وه‌ك ئاشكرایه كه فه‌رموده به‌نرخه‌كانی پیغه‌مبه‌ری ئازیز (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به یه‌كێك له س رچاوه گرنگ و سه‌ره‌كیه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام هه‌ژمار ده‌كرێت و دوه‌م پله‌و ریزبه‌ندی هه‌یه له پاش ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز. بۆیه زانایان و شاره‌زایانی ئیسلام بۆ چه‌سپاندن و دانانی حوكم و یاسای ك ئه‌گه‌ر ئایه‌تی قورئان بونی نه بوبێت له‌و بابه‌ته‌دا په‌نایان بۆ فه‌رموده راست و پیروزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر بردوه و ئه‌و یاسا‌و حوكمه‌یان له سه‌ری برانۆتهوه، به‌ڵام به داخه‌وه گرفتی به‌شێكی زۆری خه‌لك و هه‌ندێك له به‌ناو زانایانی ئه‌مرۆی جیهانی ئیسلامی به گشتی ئه‌وه‌یه كه وه‌ك پێویست و به تێروانینێكی زانستی و مهنتیقیانهوه هه‌ڵسوكه‌وت ناكه‌ن له گه‌ڵ حه قیقهتی مانا‌و مه‌به‌ستی ئه‌و فه‌رمودانه. بۆیه بێ تێگه‌یشتن له‌راستی و ئامانجی فه‌رموده‌كان ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ی ئاشكرا‌و دیاره‌وه ئه‌ویش به ته‌كفیر كردن و گومراو سه‌ر لێشێواو كردنی به‌شێكی زوری خه‌ڵكی، به شێوازێك زۆرێك له كاره‌كان و دینداری له سه‌ر خه‌ڵكی قورس ده‌كه‌ن، به هێنانی ته‌نها فه‌رموده‌یه‌ك یا دوو فه‌رموده ده‌كه‌ونه ده‌ركردنی جۆره‌ها حوكم و بریاردانی هه‌مه چه‌شن به‌وه‌ی كه ئه‌وه دروست نیه‌و ئه‌وه بیدعه‌یه‌و هتد. به شێوازێك كه ئه‌م كاره‌ش زۆرجاران ده‌بێته مایه‌ی نانه‌وه‌ی پشێوی و سه‌ر لێتێكچوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌ماشا بكه‌ن و ورد بنه‌وه له‌وه‌ی كه له‌و بابه‌ت و بواره‌دا فه‌رموده ی تر هه‌یه یان نا. چونكه به شێوه‌یه‌كی رههاو گشتی ناتوانرێت ئه‌و بریارو یاسایانه زۆربه‌ی جار بچه‌سپێنرێت، چونكه زۆرجاران ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی كه كراوه به به‌ڵگه له سه‌ر حوكمێك له‌وانه‌یه نه‌سخ كرابێته‌وه، یا خود قابیلی ته ئویل بێت یا عیله‌تێكی هه‌بێت یا گشتیه‌و دیاری كراوی هه‌یه، وه یاخود به هۆی هۆكارێكه‌وه ئه‌و فه‌رموده‌یه هاتبێت. بۆیه زانایانی بواری فه‌رموده هه‌میشه ئه‌و قاعده‌و بنه‌مایه‌یان په‌یره‌و كردوه له‌سه‌ر یه‌كلایی كردنه وهو ده‌رخستنی مانا‌و مه‌به‌ستی فه‌رموده‌كان كه پێی ده‌وترێت: (قاعدة جمع الروايات في الموضوع الواحد وفقهها)، واته، یاسا‌و بنه‌مای كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و فهرمودانهی كه ریوایه‌ت كراون له یه‌ك بابه‌تداو پاشان تێگه‌یشتنی ته‌واو له مانا‌و مه‌به‌ستی فه رموده كان، له ژێر رۆشنایی ئه‌م بنه‌مایه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و ریوایه‌ت و له‌فزه جیاوازانه