گومانی تێدانیه كه به‌كارهێنانی وشه‌ی جوان‌و سودبه‌خش رۆڵ‌و كاریگه‌ری ئێجگار زۆری ده‌بێت بۆ گۆڕین‌و راكێشانی هه‌ست‌و سه‌رنجی به‌رامبه‌ر، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه ده‌توانیت به ته‌نها ئاخاوتن به وشه‌یه‌ك چه‌نده‌ها كێشه‌وگرفتی هه‌مه‌چه‌شن ساڕێژوچاره بكه‌یت، به‌ڵێ وشه‌ی جوان‌و دروست كاریگه‌ریه‌كی وا دروست ده‌كات له نێو تاكه‌كاندا به‌شێوازێك, كه خۆشه‌ویستی‌و ته‌بایی نێوان دڵه‌كان بره‌وپێ ده‌دات، چه‌ند جاران توشی كێشه‌و مه‌وقیفی وا بویته, كه ره‌نگه به‌كارهێنانی وشه‌یه‌كی جوان‌و نه‌رم نه‌بوایه گرفتی زۆر‌و جۆراوجۆرت بۆ په‌یدا بوایه. چه‌ندان جار وشه‌ی جوان رۆڵی هه‌بوه له دامركاندنه‌وه‌و نه‌مانی فیتنه‌وشه‌ڕو كوشتاردا، هه‌روه‌ها وشه‌ی جوان ناخۆشی‌و خه‌فه‌ت لاده‌بات، رق‌و كینی خه‌ڵكی ناهێڵێت، خوشه‌ویستی‌و رێزت پێ ده‌به‌خشێت، كاری بانگخوازی‌و رێنمویی خه‌ڵكی بۆ سه‌ر ره‌وشتی جوانت بۆ ئاسان ده‌كات هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م رۆڵه باش‌و كاریگه‌ره‌یه, كه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاینی ئیسلام هانمان ده‌دات, كه له كاتی قسه‌وئاخاوتنه‌كانماندا ئاگاداری وشه‌ی جوان بین‌و بیكه‌ینه وێردی سه‌ر زارمان، تا بتوانین به وشه جوانه‌كانمان باشترین سودو كه‌ڵكی باش‌و كاریگه‌رانه ببه‌خشینه كه‌سانی ده‌وروبه‌رمان، بۆیه لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم كه بچینه خزمه‌ت چه‌ند ده‌قێكی ئایه‌ت‌و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئازیز ( در‌ودی خوای له‌سه‌ر بێت ) تا بۆمان ده‌ركه‌وێت, كه به‌كارهێنانی وشه‌ی جوان چه‌نده گرنگ‌و بڕ بایه‌خه له سۆنگه‌ی فه‌رمایشته‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه، به ئومێدی ئه‌وه‌ی كه ببێته مایه‌ی هاندان‌و هۆكارێك تائێمه‌ش بتوانین قسه‌و وشه‌كانمان جوان‌و شیرین كه‌ین: 1- خوای گه‌وره له‌باره‌ی گرنگی‌و به‌های وشه‌ی جوانه وه‌ده‌فه‌رموێت: { أَڵمْ تَرَ كَیْفَ چَرَبَ اللَّهُ مَپَلاً كَلِمَه‌ً گَیِّبَه‌ً كَشَجَره‌ٍ گَیِّبَه‌ٍ أَصْلُهَا پَابِتٌ ۆفَرْعُهَا فِی السَّمَێ‌وِ تُۆْتِیا أُكُڵهَا كُلَّ حِینٍ بِإِژْنِ رَبِّهَا ۆێچْڕبُ اللَّهُ اڵاَمْپَاڵ لِلنَّاسِ ڵعَلَّهُمْ ێتَژَكَّرُونَ * ۆمَپلُ كَلِمَه‌ٍ خَبِیپَه‌ٍ كَشَجَرَه‌ٍ خَبِیپَه‌ٍ اجْتُپَّتْ مِن فَوْقِ اڵاَرْچِ مَا ڵهَا مِن قَرَارٍ}ابراهیم:24،25 خوای گه‌وره لێره‌دا نمونه ده‌هێنێته‌وه بۆجیاوازی نێوان قسه‌وگوفتاری چاك‌و راست له‌گه‌ڵ قسه‌وگوفتاری ناڕاست‌و خراپ‌دا ده‌فه‌رموێت: ئایا نابینی كه وشه‌ی حه‌ق‌و جوان‌و راست وه‌كودره‌ختێكی چاك‌و به‌ردار وایه, كه ره‌گه‌كانی له زه‌ویدا داكوترابێت‌و لق‌و پۆپیشی چوبێت به ئاسماندا، وه به فه‌رمانی په‌روه‌ردگار هه‌مو كات به‌ری خۆی ده‌دات‌و سودبه‌خش ده‌بێت، پاشان