یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
م. محمد بابه‌كر _ رانیه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/04/2012 : 14:01:04
قه‌باره‌ی فۆنت
ئیستاتیـكای بـــه‌هــار
به‌هار یه‌كێكه‌ له‌ قه‌شه‌نگترین‌و ڕازاوه‌ترین وه‌رزه‌كانی ساڵ‌و" ماڵئاوایی كردنه‌ له‌ وه‌رزی سه‌ رماوسۆڵه‌ی زستان‌و پێشوازی كردنه‌ له‌ وه‌رزێكی تازه‌‌و ڕۆژێكی نوێ.

به‌هار پێشانگایه‌كی ساڵانه‌ی گه‌وره‌ی خواییه‌, كه‌ چه‌ندین گوڵ‌و لاله‌زارو تابلۆی سه‌رنج ڕاكێش‌و دڵڕفێن خۆیان نمایش ده‌كه‌ن له‌‌و دیمه‌نگه‌یه‌دا ئه‌‌و نمایشگایه‌ له‌ هه‌موو لایه‌وه‌ ده‌رگای كراوه‌‌و واڵایه‌ بۆ میوان‌و گه‌شتیارانی‌و، هه‌موو كه‌سێك بۆی هه‌یه‌ به‌شداری تێدا بكات به‌بێ جیاوازی له‌ نێوان ئایدیاو ئینتیمای چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌.

وه‌رزی به‌هار ئه‌رشیفێكه‌ پڕیه‌تی له‌ په‌ند‌و وانه‌ گه‌لێكی زۆر، گرنگترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:

1- به‌ هار وه‌رزی زیكرو ڕامان‌و تێفكرینه‌ له‌ دروستكراوه‌كانی خوا، خوای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا ده‌فه‌رمو‌وێ: (الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَامًا وقُعُودًا ؤعَلَي جُنُوبِهِمْ ويَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاؤاتِ والْأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذَا بَاطِلًا سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ)آل عمران: 191

2- وه‌رزی نوێبونه‌وه‌‌و ژیانه‌وه‌یه‌، به‌ هار فێرمان ده‌كات كراوه‌‌و گه‌شبین بین داخراوو ڕه‌شبین نه‌بین، وه‌ نابێت بوه‌ستین‌و له‌ ته‌نها دۆخێكدا بخولێینه‌وه‌، به‌ڵكو پێویسته‌ خۆمان تازه‌ بكه‌ینه‌وه‌‌و به‌رگی ڕابردوو فڕێده‌ین‌و به‌رگێكی نوێ بپۆشین به‌ره‌‌و ژیانێكی كراوه‌‌و ژینگه‌ یه‌كی پاك هه‌نگاو بنێین‌و گۆڕان له‌ ئاوره‌زو هزرو هه‌ستمان دروست بكه‌ ین‌و له‌ داوی ته‌قلیدو چاولێكه‌ ری كوێرانه‌ خۆمان ڕزگاربكه‌ین.

3- ئه‌لبومی به‌هار پێمان ده‌ڵێت, كه‌ له‌سه‌ر یه‌ك جۆر شێوه‌‌و شێواز نه‌ژین له‌ ژیانماندا، به‌ڵكو ده‌بێت خولیاو حه‌ زو ئاواته‌كانمان هه‌مه‌جۆرو جوانیه‌كانمان هه‌مه‌ڕه‌نگ بن.

4- به‌هار ئه‌و وه‌رزه‌ دڵگیرو ڕه‌نگین‌و كه‌مه‌ند كێشه‌یه‌, كه‌ وای له‌ سه‌عیدی نوره‌سی كرد له‌ و وه‌رزه‌دا په‌یامی به‌ هه‌شت بنوسێت.

5 - به‌هار به‌ زمانی حاڵ پێمان ده‌ڵێت, كه‌ بۆنی خۆش‌و جۆراوجۆر بكه‌ ین به‌ خۆماندا، چو نكه‌ بۆن‌و به‌رامه‌كانی به‌هار فره‌ چه‌شنن.

6- فێری دیاری‌و به‌خششمان ده‌كات، چونكه‌ هه‌ موو دیمه‌نه‌كانی به‌هار خه‌ڵاتن بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ بێ به‌رامبه‌ ر.

7- وانه‌یه‌كی تری به‌هار ئه‌وه‌یه‌, كه‌ نابێت ڕه‌نگه‌كان بۆ خۆمان قۆرخ بكه‌ین‌و به‌ هی خۆمانیان بزانین، به‌ڵكو ته‌واوی ڕه‌نگه‌كان هی خوای گه‌ وره‌ن‌و به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر گه‌وره‌یی‌و ده‌ست ڕه‌نگینی خوای په‌ روه‌ردگار.

8- به‌ هار پێمان ده‌ڵێت, كه‌ زۆر ئاسایی‌و یاساییه‌ دیدو بۆچونمان لێك جوێبێ‌و وه‌ك یه‌ك بیرنه‌كه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ ڕه‌نگه‌كان‌و گژوگیای به‌هار هیچ كامیان له‌یه‌ك ناچن‌و هه‌موان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا جێیان ده‌بێته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی یه‌كتر بكه‌ن، خوای به‌رزو بێ هاوتا ئه‌ م جیاوازیه‌ به‌ یه‌كێ له‌ نیشانه‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌ژمار ده‌كات‌و ده‌فه‌رموێ: (ومِنْ آيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاؤاتِ والْأَرْضِ واخْتِلَافُ أَلْسِنَتِكُمْ ؤأَلْؤانِكُمْ) الروم:22
وته‌ زا یه‌كیش ده‌ڵێ: ( گه‌ر هه‌موان وه‌ك یه‌ك بیربكه‌ینه‌وه‌, كه‌واته‌ بیرمان نه‌كردۆته‌وه‌ ).

9- به‌هار فێرمان ده‌كات دۆستی جوانی بین‌و داهێنانكارو جوانكارانمان خۆش بوێ، جوانیه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌رخه‌ین‌و نه‌یان شارینه‌وه‌.

10 – به‌هار وانه‌ی سوپاس گوزاریمان فێرده‌كات له‌سه‌ر ته‌واوی به‌ هره‌و به‌خششه‌كانی خوا: (( إِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِنْ شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ ؤلَئِنْ كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ) ابرهيم: 7

11- فێرمان ده‌كات چ بچێنی هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌ دوریته‌وه‌، ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ چی سه‌وز كه‌ین سبه‌ینێ دروێنه‌ی ده‌كه‌ین.

12- به‌زمانی حاڵ ده‌مان دوێنێ‌و پێمان ده‌ڵێ له‌ چوار چێوه‌ی ماڵه‌كانتان وه‌رنه‌ ده‌ره‌وه‌و بگه‌ڕێن به‌ سه‌ر ئه‌و زه‌ویه‌ سه‌وزو پان و پۆڕه‌ و ده‌ست له‌ ملانی سروشتی په‌روه‌ردگار كه‌ن تاوه‌كو چه‌ند ساتێك بحه‌سێنه‌وه‌: (قل سِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلُ كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُشْرِكِينَ) الروم:42

13- به‌هار دیارترین به‌ڵگه‌‌و نموونه‌ی به‌رچاوه‌ له‌ سه‌ر زیندوبونه‌وه‌ی دوای مردن، خوای به‌رزو بڵند له‌ قورئاندا ده‌فه‌رموێ: (فَانْظُرْ إِلَي آ‌َثَارِ رَحْمَةِ اللَّهِ كَيْفَ يُحْيِي الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا إِنَّ ذَلِكَ لَمُحْيِي الْمَوْتَي وهُؤ عَلَي كُلِّ شَيْ‌وٍ قَدِيرٌ) الروم: 50

واته‌ : ئه‌ی مرۆڤی خاوه‌ن ژیر! ته‌ماشای ئاسه‌واری كه‌ڕه‌م و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوا بكه‌، كه‌ چۆن به‌و بارانه‌ی ده‌یبارێنێت زه‌وی مردوو به‌ شینبوونی گژوگیاو ڕووه‌ك و دارو دره‌خت زیندووده‌كاته‌وه‌و، به‌سه‌وزایی دایده‌پۆشێت..

بێگومان ئه‌و زاته‌ی كه‌ زه‌وی – له‌ پاش مردن و وشكبوونه‌ وه‌ – زیندوو ده‌كاته‌وه‌و ده‌یژێنێته‌وه‌، ئاوایش مردوه‌كان زیندوو ده‌كاته‌وه‌و ده‌یانخاته‌ ژێر حیساب‌و لێپرسینه‌وه‌، هه‌ر كه‌سه‌و به‌ پێی بیرو باوه‌ڕو كرده‌وه‌ی خۆی پاداشتی ده‌درێته‌ وه‌.. خودا به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا به‌ ده‌سه‌ڵات‌و خاوه‌ن توانایه‌.