ده‌هێنرێت و كۆده‌كرێته‌وه كه له‌سه‌ر بابه‌تێك هاتوه نه‌ك ته‌نها كار به یه‌ك یا دوو فه‌رموده‌یه‌ك بكرێت و له‌وانی تر نه كۆڵدرێتهوه، ئێمه لێره‌دا بۆ زیاتر شیكردنه‌وه‌و ئاشنا بون له‌گه‌ڵ بنه‌مایه‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌ك ده‌هێنینه وه. یه‌كه‌م: ئه‌و فهرمودانهی كه به(مطلق)ی واته به‌رفراوانی هاتون به بێ جیاكردنه‌وه‌ی كه‌س تێیدا، به‌لام فه‌رموده‌ی تر دیاری ده‌كات په‌یوه‌سته به مه‌به‌ستی تره‌وه نمونه‌ش وه‌ك فه‌رموده‌كانی ( شه‌رواڵ درێژكردن ) دیاره له چه‌ند فه‌رموده‌یه‌كدا هاتوه، كه هه‌ركه‌س شه‌رواڵ و پۆشاكی درێژكاته‌وه تا خوار پاژنه‌ی قاچی ئه‌وه به‌ر هه‌ره‌شه‌ی سه‌ختی پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌وێت (صل الله علیه وسلم ) له‌وانه ش وه‌ك: (ثلاثة لايكلّمهم الله يوم القيامة: المنان الذي لا يعطي شيئا الاّ منه، والمنفق سلعته بالحلف الفاجر، والمسبل ازاره) واته: سێ ده‌سته خوای گه‌وره له رۆژی دوایدا قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناكا، سێهه‌مینیان ئه‌وانه‌ی شهرواڵهكانیان شۆر ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها له فه‌رموده‌یه‌كی تر ده‌فه‌رموێت ( ما أسفل من الكعبین من الازار ففی النار ) واته: ئه‌وه‌ی شه‌رواڵی تا خوار قاپی بێت له ئاگردایه، وه له ریواتی نه‌سائی ده‌فه‌رموێت: (ماتحت الكعبین من الازار ففی النار) واته: ئه‌وه‌ی شه‌رواڵی تا خوار هه‌ردوو پاژنه‌ی بێت دۆزه‌خیه. ئه‌گه‌ر به ئاشكرایی ته‌ماشای ئه‌م فه‌رمودانه بكه‌ین ده‌بینین به موتله‌قی باس له‌وه ده‌كات شه‌رواڵ دریژی تا خوار پاژنه ئیمانداران توشی هه‌ره‌شه‌ی سه‌ختی سزای خوا ده‌كات، به‌ڵام كۆكردنه وهو هێنانی ریوایه‌ته‌كانی تر له‌و بابه‌ته‌دا ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه ئه‌و هه‌ره‌شه‌یه به موتله‌قی بۆ هه‌موو كه‌س نیه به‌ڵكو تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ خۆبه‌زل زانی و له خۆبایی بون ئه‌و كاره ده‌كه‌ن له‌وانه‌ش ریوایه تی عبدالله‌ی كوری عومه ر: (من جر ثوبه خيلاو لم ينظر الله اليه يوم القيامة فقال أبو بكر: يارسول الله ان أحد شقي ازاري يسترخي الا ان أتعاهد ذالك منه، فقال النبي:( صل الله عليه وسلم ) لست م‌من يصنعه خيلاء) واته: هه‌ركه‌س شه‌ڕواڵی درێژكاته‌وه به‌فیزه‌وه خوا ته‌ماشای ناكات له رۆژی دوایدا، ئیمامی ئه‌بوبكر فه‌رموی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا سا من پۆشاكم درێژه‌و له سه‌ری راهاتوم پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموی تۆ له‌و كه سانه نیت بۆ فیزو كیبرت بێت. هه‌روه‌ها له‌ریوایه‌تی ئه‌بو هریره هاتوه: (لا ينظر الله يوم القيامة الي من