په‌روه‌ردگار ئاماژه ده‌كات بۆ قسه‌و وشه‌ی ناڕێك وخراپ, كه نمونه‌ی وه‌ك دره‌ختێكی خراپی پیس وایه كه ره‌گی دانه‌كوترابێت, به‌ڵكو له شوێنی خۆی هه‌ڵ كه‌نرابێت‌و ئۆقره‌ی نه‌مابێت‌و هیچ سودو خێرێكی تێدانه‌بێت، جائه‌م نمونانه خوای گه‌وره بۆیه هێناویه‌ته‌وه تاكو ئێمه په‌ندی لێوه‌ربگرین بۆیه له سۆنگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا باشترین په‌ندو وانه‌ی باش فێرده‌بین له‌سه‌ر پله‌و گرنگی به‌كارهێنانی وشه‌ی رێك‌و شایسته له قسه‌و ئاخاوتن‌و گوفتاره‌كانماندا, چونكه هه‌مو كات سودی ده‌بێت‌و وه‌ك دره‌ختێكی به‌ردار خه‌ڵكی قازانجی لێ ده‌بینن، وه‌ك ئه‌و داره وشه جوانه‌كان ره‌گی خۆیان له نێو هه‌ستی به‌رامبه‌ر داده‌كوتن. 2- {ێا أَیُّهَا الَّژِینَ ێ‌مَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ ۆقُولُوا قَوْلاً سَدِیدًا}الاحزاب:70/ واته:ئه‌ی كۆمه‌ڵی بڕواداران له خوا بترسن‌و له ئاخافتنه‌كانتان هه‌میشه وشه‌ی جوان‌و رێك به‌كاربێنن,( قَوْلاً سَدِیدًا ) دیاره كه مه‌بست پێی وشه‌ی جوان‌و سودبه‌خشه. 3-{ادْعُ إِڵی سَبِیلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَه‌ِ ۆالْمَوْعِڤَه‌ِ الْحَسَنَه‌ِ ۆجَادِلْهُمْ بِالَّتِی هِێ أَحْسَنُ}النحل:125 واته: بانگی خه‌ڵكی بكه‌ن بۆئاینی ئیسلام‌و رێگای خودا به‌حیكمه‌ت‌و ژیری‌و لێزانین‌و قسه‌و ئامۆژگاری جوان‌و رێك وه گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ نه‌یارانی ئیسلامدا به جوانترین شێواز‌و ره‌فتاری جوانه‌وه، دیاره كه ئه‌م ئایه‌ته زیاتر تایبه‌ته به كاری بانگخوازان چونكه ئه‌وان له هه‌موان زیاتر پێویستیان به‌م شێوازه نه‌رم‌و جوانه هه‌یه له به‌كارهێنانی وشه‌ی دروست‌و رێكدا له‌پێناو سه‌ركه‌وتن‌و ده‌ست كه‌وتنی به‌رهه‌می دیار‌و به‌رچاو له كاره‌كه‌یدا، چونكه ئاشكرایه كه تاكو زیاتر روخۆش بیت‌و قسه‌وفه‌رمایشتت جوان بێت، زیاتر كاری بانگخوازی‌و فه‌رمان به‌چاكه‌و رێگری له‌خراپه‌كان به‌رهه‌می ده‌بێت هه‌روه‌ك چۆن خوای گه‌وره له‌م باره‌وه به‌رامبه‌ر كار‌و به‌رهه‌می بانگخوازی پێغه‌مبه‌ره‌وه ( در‌ودی خوای له‌سه‌ر بێت ) ده‌فه‌رموێت: {فَبِمَا رَحْمَه‌ٍ مِنَ اللَّهِ لِنْتَ ڵهُمْ ۆڵوْ كُنْتَ فَڤّاً غَلِیڤَ الْقَلْبِ ڵانْفَچُّوا مِنْ حَوْلِكَ}ێ‌ل عمران:195 واته:ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( در‌ودی خوای له‌سه‌ر بێت ) به‌هۆی ره‌حم‌و به‌زه‌یی په‌روه‌ردگارت ئاوها نه‌رم‌و قسه خۆشی له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه‌داخۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێكی دڵ ره‌ق‌و قسه ناخۆش‌و روگرژ بویتایه ئه‌وسا خه‌ڵكی هه‌موی رو‌ویان لێت وه‌رده‌گێراو لێت دورده‌كه‌وتنه‌وه. 4- پێغه‌مبه‌ری خوا ( در‌ودی خوای له‌سه‌ر بێت ) له‌باره‌ی گرنگی به‌كارهێنانی وشه‌ی جوانه‌وه ده‌فه‌رموێت:{ إن فی الجنه غرفه‌ٌ یری ڤاهرها من باگنها وباگنها من ڤاهرها فقال أبو مالك اڵاشعری لمن هی یا رسول الله؟ فقال علیه السلام (لمن أگاب الكلام، وأگعم الگعام، وبات قائماً والناس نیام} صحیح أخرجه الگبرانی والحاكم. واته: له به‌هه‌شتا خانوی وای تێدایه كه ده‌ره‌وه‌ی دیاره له ناوه‌وه‌ی‌و ناوه‌وه‌یشی دیاره له‌ده‌ره‌وه‌ی واته, وه‌ك خانوی شوشه‌یی جا( ئه‌بومالیكی ئه‌شعه‌ری ) كه له‌ومه‌جلیسه ئاماده بو‌و وتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( در‌ودی خوای له‌سه‌ر بێت ) ئه‌مه بۆ كیه؟ فه‌رموی بۆ كه‌سانێكه, كه قسه‌و گوفتاریان جوان‌و شیرینه‌و خواردن به‌هه‌ژاران ده‌ده‌ن‌و له شه‌ودا په‌رستشی خوا ده‌كه‌ن كه خه‌ڵكی خه‌وتونه. 5- به‌كارهێنانی وشه‌ی جوان‌و سودبه‌خش هۆكاری رزگاری بونی مرۆڤه‌كانه له ئاگری دۆزه‌خ هه‌روه‌ك ئازیزی خوا( در‌ودی خوای له‌سه‌ر بێت ) له‌م فه‌رموده‌یه‌دا ده‌فه‌رموێت: {اتَّقُوا النَّارَ ۆڵوْ بِشِقِّ تَمْرَه‌ٍ فَمَنْ ڵمْ ێجِدْ فَبِكَلِمَه‌ٍ گَیِّبَه‌ٍ} متفقٌ عَڵیْهِِ واته:خۆتان له سزای دۆزه‌خ بپارێزن ئه‌گه‌ر به به‌خشینی له‌تی ده‌نكه خورمایه‌كیش بێت، ئه‌وه‌ی توانای ئه‌وه‌شی نه‌بێت با به‌وتنی قسه‌و وشه‌ی جوان خۆی له سزای دۆزه‌خ بپارێزێت. 6- هه‌ر له‌باره‌ی بایه‌خی وته‌ی جوانه‌وه ئازیزی خوا( در‌ودی خوای له‌سه‌ر بێت ) ده‌فه‌رموێت: { إنَّ العَبْدَ ڵێتَكَلَّمُ بالكَلِمَه‌ِ مِنْ ڕچْۆانِ اللَّهِ تَعالی ما یُلْقِی ڵهَا بالاً ێرْفَعُ اللَّهُ تَعالی بها دَرَجاتٍ }واته: بێگومان به‌نده‌كانی خوا ئاخاوتن به وشه‌ی جوان‌و رێك ده‌كه‌ن كه له ره‌زامه‌ندی خوادایه‌و خۆیان هه‌ست به‌گه‌وره‌یی‌و بایه‌خی ناكه‌ن, به‌ڵام خوای گه‌وره به‌وهۆیه‌وه پله‌وچاكه‌كانیان به‌رزده‌كاته‌وه. 7- هه‌روه‌ها فه‌رموده‌ی: {تبسمك فی وجه أخیك صدقه}واته: ده‌ربڕینی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك به وشه‌ی جوان به‌ره‌و رو‌وی برایه‌كی موسڵمانت به‌خێروچاكه بۆت ده‌نوسرێت، له‌پاش خستنه ڕو‌وی ئه‌م ده‌قانه له ئایه‌ت‌و فه‌رموده شیرینه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( در‌ودی خوای له‌سه‌ر بێت ) بۆمان ده‌ركه‌وت, كه چه‌نده پێویست‌و گرنگه هه‌میشه له قسه‌و گوفتاره‌كانماندا به دوای ده‌ربڕینی وشه‌و رسته‌ی جوان‌و خۆشی به‌خشه‌كاندا بگه‌ڕێین‌و هیچ كات درێغی نه‌كه‌ین له ده‌ربرینی به‌تایبه‌تیش ئه‌و وشه گرنگانه‌ی, كه رۆژانه پێویست به ده‌ربڕین ده‌كات، به جوانترین شێواز وه‌ك: ده‌ست خۆشی‌و سوپاسكردن له‌كاتی یارمه‌تی‌و هاوكاری كردن، یاخود پیرۆزبایی كردن له‌كاتی ده‌سكه‌وتنی شتێك، یاخود سه‌ره‌خۆشی كردن‌و دڵ دانه‌وه له‌كاتی توش هاتنی موسڵمانێك به ناخۆشی‌و ناڕه‌حه‌تی وهتد، به‌و وشانه هه‌م پاداشت وه‌رده‌گرین‌و هه‌م سودی دنیایشی لێ دبینین كه ده‌بینه كه‌سێكی خۆشه‌ویست‌و رێزدار له كۆمه‌ڵگادا. |