مایه‌ی نیگه‌رانی و بگره شه‌رمه‌زارییه مسوڵمانان رێز له ئایین و بیروباوه‌ڕ و كلتوره‌كه‌یان نه‌گرن ، كه پێویسته خۆمان به‌ره‌وشتی به‌رز و باڵا بڕازێنینه‌وه و رێز له خۆمان و ئاین و كلتوری ره‌سه‌نمان بگرین ، رۆژانه له نێو جیهانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی و هه‌رێمه‌كه‌ی خۆشمان‌دا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ سوكایه‌تی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام ده‌كرێت له روپه‌ری رۆژنامه و گۆڤار‌و ماڵپه‌ڕ و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و ...... هتد ، بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رپرس رێوشوێنی پێویست بگرێته به‌ر ، بۆ رێگری كردن له و جۆره هه‌ڵوسوكه‌وته نابه‌رپرسیارانه كه كه‌سانێك دژ به ئایینی پیرۆزی ئیسلامی ده‌كه‌ن كه بیروباوه‌ڕی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی كوردستانه.
به‌ڵام ده‌بینین له وڵاتێكی وه‌ك كۆریای باشور له كاتێكدا روداوێكی له ناكاو روده‌دات و ئاینی ئیسلام ده‌گرێته‌وه ده‌بێته مایه‌ی په‌شێوی له وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی كۆریادا ، وه‌زاره‌تی ناوبراو ده‌سته‌وستان نه‌وه‌ستا و به‌ڵكو به‌خێرایی زنجیره‌یه‌ك رێوشوێن و سزای توندی سه‌پاند بۆ سه‌ر هه‌ر كه‌سێك به‌راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ سوكایه‌تی به‌هه‌ر ئاینێك بكات.
ئه‌م هه‌ڵوێسته بوێر و ژیرانه‌ی كۆریای باشور سه‌رنجی زۆرێك له زانایان و توێژه‌ره‌كانی راكێشا به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌بواری زانسته‌كانی هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاره جه‌ماوه‌ریه‌كاندا پسپۆڕ‌و شاره‌زان
ئه‌وه‌تا كه‌سێكی وه‌ك ( د. ریتشارد بیرناد )له‌كوناڵی (بی بی سی ) وتارێك ده‌نوسێت به ناونیشانی ( بۆ كۆریام خۆشده‌وێت و، ئینگلته‌رام خۆشناوێت كه له خوێنمدایه) )
روداوه‌كه له 13 ی ئابی 2011 رویدا ، له یه‌كێك له زنجیره به‌رنامه‌كانی ( ستار گینگ ) كه به‌رنامه‌یه‌كه خه‌ڵكانی به‌هره‌مه‌ندی بۆ بانگێشت ده‌كرێت له هه‌موو وڵاتانی جیهانه‌وه.
كێشه‌كه له خودی به‌رنامه‌كه‌دا نییه ، به‌ڵكو له‌وه دابوو میوانداری كه‌سێكیان كردبوو كه خه‌ڵكی هۆنگ كۆنگی چین بوو ، ناوبراو به‌هره‌مه‌ندی بواری گۆرانی ونواندن بوو ، دوای ئه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی وت هه‌ستا به داكه‌ندنی جله‌كانی تا جه‌ماوه‌ر سه‌رسام بكات و سه‌ره‌نجیان رابكێشێت ، ناوبراو له ژێره‌وه جلی عه‌ره‌بی له‌به‌ر كردبوو چه‌كێكی پلاستیكی به‌ده‌سته‌وه بوو روی چه‌كه‌كه‌ی كرده پێشكه‌شاری به‌رنامه كه ، گوایه ئه‌مه پیاوێكه مسوڵمانه و هه‌وڵی كوشتنی خه‌ڵك ده‌دات.
دوای ئه‌م نمایشه چی روده‌دات ؟
ئایا به‌رنامه‌كه له سه‌ره‌تایدابوو بوار درا تا كۆتایی نمایش بكرێت ؟ ئایا ئاماده‌بوان ده‌ستیان كرد به پێكه‌نین و چه‌یڵه رێزان بۆ گۆرانی بێژه‌كه؟ بێ گومان نه‌خێر! ده‌شێت ئه‌م حاڵه‌تانه له رۆژئاوا و وڵاته ئیسلامیه‌كان و ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی خۆماندا روبدات.
ئه‌وه‌ی رویدا دوای ده‌ركه‌وتنی گۆرانی بێژه‌كه وسووكایه‌تی كردنی به‌مسوڵمانان ، بریتی بوون له‌م رێوشوێنانه‌ی خواره‌وه:
1_ به‌خشی كه‌ناڵه‌كه به ته‌واوی له مانگی ده‌ستكرده‌وه راگیرا!
2_ دوای 7 خوله‌ك وه‌زیری راگه‌یاندنی كۆریا پۆزشی هێنایه‌وه‌و داوای لێبوردنی له مسوڵمانان كرد به‌گشتی له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه رویداوه و لۆمه و سه‌رزه‌نشتی ئاستی رۆشنبیری گۆرانی بێژه‌كه كرد .
3_ پۆزشی بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه هێنایه‌وه كه جلوبه‌رگی ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی ناشایسته له‌لایه‌ن گۆرانیبێژه‌كه‌وه به‌كار هاتووه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا وه‌زیر كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی كرد و زنجیره‌یه‌ك بڕیار و راسپارده‌ی ده‌ركرد و كاره‌كانی گۆرانیبێژه‌كه‌ی به نه‌شیاو له قه‌ڵه‌مدا و وتی:
1_ هه‌ڵسوكه‌وتێكی قێزه‌ون بوو.
2_ تۆمه‌تباركردنی شكۆ و شه‌ره‌فی مسوڵمانانه.
3_ كه‌سانی نه‌فام و ساویلكه بڕوا به‌مه ده‌كه‌ن.
4_ دیارده‌یه‌كی توندوتیژیه چونكه به‌رنامه‌كه خێزانیه و منداڵان ته‌ماشای ده‌كه‌ن.
5_ به‌كارهێنانی جلوبه‌رگی شانشینی سعودیه به شێوه‌یه‌كی خراپ.
سزاكانیش بریتی بوون له:
1_ راگرتنی به‌رنامه‌كه بۆ ماوه‌ی 2 مانگی ته‌واو.
2_ راگرتنی كه‌ناڵه‌كه بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ.
3_ به‌ندكردنی گۆرانیبێژه‌كه بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر و دواتر ناردنه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی.
ئه‌مه و كه‌ناڵه‌كه له‌ماوه‌ی سێ رۆژی به‌رنامه‌كانیدا به‌رده‌وام ته‌نها په‌یامی لێبوردنی په‌خش ده‌كرد و وێنه‌یه‌كیش له په‌یامی لێبوردنه‌كه‌ی له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی كه‌ناڵه‌كه‌و پێگه‌ی به‌رنامه‌كه‌ش بڵاوكرده‌وه.
به تێڕامان و ورد بونه‌وه له‌م دیارده‌یه مرۆڤ سه‌ری سوڕ ده‌مێنێت هه‌موو ئه‌م بڕیار و رێوشوێنانه وا به‌خێرایی گیرانه به‌ر ، له‌به‌ر یه‌ك دیمه‌نی نێو به‌رنامه‌یه‌ك ، به‌ڵام له‌نێو خۆمان چه‌ندین به‌رنامه‌و زنجیره‌ی جۆراوجۆر سوكایه‌تی به ئایین و دروشم و كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌كات و هیچ رێوشوێن و بریارێك نیه رێگرییان لێ بكات. |