كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی روو له كلیساكان ده‌كه‌ن بوه‌ته شتیك كه جیگه‌ی پرسیاره‌و له هه‌مانكاتیشدا به‌لگه‌ی نه‌مانی پابه‌ندبونی ئه‌م كۆمهلگایانهیه بۆ ئاینی مه‌سیحیه‌ت و كالبونه‌وه‌ی لایه‌نی رۆحی مرۆڤه‌كان وه ده‌ست نه‌كه‌وتنی ولامی ئه‌و پرسیارانه‌یه كه مرۆڤی ئه‌م كۆمه‌لگایه له ژیاندیا به دوایدا ده‌گه‌ریت ,وه‌ك دهرئهنجامیكیش له كه‌مبونه‌وه‌ی لایه‌نگرانیدا دیارده‌ی فرشتنی كلیساكان بوه‌ته باو , به پیی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م ولاته گه‌وره‌ترین كلیسای شاری یۆتۆبۆری به ناوی كلیسای قیامه‌ت كه دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی سویده ته‌نها رۆژانی یه‌ك شه‌مه خه‌لكی رووی تی ده‌كات له 40 كه‌س تیپهرناكات به به‌راورد له‌گه‌ل مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری یۆتۆبۆری سوید كه رۆژانی هه‌ینی نزیكه‌ی 2000 هه‌زار كه‌س به‌شداری مه‌راسمی نویژ كردن ده‌بن , جگه له ده‌یان شوین و مزگه‌وتی تر له‌و شاره كه مه‌راسمی نویژی تیدا ده‌كریت , هه‌روه‌ها له مزگه‌وتی شاری یۆتۆبۆری سوید رۆژانی دووشه‌مه بۆ پینچ شه‌مه خه‌لكانی سویدی دین بۆ زانیاری وه‌رگرتن له‌سه‌ر ئاینی ئیسلام وه رۆژانی هه‌ینی و شه‌مه‌و یه‌ك شه‌مه مزگه‌وت جمه‌ی دێت له ده‌رس و وانه‌ی فیربونی قورئان بۆ خوشكان وبرایان و مندالان.
ئه‌وه‌ی ئایانی باسه بانگخوازی كورد مامۆستا ئه‌حمه‌د موفتی ئه‌ندامی شورای رابیته‌ی ئیسلامی سوید ئه‌مرۆ پێی راگه‌یاندین كه له‌م هه‌فته‌یه باخچه‌یه‌كی ساوایان و كلیسای هه‌مه‌ر كوله ن كه زیاتر له 2000 هه‌زار مه‌تره , رابیته‌ی ئیسلامی سوید توانی بیكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بكریته مزگه‌وتێك و باخچه‌یه‌كی ساوایان بۆ منالانی موسولمانی شاری یۆتۆبۆری. وه پیش چه‌ند سالیكیش رابیته‌ی ئیسلامی سوید توانی كلیسایه‌كی كه‌ش بكرێت كه ئیستا كراوه‌ته قوتابخانه‌یه‌كی ئیسلامی سویدی . جگه له چه‌ندین كلیسای تر كه‌ر كراوه‌ته مزگه‌وت له شاره‌كانی ئۆرهبرۆو و فلین و چه‌ند شاریكی تر . |