌كێشیت كوڕم؟ كوڕه‌كه‌ش ده‌ڵێت: ئه‌وه وێنه‌ی خانووه‌كه‌مه، ئه‌وه ژووری نوستنه‌كه‌مه، ئه‌وه چێشتخانه‌كه‌مه، ئه‌وه ژووری میوانمه، ئه‌وه‌ش شوێنی یاری كردنمه، باوكه‌كه‌ش پێی ئه‌ڵێ: ئه‌ی ژووره‌كه‌ی من ودایكت له كوێیه؟ كوڕه‌كه ده‌ڵێت: ئێوه ئه‌وه‌ته له ده‌ره‌وه‌ی خانووه‌كه‌ن، ڕێك له‌و شوێنه‌ی كه باپیره‌تان لێ دانابوو. بیست وپێنج: جارێك گه‌نجێك كچێكی جوان ده‌بینێت، به ته‌علیقێكه‌وه پێی ده‌ڵێت: [وزيَناها للناظرين]، كچه‌كه‌ش ژیرانه وزیره‌كانه پێی ده‌ڵێت: [وحفظناها من كل شيطان رجيم]. بیست وشه‌ش: ڕۆژێك كابرایه‌ك دێته خزمه‌تی (مامۆستا مه‌لا عبدالكریمی موده‌ڕیس)و ده‌ڵێت: باشه جیاوازی نێوان من وپێغه‌مبه‌ر چییه؟ ئه‌و مرۆڤه ومنیش مر‌ۆڤم، ئه‌و ناوی (محمد)ه منیش هه‌ر ناوم (محمد)ه، مامۆستایش له‌وه‌ڵامدا ده‌فه‌رموێت: جیاوازی نێوانتان ته‌نها ئه‌وه‌یه: پێغه‌مبه‌ر (د.خ) وه‌حیی بۆ ئه‌هات، به‌ڵام تۆ (وه‌حا )ت بۆ هاتووه . خوێنه‌رانی به‌ڕێز ئه‌م چیرۆك و وه‌ڵامه به‌جێیانه كۆمه‌ڵه وه‌ڵامێكی گه‌وهه‌رین، مشتێكن له خه‌رمانی ووتار وهه‌ڵوێستی زێڕینی مه‌ردانی خودا، ئومێده‌وارین ئه‌م نمونانه ببنه پێشه‌نگی ووتارو وه‌ڵامه‌كانی ئێمه‌ش وبه حیكمه‌ت وتێڕامانه‌وه بدوێین و وه‌ڵام بده‌ینه‌وه. هه‌ریه‌كه له‌م نمونانه قسه‌ی زۆر ولێكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆر له‌خۆ ده‌گرێت، بۆیه داواكارم هه‌ریه‌كه‌مان له ئاستی خۆیه‌وه به‌راووردێك بكات وبه تێگه‌ییشتنی خۆی خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكات. * وتارخوێنی مزگه‌وتی ئیمامی شافیعی/ هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه |