بسم الله الرحمن الرحیم الحمد لله وكفی والصلاه السلام علی النبی المصطفی، وبعد: دیاره له‌گه‌ڵا سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی ( كۆرۆنا) خه‌ڵكێكی دڵسۆزی زۆر ، پرسیار ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی حوكمی به‌ستانی ده‌مامك و داپۆشینی ده‌م ولوت له‌كاتی نوێژكردن وسوجده‌كاندا به تایبه‌تی . بۆیه به‌پێویستم زانی شتێك بنوسم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گرنگه‌ی كه‌په‌یوه‌سته به‌ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی نوێژكردن كه ڕوكنی دووه‌می ئیسلامه‌تیه، ودوای خوێندنه‌وه‌ی به‌شێك له كتێبه فیقهیه‌كانی هه‌رچوار مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سوننه، بۆمان ده‌ركه‌وت: 1-زانایان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناپه‌سند ومه‌كروهه كه‌نوێژ خوێن ــ پیاو یان ئافره‌ت ــ ده‌م ولوت چاوی خۆی دابپۆشی له‌كاتی نوێژكردن به‌بێ عوزرو هۆكار، به‌ڵام نوێژه‌كه‌ی دروسته‌وبه‌تاڵا نابێته‌وه. ئیمام ابن المنژر ده‌فه‌رموێت : " وكل من أحفظ عنه من أهل العلم يكره التلثم وتغطية الفم ". (الَاوسط في السنن والإجماع والاختلاف :3/ 266). واته: هه‌موو ئه‌و زانایانه‌ی كه‌پێیان گه‌یشتوم:داپۆشینی ده‌م و چاوو ڕوخساریان له‌ناو نوێژدا به‌ناپه‌سند داناوه. چونكه داپۆشینی ده‌م وچاو ڕێگره له‌گه‌یشتنی نێوچه‌وان ولوتی نوێژخوێن بۆ سه‌ر زه‌وی، ودیاره دانانی نێوچه‌وان ولوت له‌ته‌واوی ڕوكنی سوژده بردنه له‌ناو نوێژدا. 2-زانایان كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر نوێژ خوێن عوزرێكی مه‌شروعی هه‌بوو بۆ داپۆشینی ده‌م وچاوی له‌كاتی نوێژكردن ئه‌و كات دروسته‌وهیچ كه‌راهه‌تی نیه. تێبینی (1 ): (مه‌كروه ) واته: ناپه‌سندو ناڕێك، وه‌مه‌به‌ست له‌مه‌كروه له‌زاراوه‌ی شه‌رع ئه‌وه‌یه: كارێكه له‌سه‌ر كردنی سزا نادرێت وبه‌ڵكو گله‌یی لێ ده‌كرێ، وه‌ئه‌گه‌ر بۆ گوێڕایه‌ڵی شه‌رع وازی لێ بهێنێ پاداشت وه‌رده‌گرێت لای خوای گه‌وره. تێبینی (2): مه‌به‌ست له‌ده‌مامككردن لای زانا شافعیه‌كان داپۆشینی ده‌مه، ولای زانا حه‌نه‌فی وحه‌نبه‌لیكان داپۆشینی ده‌م ولوته، ولای زانا مالیكیه‌كان داپۆشینی هه‌موو ڕوخساره تا ده‌گاته لێوی خواره‌وه. بڕوانه: (حاشیه ابن عابدین 1 / 439، حاشیه الدسوقی 1 / 218، المجموع 3 / 179، كشاف القناع 1 / 275 ). ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕای زانایانی شه‌رع وبه‌ڵگه‌كانیان: ئه‌وه‌ی خواره‌وه باسی ڕای زانایانی هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كانه به‌كورتی له‌هه‌ر مه‌زهه‌بێك ڕای چه‌ند زانایه‌ك باس ده‌كه‌ین به‌نموونه به‌م شێوه‌یه: 1- زانایانی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی: ئیمام الكاسانی ده‌فه‌رموێت: " ؤيُكْرَهُ أَنْ يُغَطِّيَ فَاهُ في الصَّلاةِ، لَاَنَّ النبي –صلي الله عليه وسلم- نهي عن ذلك، ولَاَنَّ في التَّغْطِيَةِ مَنْعًا من الْقِرَا‌وَةِ والَاَذْكَارِ ". (بدائع الصنائع (1/ 216 ). واته: ناپه‌سه‌ندو مه‌كروهه نوێژ خوێن له‌كاتی نوێژكردن ده‌می دابپۆشێ، چونكه پێغه‌مبه‌ر -دروودی خودای لێبێت- قه‌ده‌غه‌ی كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته ڕێگرتن له خوێندنی قورئان و زیكره‌كان به‌جوانی. ئیمام ئیبن نجیم ده‌فه‌رموێت: " ومِنْ الْمَكْرُوهِ التَّلَثُّمُ وتَغْطِيَةُ الَاَنْفِ والْؤجْهِ في الصَّلاة ". ( البحر الرائق2 /27). واته: له‌كاره ناپه‌سه‌ندومه‌كروهه‌كان: ده‌مامك كردن وداپۆشینی لوت وده‌م وچاوه له‌ناو نوێژدا. 2- زانایانی مه‌زهه‌بی مالیكی: ئیمام ابن عبد البر ده‌فه‌رموێت:" أجمعوا علی أن علی المرأة أن تكشف وجهها فی الصلاة والإحرام". (التمهید 6/364). واته: زانایان یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێت ئافره‌ت ده‌م وچاوو ڕوخساری دانه‌پۆشێت له‌كاتی نوێژكردن وكاتێك له‌ژێر ئیحرامدایه. ئیمام ابن أبی زید القیروانی ده‌فه‌رموێت:" ولا يُغَطِّي أَيْ الْمُصَلِّي أَنْفَهُ أو وجْهَهُ في الصَّلاةِ ، أَيْ: يُكْرَهُ لِكُلِّ مُصَل ولَوْ امْرَأَةً الانْتِقَابُ في الصَّلاة،ِ وهِيَ تَغْطِيَةُ الْؤجْهِ حتي يَصِلَ إلَي عَيْنَيْهِ، ويُكْرَهُ أَيْضًا التَّلَثُّمُ بِأَنْ يُغَطِّيَ شَفَتَهُ السُّفْلَي، لَاَنَّهُ من الْغُلُوِّ في الدِّينِ وهو مُنَافٍ لِلْخُشُوعِ ". (الفواكه الدوانی :1/ 216). واته: نابێت نوێژ خوێن لوت وڕوخساری خۆی داپۆشێت، ومه‌كروهه بۆ هه‌موو نوێژ خوێنێك هه‌تا ئافره‌تیش نابێت په‌چه‌و نیقاب بكات له‌نوێژدا به‌و شێوه‌ی كه‌ده‌م وڕوخساری خۆی دابپۆشێت تاده‌گاته چاوه‌كانی، وه‌ده‌مامكردن كه‌بگاته داپۆشینی چه‌ناگه‌و لێوی خواره‌وه‌ی ئه‌مه زیاده‌ڕه‌وی یه له‌ئایین وه‌له‌گه‌ڵا ملكه‌چی وخشوعی نوێژدا ناگونجێت. 3- زانایانی مه‌زهه‌بی شافیعی: ئیمام النووی ده‌فه‌رموێت:" ويكره أن يصلي الرجل متلثما، أي مغطيا فاه بيده أو غيرها ، ويكره أن يضع يده علي فمه في الصلاة إلا إذا تثا‌وب ، فإن السنة وضع اليد علي فيه ، ففي صحيح مسلم عن أبي سعيد أن النبي صلي الله عليه وسلم قال: إذا تثا‌وب أحدكم فليمسك بيده علي فيه فإن الشيطان يدخل، والمرأة والخنثي كالرجل في هذا، وهذه كراهة تنزيه لا تمنع صحة الصلاة". (المجموع3/180). واته: ناپه‌سه‌ندو مه‌كروهه پیاو له‌كاتی نوێژكردن خۆی ده‌مامك بكات، مه‌به‌ست ده‌می خۆی دابپۆشێت به‌بێ پێویستی به‌ده‌ستی یان به شتێكی تر له‌ناو نوێژدا، مه‌گه‌ر باوه‌شكی بێت، ئه‌وكات سوننه‌ته ده‌ستی چه‌پی دابنێت له‌سه‌ر ده‌می، چونكه له‌فه‌رمووده‌ی ئیمامی موسلیم دا هاتووه: " هه‌ركاتێك یه‌كێكتان باوه‌شكی هات باده‌ستی له‌سه‌ر ده‌می دابنێ، چونكه شه‌یتان ده‌چێته ناو ده‌میه‌وه"، له‌م حوكمه ئافره‌ت ونێره‌مووك وه‌ك پیاون، وه‌داپۆشینی ده‌م وچاو له‌ناو نوێژ كه‌راهه‌تی هه‌یه ونوێژ به‌تاڵ ناكاته‌وه، به‌ڵام دانه‌پۆشینی باشتره به‌بێ عوزر. قازی زه‌كریای ئه‌نساری ده‌فه‌رموێت: "ويُكْرَهُ أَنْ يُصَلِّيَ الرَّجُلُ مُتَلَثِّمًا والْمَرْأَةُ مُتَنَقِّبَةً أو مُغَطِّيًا الْمُصَلِّي فَاهُ، لَانَّهُ صلي اللَّهُ عليه وسلم نهي أَنْ يُغَطِّيَ الرَّجُلُ فَاهُ في الصَّلاةِ. رَؤاهُ أبو دَاوُد، ؤقِيسَ بِالرَّجُلِ غَيْرُهُ". (أسني المطالب في شرح روض الطالب :1/ 179). واته : ناپه‌سه‌ندو مه‌كروهه پیاو له‌كاتی نوێژكردن خۆی ده‌مامك بكات، هه‌روه‌ها مه‌كروهه ئافره‌تیش په‌چه‌و نیقاب بكات له‌كاتی نوێژكردن، نابێت نوێژ خوێن ده‌م وچاوی خۆی داببۆشی چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا -دروودی خودای لێبێت - قه‌ده‌غه‌ی كردوه كه نوێژ خوێن ده‌م وچاوی خۆی دابپۆشی له‌ناو نوێژدا وه‌ك ئیمام ئه‌بو داود ڕیوایه‌تی كردووه، پیاوو ئافره‌ت یه‌ك حوكمیان هه‌یه له‌م بابه‌ته. وه به‌ركه‌وتنی لوتیش بۆ زه‌وی له كاتی سوجده‌دا له مه‌زهه‌بی شافیعیدا یه‌كێكه له سوننه‌ته‌كان له‌ناو نوێژدا ، كه‌ژماره‌یان ( 35 سی وپێنج سوننه‌ته) . كه‌واته داپۆشینی لوتیش نوێژ به‌تاڵ ناكاته‌وه. بڕوانه : ( المجموع : 3/513). 4-زانایانی مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لی: سه‌باره‌ت به ده‌مامك كردن له‌نوێژدا لای زانایانی مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لی دوو بۆچوون هه‌یه: یه‌كه‌م: داپۆشینی ڕوخساربه ده‌م ولوته‌وه ناپه‌سه‌ندو مه‌كروهه. دووه‌م: مه‌به‌ست له‌داپۆشینی ڕوخسار ته‌نها ده‌می نوێژ خوێنه،كه داپۆشینی ناپه‌سه‌ندو مه‌كروهه، به‌ڵام داپۆشینی لووت ڕێگه پێدراوه، چونكه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه ته‌نها باسی ده‌می نوێژخوێن ده‌كات، وه‌ك فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر"دروودی خودای لێبێت " ئاماژه‌ی پێكردوه. ئیمام ابن قدامه ده‌فه‌رموێت:" وَيُكْرَهُ أَنْ يُغَطِّيَ الرَّجُلُ وَجْهَهُ أَوْ فَمَهُ. لِمَا ذَكَرْنَا مِنْ حَدِيثِ أَبِي هُرَيْرَةَ: أَنَّ النَّبِيَّ - صَلَّي اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : نَهَي عَنْ السَّدْلِ فِي الصَّلاةِ، وَأَنْ يُغَطِّيَ الرَّجُلُ فَاهُ، وَهَلْ يُكْرَهُ التَّلَثُّمُ عَلَي الَاَنْفِ؟ عَلَي رِؤايَتَيْنِ: إحْدَاهُمَا، يُكْرَهُ؛ لَاَنَّ ابْنَ عُمَرَ كَرِهَهُ، وَالَاُخْرَي: لا يُكْرَهُ، لَاَنَّ تَخْصِيصَ الْفَمِ بِالنَّهْيِ عَنْ تَغْطِيَتِهِ تَدُلُّ عَلَي إبَاحَةِ تَغْطِيَةِ غَيْرِهِ". (المغنی:1/ 419 ). واته: ناپه‌سه‌ندو مه‌كروهه پیاو له‌كاتی نوێژكردن ڕوخساری یا ده‌می خۆی دابپۆشی، له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر -دروودی خودای لێبێت - كه قه‌ده‌غه‌ی كردووه كه‌سێك له نوێژدا جلێك به‌سه‌ر سه‌روشان وملی خۆی دابدات بێ ئه‌وه‌ی قۆڵی تێهه‌ڵبكێشێت به‌جوانی، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی كردوه ده‌می خۆی دابپۆشێت، وه‌ئایا داپۆشینی لوت له‌نوێژدا ناپه‌سه‌ندو مه‌كروهه؟ دوو ڕا هه‌یه" ڕای یه‌كه‌م : ناپه‌سه‌ندو مه‌كروهه، چونكه پێشه‌وا ئیبن عومه‌ر-ڕه‌زای خودا له خۆی و باوكی بێت -پێ‌ی ناخۆش بووه، ڕای دووه‌م: ناپه‌سه‌ندو مه‌كروهـ نیه، چونكه قه‌ده‌غه كراوه‌كه ته‌نها باسی دانه‌پۆشینی ده‌مه، وه‌ك له‌فه‌رمووده‌كه هاتووه، كه‌واته دروسته ئه‌ندامه‌كانی تری وه‌ك: لوت وچاو دابپۆشرێن. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: " وَيُكْرَهُ أَنْ تَنْتَقِبَ الْمَرْأَةُ وَهِيَ تُصَلِّي، لَاَنَّهُ يُخِلُّ بِمُبَاشَرَةِ الْمُصَلَّي بِجَبْهَتِهَا ؤأَنْفِهَا ، وَيَجْرِي مَجْرَي تَغْطِيَةِ الْفَمِ لِلرَّجُلِ ، وَقَدْ نَهَي النَّبِيُّ صَلَّي اللَّهُ عَلَيْهِ ؤسَلَّمَ عَنْهُ". (المغنی :2/ 331 ). واته: ناپه‌سه‌ندو مه‌كروهه ئافره‌ت له‌كاتی نوێژ كردن په‌چه بكات چونكه ده‌بێته ڕێگر له گه‌یشتنی ڕاسته‌وخۆی نێوچه‌وان ولوتی به‌سه‌ر زه‌وی، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌مامك كردنی پیاو وایه، ئه‌مه‌ش پێغه‌مبه‌ری خوا -دروودی خودای لێبێت - قه‌ده‌غه‌ی كردوه. ئیمام البهوتی ده‌فه‌رموێت:" یكره فی الصلاه تغگیه وجهه واللپام علی فمه وأنفه ، بلا سبب لنهیه صلی الله علیه وسلم أن یغطی الرجل فاه"، رواه أبو داود،" وفی تغطیه الفم تشبه بفعل المجوس عند عبادتهم النیران". (الروچ المربع ص75). واته: داپۆشینی ڕوخسار‌و ودانانی ده‌مامك له‌سه‌رده‌م و لوت له‌نوێژدا ناپه‌سند و مه‌كروهه به‌بێ عوزرو هۆكار، چونكه له‌فه‌رمووده‌ی ئه‌بوداود داهاتوه: پێغه‌مبه‌ر -دروودی خودای لێبێت - قه‌ده‌غه‌ی كردوه له‌نوێژدا ده‌م دابپۆشرێت، چونكه له‌داپۆشینی ده‌م وچاو خۆ لێكچواندنه به ئاگر په‌رستان كاتێ كه ئاگر ده‌په‌رستن. ئیمام ئیبن ته‌یمیه‌ی كوردی هه‌مان ڕای زانایانی حه‌نبه‌لی دوباره كردۆته‌وه، وه‌ئاماژه به‌هۆكاری قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌مامككردن له‌ناو نوێژ ده‌كات-دوای باسی به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده -،و ده‌ڵیت : ده‌مامكردن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نوێژ خوێن نه‌توانێ قورئانی پیرۆز وزیكرو دوعاكانی بخوێنێته‌وه به‌جوانی و پیته‌كان به‌جوانی ده‌بڕێت،وه‌ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات كه داپۆشینی لوت به‌ربه‌رست دروست ده‌كات له‌گه‌یشتنی به‌سه‌ر زه‌وی له‌سوژده‌دا كه ڕوكنێكی نوێژه، وه‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه مینگه له‌ده‌نگی پیته‌كان دروست بكات، هه‌روه‌ها له‌ئیبن عه‌باس - ڕه‌زای خوای لێبێت- ده‌گێڕێته‌وه كه له‌ناو نوێژدا لوتی خۆی داپۆشیوه. بڕوانه ( شرح العمده فی الفقه :ص 358 ) . له‌كتێبی (معونه أولی النهی شرح المنتهی :2/ 24 ) هاتووه: "..وربما من‌ع ذلك تحقيق الحروف علي الصفة الكاملة... ومحل الكراهة في تغطية الوجه والتلثم علي الفم والَانف ولفُّ الكم إذا كان ذلك بلا سبب، لما روي عن أحمد رضي الله تعالي عنه أنه قال: لا بأس بتغطية الوجه لحر أو برد.... ". ئیمام ابن النجار هه‌مان ڕای زانایانی حه‌نبه‌لی هه‌یه‌و، ئه‌میش ئاماژه به‌هۆكاری قه‌ده‌غه‌كردن له ده‌مامككردن له‌ناو نوێژ ده‌گێرێته‌وه بۆئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی نوێژ خوێن نه‌توانێ به‌جوانی سیفات وده‌رچه‌ی پیته‌كان ده‌رببڕێت به‌ته‌واوی ،به‌ڵام ئاماژه به‌بابه‌تێكی گرنگ ده‌كات كه‌یه‌كێك له‌هۆكاری ئه‌م نووسینه‌یه ئه‌میش ئه‌وه‌یه كه شوێنی ناپه‌سندی وكه‌راهه‌ت له‌داپۆشینی ڕوخسار‌و ده‌مامكردنی ده‌م ولوت و پێچانه‌وه‌و ولولكردنی لێوی جل وبه‌رگ له‌ناو نوێژدا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌بێ هۆكار بێت، چونكه ئیمامی ئه‌حمه‌د فه‌رموویه‌تی: داپۆشینی ده‌م وچاو ڕوخسار ئه‌گه‌ر له‌به‌ر گه‌رما یان سه‌رما بێت ئه‌وكات دروسته. -دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رچاوه زانستیانه‌ی زانایانی به‌ڕێز ده‌توانین بڵێین: له‌كات وساتی ئێستا له‌گه‌ڵا بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی (كۆرۆنا ) یان هه‌ر نه‌خۆشی وپه‌تایه‌ك كه‌ترسی ئه‌وه هه‌بێت بگوازرێته‌وه ، وه‌نوێژ خوێن خۆی یان خه‌ڵكی تر تووش بكات، ئه‌وكات دروسته به‌بێ هیچ كه‌راهه‌تێك ده‌مامك بكات ، ئه‌مه‌ش ڕای زانایانی سه‌رده‌م و ده‌زگاكانی فه‌توایه له جیهانی ئیسلامی دا، كه‌هه‌ندێكیان به‌نموونه باس ده‌كه‌ین به‌كورتی وبه‌كوردی. - شێخ ئیبن العثیمین ده‌ڵێت:" ... أما بدون سبب فإنه يُكره، فإن كان حوله رائحة كريهة تؤذيه في الصَّلاة، واحتاج إلي اللِّثام فهذا جائز، لَانه للحاجة، وكذلك لو كان به زُكام، وصار معه حَساسية إذا لم يتلثَّم، فهذه أيضاً حاجة تُبيح أن يتلثَّم " .( الشرح الممتع علی زاد المستقنع :2/ 193). واته: به‌ستنی ده‌مامك له‌ناونوێژ به‌بێ هۆكار ناپه‌سندو مه‌كروهه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هۆكارێكی دروست هه‌بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی نوێژ خوێن له‌ده‌وروبه‌ری بۆنێكی ناخۆشی بێزار كه‌ر هه‌بوو وه‌پێویستی به‌ده‌مامكردن هه‌بوو ئه‌وه دروسته، چونكه پێویستیه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر نوێژخوێن په‌سیو وهه‌ڵامه‌تی هه‌بوو، وه‌تووشی حه‌ساسیه‌ت ده‌بوو، ئه‌مه پێویستیه وده‌توانێت ده‌مامك بكات. -له‌فه‌تواكانی (دار الافتا‌ء المصریة) هاتووه: (پرسیار كراوه: ئایا حوكمی به‌ستانی ده‌مامكی پزیشكی له‌كاتی ئیحرام بۆحاجی یان عومره‌كار چیه بۆ خۆپاراستن له‌نه‌خۆشی؟ له‌وه‌ڵامدا هاتوه: پێویستی حاجی وعومره‌كار بۆ به‌كارهێنانی ده‌مامكی پزیشكی بۆ خۆپاراستن له‌توشبوون به‌نه‌خۆشی به‌تایبه‌تی نه‌خۆشیه‌كانی كه‌له‌ڕێگای هه‌واو هه‌ناسه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه، پێویستیه‌كی ته‌ندروستی زۆر گرنگه، وناچاریه خه‌ڵك ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری بێت، بۆیه دروسته به‌قسه‌ی ئه‌و زانایانه بكرێت كه‌پێیان دروسته ده‌م وچاو دابپۆشرێت، چونكه پێویستیه‌كی ته‌ندروستییه، وهه‌روه‌ها بۆپاراستنی گیان وڕۆح كه یه‌كێكه له‌مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌ت پێویسته، وه ئافره‌تیش له‌ژێر ئیحرامدا ده‌توانێت ده‌مامكی خۆی بكات وهیچ فیدیه‌ی ناكه‌وێته سه‌ر، چونكه‌ده‌مامك به داپۆشه‌ری ده‌م وچاو وڕوخسار دانانرێت، ئیمام ئیبن قدامه ده‌فه‌رموێت: به‌ڕاستی ئافره‌ت قه‌ده‌غه كراوه له‌داپۆشینی ڕوخساری به‌په‌چه‌و نیقاب و ئه‌وشتانه‌ی وه‌ك ئه‌وانن (المغنی:3/302)، بۆیه دروسته بۆ حاجی وعومره‌كار بۆ خۆپاراستن له‌نه‌خۆشی ده‌مامك بكه‌ن وهیچ فیدیه‌كیان ناكه‌وێته سه‌ر. https://www.dar-alifta.org : بڕوانه -ده‌زگای فه‌توای سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی كاروباری ئیسلامی وئه‌وقافی ئیماراتی فه‌توای داوه كه‌دروسته ده‌مامك ببه‌سترێت ووده‌م وچاو دابپۆشرێت له‌كاتی نوێژ كردن بۆ خۆپارستن له‌نه‌خۆشی ،چونكه ئه‌گه‌ر دروست بێت داپۆشینی ده‌م له‌كاتی باوه‌شك له‌ناو نوێژدا، كه‌واته ده‌مامك كردن بۆ پێویستیه‌ك وه‌ك خۆپاراستن له‌نه‌خۆشی بێگومان دروسته، له‌قاعیده‌ی شه‌رعیدا هاتوه: (الكراهة تندفع مع وجود الحاجة).واته: حوكمی كه‌راهه‌ت نامێنێ كاتێك پێویستی هه‌بێت، وه‌ئاشكرایه خۆپاراستن له‌نه‌خۆشی یه‌كێكه له‌پێداویستیه گرنگه‌كان. ).www.alittihad.ae.( (www.awqaf.ae). بڕوانه: -هه‌روه‌ها پرسیار كراوه له‌سایتی (ملتقی أهل الحدیپ) به‌م شێوه‌یه: ( پ: ئایا حوكمی ده‌مامكردن چیه بۆ حاجی وعومره‌كار له‌كاتی ئیحرامدا له‌ترسی توشبوون به فایروس ومیكرۆبات له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی؟. وه‌ڵام: هیچی تێدانیه ودروسته ده‌مامكردن له‌ژێر ئیحرامدا بۆ پێویستیه‌ك وه‌ك خۆپاراستن له‌نه‌خۆشی، یان له‌به‌ر دوكه‌ڵی ئۆتۆمبیله‌كان یان بۆنی ناخۆشی خه‌ڵكانێك، یا له‌به‌ر بۆنی ناخۆشی زبڵ و خاشاك وشتی تر،چونكه خه‌ڵكانێك زیانیان پێده‌گات یان ناڕه‌حه‌ت ده‌بن ئه‌گه‌ر ده‌مامك نه‌كه‌ن له‌وحاڵه‌تانه بێگومان دروسته ده‌مامك كردن. ).https://www.ahlalhdeeth.com بڕوانه : ( پوخته‌ی حوكمی بابه‌ت وده‌رئه‌نجامی كۆتایی: دوای خوێندنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شێك له كتتێبه فیقهیه‌كانی زانایانی هه‌ر چوار مه‌زهه‌ب وهه‌ندێك له‌ده‌زگاكانی فه‌توا له جیهانی ئیسلامی گه‌یشتین به‌م ده‌رئه‌نجامانه: 1-زانایانی هه‌ر چوار مه‌زهه‌ب یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناپه‌سند ومه‌كڕوهه كه‌نوێژ خوێن ــ پیاو یان ئافره‌ت ــ ده‌م ولوت وچاوی خۆی دابپۆشێ له‌كاتی نوێژكردن به‌بێ عوزرو هۆكار، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێ عوزریش ئه‌وه‌ی كرد ئه‌وه‌نوێژه‌كه‌ی دروسته‌وبه‌تاڵا نابێته‌وه ، به‌ڵام سه‌رپێچی شه‌رعی كردوه. 2-زانایان كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی كه ئه‌گه‌ر نوێژ خوێن عوزرێكی مه‌شروعی هه‌بوو بۆ داپۆشینی ده‌م وچاوی له‌كاتی نوێژكردن ، ئه‌و كات دروسته‌وهیچ كه‌راهه‌تی نیه. 3- حاجی وعومره‌كار دروسته وهیچی تێدانیه ده‌مامك بكه‌ن له‌كاتی ئیحرام به‌ستان یا له‌ناو ئیحرامدا له‌ترسی توشبوون به فایروس ومیكرۆبات ، بۆ پیاوو ئافره‌ت ، وهیچ فیدیه‌كیان ناكه‌وێته سه‌ر. 4-به‌دڵنیایه‌وه وبێ هیچ گومانێك ده‌ڵێین: نوێژكردن به‌ده‌مامكه‌وه ئه‌گه‌ر له‌ترسی توشبون به‌نه‌خۆشی بوو وه‌ك ئه‌و په‌تاییه‌ی ئێستا ( كۆرۆنا) یان هه‌ر نه‌خۆشیه‌كی تر، دروسته بێ كه‌راهه‌ت، به‌ڵكو فه‌رزو واجیبه ئه‌گه‌ر ترسا بگوازرێته‌وه بۆ خه‌ڵكانی تر له‌كاتی توش بووندا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه ترسناك وكوشنده‌یه ئه‌بێت نوێژ خوێن خۆی پۆشته بكات به ده‌مامك و ده‌ستكێش وهه‌ر جلێكی تر كه‌ڕٍێگر بێت له‌گواستنه‌وه‌ی بۆ كه‌سانی تر، وه‌ئه‌گه‌ر زانایانی پێشوو ڕێگه‌یان دابێت له‌به‌ر دوكه‌ڵا وبۆنی ناخۆش و سه‌رماو گه‌رما نوێژ خوێن بتوانێت خۆی ده‌مامك بكات وه‌پاداشتی نوێژه‌كه‌ی كه‌م ناكاته‌وه، ئێستا بێگومان ده‌مامكردن بۆخۆپاراستن له‌م نه‌خۆشیه كوشنده‌یه كه(كۆرۆنا)یه دروستتره وله‌پێشتره، چونكه هه‌مان هۆكاروعیله‌ت هه‌یه وبه‌لًكو زۆر زیاتر‌و ترسناكتریشه وزیانی گه‌لێك زۆره، وه‌دیاره سه‌لامه‌تی گیانی موسوڵمان یه‌كێكه له پێنج ئامانجه گرنگ وگه‌وره‌كانی ناردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه. پاشكۆ: ئیمام قازی زه‌كریای ئه‌نساری پرسیاری لێكراوه: (سئل عن جماعة في قرية يكثر فيها البعوض ، ويدوم نحو شهريـن بشدة ،ولا يتأتي دفع ذلك إلا بستر الوجه ،أو تحريك اليد بحركات كثيرة متوالية ،فهل تصح الصلاة مع التحريك إذا فقد الساتر وعسر، قياساً علي ما قالوه في الجرب أو الحرب عن التحام القتال أو لا ؟ فأجاب ـ رحمه الله ـ: بأن الصلاة تصح مع ما ذكروه للضرورة ،حيث لا يتأتي دفعه عرفاً بغير التحريك). بڕوانه: (الإعلام والاهتمام بجمع فتاوی شیخ الإسلام ڵابی یحیی زكریا اڵانصاری ص58 ،دار عالم الكتب،بیروت ، گ2 ،1404هـ). پوخته‌ی پرسیارووه‌ڵامه‌كه: ( پرسیار: كۆمه‌ڵێك موسوڵمان له‌گوندێك كه مێشوله‌ی زۆربووه، وه‌بۆماوه‌ی دوومانگ مێشوله‌كان زۆرن وبه‌ئازارن بۆ خه‌ڵك، وه‌ئازاریان لاناچێت ته‌نها به‌ده‌مامك وڕوخسارپۆشین نه‌بێت، یان به‌جوڵه‌ی ده‌ست به‌جوڵه‌یه‌كی زۆری یه‌ك له‌دوای یه‌ك نه‌بێت،ئایا نوێژ كردن دروسته له‌م حاڵه‌ته له‌گه‌ڵا ئه‌م جوڵه زۆره وشتێك نه‌بێت ده‌م وچاوی پێدابپۆشن، به‌قیاس له‌سه‌ر نوێژكردن بۆ كه‌سێك نه‌خۆشی خورشتی پێستی هه‌بێت ، یا كه‌سێك له‌جه‌نگ دابێت به‌تایبه‌تی شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه ، كه جوڵه‌ی زۆری جۆراو جۆری تێدایه؟.وه‌ڵام: به‌ڵێ نوێژی ئه‌م جۆره كه‌سانه دروسته به‌م شێوه‌و حاڵه‌ته‌ی باسیان كرد له‌به‌ر ناچاری، چونكه دیاره ئازاری ئه‌م مێشولانه لا نابردرێت به‌بێ جوڵه كردنی زۆر نه‌بێت). له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین : ڕه‌حمه‌تی خوا له‌قازی زه‌كریا بێت بۆ ئه‌م وه‌ڵامه دروست وواقیع بینانه، وه‌به‌بێ هیچ دوودڵیه‌ك ده‌ڵێین: حوكمی نوێژكردن به‌ده‌مامكه‌وه له‌به‌ر عوزری مه‌شروعی وه‌ك توش بوون به نه‌خۆشی نه‌ك هه‌ردروسته وكه‌راهه‌تی نیه وپاداشت كه‌م ناكاته‌وه ، به‌ڵكو فه‌رزو واجیبه ده‌مامك به‌ستان ئه‌گه‌ر نوێژ خوێن ترسا خۆی یان خه‌ڵكی تر تووشی نه‌خۆشی یان په‌تایه‌ك بكات . وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمین. |