یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
محمد مه‌لا سعدالدین گه‌ردی
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/06/2014 : 11:59:11
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لا بوو!!

هۆكاری ڕووخانی میرنشینی سۆران "مه‌لا" بوو، هۆكاری یه‌كگرتنی كورده‌كان له‌گه‌ڵ عوسمانییه‌كان "مه‌لا " بوو، هۆكاری دوا كه‌وتنی كورد له‌ ڕه‌وتی شارستانییه‌ت "مه‌لا "بوو، ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه‌ تووشمان بوون هۆكاره‌كانیان گشتی "مه‌لا" بوون !! هۆكاری كوشتنی (دونیا)ش "مه‌لا" بوو .

ده‌زانن ئه‌و ده‌قانه‌ی سه‌ره‌وه‌ چیمان وه‌بیر دێنێته‌وه‌ ؟ ئه‌وه‌ی كه‌ دایكم خوا بۆمی بێڵێ به‌ منداڵی بۆی ده‌گوتم، سه‌ره‌تایه‌كه‌ی به‌ (هه‌بوو نه‌بوو سه‌لام بوو) ده‌ستی پێ ده‌كرد و ده‌هاته‌ سه‌ر باسی مریشك و ئاو گه‌رم كردن و دواتریش ده‌هاته‌ سه‌ر ڕژانی خوێن !! .

ئیدی ئه‌و چیڕۆكه‌ی دایكم بۆی ده‌گێڕامه‌وه‌ هۆكاری خۆی هه‌بوو، دایكم به‌و چیڕۆكانه‌ دڵی ئێمه‌ی خۆش ده‌كرد، ئه‌گه‌ر چی له‌ناوه‌ڕۆكدا مانایه‌كی ئه‌وتۆشی نه‌دابا، به‌ڵام ئامانجی دایكم و دایكه‌كانی دیكه‌ش دڵخۆشكردنمان بوو، ئێستاش هه‌زار جار مه‌منونی ئه‌وم .

به‌ڵام تۆ بڵێی ئه‌وانه‌ی دیكه‌ كه‌ وه‌ك دایكی كۆمه‌ڵگا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن ئامانجیان چی بێت له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ بده‌نه‌ پاڵ " مه‌لا " ئه‌وان كه‌ تۆمه‌تیان دایه‌ پاڵ " مه‌لا "  و بۆیان سه‌لما كه‌ دژه‌كه‌ی ڕاسته‌ و مه‌لا ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه‌ ئه‌وا په‌شیمان نابنه‌وه‌ له‌ تۆمه‌ته‌كه‌یان ! ئیدی ئه‌وان وان!!

ئه‌وان كه‌ بۆیان ڕوون بۆوه‌ كه‌ "مه‌لا" گرینگترین كه‌سایه‌تی بووه‌ له‌ شۆڕشه‌كانی كورد، په‌شیمان نابنه‌وه‌ له‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ "مه‌لا " بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ میرنشینه‌ كورده‌كان له‌ناوه‌خۆدا بڕووخێن !

ئه‌وان كاتێك ده‌ستپاكی و ده‌مپاكی مه‌لای "خه‌تێ"شیان لا ڕوون بۆته‌وه‌ هه‌ر بوختانی جاشایه‌تی ده‌ده‌نه‌ پاڵ، ئه‌وان خویان به‌ ده‌سته‌واژه‌ی (مه‌لا بوو) گرتووه‌، یان چی ؟

ئه‌وان كه‌ بۆیان ڕوون بویه‌وه‌ كه‌ یه‌كگرتنی كورده‌كان له‌كاتی خۆیدا له‌گه‌ڵ عوسمانییه‌كان به‌ نێوه‌ندی مه‌لا ئیدریس گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به‌ كورد كردوه‌، دان به‌وه‌ دانانێن كه‌ مه‌لا ئه‌و ڕه‌وڕه‌وه‌یه‌ی سوڕاندووه‌ !.

كه‌ بۆیان ڕوون بویه‌وه‌ كه‌ هه‌رچی ڕه‌وشه‌نبیر و شاعیر و مێژوونوسمان هه‌بوه‌ سه‌ره‌تا قوتابی " مه‌لا " یه‌ك بوون و دواتریش بوون به‌ " مه‌لا " ، ئیدی ئه‌وان له‌ قسه‌ی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و " مه‌لا "  به‌ سه‌رچاوه‌ی دوا كه‌وتنی كۆمه‌ڵگا ده‌بینن !

ئه‌وان دوای ئه‌وه‌ی كه‌ بۆشیان ڕوون بۆوه‌ كه‌ (دونیا)ـی بێ تاوان " مه‌لا "  ماره‌ی نه‌كردووه‌ په‌شیمان نابنه‌وه‌ی له‌وه‌ی مه‌لا له‌ دۆسیه‌كه‌ بگڵینن ! ئاخر له‌كامه‌ ده‌ستوور و یاسا (ناته‌واو)ێك له‌سه‌ر چینێك حسێب ده‌كرێ ؟

ئه‌وان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ نیازپاكی خۆیان بسه‌لمێنن ده‌بێت بێن داوای لێبووردن له‌ ده‌سته‌واژه‌ی "مه‌لا" بكه‌ن كه‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌كه‌داریان كردوو به‌ مه‌به‌ستی باشتر كردنی بودجه‌ی ڕێكخراوه‌ لاكۆڵانه‌كانیان به‌كاریان هێنا !!

ئیدی وا هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ ئه‌و سیفه‌ته‌ به‌به‌غاییه‌ی خۆیان ته‌رك نه‌كه‌ن و ئه‌وه‌نده‌ ده‌سته‌واژه‌ی (مه‌لا بوو) دوباره‌ بكه‌نه‌وه‌ كاره‌كه‌ ڕووه‌و پێش ناڕوا، ئیدی بیانه‌وێ یان نه‌یانه‌وێ "مه‌لا" ڕۆڵێكی هه‌ره‌ كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ كۆمه‌ڵگا، ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی شوێنیان ببێته‌وه‌ له‌ هاوكێشه‌كه‌ ده‌بێت ده‌سته‌واژه‌ی (مه‌لا بوو) به‌ ( مه‌لا نه‌بوو) بگۆڕنه‌وه‌ .