جر ازاره بطرا) واته: خوای گه‌وره له روژی دوایدا ته‌ماشای كه‌سێك ناكات شه‌رواڵی شۆر كردبێته‌وه به له خۆبایی بونه‌وه، وه له‌ریوایه‌تی عبدالله‌ی كوری ئیمامی عومه‌ر هاتوه: (من جر ازاره لا يريد بذلك الا المخيلة فان الله لاينظر اليه يوم القيامة) واته هه‌ركه‌س شهروالی درێژ كاو هیچ مه‌به‌ستی نه‌بێت ته‌نها خۆبه‌زل زانی نه‌بێت خوا له روژی دوایی ته‌ماشای ناكات، كه‌وابو پاش هێنانی ریوایه ته‌كانی تری هه‌مان بابه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و هه‌ره‌شه و سزایانه ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌ن كه بۆ خۆبه زل زانی پۆشاك و شهرواڵهكانیان درێژ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام كه‌سێك به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌یكات ئه‌و هه‌ره‌شانه نایگرێته‌وه ئه‌مه‌ش قسه‌و بۆچونی زۆربه‌ی زانایانه له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. دووه‌م: ئه‌و فهرمودانهی كه به له‌فزی (عام) گشتی هاتوون به‌لام فه‌رموده‌ی تر رونی ده‌كاته‌وه كه مه‌به‌ست تێدا گشتی نیه به‌ڵكو تایبه‌ته به شتێكه‌وه، نمونه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌و فهرمودانهی كه باس له قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌واڵدانی مردوو ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی عبدالله كوری مسعود ریوایه‌تی كردوه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (ایّاكم والنعی فان النعی من عمل الجاهلیه ) واته : ئاگاداربن و خۆتان له جاردان و هه‌واڵدانی مردوه‌كانتان بپارێزن، چونكه ئه‌و كاره له ره‌وشتی سه‌رده‌می نه‌فامیه، وه فه‌رموده‌ی حوزه‌یفه‌ی یه‌مانی كه ده‌فه‌رموێت: (اذا متّ فلا تؤذنوا بي فانّي أخاف ان يكون نعيا واني سمعت رسول اللة ( صل الله عليه وسلم ) ينهي عن النعي)واته : كه مردم به هۆی منه‌وه خۆتان نارهحه ت مه‌كه‌ن و بانگه‌شه‌ی مردم مه‌كه‌ن، چونكه بیستومه له پێغه مبه‌ری خواوه كه ئه‌و شته‌ی قه‌ده‌غه كردوه، بۆیه ئه گه‌ر ته‌ماشای روی ئاشكرای ئه‌م فه‌رمودانه بكه‌یت ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه بانگه‌شه‌و هه‌واڵدانی مردو دروست نیه به گشتی به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ریوایه‌ته‌كانی تری هه‌مان بابه‌ت بكه‌یت كاره‌كه به‌و شێوه‌یه نیه بۆ نمونه له سه‌حیحی بوخاریدا هاتوه كه پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌و رۆژه‌ی نه‌جاشی مرد هه‌واڵه‌كه‌ی له نێو ئیمانداران بڵاو كردوه وبانگه‌شه‌ی بۆ كرد‌و پاشان نوێژی له سه‌ر كرد (ان رسول الله صل الله عليه وسلم نعي النجاشي في اليوم الذي مات فيه خرج الي المصلي فصف به‌م وكبّر أربعا) هه‌روه‌ها له جه‌نگی موئته‌دا كاتێك له نێو هاوهلاندا هه‌والی شه‌هید بونی هه‌رسێ سه‌ركرده زه‌یدی كوری سابت و جعفری كوری ابو تالیب و عبدالله‌ی كوری ره‌واحه بڵاو ده‌كاته‌وه و فرمێسك به چاوانی دێته خوارێ، بۆیه پاش هێنان و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ریوایه‌ته‌كان ئه‌وه‌مان بۆ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه كه بڵاوكردنه‌وه‌و بانگه‌شه‌ی مردنی كه‌س و كار گوناهو تاوان نیه، ههرچه نده ناره‌حه‌تی ده‌داته هه‌ندێك كه‌س به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سودێكی زۆری هه‌یه وه‌ك خربونهوهی به‌شێكی زۆری خه‌لكی له ناشتن و نوێژكردن له سه‌ری، وه ئه‌وه‌شی كه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی له ره‌وشتی سه‌رده‌می نه‌فامیه چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌گه‌ر كه‌سێك بمردایه خه‌لكیان ده‌نارد له ده‌رگای بازار‌و شوێنه گشتیه‌كان هه‌واڵیان بڵاو ده‌كرده‌وه. سێیه‌م: ئه‌و فهرمودانهی كه به( مشكل ) واته رویه‌كی نادیاری له مه‌به‌ستیدا هاتوه به ڵام فه‌رموده‌ی تر ئه‌و مانا نادیاره روون ده كاته‌وه, نمونه‌ش وه‌ك ئه‌و فهرمودانهی كه باس له نه‌كردنی نوێژ ده‌كا، دیاره چه‌ند فه‌رموده‌یه‌ك هه‌ن له‌وانه‌ش ( انّ بین الرجل وبین الشرك والكفر ترك الصلاه ) یاخود (انّ العهد الژی بیننا وبینهم الصلاه فمن تركها فقد كفر) هه‌روه‌ها ریوایه‌تی جابر ( لیس بین العبد وبین الكفر الاّ ترك الصلاه) ئه‌مانه چه‌ند فهرمودهیهكن كه ئاشكرایانه باس له كافربونی نوێژ نه‌كه‌ر ده‌كه‌ن, كه ئه‌مه‌ش بۆچونی ئیمامی عهلیو ئیمامی ئهحمهدو كۆمه‌ڵێك له زانایانی سه‌له‌فه، به‌ڵام كه ریوایه‌ته‌كانی تر له‌و بواره دا بهێنیت، حوكمه‌كه به‌وشێوازه نیه، بۆ نمونه: له ریوایه‌تی ئه‌بی قه‌تاده هاتوه كه له سه‌حیحی ئیبن حباندایه, كه پێغه‌مبه‌ر فه‌رمویه‌تی: (ليس في النوم تفريط انما التفريط علي من لم يصل الصلاة حتي يجي و وقت صلاة اخري) واته: زیاده‌ڕه‌وی له خه‌ودا نیه به‌ڵكو زیاده ڕه‌وی له‌سه‌ر كه‌سێكه كه كاتی نوێژ بێت‌و نه‌یكات تا نوێژێكی تری به‌سه‌ردابێت، ئه‌بو حاته‌م له‌باره‌ی ئه‌م فه‌رموده‌یه ده‌ڵێت: به‌كارهێنانی وشه‌ی زیاده‌ڕه‌وی له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری خواوه له‌م فه‌رموده‌یه‌دا به موتله‌قی بۆ كه‌سێكه نوێژه‌كه‌ی له‌كیس بدا تا نوێژێكی تردێت، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌و نه‌كردن‌و دواخستنه ئه‌و كه‌سه كافر نابێت، گه‌رنا ده‌بو پێغه‌مبه‌ری خوا وشه‌ی كافری له‌بری زیاده‌ڕه‌وی به‌كاربهێنایه، جگه له‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی ره‌وانتر بۆ ئه‌وه‌ی كه نوێژنه‌كه‌ر كافر نیه فه‌رموده‌كه‌ی عوباده‌ی سامته: (سمعت رسول الله صل اللة عليه وسلم يقول: خمس صلوات كتبهنّ الله عزّ وجلّ علي العباد فمن جا‌و بهنّ لم يضيع منهنّ شيئا استخفافا بحقهنّ كان له عندالله عهد ان يدخله الجنة ومن لم يأت بهنّ فليس له عندالله عهد ان شا‌و عذّبه وان شا‌و ادخله الجنة)، عوباده ده‌فه‌رموێت: بیستومه له پێغه‌مبه‌ری خواوه ده‌یفه‌رموو: پێنچ فه‌رزه‌ی نوێژ خوای گه‌وره واجبی كردوه له‌سه‌ر به‌نده‌كانی، جا هه‌ر كه‌س ئه‌نجامیان بدات‌و له‌كیسی نه‌دات ئه‌وه په‌یمانێكی لای خوای ده‌درێتێ كه بكرێته به‌هه‌شته‌وه، به‌ڵام هه‌ركه‌س ئه‌نجامیان نهداتو له‌كیسی خۆی بدات ئه‌وه هیچ په‌یمانێكی لای خوای بۆنیه كه بكرێته به‌هه‌شته‌وه، گه‌ر خوا ویستی لێبێت سزای ده‌دات وه ئه‌گه‌ر ویستیشی لێبێت ده‌یكاته به‌هه‌شته‌وه، لێره‌دا به‌ڕوونی دیاره كه به‌هۆی نوێژنهكرنهوه موسڵمان كافر نابێت ئه‌گه‌ر بڕوای به‌واجبی نوێژه‌كه ههبێتو كه‌سێكی یه‌كتا په‌رست بێت، وه ئه‌و فهرمودانهی پێشوش كه به ئاشكرا باس له كافربونی نوێژنه‌كه‌ر ده‌كات زانایان ده‌فه‌رمون: بۆ ئه‌وكه‌سانه‌یه كه له‌گه‌ڵ نوێژنهكردندا بڕواشیان پێی نیه، یاخود بڕوایان به پایه‌كانی ئیمان نیه. چواره‌م: ئه‌و فهرمودانهی كه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت حه‌صری هه‌ندێك شت ده‌كات، به‌ڵام فه‌رموده‌ی تر ده‌ری ده‌خات كه حهصرنیه، ئه‌ویش وه‌ك ئه‌و فهرمودانهی باس له كۆكردنه‌وه‌ی قوڕئانی پیرۆز ده‌كه‌ن، وه‌ك ریوایه‌تی قه‌تاده كه له‌سه‌حیحی بوخاریدا هاتوه: ( سألت ان‌س بن مالك رضي الله عنه من جمع القريَن علي عهد النبيّ صل الله عليه وسلم؟ قال: أربعة كلهم من الانصار، أبي بن كعب ومعاذ بن جبل وزيد بن ثابت وأبو زيد) قه‌تاده ده‌ڵێت پرسیارم له ئه‌نه‌س كرد چه‌ند كه‌س له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا قوڕئانی له‌به‌ر كردبوو، فه‌رموی چوار كه‌س كه هه‌مویان له ئه‌نساره‌كان بون ئه‌وانیش ئوبه‌ی كوڕی كهعبو مه‌عازو زه‌یدی كوڕی سابتو باوكی زه‌ید. هه‌روه‌ها له ریوایهتێكی تردا هاتوه هه‌ر له ئه‌نه‌سه‌وه (مات النبيّ صل الله عليه وسلم ولم يجمع القريَن غير أربعة: أبو الدرداو ومعاذ بن جبل وزيد بن ثابت وابو زيد قال: ونحن ورثناه) لێره‌شدا ئه‌نه‌س ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه ئه‌و كاته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا كۆچی دوایی كرد كه‌س قوڕئانی له‌به‌ر نه‌بو جگه له‌م چواره، ئه‌م فه‌رمودانه وا ده‌ری ده خا كه له‌به‌ربونی قورئانی پیرۆز حه صر كراوه ته نها له نێو ئه‌و چوار هاوه‌ڵه‌دا، به‌ڵام ریوایه‌تی تر هه‌یه كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كا جگه له‌م چواره هاوه‌ڵی تریش هه‌بون كه قوڕئانیان له‌به‌ر بووه، واته حه‌صر نه‌بوه ته‌نها له‌م چواره‌دا نمونه‌ش وه‌ك ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی كه باس له شه‌هیدبونی حه‌فتا له هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان ده‌كات له روداوی ( بئر معونه) كه پێان ده‌وتن (القراء) ناسرابون به قوڕئانخوێنو حافزهكانی قوڕئان، هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كه‌ی زیدی كوڕی سابت كه له سه‌حیحی بوخاریدا هه‌یه‌و باس له شه‌هیدبونی كۆمه‌ڵێكی زۆری هاوه‌ڵان ده‌كات له روداوی یه‌مامه له سه‌رده‌می فه‌رمان ره‌وایی ئه‌بوبه‌كردا، وه ئیبن حه‌جه‌ر باسی كردوه كه ئیمامی ئه‌بوبه‌كر خودی خۆی یه كێك بولهوانهی كه هه‌مو قوڕئانی له‌به‌ر بوه. پێنجه‌م: ئه‌و فهرمودانهی كه (نه‌ی) واته قه‌ده‌غه‌ی شتێك ده‌كات به شێویه‌كی گشتی به‌ڵام فه‌رموده‌ی تر رونی ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه به‌هۆی هۆكاری تایبه‌ته‌وه بوه، نمونه‌ش وه‌ك ئه‌و فهرمودانهی كه قه‌ده‌غه‌ی هه‌ڵگرتنی گۆشتی قوربانی ده‌كات، وه‌ك ریوایه‌تی عبدالله كوڕی عومه‌ر كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌یگێڕێته‌وه: (لا يأكلنّ أحدكم من لحم أضحيته فوق ثلاث أيام) واته: باكه‌س گۆشتی قوربانیه‌كه‌ی نه‌خوات له‌پاش سێ رۆژه‌وه، ئه‌م فه‌رموده‌و هاوتاكانیشی له‌و شێوه‌یه به‌هۆی هۆكاری تایبه‌ته‌وه قه‌ده‌غه كراوه، ئه‌ویش به‌هۆی هاتنی كۆمه‌ڵێكی زۆری كۆچبه‌ران بوو بۆشاری مه‌دینه، چونكه له‌و كاته‌دا هه‌لگرتنی ئه‌و گۆشتانه ده‌بوه مایه‌ی ناره‌حه‌تی ئه‌و كۆچ بهرانهو بێ به‌ش بونیان له‌و گۆشته، به‌ڵام دواتر ئه‌و حوكمه نه‌ماو له قه‌غه كرنه‌وه گۆردرا بۆ دروستی، چونكه فه‌رموده‌ی سه‌حیح هه‌یه كه ده‌فه‌رموێت: (ادخروا الثلث وتصدقوا بما بقي) واته: سێ یه‌كی هه‌ڵگرن و ئه‌وه‌ی تر ببهخشێنهوه، هه‌روه‌ها پرسیاریان كرد له پێغه‌مبه‌ری خوا وتیان ئه‌ی نێردراوی خوا تۆ پێشتر قه‌ده‌غه‌ت كرد لێمان له سێ رۆژ زیاتر بیخۆین، پێغه‌مبه‌ریش فه‌رموی: (انّما نهيتكم من أجل الدافة التي دفت عليكم فكلوا وتصدقوا)، واته: من قه‌ده‌غه‌م كرد لێتان له‌به‌ر ئه‌و وه‌فدو كۆچ به‌رانه‌ی رویان تێكردن به‌ڵام ئیستا بیبه‌خشن و بیخۆن به ئاره‌زوی خۆتان. ئه‌مانه‌ی كه باسمان كردن چه ند نمونه‌یه‌كی ئه‌و فه‌رمودانه‌ن، كه كاتێك سه‌رجه‌م ریوایه‌ته‌كانی هاوشێوه‌ی بهێندرێت حوكم و یاساكه‌ی به جۆریكی تر ده‌ر ده‌چێت. بۆیه داواكارین كه هیچ كه‌سێك ئه‌و مافه به‌خۆی نه‌دات، كه به ته‌نها فه‌رموده‌یه‌ك یا دوو فه‌رموده بكه‌وێته حوكم دان و تاوانباركردنی خه‌ڵكی به بێ ئه‌وه‌ی بزانێت، كه زانایانی شاره‌زای بواری فه‌رموده چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رموده‌یه كردوه. |