له زوو زه‌مانێكه‌وه له كاتی خوێندنه‌وه‌مدا رسته‌یه‌كی فه‌لسه‌فیم به‌رچاو كه‌وت، كه ده‌ڵێ: شیكردنه‌وه (التحلیل قبل التركیب)، دیاره مه‌به‌سته‌كه‌ش ئه‌وه بووه، گه‌ر بته‌وێ هه‌ر كارێك یان شتێك دروست بكهیو هه‌ستی پێ بكرێ، پێویسته له پێشه‌وه بزانین ئه‌و داهێنانه نوێیه چی پێویسته له تاكه جۆراوجۆره‌كان (مفردات متنوعه) له یه‌كتریان ببه‌ستین بۆ له دایكبوونی ئه‌و كاره‌ی كه بیرۆكه‌مان بۆی ئه‌چێ.
به مانایه‌كی دیكه ئاماده كردنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار له هه‌موو روێكه‌وه، به‌ڵام یه‌ك لایه‌نی كه‌م بێ، یان له ئاستی پێویست نه‌بێ، بێشك لهنگیهك دروست دهكاو بۆ داهاتویه‌كی نزیك تووشی داڕمانیش دێ‌و جێی متمانه‌ش نابێ، ئه‌و بابه‌ته وه‌ك هه‌ر دوو تای ته‌رازوو وایه، گه‌ر هاوسه‌نگ نه‌بی، بهماناكهی خۆمان نادادپهروهریهك نیشان ده‌داو هه‌ر تاكێك له‌ناو كۆمه‌ڵگه بۆ تاكه‌كه‌ی دیكه باسی دهكاو بابه‌ته‌كه بڵاوده‌بێته‌وه‌و له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا خاوه‌نی ئه‌و ته‌رازووه ده‌بێ به‌رامبه‌ر ته‌رازووه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌وه كوتكه (به‌هه‌ولێری خۆمان) ئاشنا بێت..
كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریش به واقعی ئێستای وه‌ك ههردووتای ته‌رازووه‌كه وایه، گه‌ر پارێزگاری له داب‌و نه‌ریته‌كه‌ی نه‌كرێ‌و هه‌ر درزێكو لهنگیهكی تێ بكه‌وێ تووشی په‌تاو لهرزینهكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌بێ، هه‌ر له‌به‌ر خاتری ئه‌و واقعهشه له هه‌موو سیمینار‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌حافیلی ده‌ولیدا به پهیوهندیهكانیشهوه رێز‌و حورمهتو پارێزگاری كردن له‌و داب‌و نه‌ریته‌ی خۆمان خاڵێكی گرنگ‌و بووه، گه‌ر سه‌ره‌كیش نه‌بوبێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێناسهیگهلهكهمان بووه، وه‌ك هه‌موو گه‌لانی جیهان كه داب‌و نه‌ریتی خۆیان پاراستووه، ئه‌وه‌تا رۆژی ته‌ماته‌ی ئیتاڵی‌و ساڵی كه‌روێشكی چینی‌و رێز گرتن له گا له نیمچه دوورگه‌ی هیندو لهخۆدانو خۆنیشاندانی ساڵانه‌ی شیعه...هتد.
بۆیه خوێندنه‌وه‌ی باوه‌ری پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگا كارێكی ویست‌و دروسته بگره زۆر پێویسته‌و سه‌پاندنی كۆپی وڵاتان به تایبه‌تیش وڵاتانی پێكه‌وتوو به‌سه‌ر واقعی ئێستای خۆمان كاریچكی زۆر لهنگو هه‌ڵه‌یه‌و بگره قهبولیش ناكرێ، نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر بوونی بۆشاییه‌كی دوور‌و درێژ له نی,َان ئه‌و دوو واقعه‌دا به‌ڵكو ده‌ست به‌رداری كهلهپوورو داب‌و نه‌ریتی سه‌ده‌ها ساڵ شتێكی دوور‌و درێژ له نێوان ئه‌و دوو واقعه‌دا، به‌ڵكو ده‌ست به‌رداری كهلهپوورو داب‌و نه‌ریتی سه‌ده‌ها ساڵ شتێكی ئاوا سووك‌و ساده نیه، به‌تایبه‌تی له وڵاتێكی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان، كه تا ماوه‌كی هه‌ندێ دووری داهتووش هه‌ر له ژێر چه‌تری به‌نده‌كانی خێڵه‌كی رزگاری نابێ، گه‌ر هه‌ندێك له‌و واقعه به دڵیشمان نه‌بێ، كه ئه‌مه‌ش شتێكی شاراوه نه‌بووه تاكو تازه بیدۆزینه‌وه، به‌ڵكو هه‌مووشمان هه‌ستی پێده‌كه‌ین له پێش هه‌مووشمانه‌وه رۆشنبیران‌و سیاستمه‌داران، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نیه ئاره‌زوومان نه‌بێ به گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شارستانی، یان هه‌وڵی بۆ نه‌ده‌ین، به‌ڵام قۆناغ به قۆناغ، نه‌وه‌ك به بازدان، چونكه بازدان به‌سه‌ر قۆناغێك به‌ره‌و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا وه‌ك ئه‌وه وایه یه‌كێك له تاریكییه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ رووناكیه‌كی به‌هێزی تیشكی خۆره‌وه، مه‌زه‌نده‌ی لێ بكه ئاخۆ چاوی ئه‌و كه‌سه له‌و گۆڕانكاری (قفزه)یه چی به‌سه‌ر دێت..
نمونه‌مان هه‌یه له‌و بازدانه له‌رووی سیاسیشه‌وه ئه‌وه‌تا یه‌كیه‌تی سۆڤیهتو هاوڕێكانی چۆن به‌ره‌نگاری هه‌موو ئه‌وڕووپای سه‌رمایه‌داریان كرد، به‌ڵام ئێستا له كوێن؟ ئایا هۆكاره‌كه‌ی خودی قۆناغه‌كه (سۆسیالیستی) و ئه‌ده‌بیاته‌كه‌ی بووه، یان بڕیاره‌كانی تاكڕه‌وی‌و بازدان به‌سه‌ر قۆناغێك بووه؟ ئه‌گه‌ر وا نیه بۆچی تاكه وڵاتێك له‌و وڵاته سه‌رمایه‌دارانه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ قۆناغی دهرهبهگایهتیو پێشووترو پاشه‌كشه‌یان نه‌كردووه؟
ئه‌وه‌تا وڵاتانی جیهانی سێیه‌م له‌چ ئاژاوه‌یه‌كدا ده‌ژین، مومكینه رۆشنبیران‌و سیاسه‌تمه‌دارانمان بڵین: ئاژاوه‌ی ئه‌م وڵاتانه پلانی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری پێشكه‌وتووه، كه نهوتو بازاڕ سهرچاوهكهیهتیو، وته‌كه‌ی كیسنجه‌ر بكه‌نه چاوگ (مصدر)ی بۆچوونه‌كه‌یان كه ده‌ڵێ: (هیچ وڵاتێك نهڵی: ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌یه له وڵاته‌كه‌یان ئه‌وان خاوهنینه)، ئه‌مه‌و ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ په‌یڕه‌وكردنی هه‌ر بابه‌تێك له بوارێك له بواره‌كانی به‌ره‌و شارستانیه‌ت پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی كۆمهڵگاو زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار هه‌یه بۆ قهبوڵكردنیو، هه‌مووشمان هه‌وڵی نه‌پساوه‌ی بۆ ئه‌ده‌ین به ئامرازی جۆراوجۆر بۆ پێشوازی‌و سوودوه‌رگرتن له‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه له‌گه‌ڵ واقیعی ئێمه‌ی ئێستا هاوسه‌نگه، كه ئه‌مه‌ش به‌چه‌ند وشه‌یه‌كی بریقه‌داری بیانی (پڕۆفیشناڵ، ئاكتیڤ، پۆزه‌تیڤ، ستاركتهر، سێكته‌ر، جێنده‌ر) ناڕازێندرێتهوه كه خه‌ڵكانێك لێره‌و له‌وێ ماوه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێ ژیانیان به‌سه‌ر بردووه، مومكینه له نێویاندا هه‌بووه له كوره‌كان ئیشیان كردبێ‌و، ئێستاش له سایه‌ی سه‌ری حكومه‌ته شكۆدارهكهمانو ئاڵا پڕشنگداره‌كه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه كوردستان به هه‌گبه‌یه‌كی پڕ له وشه‌ی دهرهكیو دڕكدارو، زۆر به كیبرو به‌سه‌ری زمانیشیانهوه به كاریدێننو، ده‌یانه‌وێ بیان سه‌پێنن به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌مان له جیاتی به‌كارهێنانی وشه شیرین‌و ناسكه‌كانی كوردهواری، كه به‌راورد ناكرێ له وهرگرتنو تێگهیشتنو هاوارپێكردن پڕ به دڵیان بۆ به‌دیهێنانی په‌روه‌رده‌یه‌كی شارستانی، كه هه‌مووشمان به‌بێ جیاوازی‌و به شانازیه‌وه‌و به‌بێ به‌رامبه‌ریش پێشوازی لێدهكهینو، هه‌نگاوی بێ سنووریشی بۆ داوێین‌و كه‌سیش لێی زیز نابێ.
هه‌ندێك له‌و خه‌ڵكانه‌مان بونه‌ته چاوساغ‌و رێگاخۆشكهری زۆر له كۆمپانیا‌و خه‌ڵكانی بیانی، گه‌ر پارێزه‌ریشیان نه‌بن بۆ تاڵانكردنی سهروهتو سامانی وڵاته‌كه‌مان، هه‌ریه‌كه‌و به رێگا‌و بیانوویه‌ك.
رۆشنبیران‌و سیاسه‌تمه‌دارانمان ئه‌و واقیعه به چاوی خۆیان ده‌بینن، كه زۆربه‌ی ئه‌و كۆمپانیا‌و هه‌ڵكه بیانییانه به‌ناوی جۆراوجۆر (وه‌به‌رهێنان، به‌گه‌ڕخستنی هێزی كار، فێركردن، ته‌ندروستی،...هتد) هاتوونه‌ته كوردستان‌و ماڵی خۆیان داناوه‌و، به هێمنیو به‌رده‌وامی داهاته‌كانمان (كه به خوێنی شه‌هیدان هاتۆته دی) ئاودیو ده‌كه‌ن، كه له راستیدا زۆربه‌شیان به‌كارهێنه‌رو (استهلاك)ین، خۆ ئه‌گه‌ر تاكه كارێكیشیان وهبهرهێنهرو (انتاج)ی یه‌ك جووت بێت، هه‌زاره‌ها دوعای خێریان بۆ ده‌كه‌ین.
رۆشنبیرانمان به‌گژ كه‌شكه‌ڵانی فهلهكهوه ده‌چن بۆ پارێزگاری كردن له وشه‌ی جێندهرو خوشكه‌كانی كه‌چی بۆ زه‌كاتی شه‌رعیش نایه‌نه مه‌یدان به قه‌له‌مه شكۆداره‌كه‌یان ئامانجی ئه‌و جۆره كۆمپانیا‌و خه‌ڵكانه پێناسه‌و ئاشكرا بكه‌ن، كه ته‌نها كۆمپانیه‌كانی توركی له كوردستان له سنووری (700) كۆمپانیا ئه‌بێ ( مۆڵ‌و ماركێت‌و كهلو په‌لی ناوماڵ‌و ..هتد) خه‌ڵكه هه‌ژارو تێكۆشه‌ره‌كه‌ی كوردستان چاوی بریوه‌ته‌وه له خهوههلسانی قه‌له‌مه به‌رهه‌مداره‌كه‌ی ئه‌و به‌رێزانه، كه ئه‌ركێكی سه‌رشانیانه بۆ شیكردنه‌وه‌و ئاشكرا كردنی هه‌ر بابهتو بوارێك كه په‌یوه‌ندی هه‌بێ به كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به تایبه‌تیش شێوازی هه‌بوونی جۆره‌ها له‌و كۆمپانیا‌و خه‌ڵكه بیانیه‌كان، چونكه ئاودیوكردنی تاكه دۆلارێك به بێ به‌رهه‌م كه‌م كردنه‌وه‌یه له دابین كردنی رێژه‌یه‌ك له شیر‌و نه‌سته‌له‌ی پێویست‌و بۆ مناڵه‌كانمان بۆ توند‌و تۆڵ كردنی بهژنو باڵایان كه ده‌بنه سه‌رمایه داری دوا رۆژی وڵات.
هه‌بوونی ئه‌و كۆمپانیانه به شێوازی ئێستایان چه‌ند سوود به‌خشن دوو ئه‌وه‌نده‌ش زیان به‌خشن ئه‌م راستیه گه‌ر له لای خه‌ڵكه هه‌ژاره‌كه‌ی خۆمان به‌دی نه‌كرێ كارێكی عهیبو شه‌رمه‌زاریه نیه كه به درێژای ته‌مه‌نی له ژێر چه‌پۆكی دره‌نده‌ترین دكتاتۆریه‌تی سهردهمههی رۆژانی ته‌مه‌نی ده‌برده سه‌ر، هه‌موو ده‌رگای پهیوهندهیهكانو راده‌ربڕینی لێ قه‌ده‌غه كرابوو، لاوازی یان نه‌بوونی ده‌رفه‌تی شیكردنه‌وه‌ی بوراه‌كانی سیاسی‌و ئابووری پێوه دیار بووه، به‌ڵام ئێستا له ژێر سێبه‌ری حكومه‌تی كوردستان‌و ئاڵا ره‌نگاو ره‌نگه‌كه‌ی خه‌ریكی به‌رنامه دارشتنه به‌ره‌و خۆناساندن به جیهانو ئهدبیاتهكانو هه‌ست كردن به هه‌موو رووداوێكی رۆژانه لهگهڵاَ پێویستی به رێگا پێشاندهرو روون كردنه‌وه‌ی تاكه‌كان هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی رۆشنبیران‌و سیاسه‌تمه‌دارانه به پێی قۆناغه‌كانی شارستانیهتو پێناسه‌كردنی بابه‌ته‌كان‌و پێشنیار كردنی بابه‌ته ههنووكهییهكانو به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی كۆمه‌ڵگه.
هه‌مومان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین كاتی چاره‌ی خۆ نووسین بۆ وڵات نه‌هاتووه‌و زه‌مینه‌ی پێویستی بۆ نه‌ره‌خساوه، هه‌رچه‌نده ئاواتی ژیان‌و مردنمانه، به‌ڵام عینادی كردنیش له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ربه‌خۆیه له‌و كاته وه‌ك ئه‌وه وایه داوا (مریشك بكرێت هێلكه‌ی قاز بكات) باشه ئه‌گه‌ر وڵات بورای سه‌ربه‌خۆی بۆ نهرهخسابی بۆ بڵێی كۆمه‌ڵگه به‌ده‌ر بێ له‌و پێوه‌ره له چهسپاندنو كۆپی كردنی مۆدیلاتی پێشكه‌وتوو به‌سه‌ری دا له چاو تروكانێكاو خه‌ڵكه‌كه ناچار بكه‌ین به‌رازی بوون به هه‌موو ئه‌و شێوازه ژیانه‌و وشه سه‌یرانه كه له‌و وڵاتانه به‌كار هێنراوه، ئێمه رۆشنبیر‌و سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانینو پێویسته‌و ئه‌ركی سه‌رشانی ههمووشكانه بواری پێویست‌و پڕ له باوه‌ڕه‌وه بڕه‌خسێنین بۆ خه‌ڵكه‌كه‌مان بۆ به‌ره‌و چوون بۆ كۆمه‌ڵگای شارستانی قۆناغ به خۆناغو نه‌خشه‌ی داهاتوو، ده‌بێ به‌رده‌وامیش بیر له ئاینده بكه‌ینه‌وه وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه رێره‌وی كاروانه‌كه‌ی به‌ره‌و ئاینده هه‌ڵده‌نێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپانه زاڵ بین كه دێنه پێشه‌وه‌و هه‌رده‌میش ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه خۆشتر بكه‌ین، با ته‌نها خراپه‌كان له شارستانیه‌تی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان وه‌رنه‌گرین، به‌ڵكو پێویسته كار‌و هه‌نگاوه باشه‌كانیان باش وهربگرینو ئه‌زمونی خۆمانی پێ ببینه پێشه‌وه. |