خورما یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی كه به‌به‌كارهێنانی چه‌نده‌ها سوودوو كه‌ڵكی پێوه ده‌بینرێت، وه خورما پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه له ئیسلامدا، خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆز باس له خورما ده‌كاو ده‌فه‌رمووێ: [ وَهُزِّي إِلَيْكِ بِجِذْعِ النَّخْلَةِ تُسَاقِطْ عَلَيْكِ رُطَبًا جَنِيًّا (25) فَكُلِي وَاشْرَبِي وَقَرِّي عَيْنًا فَإِمَّا تَرَيِنَّ مِنَ الْبَشَرِ أَحَدًا فَقُولِي إِنِّي نَذَرْتُ لِلرَّحْمَنِ صَوْمًا فَلَنْ أُكَلِّمَ الْيَوْمَ إِنْسِيًّا (26)] (مريم 25-26)
وه له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ریش(د.خ) هاتووه كه‌وا باشتره له‌كاتی ڕۆژوو شكاندن ڕۆژووه‌وان به خورما ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌و سوودانه‌ی كه له ناو خورمادا هه‌یه.
له‌و كاته‌ی مه‌سڵمانان ده‌جه‌نگان جگه له خورماو ئاو هیچیان له سكدا نه‌بووه كه‌چی توانییان ئیسلام بگه‌یه‌ننه ئاسیا‌و ئه‌فریقییاو فتوحاتی ئه‌م وڵاتانه بكه‌ن(
هه‌ر له‌مێژه‌وه خورما ناسراوه ئه‌ویش به بینینی له نێو ئه‌و میوه‌جاتانه‌ی كه به نه‌خش و نیگار له‌سه‌ر دیواری په‌رستگاكانی فیرعه‌ونه‌كان و گۆڕه‌كانییان دروست كراون .
به‌كارهێنان و سووده پزیشكییه‌كانی :
1-له‌به‌ر بوونی ڤیتامین (ئه‌ی) تیایدا، خورما بینین به‌هێز ده‌كاو ڕێ له شه‌وكوێری ده‌گرێ، و ته‌ڕی و بریقه‌داری چاو ده‌پارێزێ و چاو زه‌قی و تانه‌ی چاو لاده‌بات.
2- خورما نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ناهێڵێت، به‌تایبه‌تیش ڤیتامین (ئه‌ی) پێویسته بۆ ئه‌و شانانه‌ی كه ده‌وره‌ی بۆڕییه‌كانی هه‌وایان له ناوه‌وه داوه، وه خورما سودبه‌خشه بۆ كۆكه‌و ده‌ركركردنی به‌ڵغه‌م.
3- له‌به‌ر بوونی مه‌گنسیۆم ده‌بێته هێوركه‌ره‌وه‌یه‌كی باش بۆ ده‌ماره‌كان و ڕێ له دڵه‌ڕاوكێ و شله‌ژانی ده‌روون ده‌گرێت.
4- خورما كاری هه‌سته‌وه‌ره‌كان باش ده‌كاو پارێزگاری‌یان لێ ده‌كات، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئامرازه‌كانی هه‌سته‌وه‌ره‌كان چاڵاك ده‌كات : بۆن، بینین، چێژ، بیستن، وه یارمه‌تی مێشك ده‌دات بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر.
5- هێز ده‌داته ماسولكه‌و ده‌ماره‌كان و نوێكه‌ره‌وه‌یه‌كی باشه بۆ خانه‌كانی له‌ش و پیری دواده‌خات.
6- باشترین خۆراكه به تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی كه كۆئه‌ندامی هه‌رسییان لاوازه، چونكه خورما كه‌متر له‌ماوه‌ی نیو كاتژمێر وزه‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ مژین له لایه‌ن ڕیخۆله‌وه، خورما پێویستی به كۆشش و كات نییه بۆ هه‌رسكردن.
7- خورما ده‌ماره‌كان به هێز ده‌كاو ڕێ له ئیفلیج بوونیان ده‌گرێت ئه‌ویش له‌به‌ر بوونی ڤیتامین (بی 1 بی2).
8-خورما ڕۆلێكی گرنگ ده‌بینی له به‌خشینی وزه‌یه‌كی پێوییست ۆ‌ب له‌ش به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی كه پێویستیان به كۆششی فیكری و ماسولكه‌یی زیاتر هه‌یه وه‌كو له ڕێی ڤیتامین .b1،b2
9- كاری خانه‌كانی بینین باش ده‌كات به‌هۆی بوونی ڤیتامین (ئه‌ی)و ڕێ له شه‌ق شه‌ق بوونی پێست و شكانی نینۆك و هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌گریێت.
10- فۆسفۆر ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێ له چاڵاككردنی مێشك و ددان و ئێسك.
11- مادده‌ی مه‌گنسیۆم هۆكارێكه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه بۆ دانیشتووانی بیابان.
12- شه‌كری ناو خورما میزهێنه‌ره‌و به‌رد و لم لاده‌بات و گورچیله ده‌شواته‌وه.
13- نه‌رمكه‌ره‌وه‌یه‌و قه‌بزی ناهێڵێت به‌هۆی بوونی شه‌كرو ریشاله‌كان و ڤیتامین(ئه‌ی)و ڤیتامینه‌كانی(بی1بی2) له ناو خورمادا.
14- بۆنێكی خۆش به هه‌ناسه ده‌به‌خشێ و بۆنی له‌ش و ئاره‌قه خۆش ده‌كات.
ده‌ماری به‌ساڵاچووان چاڵاك ده‌كاو سووڕی خوێنی مێشك و له‌ش چاڵاك ده‌كات. -15
16- ڕژێنی ده‌ره‌قی چاڵاك ده‌كاو ده‌توانێت به‌یانیان له‌گه‌ڵ په‌رداخێك شیر بخورێت و یارمه‌تی بۆڕییه‌كانی خوێن ده‌دات و ڕیخۆڵه شێ‌دار ده‌كات و له لاوازی و هه‌وكردن ده‌پارێزێ.
17- به‌های خۆراكی خورما ده‌توانێت به هاوتای هه‌ندێك جۆره گۆشت به‌راوردبكرێت و سێ ئه‌وه‌نده‌ی ماسیش به‌سووده‌و یارمه‌تی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كه‌م خوێنی ده‌داو كێشی منداڵا زیاد ده‌كات.
18- بڕێكی باش له خوێنی كانزایی تێدایه كه ترشه‌لۆكی خوێ هاوسه‌نگ ده‌كات.
ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه بوون نابێ بیخۆن :
1-نه‌خۆشی شه‌كره.
2-شله‌ژانی ده‌ماری و ده‌روونی .
3-حاڵه‌ته‌كانی گه‌رمای توند .
4-ئه‌وانه‌ی قه‌ڵه‌ون. |